تۆڵەسەندنەوەی دیموكراسی

Sunday, 07/06/2009, 12:00

2354 بینراوە


هەڵبژاردن یەكێكە لەو شانسەی كە لەماوەو نزیك بوونەوەیدا بۆ خەڵكی ئەخولقێنێت و تیایدا زەلیلی ئەو لایەنانە ئەخاتە بەردەست كە نەیانتوانیوە ببنە دەنگی خەڵك یان نەیاتوانی ئەم ڕۆژەیان بكردایە بەهێمایەك بۆ ئەوەی كەبزانن ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی دیمووكراسیانەیان لەپێشە، چیدی ئەمەش لەدەست كۆمەڵە كەسانێكە كە بەرژەوەندی تاك و مەرامی تایبەتی لە بیرو خەیاڵیاندا نییە، بۆیە ئێستاش هەڵبژاردن لەدەست ئەو كەسانەدایە كەدەتوانن سیستەمی سیاسی و ئیداری دەسەڵات بگۆڕن لەكوردستان نەك مانەوەی هەیكەلی دەسەڵات و گەورەبوونی سێبەرو ناعەدالەتییەكان هەرچەندە خەڵكی كوردستان وابەستەن بە ڕەنگ و عاتیفەوە بەڵام هیچ كام لەم دوانە ناتوانن ببنە هێمای بەرقەراركردنی دیمووكراسی چوونكە دەنگدان بەڕەنگ و دەنگدان بە سۆزو خۆشەویستی هیچ كات نابێتە پێوەر بۆ ئەوەی بزانین دەسەڵات ڕاستگۆیە یان نا؟! بەڵام ئەشكرێت دەنگ بەم دوانە بدرێت بەڵام لەسەر چی بنەمایەك ؟ لەسەر بنەمای كارو خزمەتگواری یان دۆزینەوەی هەلی كار بۆ هەزاران لاوی بێكارو هەژاری ئەم ووڵاتە؟ یان دەنگدان بەلسیتی دووبارەو دەسەڵاتی دووبارەو بەرپرسی دووبارەو گەندەڵی دووبارەو لاوازی ئابووری ووڵات دووبارە كەواتە هیچ شتێك بەرهەم نەهێنرا لەلایەن خەڵكەوە و هەڵبژاردنیش تەنها ماندووبوونێكی خەڵك و گەورەبوننێكی هەیكەلی پێشووی دەسەڵاتە ، بەڵام ئێستا ئەگەر بەووردی لەباروودۆخی كوردستان بڕوانین خەڵك لە بەرگێكی دیموكراسیانە مامەڵە لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەكات و ئازادنە هەڵوێستی یەكلایەنەو جووتلایەنەی خۆیان دەر ئەبڕن بەرامبەری بە دەنگدان و نەدانی دەنگ یان پێدانی بەو لیستانەی كە ئەیانەوێت ئەمەش هێمایەكە بۆ ئەوەی ئەم خەڵكەی ئێستا جەستەیككی هەڵبژاردنەكانی پێشوویان پێوەیەو ڕۆحێكی تازەو فیكرەیەكی تازەو مەرجێكی تازە لەگەڵ نوێبوونەوەی دەسەڵات پێشبینی ئەكریت و هەڵگری درووشمی نوێگەری بۆخۆیان هەڵئەبژێرن ..
چیدی دەسەڵات لەبەردەم شەپۆلێكی بەردەوامی ناڕەزای خەڵكدایەو خەڵكیش پێیان وایە كە هەڵبژاردن خۆشبەختی بۆ داهاتووی گەلێك و تۆڵەسەندنەوەی دانیشتوانەكەی ئەنەخشێنێ چوونكە هەمیشە دەسەڵاتی كوردی لەكاتی فەرمانڕەواییدا دیوەخانیی بەبەتاڵی لەلای میوانەكانی بەجێشتووەو و لەسەفەرو كەیفی گەڕاوە بەڵام ئێستا ئەو بەرگە خراوەتە لاوە دیوەخانەكانی كورد پڕن لەسەركردەی گەورەو بەڵام بێ میوان چوونكە ئەگەرهەموو كەسێكی عاقڵ لەجەستەیەكی هەژارو زەلیدا بژی بەڵام عەقڵَێك ئەو جەستە وێرانە دەبات بەڕێوەو چیتر كەس ناتوانێت هێما بۆ ئەوە بكات كە خەڵك لەشاری بێ ئاگایان حاڵی دەگووزەرێنێت ..
هەنگاوی سەركردە كوردەكان لەماوەی چوار ساڵی پێش هەڵبژاردنی ئیستا نەبووە جێگەی دڵخۆشی و كامرانی دانیشتوانی كوردستان چوونكە جیهان لەسیستەمی سەرمایەداری و پیشەسازی و خزمەتگوزاری ڕەفاهیەت و پەرەپێدانی ئابووری بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریەوە ناوەستن كەچی ئێمە دەمانەوێت هەتاكو كۆتای زەمەن بڵەین لەژێر دەسەڵاتی زووحاكێك نەجاتمان بووەو كارو بارەكان وادەڕوات بەڕێوە هێشتا هۆشی ئەم هەلاِنەو بۆنی خووێنمان لێ نەبڕاوە بەڵام لەئازادكردنی عێراقدا كورد یەكەم هێزبوو بەهاوكاری ئەمریكا چووە بەغداو بەغداد كاولەو كەس نەیدەزانی مالیكی لەكوێیەو حیزبەكان ووجوودیان دەر نەئەكەوت بەڵام ئەو كاتە خۆ دەسەڵاتی كوردی هەبوو عێراق بناغەشی دانەنرابوو كەچی ئێستا ئەبێت دەسەڵاتدارانی عەرەب لۆمەی كورد بكەن و سەڕەرای هەموو ئەمانە لەهەوڵی نوێگەری بەردەوامن كەواتە چیتر ناكرێت دەسەڵات لەسیستەمی وەستاوی بڕوات بەڕێوە ئەوانەی كەكراوە هەمووویان سەرەتایین پێویستە هەنگاونان لەگەڵ نیازو مەبەستت و بەرژەوەندی گەل بێت نەك تەنها شەخسێك و گیرفانی كوڕە حوێندكارێكی باوك بەرپرس و كچە بەرپرسێك بەحیمایەوە دەچێتەوە دەوام
ئەمانەو چەندینی تر نیشانەیەكە بۆ ئەوەی كەبڵەین دەسەڵات پێویستی بەبوونیادی جوكمڕانی سیاسی بەپێی وویستی خەڵك هەیە بۆ ئەوەی هەركات نەتوانرا بەپێی وویستی خەڵك كار بكرێت ڕۆژی بەختی كوردستان هەموو چوارساڵ جارێك دەبێتەمیوانی تۆڵەسەندنەوەوە لەو دەسەڵاتەی كە بووەتە هەوێنی ناڕەزای و وەڕەس بوونی خەڵكی كوردستان لەسیاسەت و دەسەڵاتی كوردی.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە