خۆ گێلكردن هەندێ‌ كات زیرەكیە

Tuesday, 23/07/2013, 12:00

1018 بینراوە




دەگێرنەوە ...
سێ‌ كەس بریاری سەرپەراندیان بۆ دەرچوو،ئەو سێ‌ كەش بریتیبوون لە (مەلایەك و محامی و فیزیازانێك), سەرەتا لە مەلایەكە دەستپێكرا و كە سەریان خستە ژێر سەرپەرێنەكە پرسیاریان لێكرد:
هیچ وشەیەكت هەیە تا لە كۆتا هەناسەت بیڵێیت ؟ مەلاكە وتی (الله، الله، الله) هەر ئەوە رزگارم دەكات .
لەدوای تەواوبووتی قسەكانی پەتەكەیان داگرت كە گەیشتە ئاستی ملی وەستا و نەیتوانی سەری بپەرێنێت.
خەركەكە سەرسامبوون و گۆتیان ئەوە وشەی (الله)بەهانای هاتووە و ئازادیان كرد.
ئەو جارە نۆرەی پارێزە (محامی)یەكە هات، بەر لە ملدانی لێپان پرسی: هیچ وتە و وشەیەكت هەیە كە لەدوا هەناسەت بیڵێت ؟ گوتی : من (الله) ناناسم وەك زانا ئاینیەكە(مەلا)یەكە! بەڵام دادپەروەری باش دەناسم، دادپەروەری دادپەروەری دادپەروەری ،دادپەروەریە رزگارم دەكات.
لەدوای ئەو قسانە پەتەكەیان داگرت، كەچی دیسان كە گەیشتە ئاستی ملی وەستاو بەملی نەگەیشت تا سەری بپەرێنێت!
خەڵكەكە پێی سەرسامبوونەوە و بریاریاندا ئازادبكرێت چونكە وشەی دادپەروەری (عدالە) بەهانی هاتووە.

لە كۆتاییدا نۆرەی كابرا فیزیا زانەكە هات، عەرزی ویشیان كرد :هیچت هەیە بۆ گوتن ؟
گوتی : من وەك مەلاكە (الله)ناناسم و، وەكو پارێزەرەكەش داد پەروەری ناناسم و نازانم چۆنە! وەلێ‌ ئەوە دەزانم كە (گرێ‌)یەك لە پەتی سەرپەرێنەكە هەیە بوەتە هۆی رێگری گەیشتی بەملیان، كە تەماشایان كرد فیعلەن كیشە و گرێیەك هەبوو لە پەتەكە و چاكیان كردو ،پەتەكەیان داگرت بەسەری فیزیازانەكە و گەیشت بەمەلی و والحالێل حەیاتی لێ‌ برا !

وانه‌ :
1_بەم شێوەیە زۆر جار خۆ لە گێلی دان زیرەكیە، خۆ ئەم زانا فیزییایە لە هەردووكیان زاناتربوو، ئەمما بە دركاندنی زانستەكەی ملی پەرێندرا، بۆیە زانست ئەگەر عەقڵی لەگەڵ نەبێت فایدەی نیە .
2_بێ‌ دەنگبوون لەئاست زوڵم و نادادپەروەری زۆر نارەواو نزمییە و مەفهومی چیرۆكەكە جیایە لەو باسە.
----------------
أ_فكرەی چیرۆكەكە لە (عربی)ییەوە وەرگیراوە بەڵام بۆخۆم دەستكاریم كردووە و بەكوردیانە دامرشتوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە