نێچیر بارزانی دەوڵەمەند

Sunday, 17/03/2013, 12:00

2131 بینراوە




‌خۆش ویستنی کە سایەتیەکان لەسەر چ ئەساسێکە؟ ناودارەکانی کوردستان کە بەهۆی دەرکەوتن و دەوڵەمەندی و پۆست و پارەو شەڕو زۆر بواری ترەوە بوون بەناودار ئەمە حاڵەتێکی ئاسای یە بەڵام خۆش ویستن و بایەخ پێدانیان جێگای سەرنجە،ئایا بۆچی هەواداربوونەکان لە کوردستاندا بەهۆی پارەو جلوبەرگو ڕوخسارەوە دروست ئەبن؟
لە کاتێکدا بێ هیچ بایەخدانێک بە مێژوو کردارەکانی ئەو کەسانە سوربین لە خۆش ویستن و خەڵەفاوبین بە خەندەو بەڵێنە زارەکیەکانیان؟
لێرەدا دەمەوێت بەڕوونی باسێکی نێچیر بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەم کە دڵنیام زۆرێک لە خەڵکی کوردستان ئەو بەکەسێکی خۆشەویست و میان ڕەو گەنجێکی لێ هاتووی ئەزانن و باوەڕیان وایە کە ئەو خزمەتی پێ ئەکرێت ، بەڵام ئەگەر بەچاوێکی ویژدانەوە تەماشای ماڵ و حاڵی ئەم کەسە بکەین ئەبینین خاوەنی سەرمایە و سامانێکی زۆرە کە گومانم نیەلەوەی بەهۆیی دەسەڵاتە حیزبی و حکومیەکەیەوەو دەوڵەمەند بووەوهەمومان ئەزانین بەر لە دەسەڵات وەرگرتن خاوەنی ئەە پارەو پولە نەبوو،باشە بۆ لەوەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەتدا بەدەیان ملیۆن دۆلاری تەخشان کرد بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و چاککردنی خانووەکەی خۆی و کادیرانی سەربە حیزبەکەی،هەروەهاکردنەوەی کەناڵێکی ئاسمانی لەسەر بودجەو پارەی بیرەنەوتەکان کەهەمووی موڵکی میلەتن نەک پارەی میراتی بنەماڵەکەی،لێرەدا ئەپرسم لەکوێی وڵاتانی دیموکراسیدا ڕێگە بەم جۆرەکارانە ئەدرێ؟ ئایا ئەبێت کەسێک مابێ ئەمانەی نەبیستبێ و نەزانێت؟ باشە لەسەر ئەساسی شێخ و دەروێش لایەنگران و هەوادارانی نێچیر ئەمەیان پێ ڕەوایە ؟ ئەمەوێت بڵێم نێچیر بارزانی خەڵکی کوردستان چیتر دەروێشی تۆنین و بە چاوی شێخ هەمووکەس بەدەروێش مەزانە ؛ ئێمە کردارەکان و گەندەڵیەکانت ئەبینین بەڵام لێت بێ دەنگ نابین هەر ڕاستی ئەڵێین وە هەموو ئەو پارانەی کە بردووتەماڵی میلەتەو کورد وەتەنی قەرز کۆن ئەبێ بەس نافەوتێت،من وەک خۆم پێم خۆش بوو کە دەسەڵاتێکی یاسای هەبووایە تا مافی خۆم و نەتەوەکەتم لێ بستەنتتایەو مل کەچی دادگام بکردیتایە،بەس بەداخەوە بەهۆی ئەوناسیستەمی و بەربەریەتەی کە خوڵقاندوتانە ،کەس نیە بڵێ سەرۆکی حکومەت ئیتر بەسە ناچارین بنوسین تا دەروێشەکانتان لە مەست بوون بە ئاگا بێ نەوەو بەڵکو ڕۆژێک بتوانین بت گەیەنین بەدادگای میلەت .

‌والی عوسمان
1‌6-3-2013 بریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە