جەنابی مەسعودبارزانی بڕوا ده‌که‌ین که‌ تۆ گەندەڵ نیت !!.

Friday, 11/02/2011, 12:00

2041 بینراوە


مەسعود بارزانی کە خۆی لەدامێنی ژنێکی دەستو داوێن دز کەوتۆتە خوارەوەو هەر بەدزیش پەروەردە کراوە. ئیتر ئەوەی بڕوای پێئەکات کە مەسعود دژی دزی بێت.؟ دیارە گێلە یان خۆی گێل ئەکات.

ئاشکرایە وشەی(دز) لەنێو کلتوری کۆمەڵگەی کوردی وسەرجەم کۆمەڵگەی بیانیشدا قێزەونترین و سوکترین وشەیەو ئاڕاستەی کەسانێك دەکرێ کەدەستیان پیسبێ . جا ئەوکەسانەی دەستیان پیسە و مەشهورن بە دەستپیسی لەلایەن کۆمەڵگەوە بەچاوی سوك سەیر دەکرێن و وشەی قێزەونی دز بەباڵایان ئەبڕدرێ نەك گەندەڵ چونکە وشەی گەندەڵ لە قێزەونی وشەی دز کەمدەکاتەوە

بەڵام ئەوکەسەی بۆیەکەم جار وشەی(گەندەڵ) ی خزاندە ناو فەرهەنگی زمانی کوردیەوە دیارە خۆشی دز بوە . ئەوکەسە بۆیە ئەو وشەی داهێناوە بۆئەوەی لەسوکیەتی و قێزەونی وشەی دز کەمبکاتەوە . بۆیە داوا لەنوسەرەکانی کوردستانپۆست خۆشەویست دەکەم جگە لە وشەی دز هەرگیز وشەی گەندەڵ بۆ بەرپرسانی هەردو بنەماڵەی مافیای کورد بەکار مەهێنن.

ئاشکرایە مناڵ کە لەدایك دەبێ بێگومان فریشتەیەکی خوداییەو پاکو بێگەردەو دورە لەهەر تاوانکاریەك . بۆ نمونە ئەگەرخێزانێکی کورد مناڵێکی هەبێت و بیداتە خێزانێکی عەرەب یان عەجەم یان بیانی. تا پەروەردەی بکەن ئەومناڵە کەلەگەڵ ئەو خێزانە عەرەبە یان ئەو عەجەمە یان ئەو بیانیە گەروە دەبێت عەرەب زمان یان عەجەم زمان یان هتد.. دەردەچێ و هەمو هەڵس وکەوتو ڕەفتارێك لەو خێزانە فێر دەبێت. بەکورتی ئەومناڵە هەمو ڕەنگدانەوەیەك لەو خێزانە وەردەگرێ کە پەروەردەی کردوە.

مەسعودبارزانیش کە لە دایکێك کەوتۆتە خوارەوەو لەناو بنەماڵەیەك گەورە بوە بەتایبەتی بنەماڵەی مەلا مستەفا کە هیچ پەروەردەیەکی شارستانیانەی تیا نەبوە لە غەیری پەلاماردان و کوشتن و دزیکردن و تەعداکردن لەخێڵ و عەشرەتەکانی دەورو بەریان بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان و بنەماڵەکەیان . بۆیە وەك دەبینین ئەو کوڕانەی حمایل خان پەروەردەی کردون هەمویان نەك دزن بەڵکو نیشتمان فرۆش و داوێن پیسیشن بارزانی باوکیان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول دا هەر بە پارەی دزراوی میللەت ئەوکوڕانەی گەورە کردوە. بارزانی باوك لەکاتی ئاشبەتاڵپێکردنی شوڕشی کورددا بە سەدان ملوێن دۆلاری ئەوکاتی شۆڕشی دزیو بەرەو ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هەڵات ئەوە جگەلەوەی زیاد لە 25 هەزار کوردی بەکوشتندا.

بۆیە کەسێكی وەك مەسعودو براکانی. کە حمایلی دایکیان ڕۆژێ لەڕۆژان لێی نەپرسیونەتەوە ئەرێ کوڕەکانی من ئێوە ئەو هەمو پارەو سەروەتو سامانەتان لەکوێ بو. ئیتر چۆن دزی پلە یەك دزی سامناك دەرناچن.؟ یان کوڕانی بارزانی ئاشبەتاڵ. کە هەمو ژیانیان لەسەر خوێن و لەسەر پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان و پاروی دەمی مناڵانی ڕەشوڕوتی ئەم میللەتە بەسەر بردبێ و پەروەردەکرابن

کێ ئەچێتە ئەقڵیەوە کە واز لەدزی بێنن. بێگومان ئەو کەسەی بڕوا بە درۆی مەسعود بکات کە لەوتارەکەیدا دەڵێ (من خەباتی پێشمەرگایەتیم بەهۆی دزیەوە لەکەدار ناکەم) یان گێلە یان ئەویش وەك مەسعود دزە. بەڵام دزی بچکۆلە. مەسعود هەر لەو وتارەیدا وتی من دوساڵم ماوە بۆ سەرۆکایەتی دوای ئەوە هەمومان دەگەڕێینەوە بۆ بڕیاری میللەت. بەڕاستی ئەو قسەیەی مەسعود مایەی پێکەنین بو . ئەرێ خەڵکینە ئێوە دیوتانە مەسعود ڕۆژێ لەڕۆژان گوێی لە بڕیاری میللەت گرتبێت.؟ یان هەر ئەهمیەتی بە داواو سکاڵای خەڵکی دابێت.؟ یان نامەی کوڕەهەژارێکی خوێندبێتەوەو بەپیر داواکاری کەسێکەوە چوبێت.؟

خەڵکی ئەم دەڤەرەی ژێر دەسەڵاتی حومڕانی مەسعود ماوەی 20 ساڵە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە پیسترین کەوالێتی خۆراکی پڕ لەمشك و ئەسپێی دەرخوارد ئەدرێ. لە ڕێگەی بەرپرسە دزەکانەوە چی دەرمانی ئیکسپایەرە بەسەریدا ساخ ئەکرێتەوە. موچەی پێشمەرگەو پۆلیس و کارمەندی دائیرەکان و مامۆستاو باقی چین و توێژەکانی ترە ئەدزرێ. ئەرێ ئەو مەسعودە دزە هەڵوێستێکی هەبو.؟ جگەلەوەی بڕیار ئەدا لیژنە بۆ هەمو شتێك پێکبهێنێ و بۆخۆی بۆ دەر ئەچێ..

لەوەش سەیرتر ئەوەیە ئەندام پەڕلەمانەکانی گۆڕان تا ئێستا بە دەیان بەڵگەی دزی و ئاوەدیوکردنی نەوتیان لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە پەڕلەمان ئاشکرا کردوە . هەرواش لەسەر وەزارەتی داراییەکەی هەردو بنەماڵە دزیان ئاشکرا کردوە . کەچی تازە بەتازە مەسعود لە کۆبونەوەی لەگەڵ حیزبەکان دەڵێ هەرکەس و لایەنێك بەڵگەی شەفافی هەیە لەسەر دزی با ئاشکرای بکات. کەچی هیچکام لەو حیزبانە چونکە ئەوانیش مقدارۆچکەیەك بەشدارن و لەو دزیە نەیان وێرا پەنجەبکەن بەچاوی مەسعودو جەلالداو پێان بڵێن ئێوە سەرچاوەی هەمو ئەو دزیانەن کە لەسامانی میللەت دەکرێت.

دیارە مەسعود بێ ئاگایە یان خۆی بێئاگاو گێل دەکا لەوەی کە ئەو دەمێكە لەسەر تەزویرو دزی و بەهەدەردانی سامانی ئەم میللەتەو نیشتمان فرۆشی و داوێن پیسی براکانی و قەومو قەبیلەکەی نەك هەر لەکەدار بوە بەڵکو وا لەبەر چاوی میللەت سوك بوە بۆتە پەڕۆی بێنوێژو توڕ هەڵدراوە. بۆیە دەڵێم پیییف لەم سەرۆکە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە