د.كه‌مال میراوده‌لى خۆی به‌سه‌رۆكى شه‌رعى هه‌رێم دانا و ئاماده‌ش نیه‌ بارزانى بكاته‌ جێگرى و رِایگه‌یاند پێویسته‌ پرۆسه‌ى ده‌نگ دا

Sunday, 07.26.2009, 12:00

1063 بینراوە


ژیار عومه‌ر ، محمد ئه‌ركان /سلێمانى

له‌ میانه‌ى كۆنگره‌یكى رِۆژنامه‌ونوسیدا كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مرِۆ له‌ شارى سلێمانى سازى كرد د.كه‌مال میراوده‌لى پالی واروى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم رِایگه‌یاند ئه‌و سه‌رۆكى شه‌رعى هه‌رێمى كوردستانه‌ و سوپاسی خه‌ڵى كوردستانى كرد كه‌ متمانه‌یان به‌و به‌خشیوه‌ ته‌نها له‌ رِێگه‌ى قه‌ڵه‌م و مۆبایله‌كه‌یه‌ و وه‌ك كه‌سانى دیكه‌ ملیاره‌ها دۆلارى به‌خه‌رج نه‌داوه‌ له‌ سامانى خه‌ڵكى .

میراوده‌لى ووتى به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ پرۆسه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانى سلێمانى و كۆیه‌ تارِاده‌یه‌ك به‌ ئازادى به‌ رِێوه‌ بچێت توانیویه‌تى نزیكه‌ى له‌ 60%ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و له‌ ناوچه‌كانى پارتیش تاوه‌كو ماتژمێر 4ى ئێواره‌ رِێژه‌ى ده‌نگه‌كانى خۆی له‌ شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك پێ باش بووه‌ تاو كاته‌ به‌لاَم له‌ دواى ئه‌و كاتژمێره‌ و درێژ كردنه‌وه‌ كاتژمێرێك ماوه‌ى ده‌نگ دان لایه‌نى ده‌سه‌لاَت په‌لامارى سندوقه‌كانى ده‌نگ دانیان داو پرۆسه‌ى دیموكراسیان له‌ناو برد و دواوى كرد له‌ ناوچه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر پرۆسه‌ى ده‌نگ دان دووباره‌ بكرێته‌وه‌ .

ناوبراوله‌ میانه‌ى لێدوانێكى تایبه‌تیشیدا بۆ سایتى یه‌كگرتوو داواى له‌ مه‌سعود بارزانى كرد ده‌ست له‌كاربكشێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و دیموكراسی به‌رین و رِاشی گه‌یاند به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و دووه‌م ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه‌ نه‌ ئاماده‌یه‌ بارزانى بكاته‌ جێگرى خۆى و نه‌ ده‌بێته‌ جێگرى بارزانى چونكه‌ سه‌رۆكێكى ناشه‌رعى ده‌بێت .

میراده‌لى داواشی له‌ هه‌ردوو لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى و لیستى گۆرِان كرد ئه‌نجومه‌نێكى ئۆپۆزسیۆن پێك بهێنن و سوپاسی هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیسی هه‌رێمیشی كرد كه‌ نزیكه‌ى له‌ 70%ى ده‌نگه‌كانى خۆیانیان پێ به‌خشیوه‌ .

له‌ كۆتایی كۆنگره‌كه‌دا د.كه‌مال میراوده‌لى ئاماژه‌ی به‌ خروقاته‌كانى لیستى كوردستانى كرد له‌ دواى كاتژمێر 4ى ئێوار له‌ شاره‌كانى دهۆك و هه‌ولێر و ووتى له‌ كاتێكدا هه‌ولێر شانازى به‌ باشی ئاستى كاره‌بایه‌وه‌ ده‌كات له‌ كاتى جیا كردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كاندا چه‌ندین جار كاره‌با كوژاوه‌ته‌وه‌ و ئاشكراشی كرد كه‌ بۆ نمونه‌ هاولاَتیه‌كى خزمى خۆی پێى رِاگه‌یاندووه‌ ئه‌و به‌رپرسێكى ده‌سه‌لاَت بانگهێشتى كردووه‌ و له‌ هه‌ولێر كه‌ شه‌ست كه‌س بووین به‌ بنكه‌كاندا گه‌رِانویانن و پێى ووتوه‌ كه‌ حه‌وت جار ده‌نگى به‌ من داوه‌ و ووتویه‌تى چه‌نده‌ها باندى له‌و شوێوه‌ هه‌بووه‌ كه‌ من ئه‌و ده‌نگه‌ به‌ ناشه‌رعى داده‌نێم .

ناوبراو وتى من سكالاَكانم ئارِاسته‌ى كۆمسیۆن ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وه‌لاَمه‌كانیان جێ به‌جێ نه‌كردم ئاماده‌م هه‌موو رێ و شوێنێكى یاسای له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ى ولاَت بگرمه‌ به‌ر .

هه‌روه‌ها له‌ ولاَمێى پرسیارێكى ترى سایتى یه‌كگرتوودا كه‌مال میراوده‌لى داواى له‌ هه‌ردوو لیستى گۆرِان و لیستى خزمه‌توزارى كرد پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داداگاى ده‌ستورى عێراقی سكالاَى خۆیان له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت و لقه‌كانى كۆمسیۆن له‌ شاره‌كانى دهۆك و هه‌ولێر تۆمار بكه‌ن چونكه‌ كۆمسیۆن بوونه‌ته‌ كارمه‌ندى حزب و به‌شێكن له‌ ساخته‌كارى .