دەست خۆش خاتوو كوێستان شەرمەزار و ڕیسوات كردن !!

Monday, 11/05/2009, 12:00

2367 بینراوە


ئەمڕۆ خاتوو كوێستان محەمەد سەرۆكى فراكسیۆنى سەوزى پەرلەمانى بەناو كوردستان دەستى لەكاركێًشایەوە ئەم هەڵوێستەى خاتوو كوێستان دوایى ئەوە دێت كەناوبراو پاڵێوراوى لیستى گۆڕانە كەلیستى گۆڕان لیستى میللەت و لیستى خەڵكى هەژار و لیستى دژ بەسیستەم و دەسەڵاتى گەندەڵە ، هەڵوێستى جوامێرانەى ئەو خاتوونە لەكاتێكدایە سكرتێرى یەكێتى و ئەندامە مەكتەبە سیاسیە نەخۆش و چاوەشەكانى خەریكى ڕشتنى پاڕە و سامانى ئەو میللەتە و درۆ و دەلەسەن بۆ حزبەكەیان و خەریكى چەواشەكردنى خەڵك و كادیرەكانیانن ، وەك ئەوەى میللەت نەیاناسێت بایى چەندن و چى لەهەگبەى یەكەبەیەكەى سكرتێر و جێگرەكانى و مەكتەبە سیاسیەكانیان دایە ، ئەم هەڵوێستەى خاتوو كوێستان شەرمەزارى كردن و فشەفشى مەلابەختیار و تاڵەبانى و جوندیانى و سێەرجەم ماستاوچیەكانى ترى زەربى سفر كرد و وەك میزڵدان فشى كردنەوە . بەم هەڵوێستەى ڕاى گەیاند كەوا ئەو نەهەوادارى پۆستە نەئەوەندەش خەمى كورسیەكەیەتى بۆى بگرى و لەبەرقاپى ئەوان وەك كافیە سلێمان داواى پۆستى وەزیرى بكات و ئەوسەرى دونیا تێ بگەیەنێت ، یەكێتى و تاڵەبانى و مەكتەبەسیاسیە بێ دەسەڵات و بێ جورئەتەكە كاتى خۆى وەك ڕەنگدانەوەیەك بەرامبەر سەركردە عوسمان بانیمارانى كاتێك لەسەر یاساى نەوت هۆڵى پەرلەمانى جێهێشست و هاتە دەرەوە لەسەر ڕاسپاردەى مەكتەبى سیاسى پارتى و بارزانى جەنابى بانیمارانیان لەسەرۆكى فراكسیۆنى سەوز خست و خاتوو كوێستانیان خستە شوێنى بەڵام ئەمڕۆ خاتوو كوێستان سەلماندى كەوا ئەویش دڕیًَژە پێدەرى ڕێبازە پیرۆزەكەى بانیمارانیە و پشتى لەدەسەڵاتە و ڕووى لەمیللەت و كەسوكارى شەهیدانە ...
دەستەكانت خۆش خاتوو كوێستان سەلماندت وەك شێرە ژنێك ڕۆڵت مەزنتر و پیرۆزترە لەسەدان پیاو غیرەت و ئەخلاقت لەسەدان بەناو پیاوى دەسەڵات و چەتە و دز و زمان درێژ بەرزترە ...
بەوهیوایەیى ئەم هەڵوێستەى تۆ ببێتە وەرچەرخانێك و دەروازەیەك بۆ خەڵكى تریش واز لەم دەسەڵاتە گەندەڵە و پۆستى بەرز بهێنن و بەفیعلى بیسەلمێنن خزمەتكارى خەڵكن ..
دووبارە دەستت خۆش خاتوو كوێستان محەمەد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە