رووی ئاشکرای سیاسی سوریە

Monday, 27/05/2013, 12:00

4244 بینراوە








سوریە سەردەمانێک ناوەندی ئیمپڕاتۆڕی ئیسلامی بووە .سنوری ئەو هێزە لە رابوردوودا کەوتۆتە بەر هێرشی داگیر کارانەی زۆربەی زلهێزەکانی وەکی :روومییەکان ، مەغولاکان ،خاچپەرەستەکان و تورکەکان . سوریە وڵاتێکە کە خاوەنی خاکێکی پڕپیتو بەرەکەت وپێدەشتی مەزن وکوێستان ،کە لەو جوغڕافییایەدا نیژاد وئایینی جۆراو جۆر وەکو : کورد،ئەرمەنی ،ئاسۆری، شیعەی عەلەوی و درووزی تێیدا دەژین ،بەڵام عەڕەبی سوننی بەشێکی گەورەلە دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێک دێنن .
وڵاتی سوریە ومیسر بۆ ماوەیەکی کورت (١٩٥٨تا٦١) لە سەر دەمی سەرۆک کۆماریی،جەماڵ عەبدول ناسر ،یەکیەتیکیان پێک هێنا .بەڵام بە روودانی کۆدەتایەکی سەر بازی سوریە سەر لە نوێ سەر بە خۆیی خۆی بەدەستەوە گرت .لە ساڵی ١٩٦٣ حیزبی رەگەز پەرستی عەڕەب بە ناوی ،بەعس ، کە لە ژێر کۆنترۆڵی عەلەویەکاندا بوو دەسەڵاتی گرتە دەست کە بەتا ئەو سەر دەمەش بەر دەوامە . دەسەڵاتی بەعس بە تایبەت لە سەر دەمی ،حافز ئەسەد ، لە گۆڕە پانی ناوخۆیی وڵات بە گرانی و لە دەرەوەی وڵات و سیاسەتی ناو نەتەوەیی بە توندی دژە ئیسلاییلی پێناسە کراوە.
لە ساڵی ٢٠٠٥ دوای ترۆری ،رەفیق حەریری ،سوریە بە توندی لە لایان کۆمەڵگای ناو نەتەوەیی کەتە ژێر گوشار هەتا هێزەکانی لە لوبنان بکشێنێتەوە. لە ناو خۆی وڵات دەسەڵاتی ،بەعس ، دژبەرەکانی خۆی بەتوندی سەر کوت دەکرد وبۆیە لەساڵی ١٩٨٢ ز هەزاران کەس لە سەرهەڵدانی، ئیخوانولموسلمین ،لە شاری حەما کوژران .دوای مەرگی ،حافز ئەسەد ، لە ساڵی ،٢٠٠٠، فەزای سیاسی سوریە هەتا رادەیەک ئاواڵەتر بوو دەیان زیندانی سیاسی ئازاد کران . بەڵام گەڕانی بۆ کەمترین ئازادی سیاسی ئابووری لە لایەن دەسەڵات وحیزبی بەعس هەتا ئەو سەر دەمەش وەدی نەهاتووە.
لەسیاسەتی جیهانیدا گۆشە گیر کردنی دەسەڵاتی سوریە روو لە زیاد بوونە ولەو ساڵانەی دواییدا بە هۆی لەیەنگری لە سەرهەڵدێرانی عێڕاق تووشی رەخنەیتووند بۆتەوە.لە بەرانبەردا سوریەش ئامریکا بەوە تۆمەت بار دەکا کە دەخوازێ دەسەڵاتی سوریە بڕووخێنێ .
سوریە یەکێک لە دووژمنە سەرەکیەکانی ئیسراییلە ولە چەندگروپی دەمارگرژی دژی ئیسراییل پشتیوانی دەکا .لە چەند مانگی رابووردوودا نیشانە گەلێک لە وتوویژی نا راستەو خۆی نێوان دوو وڵات بە هاوکاری و ناوبژیوانی ،تورکیە ، دیتە بەر چاو .دەوری پێشوی ئەو وتوو وێژانە لە ساڵی ٢٠٠٠ ز بە هۆی ناکۆکی لە سەر مەودای سنوری ،بڵیندایی جۆلان ، شکستی هێناوە

.سەر چاوە : بەشی جیهانی ،رووپەری ،بی.بی.سی
وەرگێڕانەوە بۆ کوردی : جەعفەر / کەریمی
٢٦/ ٥/٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە