ئێوه سوپای‌ عێراقتان دروستکرده وه.. میلله تی کورد گوناهی چیه؟

Monday, 26/11/2012, 12:00

1838 بینراوە





گرژی و ئاڵۆزیه کان له نێوان حکومه تی ناوه ند و هه رێم ،گه یشتۆته لوتکه به گوێره ی ئه وی که هه ردولا دانی پیاداده نێن له میدیا کوردی و عه ره بیه کان. دوای چه‌ندین ساڵ له‌ بنیادنانه‌وه‌ ی عیراقی فیدراڵ وبه‌شداریکردنی لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی کورد له هه ریم و ناوه ند له‌ حومکڕانی عێراقداو رازی بونیان به هه مو ئه و رێکه وتنانه ی که له نێوان حکومه تی ناوه ند و هه رێم ئه نجامدراوه، به تایبه تیش رازی بونیان به رێکه وتننامه ٢٩ خاڵه که ی له سه ر ناوچه جێ ناکۆکه کانی ساڵی ٢٠٠٩ که ئێستاش هه ریم خوازیاری پابه ند بونی حکومه تی ناوه نده به و رێکه وتنه، سه ره رای ئه وه ی که برگه کانی ئه و رێکه وتنه له ژێر پرسیاری زۆره !
ئه نجامی ئه و بارگرژیه گه یشتوه به قۆناغێک که هه رێم و ناوه ند به به رده وامی لێداوان دژ به یه ک ده ده ن له میدیاکان، یه کێ له و لێدوانانه که جێگه ی سه ره نچه لێدوانه که ی سه رۆکی هه رێمه.
كورد له‌كاتێكدا سوپای‌ عێراقی پێكهێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ سوونه‌‌و شیعه‌ جورئه‌تیان نه‌بووه‌ ئه‌م كاره‌بكه‌ن". "
به دڵنیایه وه ده ڵێم ئه م رسته یه هه ڵه یه کی مێژوی تیایه که پێویسته چاکبکرێته وه، چونکه میلله تی کورد هه رگیزاو هه رگیز متمانه نادا به سوپایه ک که به درێژای مێژو ئه زمونێکی خوێناوی له گه ڵ هه یه، ئه و سوپایه ی که ده ستی سوره به خوێنی پاکی هه زاران هه زار شه هیدی رۆله ی ئه و میلله ته، ئیمه ی کورد هه رگیز چاوه رێی ئه وه نین سوپایه کی له و جۆره بێت وڵاته که مان گوڵباران بکا، ئه و سوپایه به درێژای مێژو سوپایه کی داگیرکه ربوه وته نیا نه هامه تی و ماڵوێرانی بۆمان هێناوه. بۆیه ش ئه و تاوانه مه خه نه پاڵ ئێمه، ئیوه لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانو بازرگانه کانی نه وت متمانه تان به و سوپایه ی پاشماوه ی به عس به خشیوه و هه ولی ئه وه تانداوه به هێزبێتو وه پێتانوابوه کوردستان ده پارێزێ.
چگه له وه ی که ده ستێکی باڵاتان هه بوه له دامه زراندنی سوپایه که و به هێزکردنی، لاریاتان له وه نیه که ئه و سوپایه خۆی پڕ چه ک بکا هه ر چۆن له لێدوانه کاندا ئاماژه ی پێده که ن، له پاڵ ئه وه ش هه قه کی یاسایتانداوه به و سوپایه له ده ستوری عیراقی له ژێر ئاڵای عیراقی فیدراڵ ئه و سوپایه هه قی جوڵه کردنی هه یه له سه رتان سه ری عیراق وه هیچ لایه نه کی عیراقی چ سونه چ شیعه لاری له و مه سه له یه نیه.
ده ڵی گرژیه کان له گه ڵ مالکی ده گه رێته وه بۆ سالی ٢٠٠٨ کاتێ سوپای عیراقی ره وانه ی ناوچه کانی جه له لاو خانه قین کرا، باشه که له ٢٠٠٩ رێکه وتن نامه تان واژو کرد له گه ڵ حکومه تی ناوه ند له سه ر ناوچه جێناکۆکه کان؟ بۆ هه ولتان نه دابو ئه و کێشانه بنبڕ بکرێن؟ یان بۆ پێیتان دانه گرت له سه ر ئه وه ی که ئه و ناوچانه مێژو ئیسپاتی کردوه که به شێکن له کوردستان؟ بۆ رازی بون به ئیداره ی هاوبه ش؟ که هه ستتان به ترسناکی کرد بۆ چی ئه و کاته هه ڵوێستیان نه نواند که هه ر نه بێ هێشتا عیراق له سه ر پێخۆی نه وه ستابو یان به لای که می وه کو ئێستا نه بو له روی هێزی سه ربازی؟ وه پێگه ی خۆی توندو تٶڵنه کردبو له سه ر ئاستی ناوچه که وجیهان.
که هه ستکرا به و مه ترسیانه بۆ چی لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی کورد له به غداو هه رێم ،به هه مئاهه نگی نه که وتنه یه کگرتنو رێگه ی ده ستوری و یاسایان نه گرته به ر، سه رۆک کۆمار بۆ نه که وته به کارهێنانی ده سه ڵاته کانی وه کو به پێی مادده ی (٦١) ی ده ستوری عیراقی سه رۆک کۆمار توانای ئه وه ی هه یه که داوا بکا بۆ لێسه ندنه وه ی متمانه له سه رٶک وه زیرانی عیراق، بۆ ئه وه نه کرا؟ باشه بۆ په رله مانتاره کانی کوتله ی کوردی له به غدا یه کتریان نه گرتو به یه ک ده نگ و بانگه شه ی مالکیان نه کرد بۆ کۆبونه وه ی ئه نجومه نی نوێنه رانی عیراق؟ هه مو لایه ک ئاگاداری رێکه وتنی ستراتیژی پارتی و یه کیه تیه ئه و رێکه وتنه ئه گه ر له راستیدا وجودی هه یه بۆ چی کاری پێنه کرا له ٢٠٠٨ وه له به غدا؟ سه ره رای هه مو ئه وانه ش له هه ڵبژاردنه کانی ئه یپرلی ٢٠١٠بۆچی دوباره پشتیوانی له مالکی کرا؟ماده ی ١٤٠ ماده یه کی ده ستوری و یاسایه کاتی زانرا ده سه ڵاتدارانی به غدا خٶیانده دزنه وه له به پراکتیک کردنی ئه و ماده یه بۆ چی سه رۆک کۆمار به پێی ماده ی ٦٧ده سه ڵاتی خۆی به کار نه هێنا و فشاری نه خسته سه ر سه رۆکوه زیرانو لایه نه عیراقیه ده سه ڵاتداره کان ؟ بۆ نه ی کرد؟ ئه ی ئێوه به ڵێنتان به میلله ت نه دا که ده چن له به غدا شه ڕی ده ستور ده که ن؟
ئه گه ر ئێوه نه تان توانیبێ به ڵینه کانی که دابوتان به میلله ت، بیگه ینه جێ، کێشه نیه به ڵام به لای که می تاونباریشمان مه که ن!






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە