رەشبگیری هاوڵاتیانی هەولێر بەئامانجی ترس و تۆقان ئیدانە دەکەین

Monday, 14/05/2012, 12:00

1705 بینراوە


بڵاوکردنەوەی نووسینێکی چەند ساڵ لەمەوبەری هاوڵاتییەکی کورد لە هەندەران، لەلایەن گۆڤارێکەوە کە بەڕونی دیارە ئامانجی دروستکردنی ئاژاوەیەکی سیاسی بو لە پایتەخت، بوە هۆکاری ئەوەی بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ئاینییی هەولێر، بەتایبەتی بەشێک لە وتاربێژانی هەندێ لە پارتە ئیسلامییەکان، جاڕی خۆپیشاندانیان دا و سەرەنجام بە بەردبارانبارانکردنی پارلەمان و سوتاندنی دو باڕی خواردنەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانی چەند رۆژی رابردوی شاری هەولێر هاتە کۆتاییپێهات، ئەم هەڵوێستە چەندە جێگەی نیگەرانیی ئێمە بو، دو ئەوەندەش ئەو رەشبگیرییەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردوە کە تەنها دوبارە ئاسا بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندنە لە شاری هەولێری پایتەختدا.
ئاراستەگۆڕینی خۆپیشاندانەکە، هەرچەندە تا ئێستا رون نییە دەستی کام لایەن و دەزگای لە پشت بوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتیی دیموکراتیی کوردستانەوە قۆستراوەتەوە و دەستیانکردوە بە رەشبگیریی خۆپیشاندەران و مامۆستایانی ئایینی. ئەم رەشبگیرییە، جگە لە هەوڵێک بۆ لەقالبدانەوەی هەولێر کە بۆ پارتیی دیموکراتیی لەگەڵ یادکردنەوەی ئەمساڵی شەهید سەردەشت عوسمان باش رونبوەوە کە خەڵکی ئازادیخوازی هەولێر، شتێک کەمتر لە ئازادی و دیموکراسی و وەکیەکی قبوڵناکەن، هیچی تر نییە.
ئازادی و دیموکراسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو قسە گەورانە ناپێویرێ کە لە کاتی هێمنی و ئاساییشدا ئازایانە بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵکو دەبێ لەو چرکەساتانە بەکردار بیسەلمێنێ کە وڵات دەکەوێتە دۆخێکی نەخوازراوەوە. لەو روداوانەی چەند رۆژی رابردو، حکومەت و پارتیی دیموکراتیی کوردستان دووبارە ئاسا سەلماندیان لە ئاستی بەرپرسیارێتیی نین بۆ بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و ئازادیی رادەربڕین و مامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندەران. جارێکی تریش روی نادیموکراسیی خۆیان و دەزگا تۆقێنەرانەی بەناو ئاساییشەکانیان نیشانداینەوە.
ئێمە لەکاتێکدا داوا لە هاووڵاتییانو سەرجەم لایەنە سیاسیەکان دەکەین لەکاتی هەر خۆپیشاندانێک تا ئەوپەڕی دان بە خۆیاندا بگرن و بە هیچ شێوازێک هانا بۆ کاری توندوتیژی نەبەن، هاوکات بەڕاشکاوی رای دەگەینین دژ بەهەموو جۆرە لە قالبدان و بەیاسایکردنی ئازادیی سیاسی لەئاخافتن و نوسینین بە هەر بیانوێکەوە بێت، چونکە ئەمە لەگەڵ جاڕنامەی مافی مرۆڤی جیهانی یەکانگیر نایەتەوە. لە هەمان کاتیشدا، ئەو رەشبگیرییەی حکومەتی هەرێم و پارتیی دیموکراتیی کوردستان بە درێژکراوەی تیرۆری رۆژنامەنوسان و کوشتن و بریندارکردن و رفاندن و لێدانی خۆپیشاندەرانی حەڤدەی شوباتی ساڵی رابردوی خوێناوی دەبینین.
پێویستە دەستبەجێ حکومەتی هەرێم ئەو رەشبگیرییە نایاساییە دوور لەبریاری دادوەر رابگرێ و زیندانییەکانیش ئازادبکا تا دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردکەدەستی پشتی بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکە ئاشکرادەکرێ

ناوەکان کۆمەلە و کەسایەتی ومالپەرەکان:
قادر نادر چالاکوانی مەدەنی سوید 
کەمال چۆمانی ڕۆژنامەنوس هیند
بەشدار عوسمان نوسەر بەریتانیا 
ناوەندی مالێ مە بۆ ڕۆژنامەگەریا لەبادینان 
دکتۆر شەعبان مزوری چاودیری سیاسی سوید 
بەهزاد پیر موسا ڕۆژنامەنوس 
روناک ئەحمەد چالاکوانی بواری ژنان ئەلمانیا 
ناسیک قادر پسپوری کۆمه‌ڵناسی سیاسی...سلێمانی 
دیار عەزیز شەریف نوسەر هەولیر 
کامەران محەمە مەحمود ڕۆژنامەنوس هەولێر 
هەلگورد سەمەد رۆژنامەنوس فەرەنسا 
هەڤال سەید حەسەن نوسەر سوێد 
شیروان خدر نوسەر ئوسترالیا
بەشدار موحمەد ڕۆژنامەنوس هەولیر 
عەلی مەحمود محمەد چالاکوانی مەدەنی هەولێر 
کۆمەلەی گەرمیان لە یۆتۆبۆری 
کۆمیتەی سەردەشت عوسمان لەیۆتۆبۆری 
کۆمیتەی پشتگیری لەداواکاریەکانی خەلکی کوردستان
‌فەرەیدون حەمەڕەشید نوسەر سویسرا 
هیوا ناسح چالاکوانی مەدەنی سویسرا 
عیسا خدر ڕۆژنامەنوس هەولێر
ئاسۆ کەمال چالاکوانی سیاسی بەریتانیا 
ناسح عەبدولرەحیم چالاکوانی مەدەنی هەلەبجە 
تەها ئەمین هەلەدنی نوسەر سوید 
ڕزگار شوانی نوسەر سوید
عەبدولکەریم سەرکەش نوسەر سوێد
جەلال چورتایی نوسەر هۆلەندا 
دەزگای پینوسەکان بەریتانیا 
ساڵح میراودەلی نوسەر بەریتانیا
لوقمانی حاجی کەریم نوسەر بەریتانیا
پشتیوان ئەحمەد شا نوسەر بەریتانیا
سارا موکری نوسەر بەریتانیا
خانزاد رەشید موستەفا بەریتانیا
ئارام رەفعەت خوێندکاری دکتۆرا زانکۆی ئەدەلاید ئوسترالیا
عەبدول قەرەقولی چالاکوانی مەدەنی یۆتۆبۆری / سوید
چالاکی موهەندیس پێشمەرگەی دیڕین سوید
حەمە گۆپالە نوسەر سوێد 
میران ژالەی خوێندکار 
پێشرەو شیروان چالاکوانی مەدەنی .... یۆتۆبۆری سوید
محەمەدی حاجی عومەر چالاک لەبواری کۆمەلی مەدەنی سوێد
جیهاد محەمەد چالاک لەبواری کۆمەلەی مەدەنی نەرویژ
سامان شاسوار چالاک لەبواری مەدەنی سوید 
عەدنان گلی چاودیری سیاسی سوید
یاسین کەریم عەبدوللا 
یاسین بانی خێلانی سویسرا 
شادان عەول چالاکوانی مەدەنی تورکیا 
ئازاد کەریم ئەندازیار سوید
دلشاد هەرتەلی ڕۆژنامەنوس هەولێر 
شوان ئەحە چیرۆکنوس سوید 
حەسەن جودی نوسەر سوێد 
گۆران هەلەبجەیی نوسەر دانیمارک
گۆران دوکانی ڕۆژنامەنوس ئەمەریکا
هیڕش عەبدولرەحمان چاودیری سیاسی ئەمەریکا
شیرزاد عەزیز ڕۆژنامەنوس سوید
مالپەری مالمۆ کورد سوێد 
هیدایەتی مەلا عەلی نوسەر دانیمارک
رێبوار رەزا چوچانی، رۆژنامەنوس، کوردستانی باشور 
عەبدوڵا حەوێز، رۆژنامەنوس، کوردستانی باشور 
کۆشان عەلی زەمانی، رۆژنامەنوس، کوردستانی باشور ، 
موئمین زەڵمی، رۆژنامەنوس، هیندستان 
ئارام شوانی، رۆژنامەنوس، کوردستانی باشور 
ئاسۆ جەبار نوسەر ئەمەریکا 
هەریم کەریم، رۆژنامەنوس، بەڕیتانیا
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن چالاکی کۆمه‌لی مه‌ده‌نی
محەمەد قادر یونس، نوسەر و شاعیر، کوردستانی باشور
سامان عوسمان چالاکی کۆمەلی مەدەنی یۆتۆبۆری سوێد
بابەک رەشید چالاکی کۆمەلی مەدەنی یۆتۆبۆری سوید
نیاز قادر عەلی چالاکی کۆمەلی مەدەنی یۆتۆبۆری سوید
شاباز نەجم چالاکی بواری مەدەنی یۆتۆبۆری سوێد
ئارام نەجم چالاکی بواری مەدەنی یۆتۆبۆری سوید
شڤان نیاز خوێندکار یۆتۆبۆری سوید
دڵشاد عەبدوللا قادر کاسب یۆتۆبۆری سوید 
ئاکۆ حەمە لاو پێشمەرگەی دیرین یۆتۆبۆری سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە