دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


چه‌ند پرسیارێکم بۆ وه‌زیری میلیشیاکانی یه‌کێتی

Thursday, 02.25.2010, 12:00

547 بینراوە


من وه‌ک هاوڵاتییه‌کی کوردستان که پێشتر یه‌کێتی کۆنی خاوه‌ن ویژدان، خاوه‌ن پێشمه‌رگه ئاوات و ژیانم بوو، چه‌ند پرسیارێکم بۆ وه‌زیری میلیشیاکانی یه‌کێتی ئه‌مڕۆی بێ ویژدان، خاوه‌ن میلیشیا هه‌یه، هه‌مان پرسیار بۆ کوردستانی نوێ :


ئایا وه‌زیری میلیشیاکانی یه‌کێتی، که له‌ژێر ناوی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌دا خۆی ده‌ناسینێ هه‌روه‌ک بڵیی خه‌ڵک گه‌مژه‌ن، ئایا ئه‌م به‌ڕێزه چه‌ند جاربه یاسا وه‌ڵامی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌شی داواه‌ته‌وه که به‌بێ ویژدانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانتان لکاندووه پێیانه‌وه؟ من پێموایه ئه‌و وه‌زیره گێله‌شێوێنه ناوبانگێکی باشی نییه ئایا له شه‌قی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ناترسێت؟


پرسیاری دووهه‌مم ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌تان ئه‌مه‌نده لا پیرۆزه باشه‌ بۆچی پێشمه‌رگه‌ی دێرین جیاکراوه‌ته‌وه له پێشمه‌رگه؟ چه‌ند له‌و چه‌کدارانه‌تان پێشمه‌رگه‌ی دێرینن و چه‌ندیان مشه‌خۆر، چه‌ته و خائینی
سه‌رده‌می براکوژیین؟ چه‌ندیان مه‌سینه‌هه‌ڵگری جه‌لال تاڵه‌بانیین؟


پرسیارێکی تر ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌گه‌ر چه‌کداره‌کانتان میلیشیا نیین ئه‌ی بۆ هه‌تا ئێسته چه‌کداری پارتی و ئێوه جیان و یه‌کتان نه‌گرتووه؟


کاتێک کوردستانی نوێ که به‌پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان بڵاوده‌کرێته‌وه، کاتێک دێت و ده‌یه‌وێ خه‌ڵکی ساده چه‌واشه‌بکا که گوایه براده‌رێک پێشمه‌رگه‌ی کردۆته میلیشیا، دیاره کوردستانی نوێ یان گێله و نابینێ و نابیستێ که خه‌ڵکی کوردستان چی ده‌ڵێن به چه‌ته‌کانی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی بنه‌ماڵه یانیش زۆڵه و پاره ویژانیانی پڕوکاندووه. ئایا وه‌زیری چه‌ته‌کانی یه‌کێتی به کام یاسا وه‌ڵامی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌داته‌‌وه؟






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر