KURDISTANPOST
هه‌ڤاڵ سه‌ید حه‌سه‌ن
بۆ به‌رێزانی که‌ناڵی ئاسمانی Knn
Sunday, 07/03/2010, 12:00
716
بینراوە
ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆتان
من وه‌ک هاوڵاتییه‌کی هه‌رێم، بۆچونێکم هه‌ییه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی عیراق، که دوو ڕۆژه بووه به لۆگۆی تێڤێکهتان، که به‌به‌رزی له‌لای سه‌رووی ده‌سته ڕاستی سکینهکه ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌م دورووشمه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی منوو زۆرێک له هاوڵاتیانی هه‌رێمه، به‌ڕاستی گرنگه بۆ من که بزانم ئه‌م نه‌خشه بۆ! چ ده‌ستکه‌وتێک بۆ باشکردن و چاکسازی فه‌راهه‌م ده‌که‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌مه‌وه! بۆ کام بواری ژیان‌و گوزه‌رانی تاکی هه‌رێم گرنگه‌و جێگه‌ی تێبینیکردنه که نه‌خشه‌ی عیراق له‌سه‌ر سهرانبێ! له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نه‌خشه‌ییه ده‌سته‌به‌ری چی ده‌کرێ بۆ کورد! پرسیار له‌و ئازیزانه ده‌که‌م که ده‌ستییان له‌ناو کاروو ههڵسوڕانێکداییه که هه‌زاران که‌س خۆبه‌خشانه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگ بێ که ئێوه ده‌یناسن یان نا، وایان داناوه که سوودێک ده‌گه‌یه‌نن بۆ خهڵکو خوێ، کاتوو وزه‌و ژیان ده‌به‌خشن به په‌یامێک که لایان ڕوون نیه بۆ ئه‌م تۆماره خراوه‌ته ڕوو، کام ده‌ست پێشخه‌ری و کام پێشه‌نگی له‌بواری گه‌یاندنی په‌یامی مرۆڤایه‌تی یا کوردایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ به‌م درووشمه! بۆ ئه‌م نه‌خشه‌ییه بۆ؟؟ بۆ گرنگی ناده‌ن به سوکایه‌تی به ئاڵای کوردستان له له‌نده‌ن؟ بۆ ئه‌م شتانه‌ی که کۆکه‌ره‌وه‌یه ناکه‌ن به لۆگۆ؟ بهداخو په‌ژاره‌ییه‌کی زۆر، ئه‌مڕۆ له‌زۆرێک له پایته‌خته‌کانی ئه‌وڕووپا، به‌دیاریکراوی له لۆکاڵه‌کانی ده‌نگدان هه‌ست به بوونی فیزیکی و مه‌عنه‌وی به‌عس ده‌کرێ...نازانم ئێوه چیده‌ڵێن له‌م بارهێێهوه! بۆ وا ڵێڵوو نا دیارن. نازانم کێ خۆی به خاوه‌نی خه‌ڵکوو خاکوپهرچهم ده‌زانێ کێ!!!
هه‌ڤاڵ سه‌ید حه‌سه‌ن
© 2019- Kurdistanpost