گیا لەسەر بنجی خۆی ئەڕوێتەوە. بەڵام چۆن..؟ وەڵامێك بۆ نەجمەدینی شیخ بزنی

Wednesday, 04/11/2009, 12:00

2283 بینراوە


هەمومان بینیمان دوای ڕاگەیەندنی بەناو کابینەی شەشەمی حوکمەت کە بەرهەم ساڵح کراوەتە سەرۆکی.. مەسعود بارزانی وتارێکی خوێندەوە . لە درێژەی وتارەکەیدا سەبارەت بە کەرکوك و مادە ئیکسپایەرەکەی وەك هەمو جارەکانی تر خۆی گیڤ کردەوەو وتی(شازش له ‌سه‌ر که‌رکوک ناکرێت، چ ده‌بیت با ببێت!!.) دیارە مەسعود ئەوە سەری یەکەم جاری نیە ئاوا خۆی گیڤ بکاتەوە پێشتریش بینیمان کە بەرامبەر بە تورکیا خۆی گیڤ کردەوە و وتی ئێمە گەر خواستمان لێبێت لە دیار بەکر تۆز ئەکەین. هەر دوای خۆ گیڤ کردنەوەکەش کوردستانی بەجێهێشت و کەس نەیزانی چۆتە چ کونێکەوە. دوای ئەم لێدوان و هەڕەشە کردنەی ئەمجارەی ئەوەتا ڕاگەیاندنەکانی چەواشەکارانەی پارتی بڵاوی ئەکاتەوە کە سەرۆکی کوردستان بەسەردانێك دەچێتە دەرەوەی وڵات دیارە ئەم جارەش دوای ئەو هەڕەشەیە دەیەوێت خۆی بشارێتەوەو خۆی ونکات .بۆیەش لەپێشدا بڵاوی ئەکەنەوە تا وەك جارەکانی پێشو خەڵکی کوردستان هەست نەکات کە سەرۆك لەترسی خۆگیڤکردنەوەو هەڕەشەکانی . کوردستان جێدێڵی .ئاخر مەسعود بارزانی بۆ پێمان ناڵێت ئەوکاتانەی سێرڤی بەرز ئەبێتەوەو هەڕەشە ئەکات پشتی بەکێ قایمە ..؟ بە سوپا یەکگرتوە پڕ چەکەکەی پێشمەرگەو زێرەڤانی یان سوپایەكی یەکگرتوی کوردی هەیە لەم کوردستانە ئەوەندە پڕ چەکو پۆشتەو پەرداخ بێت و تێر بێت. تا ئیستا ئێمە نەمان زانیبێ ؟ یان مەسعود بارزانی سیحر بازەو لەکاتی پێویست دەیەوێ بە سیحر دوژمنان و نەیارانی کورد تێك بشکێنێ . یان چی. یان خوێنی کوڕی خه‌ڵکی به‌لاوه‌ وه‌ك خوێنی بزن و مریشك وایه‌و وه‌ك چۆن له‌شه‌ڕی ناوخۆدا به‌ هه‌زاران کوڕی خه‌ڵکیان له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دا له‌ پێناوی نیازی گڵاویاندا به‌کوشتن دا ئه‌مجاره‌ش بیه‌وێ کوڕی خه‌ڵکی بکات به‌گژ ئه‌وانه‌ی ناهێڵن خۆی و جه‌لال و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان به‌ ئاره‌زوی خۆیان سه‌روه‌ت و سامانی که‌رکوکیش وه‌ك ئه‌وانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان له‌کوردستاندا بدزن ؟ ئەوەی هەیەو نیە زێرەڤانی و پێشمەرگەیە ئەوانیش واتە پێشمەرگەو زیرەڤانی ئەوندە پشتگوێ خراون ئەوەندە زەلیل و داماون وەك دەرۆزەکەریان لێهاتوە مانگانە بڕی 000 240 هەزار دیناری بریمەریان هەیە یان 000 313 هەزار. ئەویش جار وا هەیە بە دومانگ نایان درێتێ هەمویان کەوتونەتە سواڵ. هەمویان بون بەژێر باری قەرزەوە ئەوە سەرەڕای ئەوەی چەکو هەرچی پێویستی سەربازی یە لەسەر حسابی خۆیان ئەیکڕن. زۆربەشیان کرێچین . زۆربەشیان نەداری و بێکاری وای کردوە پەنا بۆچەك بەرن. ئەوە سەرەڕای ئەوەی ماوەی 7 ساڵە هەمیشە دوبارەو سێبارەی ئەکەنەوە کە ژیانی پێشمەرگە چاك ئەکەن موچەکانیان بەرز دەکرێتەوە تا ئاستی پژێوی ژیان و گوزەرانیان. بەڵام هەر هەموی درۆو دەلەسەو کڵاو لەسەر نانە و کات بەسەر بردنەو.گاڵتەکردنە بە و چینەی کە چەکی کردۆتە شانی و ناوتان لێناوه‌ پێشمه‌رگه‌ . لەولاوەش بەدەیان شەللاتی و دزو داوێن پیس وماستاو چی و هیچ لەبارا نەبو موچەی ملوێنی و دوملوێن دیناریان بۆ بڕاوەتەوە بەناوی موچەی تایبەت و موچەی کۆمەڵایەتی و موچەی پیاو ماقوڵانە. ئەگەر مەسعود بارزانی بەهەویای ئەو پێشمەرگانە و هێزی زیڕەڤانی کە وەك سواڵکەریان لێهاتوەو تەنها نانە سکیەکەیان پێئەدرێ و هەرکامیان بگری لە پێشمەرگەی لق و ناوچەکان و پێشمەرگەی هێزەکانی بەناو زیرەڤانی. بون بەژێر باری قەرزو سەختی ژیانەوە. ئه‌وه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌و چیتر پێشمه‌رگه‌ خۆی گێل ناکات و خۆی ناکاته‌ قوربانی نیازی گڵاوتان ، وەك مەلا عومەر چنگیانی لە وتارێکدا ئاماژەی پێکرد پێشمەرگە سەرفیترەو خێری پێڕەوایە. ئەوە با مەسعود بارزانی دڵنیابێت هەرگیز ئەوانە ئامادە نین سەرەڕای ئەو برسی کردنە خۆشیان بەکوشت بدەن دواتریش خێزان ومناڵەکانیان لەلایەن بەرپرسانی داوێن پیسەوە سوکایەتیان پێبکرێ و داوای کاری سێکسیان لێبکرێت وەك لە ڕابوردو دەیان بەڵگەی لەم شێوەیە مان بینی و خوێندەوە. لە پێناوی ئەو کەرکوکەی کەسەرانی یەکێتی و پارتی لەبات ئەوەی لەیەکەم ڕۆژی چونە ناو کەرکوکیانەوە خزمەتی ئەو شارەو خەڵکەکەی بکەن بە بێجیاوازی بەڵام نەیان کرد لە جیات ئەوە دەستیان دایە حیزب حیزبێنەو زیادکردنی ئەندامەکانیان و ئەوەندەی تر ماڵوێرانکردنی خەڵکە ڕەسەن و ئاوارەکەی ئەو شارە کە هەتا ئێستاش نیوەی خەڵکی کەرکوك لەهەمومافێکی خزمەتگوزاری و ژیان بێبەشن و لە ژیر خێمەدا ئەژین . زۆربەی زۆری پەرپرسەکانی یەکێتی و پارتیش لەسەر خوێنی ئەو خەڵکە بونە ملیارد دێر و تا ئێستاش تێریان نەخواردوەو لەسەر دزی و ڕاوە روت وداگیرکردنی زەوی و دابەشکردنی بەشێوەی نایەکسان و ناشەرعی و لە پێناوی ناوگەڵیانداو هەر لە گەندەڵی و داوێن پیسی خۆیان بەردەوامن. بۆیە چیتر پێویست ناکات نە مەسعود بارزانی نە هیچ بەرپرسێکی تری یەکێتی و پارتی بە پشتیوانی ئەو هێزی پێشمەرگەیەی کە لەژێر سیاسەتی چەوت و چەواشەکاریانەی یەکێتی و پارتیدا بوەتە چینێکی پشتگوێخراوو پەراویزخراو لە بواری ژیاندا.لە وتارو لێدوانەکانیاندا خۆیان هەڵ نەکێشن .. ئەگەریش مەسعود بارزانی و ئەوانی تر تەنهاو تەنها مەبەستیان لەو خۆ هەڵکێشان و هەڕەشە کردنانە هێزو بازوی خۆیان و کوڕو خزمو کەسە نزیکەکانی خۆیانە و ئەوانەی بەلێشاو مانگانە پارە ئەچێتە گیرفانیان. ئامادەن لە بەرەکانی پێشی پێشەوەی پەلاماردا لەسەنگەردا بن لەکاتی پێ هەڵپڕژاندا لەگەڵ دوژمنان ئەوە شتێکی ترەو ئێمە قسەمان نیە. کام دوژمن سەرسەختە با بەگژیا بچنەوە. با چیترش(نەجمەدینی شێخ بزێنی و) هاوشێوەکانیان. کە لەگوێی گادا نوستون و لەوپەڕی دنیاو لە دوری دورەوە بە کوشتدانی هەزاران ڕۆڵەی کوردو دواتریش ئاشبەتاڵ و بردنی دەیان ملوێن دیناری ئەوکاتی شۆڕش بۆ ئەمەریکاو هه‌زاران خیانه‌ت و زوڵم و زۆرداری تر که‌ ئه‌م به‌ر پرسانه‌ له‌ خه‌ڵکی کوردیان کردوه‌و. ئەم لێدوان و هەڕەشەی مەسعود بارزانی فس فس پاڵەوان و جەلالی خائین بەکوردو بەرپرسەکانی تر بە کوردایەتی و چاو نەترسی و شۆڕش گێڕی. لە پێناوی کورد و دۆزەڕەواکەیدا بە ئێمەی چینی پێشمەرگەو خەڵکی زوڵم لێکراوی کوردستان نەفرۆشنەوە. به‌شانو باڵیاندا هه‌ڵنه‌ده‌ن چونکه‌ باوی ئه‌وه‌ش نه‌ماوه‌ به‌ شان و باڵی که‌سێ هه‌ڵبدرێ که‌ بۆ خۆی له‌ ته‌ڕی بله‌وه‌ڕێ و له‌ وشکی بنوێ و پێشمه‌رگه‌کانیشی نانیان نه‌بێت بیخۆن،،کە هەمیشە و هەمو کاتیش سوتەمەنی و قوربانی دەری یه‌که‌م و گشت بەرەنگاری و جەنگو نەهامەتیەکان کوڕی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕوت بوه‌و کەچی لەڕوی ژیان و گوزەرانی خۆمان و ماڵ و مناڵمان هەمو کات پشتگوێخراوو ئیهمالکراوبوین و خێرمان پێکراوە. هەرگیز لەلایەن سەرانی ئەم دو حیزبە مافیایەوە گوێ لەداواکاری و مافە ڕەواکانمان نەگیراوە هەرکاتیش دەنگی ناڕەزایەتیمان بەرز کردبێتەوە پێیان وتوین جا کێ پێی وتی ببە بە پێشمەرگە ...ئەتوانی وازبێنی. کەچی وەك پیشەی هەمیشەییان بێئابڕوانە بە پشتیوانی ئێمەی پێشمەرگە پێ لەبەڕەی خۆیان زیاتر ڕائەکێشن و هەڕەشەی سەیرو سەمەرەو کۆمیدی ئامێز لە دوژمنانی کورد ئەکەن.
کۆمەڵێک پێشمەرگەی زیرەڤانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە