كۆمیتەی ئاگر یش دابەشكرایە سەرتەكەتول لە كەركووك (كۆمەلەی كادرە نهینیەكانی كركوك)

Saturday, 17/12/2011, 12:00

2281 بینراوە


یەكی لە شانازییەكانی كەركوكییەكان لە ناو ریزەكانی یەكیتیدا خەبات و تیكۆشانی هەڤاڵانی كۆمێتەی ئاگر بوو . ئەوەی راستی بێ پێش راپەرین زۆر باس لە كارو چالاكی كۆمیتەی ئاگر ئەكرا بەڵام زیاتر بە پەرتو بڵاوی باس ئەكرا . لەدوای راپەرین دلمَان بەوە خۆش بوو كە ئێمەی كەركوكیش لەو ناوچە ئازادەی هەریمی كوردستان نیمچە ئازادییەك هەیە تابتوانیین شتێكی كەمیش بێ لەو كارو خەباتەی كۆمیتەكە وەك مێژویەك بخرێتە ناو لاپەرەكانی ژیان تا نەوەكانی داهاتو شانازی پێوە بكەن , دیار لەسەردەمی ئاوارەبوندا بەچاویكی ترەوە تەماشای كەركوكییەكان ئەكراو دەیان ناو ناتورەیان لێمان نابوو ئەمەش هۆكاری سەرەكی ئەگەرایەوە بۆ ئەوكەسانەی موشە خۆری سەركوكییەكان بوون بەڵام دڵسوزی كەركووك و كەروكییەكان نەبوون , كەركوك ئازاد بوو زۆرمان چاوەروان بووین وەزعەكان بە باشی برواتە رێگاوە وەك چون شارو شاروچكەكانی كوردستان دەسەڵاتەكانیان شارچیتی و ناوچەگەری یان ئەكرد ئەبێ ئێمەش دڵسوزی شارو نەتەوەو و حزبەكانمان بیین , بەڵام بەداخەوە ئەركی بەشێك لەو دەسەڵاتانەی كەركوك یاری (فرق تسد) یانكرد ئەوەندەی خەریكی ئێمە بوون ئەوەندە كاریان ناكرد بو كەركووك وەك دەسەڵاتی شارەكانی كوردستان , لەدوای ئازادی كەركوكەوە زیاتر هەوڵیان داوە نێوانی كەركوكییەكان تێكبدەن و مەسائلی تەكەتول زیاتر باڵی گرتە سەر كەركوك هەر جاری بەناوی خەتیكەوە خەتەكەی تری ئەچەوسانەوە, هەندێ كەسانێكێش توانیان لەهەردوو تەكەتولەكە سودمەندی شەخسی بن كە كەسانەی پولەكی و هەلپەرستن ؟ كۆمیتەی ئاگر وەك سەروەریەك بوو لەوەدا جیاوازی كراوە كە لە هەموو رویەكەوە لە نێوان كەسو كارەكانیان , لە دەعمى مادی مەعنەویدا تا گەیشتە ئەوەی دابەشیان بكەن بە سەر تەكەتولەكاندا , هەرساڵەو جارێك یادی هەندی لە شتەكانی كۆمیتەی ئاگر ئەكرێتەوە ئەگەر كەسو كارە زیندوەكانیان لە دەسەلاتەكەوە نزیك بێ ئەوە كاری بۆ ئەكری ئەگەر زیندوەكە لە دەسەلاتەكەوە نزیك نەبێ ئەوە؟ كەسانیك هەیە لەو كومیتەیە كە ماوە بەند كراوە بۆیەكجاریش لە راگەیاندنەكاندا دەرناكەوی , كەسانێكیش هەیە تەنها شتەكانی بیستووە یا هاوری ئاسایی ئەو كەسانە بووە ئەوە لە راگەیاندنەكاندا ئەدویت و, كەسانیك هەیە لەكاتی حوكمدانی كۆمیتەی ئاگر كە خۆی ئیعدام نەكراوە لە مەحكەمەی (سەورە) وتویەتی (یحیى العدل) ئێستا بە ناوی كۆمیتەی ئاگرەوە ئەدویت , وە كەسانیك هەیە لەسەر جێگا مردووە ناویان ناوە لە كومیتەی ئاگر بووە , راستیەكەی ئەوانەی لە كۆمیتەی ئاگر بوون و ئیعدام كران ئەوە قەبریان نییە وەك ئێستاكە هەندی كەس لەقەبرسانەوە ناوی لە ریزی كۆمیتەی ئاگر دانراوە , هەندیك عەسكەری فیرار بووە رژیم ئیعدامی كردووە ئیستا ناوی نراوە لە كومیتەی ئاگر , هەندی لەو كەسانەی بەراستی لە كۆمیتەی ئاگر بونەو پاش دەیان ساڵی زیندانی ئازادكراون ئەمرو وون كراون چونكە لە دەسەلات نیین و نزیك دەسەلات نیین , وە هەندی كەس تەنها لە زینداندا كەسانی كۆمیتەی ئاگریان ناسیوە ناو خۆیان ناوی زیندانی كۆمیتەی ئاگر , بەداخەوە دەسەلاتەكان هەموو شتە پیرۆزەكانیشیان خستە خانەی تەكەتولەوە . گەورەترین سوكایەتی ئەوەیە كوری عەبە موختار كە كومیتەی ئاگر كوشتی سیخوری بەعس بووە بە پشتیوانی رفعت عبداللە كیتابیكی لەسەر كۆمیتەی ئاگر چاپكردووە بە پارەی خۆینی شەهیدان كە لە ژیر ركیفی رفعت جوهرە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە