کەیسی کیمیابارانی هەڵەبجە لە نێوان (تاریق ڕه‌مه‌زان)-(شانازی برایم ئەحمەد)-(جه‌لال تاڵه‌بانی)دا

Wednesday, 02.08.2012, 12:00

4067 بینراوە


له‌ سه‌رو به‌ری به‌ردانی تاریق ڕه مه‌زاندا ده‌زگای ئه‌منیه‌کانی سلێمانی، وایان بڵاوکرده‌وه‌ که‌ ڕای کردوه‌!، ئیتر بێ سێ و دوو بوو به‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی ده‌می (ڕۆژنامه‌ ئه‌هلی و ئازاده‌کان) بێ ئه‌وه‌ی .. سور بن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی، که‌ ناکرێ و ناشێت..که‌سێکی به‌ندکراوی تاوانباری.. تاوانی کۆمه‌ڵ کوژی هه‌ڵه‌بجه‌..به‌ڵکو ته‌نها تاوانبار، له‌ زیندانی تۆکمه‌ی، سیکوریتی به‌هێزی ئاسایش دا.. وا به‌ئاسانی هه‌ڵبێت!. بێ ئه‌وه‌ی به‌ ئاشکرا ئه‌م به‌ناو هه‌ڵهاتنه‌- بیکه‌نه‌ سکانده‌ڵیکی گه‌لێک گه‌لێک.مه‌زن ، که‌ ئه‌بوایه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ نه‌ک لێپرساوی ئاسایش، نه‌ک وه‌زیری ناوخۆ، به‌ڵکو حکومه‌تیش ده‌ست له‌کار بکێشته‌وه‌.. به‌ڵام دیاره‌ لێپرسراوانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی.. که‌ڵه پیاوانی ی.ن.ک، چاک سایکۆلۆجی خه‌ڵک ئه‌ناسن!، ئه‌زانن ماوه‌یه‌کی کورته‌ و له‌بیر ئه‌چێت !..خه‌ڵک به‌ مه‌سه‌له‌کانی تری وه‌ک، نه‌بونی ئاو و کاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌کانی تره‌وه‌.. خه‌ریک ئه‌که‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هێشتا خه‌ڵکانی دڵسۆز و له‌ خۆ بوردو پرۆفیشنه‌ڵ، هه‌رماوه‌، ڕوو له‌ زیاد بوونه‌ ، هێشتا خه‌ڵکانێک هه‌ن.. مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تی و ویسته‌کانی هه‌ژارانی ئه‌م گه‌له‌ی له‌لا موعته‌به‌ره‌.. هه‌موو کات به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چه‌وساوه‌کان له‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌کانه‌وه‌یه‌تی.

یه‌کێک له‌و دڵسۆزانه‌ هاوڕێ و هاوکارمان، زێده‌ ئازیز کاکه‌ قادر نادر- ه‌ ، ئه‌م ئازیزه‌ خۆی ماندوو کردوه‌ و کۆڵی نه‌داوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ بنج و بنه‌وانی- شانۆگه‌ری هه‌ڵهاتنی فڕۆکه‌وانه‌که‌ !-
دوای خوێندنه‌وه‌ی ووتاره‌- زۆر به‌ نرخه‌که‌ی، سه‌ردانی ئه‌و لینکانه‌م کرد ، که‌ دۆزیبوینه‌وه‌، به‌ڕاستتی له‌ زیاده‌ به‌ده‌ر گرنگ بوون، چونکه‌ به‌ بێ ته‌م و مژ ، ته‌واوی ڕووداوه‌که‌..روون ئه‌بێته‌وه‌.

ئێمه‌ به‌ کورتی، ئه‌و جێگانه‌ی باسی کرۆکی مه‌سه‌له‌که‌ ئه‌که‌ن، ئه‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ست ئێوه‌ی ئازیز، دیاره‌ هه‌ر ئازیزێک بیه‌ویت ته‌واوی په‌یجه‌که‌ ببینێت ئه‌توانێت سه‌یری ئه‌و لینکانه‌ بکات که‌ به‌ڕیز نووسه‌ر و لێکۆڵه‌وه‌ر- قادرنادر- له‌ - ووتار-ه‌که‌ی دا دیناوان...دیاره‌ په‌یجه‌که‌ به‌زمانی ئینگلیزیه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

ئازادی بۆ تاریق ڕه‌مه‌زان-
کاته‌گۆری: گرووپ
پێناسه‌: تاریق که‌سێکی عیراقیه‌و بێگوناه له‌ -سلێمانی عیراق- بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه‌، گیراوه‌، داواکارم له‌ هه‌مووتان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانتانه‌وه‌- هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن، که‌ ئه‌م ناعه‌داله‌تیه‌ به‌زووترین کات کۆتایی پێ بێت. تکایه‌ که‌مێک له‌کاتی خۆت ته‌رخان بکه‌ بۆ ته‌ماشا کردنی وێب سایته‌که‌مان-. گه‌ر به‌ هه‌ر جۆرێک ئه‌توانیت یارمه‌تی ده‌رمان بیت، تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ - گاری ترۆته‌ر-ه‌وه‌ .
(ئه‌مجا چه‌ندێڕێک به‌ناوی تاریق ڕه‌مه‌زان-ه‌وه‌ نوسراوه‌وخۆی کردۆته‌ کۆتری ئاشتی و ئه‌ و- گاری ترۆته‌ر-ه‌ی کردوه‌ به‌ پاڵه‌وانی ڕزگارکه‌ری).

-زیاد- کوڕی- تاریق ڕومه‌زان-ه‌ ،هه‌ر له‌ دوای گرتنی باوکی ،که‌مپینێک پێکه‌وه‌ ئه‌نێت، بۆ داکۆکی و ئازاد کردنی،له‌و که‌مپینه‌دا که‌سێکی ئینگلیز به‌ناوی گاری ترۆته‌ر- ده‌وری سه‌ره‌کی ئه‌بینێت. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و که‌مپینه‌وه‌ په‌یوه‌ندی توندو تۆڵ له‌گه‌ڵ ئان کلۆیید-گرێ ئه‌ده‌ن (ناوبراوئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیایه‌و له‌ هه‌مان کاتیشدا نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانایه‌بۆ مافی مرۆڤ له‌ عێراق.)

له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا که‌ -تاریق ڕه‌مه‌زان- ،به‌ندی ی.ن.ک بوه‌. چه‌ند جارێک مانی له‌خواردن گرتوه‌-، ئه‌م مانگرتنه‌شی له‌ لایه‌ن-گروپی داکۆکی-کاره‌وه‌ کراوه‌به‌ هه‌ڵا، چه‌نده‌ها نامه‌یان بۆ ئاگاداری و مه‌ترسی ژیانی تاریق- بۆ ئان کلۆیید- نووسیوه‌..له‌ به‌رامبه‌ردا که‌سێک نه‌بوه‌ ڕاستی ودروستی وڕه‌وایی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌-، بخاته‌ به‌رده‌م ئان کلۆیید- که‌ به‌ قه‌ولی مام جالال ،یه‌کێکه‌ له‌ دۆستانی دڵسۆزی کورد!!. دوای کۆمه‌ڵێک نامه‌وئیمێل ی به‌رده‌وامی گاری ترۆته‌ر- ، -ئان کلۆیید- په‌یمانی جیدی ئه‌دات ، که‌ ته‌واوی توانای بخاته‌ گه‌ڕ بۆ ئازاد کردنی تاریق ڕه‌مه‌زان-.

له‌و ماوه‌یه‌دا ئان کلۆیید-، به‌و جۆره‌ی که‌ په‌یوه‌ندیه‌کی- زۆر تایبه‌ت-ی به‌ -جه‌لال تاڵه‌بانی و خه‌زورانیه‌وه‌- هه‌یه‌، چاوی به‌ - شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د- ئه‌که‌وێت، له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ دا په‌یمان ئه‌دات هه‌وڵی خۆی لای مام جه‌لال- بخاته‌ گه‌ڕ. به‌ڵام دیاره‌ -گاری ترۆته‌ر- زۆر په‌له‌یه‌تی و به‌م جۆره‌ له‌ - وێب سایته‌که‌یاندا، بۆ گروپه‌که‌ ئه‌نوسێت:
(من داوای لیبوردنتان لێ ئه‌که‌م ، که‌ پێتان ئه‌ڵێم تاریق- له‌ به‌ندیخانه‌ئازاد نه‌کراوه‌، مانگی ئۆگه‌ست شاناز ڕه‌شید هه‌روه‌ها ناسراوبه‌: شازئیبراهیم ئه‌حمه‌د- که‌ نوێنه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانیه‌ له‌ -به‌ریتانیا-و هه‌روه‌ها خۆشکی خێزانه‌که‌یه‌تی، جه‌لال سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌و لێپرسراوی ی.ن.ک ه‌. به‌ -ئان کلۆیید-ی ووتوه‌: -تاریق به‌م زوانه‌ ئازاد ئه‌کرێت، به‌ڵام وادیاره‌ ئه‌مه‌ ته‌نها درۆ بوو، به‌مه‌ش زۆر دڵی تاریق-وخیزانه‌که‌ی نیگه‌ران کرد. من به‌رده‌وام ئه‌بم ،له‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ ئان کلۆیید-و ستافه‌که‌ی. ئان کلۆیید دیسانه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا، چاوی به‌ -شاناز ڕه‌شید-ئه‌که‌وێته‌وه‌.)

ئه‌مجا گاری ترۆته‌ر- له‌ گه‌ڵ ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌دا، چه‌ند پوخته‌یه‌ک له‌ ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی جیهانی- بڵاوئه‌کاته‌وه‌، که‌ هه‌مووی پێشێلکاری و زۆڵمی ده‌زگای ئاساێشه‌- له‌ خه‌ڵکی زۆڵملێکراوی کوردستان.

-زیاد- چه‌نده‌ها جار چۆته‌ سلێمانی، له‌ به‌ندیخانه‌ له‌گه‌ل مامیدا چاوی به‌ باوکی که‌وتوه‌، زۆر جاران قاناعه‌تیان پیکردوه‌ تا ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌ڵگرێت، دیاره‌ باوکی وه‌کو خۆیان باسی ئه‌کەن زوو..زوو مانی گرتوه‌.

لیره‌دا پێوسته‌ بۆ مێژوو ئه‌وه‌ له‌ یاد نه‌که‌ین، که‌ - زیاد- ئه‌ڵیت زۆرم هه‌وڵداوه‌ له‌ - سلێمانی- پارێزه‌ر بۆ باوکم بگرم (به‌ڵام که‌س ئاماده‌ نه‌بوه‌ داکۆکی له‌ باوکم بکات). ئه‌وه‌ جێگه‌ی ده‌ست خۆشی وپێزانین ورێز لێگرتنی- شێره‌ کچان و کوڕانی پارێزه‌رانی سلێمانییه‌-

زیاد له‌ وێب سایته‌که‌یاندا له‌ -سلێمانی-ه‌وه‌ به‌م جۆره‌ بۆ گاری ئه‌نوسێت :

(های مسته‌ر گاری-
ئیمڕۆ سه‌رم له‌ باوکم دا،بینیم بۆ جاری دووه‌م ده‌ستی به‌ مانگرتن کردۆته‌وه‌، وه‌ک ئاگاداریت یه‌که‌م جار- هه‌شتی ئۆکتۆبه‌ر بوو. مامم ومن زۆر هه‌وڵماندا په شیمانی بکه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام بێ که‌ڵک بوو. ئه‌وان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له‌ ڕووی سایکۆلۆجیه‌وه‌ ئازاری بده‌ن. که‌ سێک نییه‌ بۆمان ڕونبکاته‌وه‌.. که‌ حاڵه‌تی به‌ندکردنی باوکم چۆنه‌؟. ئه‌وه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ ته‌نها ده‌میان ئه‌جوڵێنن..هه ندێ جار بۆ هه‌راسانکردن وجار جاریش بۆ هێورکردنه‌وه‌مان. به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ستیان نه‌جووڵاندوه‌، تاکو نوسراوێکی فه‌رمیمان بده‌نێ.
باوکم ئه‌ڵێت :من کۆڵناده‌م وناترسم، وه‌کو خۆتان ئه‌زانن من ئازام، بۆیه‌ من خۆم برسی ئه‌که‌م، هاوشان له‌ گه‌ڵ هه‌وڵی ئێوه‌دا بۆئازاد کردنم. گه‌ر مردیشم داوام ئه‌وه‌یه‌ له‌ -به‌ریتانیا بمنێژن. تابوته‌که‌م به‌ ئاڵای بریتانیا- داپۆشن. زۆر دور له‌م دۆزه‌خه‌.. له‌و شوێنه‌ی که‌خه‌ڵکه‌که‌یان زۆر باشن وبڕوایان به‌ دیموکراسی وئازادی مرۆڤ هه‌یه‌.
هه‌وڵ ئه‌ده‌م په‌یوه‌ندی بکه‌م به‌ - ئای سی.ئاڕسی-و ئێچ .ئاڕ.ده‌بڵیوو.-به‌ڵکو به‌خێرایی چاوم به‌ (پاتریک ونیکۆله‌س) هه‌ردو دۆستانی باوکم بکه‌وێت. تاکو ئه‌وان ڕازی بکه‌ن ،بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ مانگرتن بهێنێت.
پێشتر له‌ ناو ئاسایش-دا، برده‌رانی باوکم هه‌بوون، پشتگیریان ئه‌کردو ئاگایان لێی بوو. له‌ غیابی ئێمه‌دا باوکمیان ڕازی ئه‌کرد تاکو مانگرتن-ه‌که‌ بشکێنێت. به‌ڵام گواستوویانه‌ته‌وه‌ بۆ جێگایه‌کی تر،بۆیه‌ ئێمه‌ زۆر غه‌ممانه‌، که‌ ئێستا بێ هاوڕێ وهاوه‌ڵه‌. باوکم گه‌رم ترین ڕێزو له‌ ئامێزگرتنت بۆ ئه‌نێریت، هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت : تۆ پیاوێکی زۆر مه‌زنی ئه‌ی برام-گاری-

ئه‌وپه‌ڕی ڕێزو هیوام
زیاد.)

دیاره‌ -گاری ترۆته‌ر- به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌ نامه‌و ئیمێڵ ناردن بۆ ئان کلۆیید- تاکو هه‌وڵه‌کانی به‌ر ئه‌گرن،
له‌ وێب سایته‌که‌یاندا، هه‌واڵی خۆشی له‌ -ئان ه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌..به‌شادیه‌وه‌ ئه‌نوسێت:
(خۆشه‌ویسترین هاوڕیم، برازام زیاد-
له‌ لایه‌ن سارا-ی ئۆفیسی- ئان کلۆیید ه‌وه‌، تێلێفونێکم بۆ کرا، -سه‌رۆک تاڵه‌بانی-فه‌رمانی داوه‌ -تاریق ڕه‌مه‌زان- هه‌رچی زووتره‌ ئه‌بێت ئازاد- بکرێت
پێویسته‌ هه‌ر ئێستا تێله‌فۆن بکه‌یت بۆ سه‌یفه‌دین- له‌ ئاسایش.
ئه‌مه‌ش ژماره‌ تێله‌فۆنه‌که‌یه‌تی :07301176767
دوای قسه‌ کردن له‌ گه‌ڵیدا، تێله‌فۆن یان ئیمێڵم بۆ بکه‌..بزانم چی ڕوو ئه‌دات
هه‌روه‌ها تکایه‌ کورته‌ نامه‌یه‌کم بۆ بنێره‌، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بم که‌ ئه‌م مه‌سیجه‌ت پێگه‌یشتوه‌
من له‌ دڵخۆشی دا ئه‌گریم
گاری


دیسانه‌وه‌ به‌ گه‌رماو گه‌رم- گاری ترۆته‌ر- ئه‌نوسێت:
(هه‌ر ئێستا قسه‌م له‌ گه‌ڵ زیاد-کرد..پێی ووتم: که‌ تێله‌فونی بۆ سه‌یفه‌دین- لێپرساوی ئاسایشی سلێمانی- کردوه‌، سه‌یفه‌دیین ئه‌وه‌ی پشتڕاست کردۆته‌وه‌ که‌ به‌ڵی سه‌رۆک تاڵه‌بانی- فه‌رمانی ئازادکردنی- تاریق ڕه‌مه‌زان-ی داوه‌
هه‌روه‌ها- زیاد-ووتی: من ئێستا وای دائه‌نێم که‌ باوکم-ئازاده‌-
به‌یانی سه‌عات 10 له‌ ئۆفیسی خۆی چاوم به‌ - سه‌یفه‌دین- ئه‌که‌وێت، به‌ڵام نازانم باوکم حازر ئه‌بێت یان نا. به‌ڵام بڕوا ناکه‌م ئه‌م پیاوه‌ بتوانێت زیاتر زیان به‌باوکم بگه‌یه‌نێت. به‌ده‌نگیدا له‌ تیله‌فۆنه‌که‌وه‌ واده‌ر ئه‌که‌وت ئێستا زۆرمان لێ ئه‌ترسێت..)
دوای ئه‌وه‌ی زیاد- بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی باوکی ئه‌چێته‌ لای سه‌یفه‌دین-
بەمجۆره‌ بۆ گاری ترۆته‌ر ئه‌نوسێت :

(های مسته‌ر گاری-
باوکم زۆر هیلاک ونه‌خۆشه‌. له‌ ڕێگه‌ی قۆڵیه‌وه‌ خواردنیان داوه‌ پێی، دکتۆریان بۆ هێناوه‌، گه‌ر پێویست بکات ئه‌یبه‌ن بۆ خه‌سته‌خانه‌. دوێنێ که‌ پییان ووتوه‌ به‌ره‌ڵا ئه‌کرێیت.. ده‌ستی به‌خواردن کردوه‌، ئێستا له‌و بینایه‌دا ئازاده‌، دووسبه‌ی له‌ گه‌ڵ خۆم ئه‌یهێنمه‌وه‌. ئه‌وه‌بۆچی هه‌وڵ ناده‌یت به‌یانی بێیت بۆ سلێمانی-، ئای چه‌نده‌ شکۆمه‌ند ئه‌بێت، که‌ هه‌ردوکمان پێکه‌وه‌ باوکم بهێنینه‌وه‌. داوای لێبوردن ئه‌که‌م که‌ ئه‌وکاتانه‌ی له‌ناو خه‌ڵک دابووم، نه‌متوانیوه‌ وه‌ڵامی تیله‌فونه‌کانت بده‌مه‌وه‌، چونکه‌ زۆر ترسناکه‌ گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌- ئینگلیزی- قسه‌ بکه‌یت

له‌ گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم..
-زیاد-