ئەم زانیاریە تازەیە بخوێنەوە

Saturday, 16/05/2009, 12:00

1638 بینراوە


خاڵم زاوایەكى هەیە عەقیدە لەوەزارەتى بەرگرى عێراق ناسراوە بە (ئەبو نور) , لەم ماوەیەدا بە سەردان هاتبوە سلێمانى بۆ ماڵى خاڵم , ئەم عەقیدە خەڵكى بەغدایە و شیعەیە و زیندانى سیاسى بوە لاى ڕژێم و ماڵیان لە حى العامل ى بەغدایە , بۆ بەخێر هاتنەوەى چووم بۆ سەردانى لە ماڵى خاڵم بوو , باسى دەنگ و باسى پرسى , خاڵم وەڵامى دایەوە , باسى وەزعى كەركوك و موسڵ و خانقینى بۆ خاڵم دەكرد , باسى هاتنى سوپاى عێراقى دەكرد كە هاتونەتە ئەو ناوە و ترسیان بۆ سەر خەڵكەكە دروست كردوە , عقید (ئەبو نور) ووتى یەك شتان پێ دەڵێم و ئامادەشم لە هەموو شوێنێك بیڵێم و ووتى ئەتوانى تەسجیلى بكەیت , ووتى من لە وەزارەتى دیفاع ئیش دەكەم و ئاگام لە زۆر شت هەیە,ووتى ئەم جوڵەیەى ئێستاى سوپاى عێراقى لە سەر داواى هەردوو حیزبى كوردیە و هەموو مەسروفاتى جوڵەكەشیان هەر لە سەر ئەمانە , خاڵم بڕواى نەدەكرد , ووتى شتى وانیە , چۆن ئەمان شتى وا دەكەن (عقید ئەبو نور) ووتى من بۆتان ئەسەلمێنم كردى بە سوعبەت ووتى ئەگەر وانەبوو كچەكەم لێ بسێنەوە , ووتى ئێستا پارتى و یەكێتى ترسێكى زۆریان هەیە لە دەرنەچونەوەیان ئەم جارە یان زۆر بە لاوازى دەربچنەوە بۆیە بانگەشەى ئەوە دەكەن كە هەرێم ترسى لە سەرە ئەگەر پارتى و یەكێتى نەبێ حكومەتى عێراق هێرش ئەكات و شارەكان دەگرێتەوە , بۆیە ئەمەشیان كردوە لەم كاتەدا بۆ ئەوەى بەم جۆرە قسانە قەناعەت بە خەڵك بكەن و دەنگیان بداتێً , چونكە تەنها ئەمانەن هێزى چەكداریان هەیە , هەروەها ووتى لەوانەیە شەرێكیش هەڵبگیرسێ ئەگەر زۆر بزانن ترسیان هەیە لەوەى كە دەرناچن , لەم ماوەیەى پێشودا ئەو فرقەیەى لە كەركوكن لەگەڵ ئەوهێزەى خانەقین و دیالە لەگەڵ نوێنەرى پارتى و یەكێتى كۆبونەتەوە و بۆ هەموو ئەفسەرێك (پێنج هەزار دۆلار) نێردراوە بۆ ئەوەى هەڵسن بەم كارە و هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنى لیستەكاندا سوپاى عێراقیش لە كەركوك و خانەقین دەستیان كرد بە جوڵە و ماوەیەك دەخایەنێ و تا دوایى هەڵبژاردنیش ناو بەناو ئەوە دوبارە دەبێتەوە و وەزیرى بەرگرى عێراقیش ئاگاى لەم كارە هەیە , هەر لەم ماوەیەشدا دوو جار مەحمود سەنگاوى لە خانەقین لەگەڵیان دانیشتوە و شەوێكیش دەعوەتى مەحمود سەنگاوى بون و باشترین جۆرى خواردن و خواردنەوەى بۆ ئامادە كردون ,هەروەها ووتى خۆیان باش ئەزانن چ پیلانێكیان داناوە بۆیە هەموو جارێك ئەڵێن ترس هەیە لەسەر ئەزمونەكەمان ئەوە ئەم ترسەیە , من چەند جارێك سەردانى شارى كەركوكم كردوە وەزع زۆر باشە وەكو ئەوە نیە پارتى و یەكێتى دەڵێن ئەوە كەركوكیەكان بڕۆن لە خۆیان بپرسن ,لەم شەوانەدا پارێزگارى كەركوك لە كەناڵى KNN قسەى دەكرد دەیوت كەركوك هەرچى ترس بێت لە سەرى نیە , بەڵام پارتى و یەكێتى ئەیانەوێت بە خۆڕایى خەڵك بخەنە حاڵى ترسەوە , ئەمە ئەو زانیاریانە بوو كە ئەو عەقیدە پێى ووتین , ووتى وا نەزانن درۆ ئەكەم و ڕقم لە كوردە بەڵام ئەمە ڕاستیە لە كوێ ویستانم بۆتان بڵاو دەكەمەوە و شایەتیان لە سەر ئەدەم , جا وەرە سەیر بكەن ئەمانە چ پیلانێكى ترسناك دەگێڕن , من ترسى ئەوەم نیە ترسى ئەوەم هەیە لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەكانى عێراقیش ڕێك بكەون و چەند تەقینەوەیەكیش بكەن بۆ ئەوەى خەڵك زیاتر بترسێ و بڵێ ئەگەر ئەمان نەبن گورگ ئەمان خوات , ئەمە ئەوە نیشان ئەدات ئەمان گەرەكیانە لە ڕێگەى ئەو ترسەى كە بۆمانى دروست دەكەن سۆزى خەڵك بۆلاى خۆیان ڕابكێشن , ئەگینا هەرچى ترس بێِتا لە سەر هەرێم نیە , ئەوەى مە هەشە باجى هەڵەكانى خۆیانە و نەزانیانە لە سیاسەت كردن ,ترس نیە بۆ سەر هەرێم بەڵكو ترسە بۆ سەر كورسیەكانى خۆیان ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە