بۆچی نێچیرڤان بارزانی له‌ فازیل میرانی تووڕه‌یه‌؟!

Thursday, 06.11.2009, 12:00

1173 بینراوە


هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ماڵپه‌ری (کوردستانپۆست)ی ئازیز بابه‌تێکی بڵاوکرده‌وه‌ له‌سه‌ر عاجز بوونی (فازیل میرانی) به‌هۆی ئیهانه‌کردن و فه‌رامۆش کردنیه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له‌ شاشه‌کانی تی ڤی‌ یه‌وه‌ فازیل میرانی ده‌رکه‌وته‌وه‌ له‌ چه‌ند بۆنه ‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، له‌ نێو خه‌ڵکیدا مقۆمقۆیه‌ک دروست بوو له‌سه‌ر ڕاستیی و ناڕاستیی ئه‌و هه‌واڵه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچوونێکی ووردماندا بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ گه‌یشتینه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ی خواره‌وه‌:

سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ زاری (سه‌رباز هه‌ورامی)یه‌وه‌ که‌ نزیکترین که‌سه‌ له‌ (نێچیرڤان بارزانی)یه‌وه‌ پێی ڕاگه‌یاندین، که‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی پارتییه‌وه‌ داوا له‌ لقه‌کان و مه‌کته‌به‌کانی حیزب کراوه‌ که‌ لیستی ناویان بۆ ئاماده‌ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجا ناویان لێ کاندید بکه‌ن بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی کوردستان له‌و لیسته‌دا که‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دا به‌ هاوبه‌شی په‌نجا به‌ په‌نجا له‌ ژێر نێوی لیستی کوردستانی دا داده‌به‌زن.

پاش ئه‌وه‌ی ناوه‌کان له‌ لایه‌ن لقه‌کان و مه‌کته‌به‌کانی حیزبه‌وه‌ به‌رزکرایه‌وه‌ بۆ مه‌کته‌بی سیاسی، لیژنه‌یه‌کی باڵا له‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ باڵاکانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێکهێنرا بۆ ده‌ست نیشانکردنی لیستی کۆتایی ناوه‌کان، فازیل میرانیش به‌و سیفه‌ته‌ی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌ چه‌ند ناوێکی خۆی ده‌خاته‌ به‌رده‌م لیژنه‌که‌و زۆر محاوه‌له‌ ده‌کات ناوه‌کانی خۆی بخاته‌ نێو لیستی کۆتاییه‌وه‌، یه‌کێک له‌و ناوانه‌ ئافره‌تێکه‌ به‌ ناوی (ک.د.)، به‌ڵام (نێچیرڤان بارزانی) زۆر به‌ توندی و توڕه‌ییه‌وه‌ به‌ره‌نگاری فازیل میرانی ده‌بێته‌وه‌ و به‌ ئاشکرا پێی ده‌ڵێت: (به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک لێتی قبووڵ ناکه‌ین که‌سێکی وه‌ک که‌ژاڵ دزه‌یی بخه‌یته‌ نێو لیستی کۆتایی ناوه‌کا‌نه‌وه‌، مه‌حاڵه‌ ئه‌م جاره‌ ئه‌و کارانه‌ت تێپه‌ڕێنیت به‌سه‌رماندا)، هه‌رچه‌نده‌ فازیل میرانی محاوه‌له‌ ده‌کات به‌رگری له‌ (ک.د.) بکات، چونکه‌ وه‌عدێکی زۆر گه‌وره‌ی پێداوه‌ که‌ ده‌یکاته‌ ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان، به‌ڵام خودی (نێچیرڤان بارزانی) زۆر به‌ ئاشکرا پێ‌ی ده‌ڵێت: (پێویست ناکات به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک دیفاعی لێبکه‌یت، هیچ پێویست ناکات به‌م دیفاع کردنه‌ت جوانکاری بۆ بکه‌یت، چونکه‌ تۆ خۆت له‌ ئێمه‌ زۆر باشتر و چاکتر دیناسیت له‌ گشت ڕوویه‌که‌وه‌ له‌ ڕابردوو وه‌ ئێستاشدا)، هه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا (نیچیرڤان بارزانی) که‌ زۆر به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی (فازیل میرانی) کردووه‌ پێی ووتووه‌:

(هه‌ر ئێستا ناوی پێنج که‌سی شه‌ریف و نیشتیمان په‌روه‌رم پێ بده‌، به‌ مسۆگه‌ری هه‌ر پێنجیانت بۆ بخه‌مه‌ نێو لیستی کۆتاییه‌وه،‌ دوای ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردنیش به‌ مسۆگه‌ری هه‌ر پێنجیانت بۆ بکه‌مه‌ ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان، به‌ڵام ناوی (ک.د.) له‌ مێشکت بێنه‌ ده‌رێ چونکه‌ موسته‌حیله‌ قبووڵی بکه‌م).

هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه‌ باسی له‌وه‌ کرد که‌ (ک.د.) خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی سووک و نزمه‌ وه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی گوماناوی له‌گه‌ڵ (فازیل میرانی) دا هه‌یه‌، ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش له‌ دوو ڕێگاوه‌ دروست بووه‌:

1) ک.د. جێگری (ژیان میرانی) یه‌ ژنی دووه‌می (فازیل میرانی) له‌ ده‌زگای (X) کار ده‌کات.

2) ک.د. خوشکی (س. د.) یه‌، که‌ ئه‌و‌یش سه‌روکاری ئیشه‌ بازرگانی‌یه‌کانی (فازیل میرانی) ده‌کات و که‌سێکی زۆر نزیکه‌ له‌ میرانی یه‌وه‌و ئاگاداری زۆربه‌ی نهێنییه‌کانیه‌تی، وه‌ له‌ نێو (دزه‌یی‌یه‌کان)دا به‌وه‌ به‌ناوبانگه‌ که‌ ده‌ستێکی باڵای هه‌یه‌ له‌ سازکردن و ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌وه‌ سووره‌کاندا بۆ میرانی، هه‌ر بۆیه‌ به‌رده‌وامیشی له‌م کاره‌ به‌دڕه‌وشتییه‌یدا بۆ میرانی، په‌یوه‌ندی گوماناوی (فازیل و ک.)ی خوشکیشی لێ که‌وته‌وه‌، چه‌ند ساڵێکیش له‌مه‌وبه‌ر له‌ ئه‌نجامی ئه‌م کارانه‌ی (س. د.)دا، فازیل میرانی به‌ بڕیارێکی دیکتاتۆریانه‌ی خۆی به‌ یه‌ک ئیمزا (س.)ی کرده‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی ڕێکخستنی پارتی!

هه‌مان سه‌رچاوه‌ له‌ زاری (سه‌رباز هه‌ورامی)یه‌وه‌ باسی له‌وه‌ کرد که‌ خودی (نێچیرڤان) بۆیه‌ به‌و شێوه‌‌ تووڕه‌ییه‌ ئیهانه‌ی (فازیل میرانی) کردووه‌ چونکه‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جاش و به‌عسی و ئه‌نفالچی و خۆفرۆش و به‌دڕه‌وشتی به‌ هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی‌یه‌ بازرگانی و ئاره‌زووه‌ سێکسیه‌کانیه‌وه‌ خزاندۆته‌ نێو ڕیزه‌کانی پارتی و وه‌زاره‌ته‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشووشدا ساڵی 2005 دوو که‌سی به‌عسی وه‌ک (ئه‌حلام ئه‌سعه‌د و دره‌خشان حه‌مه‌ فه‌ره‌ج)ی کرده‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی عێراق، ئه‌م کاره‌شی زۆر خراپ که‌وته‌وه‌ له‌ سه‌ر پارتی (بڕواننه‌ ئه‌و لینکانه‌ی خواره‌وه‌)، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ (نێچیرڤان بارزانی) به‌م شێوه‌یه‌ ئیهانه‌ و سوکایه‌تی پێ کرد،‌ هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه‌ باسی له‌وه‌ش کرد، که‌ بێجگه‌ له‌ (ک.د.)، فازیل میرانی زۆر هه‌وڵی داوه‌ که‌ (ئیبراهیم سمۆ) که‌ یه‌کێکه‌ له‌ پیاوه‌کانی خۆی و ماوه‌یه‌کی زۆریش مودیر مه‌کته‌بی (سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی) بووه‌، بخاته‌ لیسته‌که‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شی پلانه‌که‌ی وا داڕشتووه‌، که‌ له‌ ڕێگای لقی یه‌کی پارتییه‌وه‌ ناوه‌که‌ی به‌رز بکرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئاست نزمی و بێ شه‌خسیه‌تی (ئیبراهیم سمۆ) وه‌، له‌ لقی یه‌ک ناڕه‌زاییه‌کی زۆر به‌رزکراوه‌ته‌وه‌ بۆ مه‌کته‌بی سیاسیی، نه‌یان هیشت ئه‌م (ئیبراهیم سمۆ)یه‌ش دابنێ، که‌ خاوه‌نی سومعه‌یه‌کی خراپه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ (فازیل میرانی) له‌ دوولاوه‌ دوو گورزی باشی لێدراوه‌ له‌ لایه‌ن (نێچیرڤان بارزانی)یه‌وه‌، که‌ زه‌حمه‌ته‌ میرانی هه‌روا زوو له‌ بیریان بکات.

ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ له‌م بابه‌ته‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێت و (فازیل میرانی) حاشای لێ بکات، ئاماده‌ین دۆکۆمێنتی زیاتری بۆ بخه‌ینه‌ ڕوو له‌سه‌ر ئه‌و ئیهانه‌و سوکایه‌تی پێکردنه‌ی له‌ لایه‌ن (نێچیرڤان بارزانی)یه‌وه‌ پێی کراوه‌.

که‌مال حه‌مه‌ عه‌زیز
سلێمانی
چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر