گەندەڵیەكانی فرۆكەحانەى سلێمانی

Friday, 29/05/2009, 12:00

3718 بینراوە


پێشەكى دەمەوێت ئەوتان پێ رابگەیەنم كەچەند جارێكە باس لەگەندەڵیەكانی ئاسایشی فرۆكەخانەو دەزگای گشتی فرۆكەخانە كرا هەمووخوێنەرە بەرێزەكان دڵنیا بوون لەراستی و دروستی باسەكان كەباسمان كرد بۆ بەرێزتان هەرچەندە دووبەرپرسی ئاسایشی فرۆكەخانە كاروان وكمال دەركران .كارمەندەكانی شوێنی ناوبراو پێشتر ئاگاداری ئەو گەندەڵیانە بوون ئەوەبوو هەرچۆن لەم میمبەرە ئازادەى كوردستان پۆستەوە ناویان بڵاو كرایەوەو خوێنەرانیش ئاگادارن ئاواش لێكۆلینەوە لەگەڵیاندا كران .

لێرەدا جێی خۆیەتی دەستخۆشی لە زۆربەرێز كاك (عماد احمد)جێگری سەرۆكی حوكمەت بكەم كە بەدەنگ باسەكەوە هات ولیژنەى پێك هێنا بۆ لێكۆلینەوە دەركەوت كە باسەكە راست و دروستە و هەستان بەلابردنی و فەسڵ كردنی بەرێوەبەروو جێگرەكەی واتە (كاروان وكمال)ی ئاسایشی فرۆكەخانە .ئەوەندەی من ئاگاداربم لێكۆڵینەوە لەكەسانی تریش بەردەوامە بەو قسانەى كەبۆمان دەگات دەڵین كاك خالید ماوەتی رۆژانە سەردانی فرۆكەخانە دەكات بە مەبەستی لێكۆڵینەوە .

ئایا لەلێكۆلێنەوەدا ئەم جارەیان نۆرەى كێیە؟؟!وابزانم نۆرەى عبدالخالق ى بەرێوەبەری گشتی فرۆكەخانەیە ئەى بۆچی نۆرەى تاهیر بەرێوەبەری هونەری نەبێت؟؟!كاكەگیان رەحمەتی خواتان لێبێت ریزەكە تێك مەدەن .یان ئێوە لەژیانتانا لەریزدا نەوەستاون هەر سەرەى فەقیروو هەژارو خەڵكتان خواردووە.

*تاهیرى بەرێز:ئەم چەندساڵەپارەیەكی خەیاڵیت دەست كەوتووە و قەپات بوویت ئەتەوێت وەك بەرزەكی بانان بۆی دەرچیت ؟؟خۆت بەلایەنگری لیستی گوران دەزانیت و خۆت گەندەڵیت گۆرانكاری لەچیدا دەكەیت دەتەوێت دەست لەكاربكێشیتەوەو بە فەخروو شانازییەوە بڵی لەسەر (گردەكە) لابراوم خەیاڵت خاوە دەستەكەت كەشف بووە دڵنیام برادەرانی ئەولاش (گردەكە)كەسانی گەندەڵی وەك تۆیان ناوێت چونكە ئەوانیش باسی گۆرانكاری و چاكسازی دەكەن كەواتە لەهەردووجەژنەكە بوویت.

*ئەلو :ئەلو: عبدالخالق ئەوە بۆدرەنگ جواب دەدەیتەوە ؟

وابزانم تاقەتت نیە بۆیە جواب نادەیتەوە .باشە تۆپێشبینى ئەناكەیت پێت بڵێن (من این لك هژا)توخوا مەڵێ(هژامن فچلی ربی)چونكە ئەورستەیەمان زۆر بیستووە بەپێشی كۆشكی بەرپرسە گەندەڵەكان خۆ دەڵێن كۆنە بەعسیەكان لەپێشبینیدا زۆر زیرەكن ئەی تۆبۆ وانیت بەناشكوری نەبێت تازە بەعسی نیت هیچ نەزانیت ها.

*كاك كامەرانی سەرۆكی دەزگای گشتی فرۆكەخانە :ئەم كاتەت باش ,ئەوە بۆچی شەبەكەت نەماوە .

ئەگەرێمەوە بۆپەندێكی پێشینان كەئەفەرموون (كەسەری دراوسێیكەتیان تاشی تۆش بەعاقلانە سەرت بخوسێنە)یان ئێوە گرنكی بە ووتە بەنرخەكانی باووباپیرانمان نادەن ناهەقتان ناگرم خۆ تو دارودەستەكەت (بودجەی مفتوح+سەیارەى مۆدیل بەرز+بەنزینی بەلاش+زیاتر لە خانوویەكی گەورەو خۆش ماشاللە)باوەرتان بێت فیرعەونیەكانی میسریش وەك ئێوە خۆش نەژیاون

*هەندرێن ببورە عقید هەندرێن تۆبۆچی بەلاتەوە سەیرە كەخەڵك لە رابردووی تۆ ئەزانێت؟خەفەت مەخوگەورەم كەسانی وەك تۆ زۆرن كە رابردووی خزمەتی بەعسیان هەیە وەك تۆ بویان حسابەو لە شوێنی هەستیاری دام و دەزگاى ئەم حوكمەتە پۆستی باڵایان هەیە ئێستاش بەپەترۆڵی جام رەش علوجەوە پۆز لێدەدەیت .

*بەرێز لێپرسراوی بەشی (V.I.P)ێباح الخیر :زۆر حەزدەكەم ئافرەتی كوردیش پۆستی حكومیان هەبێت وەكو هیلاری كلینتۆن نەك عەرەبێكی بەسرای وەك تۆ .بەڵام خاتوون گیان دڵنیابە ئەوە شوێنی تۆنیە پێت ناخۆش نەبێت بەرۆحێكی وەرزشیەوە وەری بگرە توخووا مەگری.

بابێینە سەر بانكی فرۆكەحانە كە لەم رۆژانەى پێشودا برێكی پارەى زۆر دیار نەما .بەلاتانەوە سەیر نەبێت لە وڵاتی ئێمەدا چەندەها رووداوی سەیروو سەمەرە رودەدات .

بەڵام لەبانكدا شتی وا چون روودەدات ؟

روودەدات چونكە لەژورێك دا كەپارەى لێبێت 7كارمەندیش دەوامی تێدابكەن زۆر ئاساییە شتی وا روودەدات .

ئێستا لێكۆڵینەوە لەكارمەندان دەكرێت كە هەندێكیان پێشتر لەبەشی ترى فرۆكەخانە بوون دیارە بەواستەى بەرپرسان نەقڵی ئەوێ بوون .ئەگینا ئییشی بانك شارەزای دەوێت وە ژوورى پارە تەنها 2 كارمەندی بەسە نەك ئەو هەموو كارمەندە.

خاڵێكی تر ئەویش گرنگە :كامێرای چاودێری لە فرۆكەخانەدا بۆ جوانیە تا ئێستا نەتوانراوە بخرێتە كار ئەگینا ئەم پارەیە هەروابەئاسانی وون نەدەبوومەبەستم پارەى بانكەكەیە . یان بەس بۆئەوەیە پارەى لێ بخۆن دەستاو دەست بەو كۆمپانیایانە بكەن كە خەریكی چاككردنین وانیە گەندەڵكاران؟؟؟؟ئایا كێ بەرپرسە لەئیش نەكردنی ئەوكامێرانە؟؟كەس؟؟

لەكۆتایدا داواكارم لەبەرێزان لیژنەى لێكۆڵینەوە بەكسانی ودادپەروەری مامەڵە لەگەڵ گەندەڵكاراندا بكەن بابەسزای خۆیان بگەن .دڵسوزیتان وەفادارییە بۆخوێنی گەشی شەهیدە نەمرەكان كە ئێمە لەسایەى ئەواندا بەئازادی دەژین

هیوام سەركەوتنتانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە