سەرۆكی لیستی هیوا پێویستە ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن دەزانن خاوەن هەڵویست بن

Sunday, 07/06/2009, 12:00

3057 بینراوە


رۆژی یەكشەممە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی 7-6-2009لەشاری هەولێر سەرۆكی لیستی هیوا بەرێز نەجیبەعومەر لەگەڵ كاندیدەكانی ئەولیستەو كۆمەلێك كەسایەتی و رۆشنبیروجەماوەرێكی بەرچاو لەپێش ئۆفیسی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوە و لێدوانێكیان بۆ راگەیاندنەكان دا، لەلێدوانەكەدا وێرای ئەوەی بڕیارەكەی كۆمیسیۆنی باڵا لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی لیستی هیوا وەك قەوارەیەكی سیاسی بەنایاسایی لەقەڵەم دراو بە بڕیارێكی سیاسی وەسفكرا، جەخت لەسەر پێنج خاڵی بنەڕەتیش كرایەوە، داوكرا لەكۆمیسیۆنی باڵا لەژێر گوشاری سیاسی بڕیار نەدات وبڕیارەكە هەڵوەشێنێتەوە، پێویستە دەستەی دادوەری سەروەری یاسا بپارێزێت، پێویستە سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان بەشێوەیەكی بەرپرسیارانە لەگەڵ ئەو رەوشە هەڵسوكەوت بكەن، چونكە زیان بە پرۆسەی دیموكراتی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت. هەروەها داوا كرا كەپارت و لایەنە سیاسییەكان، رێكخراوە مەدەنییەكان هەڵوێستی خۆیان دیاری بكەن. لەكۆتایی لێدوانەكەشدا داوا لەكاندیدو لایەنگرانی لیستی هیوا كرا گوڕ بە تێكۆشانی دیموكراتی بەردەوام خۆیان بدەن.
دواتر چالاكوانەكان بۆ ماوەی پێنج خوولەك بەبێ دەنگی دانیشتن وئەو بڕیارەیان پرۆتستیۆ كرد، پاش تەواو بوونی پێنج خولەكەكە، لەلایەن بەشداربووان بە هەڵهەڵەو چەپەڵە رێزان كۆتایی بەدانیشتنەكەهات.
دواتر نوێنەری كۆمیسیۆنی باڵا هاتە دەرەوەو لێدوانە نووسراوەكەی لیستی هیوای پەسەند كرد و لەهەمانكاتدا سەرۆكی لیستی هیوا چووە لای بەرپرسی هەڵبژاردنەكان فەرەج حەیدەری وپاش پازدە خولەك جارێكی دیكە سەرۆكی لیستی هیوا ئەنجامەكەی بەئامادە بووان و راگەیاندنەكان راگەیاندو بەمشێوەیە قسەی كرد، فەرەج حەیدەری گووتوویەتی ئێوەش دەتوانن سكاڵایەكی یاسایی لەدژی بەرامبەرەكەتان تۆمار بكەن ودەتوانن لەرووی یاساییەوە خۆتان بپارێزن. ئەمە لەكاتێكدایە كە لیستی هیوا سكاڵایەكی یاسایی تۆمار كردووە، بەڵام كێشەكە لەیاسادا نییە، لەمبارەیەوە سەرۆكی لیستی هیوا گووتی، ئەوان باسی یاسا دەكەن وسیاسیانە هەڵسوكەوت دەكەن.
رۆژی 12-8-2009 ئەنجامی ئەو سكاڵایەی كە لیستی هیوا تۆماری كردووە ئەو دەرفەتەی كە پێ دراوە بۆ سكاڵا تۆمار كردن كۆتایی پێ دێت و ئەنجامەكەی ئاشكرا دەكرێت.
لەنێو جەماوەرەكەشدا دوو هونەرمەندی ناسراوی گەلەكەمان كە بۆ پشتگیری لیستی هیوا هاتبوون ئەوانیش هەڵویستی خۆیان دەڕبڕی كەبریتی بوو لەهونەرمەند دیار دێرسیمی و خەلیل خەمگین. هونەرمەند خەلیل خەمگین لە پشتگیرییەكەی خۆیدا گووتی: لیستی هیوا لیستێكی شۆڕشگێرەو باوەڕی بەتێكۆشانی دیموكراتی ویاسایی هەیە. لەبەرئەوەش ئێمە پشتگیری لێدەكەین وداوا دەكەین كە كۆمیسیۆن لەو هەڵوێستەی خۆی پاشگەز ببێتەوە.
سەبارەت بەبڕیاری دوایی بە ئەرێنی و نەرێنی نەجیبە عومەر سەرۆكی لیستی هیوا تایبەت بەسایتی pcdk.org راگەیاند؛ كە ئەوان تێكۆشانی یاسایی بەرێوە دەبەن تا پەردە لەسەر راستییەكان لابدەن. هەروەها گووتی:ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت ئێمە براوەین. ئەگەر یاساش سەروەر بێت ئەو ئێمە هەر براوەین، چونكە ئەو سیاسەتەی كە لەبەرامبەر هەڵبژاردن دەكرێت لەسەر دەستی ئێمە كەشفدەكرێت. هەروەها داوای لە رۆشنبیران، سیاسەتمەداران، لاوان و ژنانی كرد كە هەڵویستی خۆیان دەربڕن. گوتیشی پێویستە ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن دەزانن خۆیان هەڵویست نیشان بدەن، چونكە ئەگەر ئەو بڕیارە بەسەر بكەوێت، دەبێتە پەڵەیەكی رەش لەسەر هەڵبژاردنەكان.
هەروەها بەرێز نەجیبە عومەر ئەوەشی گووت: كە ئەگەر سەركەوتنیش بەدەست بخەن؛ ئەوا تێكۆشانی دیموكراتی بۆ سەلامەتی هەڵبژاردنەكان، بەردەوام دەكەن ولەمبارەیەشەوە ئامادەكارییان زۆر باشە. گوتیشی لەتوانایاندایە لەهەموو دەڤەرەكان وەكو پێویست چاودێر دەرخەن. ئەوەشی گووت؛ كە لەرابردوودا سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵا عەرەب بوو، بەڵام یاسای پاراست و نەكەوتە ژێر باری گۆشارە سیاسییەكانەوە، بەڵام ئێستا سەرۆكی كۆمیسیۆن كوردە، كاریگەری سیاسی خێرا لەسەر كاریگەر بوو.
لەكۆتایشدا گووتی: ئەو لیستەی ئێمە لیستی ژنانە داوا لەژنان و رێكخراوەكانی ژنان دەكەین، خاوەن لەو لیستە(لیستەكەیان) دربكەون.
تێبینی : وینه‌کان هی سایتی یه‌کگرتووه‌..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە