شەڕی (ڕۆتچێڵد)ەكان، یان شەڕی دراو بۆ كۆنتڕۆلی ئابووری نێودەوڵەتی و پێگەی ئیقلیمی لە نێوان ئێران و ئیسڕائیل!؟

Tuesday, 20/11/2012, 12:00

5289 بینراوە


شەڕی ئێران و ئیســڕائیل شەڕی (دراو و نەوت و زێڕ) یان تەقدیسی ڕۆحی و عەقیدی بە هاتنی (ئیمامی مەهدی)و(دەجال) یان ڕیكلامێك بۆ ســـیناریۆی یاریەكی تری پلانە نێودەوڵەتیەكان بەبەرنامەیەكی ئەكادیمی یان فرمێسكی تیمساحی بەناوی مرۆڤایەتی دژی مرۆڤایەتی لە دەڤەرەكە!
ئەوانەو هەزار پرسیاری تر لە ئارادان خودی سیاسەتمەدارە عیملاقەكانی بازاڕی سیاسیش ناتوانن تابلۆیەكی شیكردنەوەی سیاسی بۆ ئەم ڕووخسارە سیاسیە بكێشن كە هاو ڕوخساری واقیعی دەڤەرەكە بێت بۆ ئایندە و ناتوانن مێژووەكانی دوێنێی ئێران و ئیسڕائیل و دروست بوونی ئەم دوو قوتبە ئیقلیمیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ووردی بخەنە ڕوو هەریەكەو باسێكی تایبەتی هەیە بۆ ئێران وئیسڕائیل و درووست بوونیان! لای هەندێك دوو ڕوخساری یەك دراون ! لای هەندێك دەبنە دوو شەڕكەر بۆ ئایندەی كۆتا شەڕی ئاینەكان باڵێكی (ئیمامی مەهدی)و باڵێكی تری بۆ (دەجالی پاشای یەهودیەكان)! لای هەندێك (ئیسڕائیل)ئاوێنەی (دەجال)و (ئێران)سوپاكەی ئەسفەهانی دەجالە لە ئایندە!لای هەندێك دوو دژە مونافیسی سیاسین بۆ كۆنتڕۆلی ئیقلیمی!لای هەندێكی تریش سەرەتای شەڕێكی عەیار بیست ویەكی ئابووریە وبەس , دوورە لەشەڕی ئاینی و زوهدی ڕۆحی و جیهادی... ئەوانە شیكردنەوەو ڕاوبۆچوونی تاك و كۆمەڵ و گڕوپە جیاجیاكانن بۆ ئەم دوو قوتبە عیملاقە سیاسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست , بۆ زانینی ئایندە دەبێت بە ووردی مێژوو بخوێنینەوەو ئنجا مێژووی ئەوان و سێبەرەكانیان بخوێنینەوەو ئەمڕۆشیان لەبەرچاوبگرین چونكە هەموو مێژوویەك سێبەرێكی ئەمڕۆیە بەڵام هەندێ جاریش مێژوو نابێتە پێناسەی سبەی ,بۆ نموونە: نەوەیەك ئایدیایەكی هەبووە لە ڕابردوو ڕەنگە بۆ ئەمڕۆ سرٍیبێتیەوە ,بۆنمونە: باوكێكی خراپ زۆر جار نابێتە قیاس بۆ منداڵێكی باشی بۆ ئایندە یانیش پێچەوانە كەواتە دەبێت دوای خوێندنەوەی مێژووی دووریان و مێژووی دوێنێشیان ئەمڕۆشیان لەبەرچاوبگرین و بە ویژدانانە حوكم بكەین بەو قەناعەتەی كە پێی ڕازی دەبین لەوكاتەشدا ئەوانە دەبنە ڕاوبۆچوون و قەناعەت نابنە قیاسێك پڕ بەپێستی خۆی بۆ ئێران وئیسڕائیل بەڵام زیاتر لەكەناری واقیعی پاكی و ناپاكی و حەق و ناحەقی هەردووكیان دەگەین لەم شەڕانەی كە لە نێوانیان ڕوودەدات ڕەنگە دوای ساڵانێكی تر بیانبینین ڕەنگە ئەم شەأانەش ڕوونەدەن تا شەڕی دوا شەڕەكانی كۆتایی دونیا, ئەوكاتەش بەرەكانی ئەم شەڕە هەر لەسەرەتاوە جیادەبنەوە یان یەكگرتوو لەگەڵ (ئیسڕائیل) بەهۆی گۆڕانی ئایدیای سیاسی ئێران و تەنازولكردن لە مەبادئە عەقیدەیەكانی ئەمڕۆی ئێران و گۆڕینی مەنزووڕی ستراتیژیەكان بۆ ئاقارێكی تر بە مەبەستی مانەوە و كپ كردنی ئاگری ئاژاوەكان یان ئینقلابێكی تر لە ڕەحمی ئێرانەوە بە هۆی مقاوەمەت نەكردنی شەڕی ئابووری و بێتاقەتی خەڵك ودەست تێوەردانی دەرەكی بۆ كاروباری ناوخۆیی و نەمانی مەبدەئی شەڕی مقاوەمەتی جەماوەریی بۆ ئەم ئابڵۆقە ئابووریەی دووچاری ئێران دەبێتەوە لە ئێرانێكی دەوڵەمەند كە جیهانێكی بچووكە و خاوەنی ئابووریەكی بەهێزە لەهەموو ڕوویەك بەهۆی جیۆگرافیای هەڵكەوتنیشی شوێنێكی ستراتیژیە و بۆ ئایندەش گرنگە لای جوولەكەكان بە هاتنی (دەجال)لە خۆراسانەوە و پاڵپشتیكردنی سوپای جوولەكەكانی ئەسفەهانیش بۆ دەجال دوو پێگەی نهێنی بۆ فتنەگەورەكە دەخەنە ڕوو ! هەربۆیەشە ئێران دووچاری پلانی ئەم هەموو شەڕوئاشوبە دەبێتەوە بەدەستی ناوخۆیی و پاڵپشتی دەرەكیەوە ئەم تەكتیكانەش نیشانەن بۆ خۆ سازكردن لە پێناو گۆڕینی بیئەی ئێستا بەیەكجارەكی یانیش كۆنتڕۆلكردنی بۆ ئەم فتنەیەی كە لە مێژووی مرۆڤایەتی میسالی نەبوە و ڕوودەدەن لە ئایندە!... بەرەی دووەمیش دەبێتە دژ لەگەڵ (ئیسڕائیل)كە ئەمڕۆی واقیعی میدیای ئێرانیە و نەگەیشتۆتە قۆناغی پراكتیك و شەڕی مەیدانی ئەو سەرەتایەیە بە خۆڕاگری چەندین ساڵە دەبینرێت لە ئاكاری سیاسەتی دەرەوەی ئێرانی بەجیاوازی عەقیدەی ئایدیای ڕۆحی شۆڕشی ئێرانی دوای شاە لەگەڵ ئیسڕائیل و ئەمریكا بە گەڕانەوەی (ئیمامی خــومەینی )بۆ ئامێزی جەماوەری دڵ پڕ لە قین بۆ دەسەڵاتەكەی شاهی ئەوكات و بە كۆماری بوونی ئیســـــلامی لە شیعاراتی دەوڵەتی نوێ و سوڕانەوەی مەرجەعی دەسەڵاًت بۆ شـــــەریعەت بە پێچەوانەی پلەیەكی تەواوی دوور لە ئایدیای دەسەڵاتەكەی شـــاهی جاران (محمــد ڕەزا پەهلەوی) (26 ـ 10 ـ 1919 تا 27 ـ 7 ـ 1980) دوای 38 ســــاڵی دەسەڵاتی لە (1941 ـ 1979) ئەم ئینقلابەی بەسەر شاە هات لە پڕێكدا ئیمێجێكی تری بۆ دونیای ئێرانی نوێ خولقاند ئەوەشیان چەند شیكردنەوەیەكی هەیەبۆ ئەم موفاجەئە سیاسیەی دەڤەرەكە لە بیردۆزی پلانگیریدا!لە تێڕوانینی شیكردنەوەی بیردۆزی پلانگێڕی لای میرنشینە خەلیجیەكان و بە جیاوازی مەزهەبی سوونی لەگەڵ ئێرانێكی شیعی : (ئێران) عەمیلێكی نێودەوڵەتیە و مانەوەی سوودبەخشترە لە هەموو ڕوویەك بۆ(ئیسڕائیل)و(ماسۆنیەت),ئەو تەهدیدانەی دەیانبینین شەڕی ڕیكلامین نابنە پراكتیك , (ئێران)هۆكاری شەقكردنی ووڵاتە ئیسلامیەكانە بۆ دووباڵی مەزهەبی بە شمشێرە شیعیەكەی و هەرئەویش پشكۆی ئاگری ئاژاوەو هەڵگیرسان وخۆشكردنی فتنەی تائیفی و مەزهەبیە لە ناوچەكە, بەم دوولەتیەش موسڵمانان بێ هێزدەبن و بەئاسانی كۆنتڕۆلی نەوت و سامانی ووڵاتانی عەرەبی وئیسلامی دەكرێت لای ئەمریكاو ئیستیعمارە زایۆنیزمەكەی ئیسڕائیل ! ئێرانیش لەمەنزووری دژە تیرۆری خەلیجی لانە خۆشكەری پێگەی تیرۆرە !!! وەك خەلیجیەكان نمایشی دەكەن شیعیەت بناغەكەی بە دەستی (عبدالله كوڕی سەبەئی یەهودی)بنیاتنراوە , خەڵكی یەمەن بوە لە دایكێكی حەبەشی لە دایك بوە بۆیە بە (كوڕی ڕەش پێست)ەكە بانگكراوە ... هەرئەویش هۆكاربوە بۆ فتنەو دووبەرەكی نێوان موسڵمانان بە دەستێكی تاریكی جوولەكە و پاڵپشتێكی نهێنی مونافیقان و سەفەرەكانی بۆ (حیجازوبەسڕەو كوفەوشام ومیسڕ) وایكرد قاعیدەیەكی جەماوەری دروست بكات كە شیعەی لێ ئیجادبوو هەرئەویش بوە هۆكاری سەرەكی (شەڕی جەمەل)وئاژاوەگێڕی بۆ خەلیفە (عوسمانی كوڕی عەفان)و شەهیدكردنی و ئیدیعاكردنی ئولوهیەت بۆ (ئیمامی عەلی ) .ئەوانە و هەزاران شیكردنەوەی تریش لای خەلیجیەكان بۆنەتە هۆكار كە پەنجەی تۆمەت درێژدەكەن بۆئێرانێكی مەزهەب شیعە لە ڕابردوو ئێستاش وەك دەڵێن:شەڕەكان بە بازنەی دەوروبەری ئێران دەسوڕێتەوە ئێران ناگرێتەوە!بۆ نموونە : ڕووخانی(سەدام)لە عێڕاقی دوێنێی دەسەڵات بەعسی و داگیركردنی ئەفغانستان وڕووخانی سەركردە دیكتاتۆرەكان لە بەهاری عەرەبی وكوشتنی (بن لادن)لە ئەرزی پاكستان و نەمانی (قەزافی) وهێرش كردنەسەر غەزە لەفەڵەستین وناوچەكە و بۆردومانكردنی سودان و دوولەتكردنی ومانەوەی ئێران لەم هەرایانە پرسیارێك دروست دەكاتن بۆئـێران تەنها میدیاكانی دژی ئەمریكاو ئیسڕائیلە و ناڕوخێـت !؟ وەك( ئەلقاعیدە) زەبری كوشندە لە ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی نادات وەك (سەدام حوسێن)یش ساڕوخە دوور هاوێژەكانی نەگەیشتۆتە(تەلئەبیب) ئەوە تەنها شیكردنەوەیەكی ڕاوبۆچوونی دەسەڵاتی خەلیجیەكانە و زۆربەی موسڵمانانیش گوێ بۆ ئەم دەهۆلەی ئەوان شل دەكەن ئامانجیش لەوە كاری سیاسی وئابووری و عەسكەری و هەواڵگریە بە ماسكی ناكۆكی مەزهەبی و ئاینی كە دوو واقیعی زۆر لەیەك دووری جیاوازن بەڵام لەیەك كاتدا بەكاردێن بە شێوازێكی عاتیفیانە بۆ زوهدی ڕۆحی لە ڕاستیدا هیچ كامێكیان مەملەكەتی فریشتەكان نین بۆ شەریعەت ! لە تێڕوانینی شیكردنەوەی بیردۆزی پلانگێڕی لای ئێرانیەكان و بە جیاوازی مەزهەبی شیعیان لەگەڵ خەلیجیەكان: میرنیشینەكان لەسارایەكی ووشك بۆ باڵەخانە هەور بڕە بەرزەكان و ئابووریەكی پێشكەوتووی ئەمڕۆ بە كۆنتڕۆلێكی ئەمریكی تەنها ئاوێنەی دوێنێی نەوەی قوڕەیشیەكانن بە تەحالوفێكی ستراتیژی لەگەڵ جوولەكەكان قۆرخی دەسەڵاتی ئابووری ناوچەكە دەكەن و ئامانجی ماسۆنیەتی نێودەوڵەتی بۆ ئایندە فەراهەم دێنن , بۆ دەسەڵاتی بنەماڵەییان هەموو شتێك دەكەن لە پێناو مانەوەی عەرشی خۆیان و بەكاپیتالیزم كردنی ناوچەكە و مۆنۆپۆلی بازاڕی نەوتی ناوچەكە, میرنیشینە عەرەبە خەلیجیەكان و دروست بوونیان لەگەڵ سەرەداوی بناغەدانانی دەوڵەتی زایۆنیزمی ئیسڕائیلی دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی دەگەڕێتەوە بۆ یەك سەرچاوەی بنیاتنان كە (بڕیتانیا)یە و عەرەب وجوولەكەكان و گەڕانەوەی ڕەچەڵەكیان بۆ سامی كوڕی (نوح)پێغەمبەر لە مەنزوڕی زانستی (ئەنتڕۆپۆلۆژی) (Anthropology)ەوە و پاشانیش كۆكردنەوەیان لە خاڵی بەیەك گەیشتنیان بە (ئیبراهیم)پێغەمبەر كە باپیرە گەورەیانە دەبنە ئامۆزای یەكتر,عەرەب لە(ئیسماعیل)پێغەمبەر و جوولەكەش لە (ئیسحاق)پێغەمبەر كە باوكی (یەعقوب)ە لە تەوڕات (یەعقوب) پێغەمبەربە(ئیسڕائیل)ناســراوەوڕاڤەكردنی ووشەی (ئیسڕائیل)یش (ישראל) لە موفڕەداتی تەوڕاتی ئەمڕۆ دوای تەحریفكردنی بۆ مەرامی سیاسی و تایبەتی لەبەندی (23 ـ 30) ی فەسڵی (32) ی سفری تەكوین واتە(ململانێ لەگەڵ خوا ) !تا وەكو ئەگەر (ئیسڕائیل)ی سیاسی لەم ئەرزی واقیعی ململانێیە دبلۆماسیانە سەرنەكەوت شەڕ بەكار بهێنێت ببێتە حەقێكی شەرعی و تەقدیسیش بكرێت چونكە ئەوان ململانێیان لەگەڵ خواكردوەو بە پێی ئینحرافاتی نا عەقڵی وتەجسیدكردنی خوایەكی بێ وێنەی خالقی تاك وتەنها لە بەشەرێكی ئاسایی و زاڵبوونی یەعقوب بەسەریا لەبەرەبەیانێكی زوو زۆر ئاسایی دەبێت بۆ ئیسڕائیل دوای ئەم ئینحرافاتانەی تەوڕات كە ببێتە خاوەنی ئەتۆمی وچەكی ئەلیكترۆنی و لە هەر كوێیەكی دونیاش مۆساد چی بوێت هەموو شتێك بكات ئەوان زاڵ بوونە بەسەر خالق ! ئەوان بونەتە (شعب الله المختار) بۆیە ئەوان سنووریان بۆ دانانرێت لە یاساغی بوون و هەموو شتێك بۆ ئەوان ڕێگە پێدراوە!!! ووشەی(ئیسڕائیل)یش بە پێی سەرچاوەی قوڕئانی واتە(بەندەی خوا)(ئیسڕا :بەندە)(ئیل :الله)كە كینایەتێكە بۆ (یەعقوب)پێغەمبەری بەندەی خوا...


ئەم شەڕانەش چەند فۆڕمێكی بەخۆیەوە دەگرێت شەڕی (دراو ـ نەوت ـ زێڕ) یان شەڕی(ئایین ـ مەزهەب ـ نەتەوە)یان شەڕی (ئیبادەكردنی مرۆڤایەتی بۆ مانەوەی ملیارە ئاڵتونیەكەی سەر گۆی زەوی لە دەوڵەمەندەكانی دونیا و دارودەستەكانیان بەپێی بیردۆزی پلانگێڕی دونیای تاریكی ماسۆنیەت ـ بە كاپیتالیزم كردنی دەسەڵاتی سیاسی نێودەوڵەتی بۆ كۆنتڕۆلی لووپی سیاسی نێودەوڵەتی و كۆكردنەوەی هێزی سەربازی بۆ یەك بەرەی دژی نەیارەكان ـ مۆنۆپۆلكردنی سیستێمی بانكی نێودەوڵەتی) هەموو ئەو فۆڕمانەش پەیوەستن بەیەكتری بە ڕێژەی زۆر یان كەم لەیەك بازنەی بەرژەوەندی دەخولێنەوە بۆیە بۆئەساسیاتی ئەم شەڕە دەبێت چەند میحوەرێك بە جوانی بخوێنینەوە ئەویش:(ئێران ـ ئیسڕائیل ـ دراو ـ ماسۆنیەت ـ بنەماڵەی ڕۆتچێڵد و ڕۆكفیلەر و مۆڕگان ـ شەڕی ساردی دوێنێی ڕووسیاو ئەمریكا و پەڕینەوەیان بۆ چین و بازاڕی هاوبەشی ئابووریە سوورەكەی چین و ڕووسیاو نەخشە ڕێگاكانی كۆنتڕۆلكردنی شەڕی دراو و داتەپینی ئابووری یۆڕۆ زۆن و هەڵسانەوەی بۆ ئایندە ـ بەهاری عەرەبی و میرنیشینەكانی دوورگەی عەرەبی لە نێوان شەڕی مەزهەبی و ئاگر خۆشكردنی تائیفەگەری و بارزكردنی فەناتیزم و پلانی دراوێكی عەرەبی یەكگرتوو ـ سیناریۆی زوو دروستكردنی شەڕی (هێرمیجیدۆن )بە هاتنی دەجال و ئیمامی مەهدی لە نێوان قەدەر و ڕیكلامی ئەم سیناریۆیە بۆ دروستكردنی نەخشەی ئیسڕائیلی گەورە بە بەڵێنی ڕۆحی ئیلاهی (ئەڕز و المیعاد) لە پلانە ئینحرافیەكانی جوولەكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست! ـ بەشەرع كردنی حەڵاڵ و حەڕامی چەكی ئەتۆمی لە بازاڕی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاسایی بوونی چەكی ئەتۆمی و كیمیاوی و فسفۆڕی و ئەلیكترۆنی بۆ بەشێكی بازڕگانانی مرۆڤایەتی و بۆ بەشێكی تریش بە یاساغ كردنی بێ هیچ معیارێكی نێونەتەوەیی لەیاسای دەولیدا تەنانەت بۆ كاری تەكنەلۆژی وزانستی و مەبەستی باشیش بێت نابێت!).



ئەو یاریە سیاسیانەش شەڕی ماڵكاولی مرۆڤایەتی بەدوادێت هەموویان هێلی موكەعەبێكی شێوە ئەندازەی پاڕادۆكسین(paradox) دوو ڕوخساریان هەیە و لەهەر گۆشەیەكی سەیركردن واقیعێكی ڕاستی هەیە وێڕای هەست پێكردن و بینینیشی بە شێوازێكی تر تا كاتی تایبەت و قوڵبوونەوەی زیاتربە حەكیمانە بەتەواوی ڕوون نابنەوە چ ڕووخسارێكی واقیعین !!! لە پشتەوەی سیناریۆی ئەم شەڕانە كە لەبازاڕی دراوی شەڕە ئابووریەكەی (ئێران و ئیسڕائیل) دەبینرێت بانكی نێودەوڵەتی و دراوەكانیەتی بە دەستی بنەماڵەی پاشای ماسۆنیەت(ڕۆتچێڵد و ڕۆكفێلەرو مۆڕگان)ئەوان كێن !؟چۆن دەتوانن سەرۆكەكان قۆرخ بكەن ؟! ئامانجیان چیە؟! چۆن هاتونەتە ئەم پانتایی واقیعە تاڵانە بۆ بەد بەختی مرۆڤایەتی ...

بنەماڵەی (ڕۆتچێڵد):


پلان و ئایدیای ئابووری و كەپیتاڵی سەرەتایی ئەم بنەماڵە یەهودیە خەزەریە لە ساڵی 1577 لەسەر دەستی باپیرە گەورە یان (ئیسحاق ئێلخان)( Исаак Эльхан)(Isaac Elkhan)دروست بوو وەك هەموو ئەو یەهودیە هاتوانەی ناوچەی (قەفقاز)بۆ ئەوڕوپای شەڕقی كە بە(یەهودیەكانی خەزەر)ناسراون و پاشانیش بەشێكیان وەك (یەهودی ئەشكناز)(ashkenazi jews) (אַשְׁכֲּנָזִים‎‎) ئیمێجی خۆیان گۆڕی (جوولەكەكانی ئەوڕوپا)ی ئێستا و لە شوێنێكی دیاریكراو كۆدەبوونەوەو نیشتەجێ دەبوون وگەڕەكیان بۆ خۆیان دروستدەكرد بە تایبەت سەنتەری شارە پڕ جموجۆڵە بازرگانی و ئەكتیڤ لە مەنزوڕی ئابووریەوە سەرنجی جوولەكەكانی ڕادەكێشا بۆ ژیان وكاركردن, سەرەتا ئەم خانەوادەیە زۆر بەهەژاری و زەحمەتیەوە لە ماڵێكی پانتایی 12مەتری دەژیان لە لێواری دیوارەكانی شاری فڕانكفۆرت ونزیك خەندەقی دەوروبەرەكەی لەگەڕەكێكی جوولەكەكان كە بە (غێتۆی جووەكان)ناسراوە(Judengasse ghetto) ئەم (غیتۆ)یانە ئەو شوێنانەن لەژێر كاریگەری ئایینی یان تائیفی و قەومی كۆمەڵێك مرۆڤی هاونەتەوە یان هاو ئایدیا یان هاوئایین كۆدەكاتەوە وئەسڵی ئەم ووشەیەش بۆ ئەو گەڕەكە نیشتەجێ بووانەی یەهودیەكان دەگەڕێتەوەلەشارەكان,بە عەرەبیش"حارة اليهود"پێدەڵێن,(غیتۆ)ئەوگەڕەكە كەم دەرامەت و هەژارانەن لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا لەشارە پێشكەوتوە نوێیەكان بەدیدەكرێن هەندێ جار.
(فڕانكفۆرت )پێش شۆڕشی فڕەنسی (35)هەزار هاووڵاتی تیا دەژیاو 10% جوولەكەبوون واتە هەر دە كەسێك تاكێكیان جوولەكەبووە بۆیە زوو جوولەكەكان كۆنتڕۆلی بازاڕی ئابووری ئەوێیانكرد و بووە پێگەیەك بۆ پەڕینەوەیان بۆ شەڕی دراوو كۆنتڕۆلی ئابووری نێودەوڵەتی ,لەساڵی (1462)كڤەڕتاڵی تایبەتی خۆیان هەبووە .



(ئیسحاق ئیلخان) دوای گەڕان و سوڕانێكی زۆر بە هاوكاری باوكی بۆ كۆكردنەوەی سامان بە فێڵە سیحراویەكانیان لە ئەوڕوپای شەڕقی و دەربازبوون لەو هەژاریەی لە باپیرە گەورەكەیان بۆیان مابۆوە لەسەرەتا هیچ دەرەنجامێكی نەبوو بۆ دەوڵەمەندی بوون وپاشانیش دوای ئیستقراربوونیان لە ئەڵمانیا لە فڕانكفۆڕت بنەماڵەی (خان)ەكان (ханов) لەم كڤەڕتاڵەی تیایدا دەژیان و ماڵەكانیان لەیەكتر نزیك بوو بۆ هاوكاری و بەهێز بوونی یەكتر یەكیان گرت و یەك خانەوادەی پتەویان دروستكرد كە دواتر (ڕۆتچێڵد)ەكان سەرۆكایەتیانكرد... (ئیسحاق ئیلخان)بە هاوكاری باوكی وەك مامۆستایەك بۆ پیشەكەی قوڵبوونەوەی زیاتری لە كارەكەی كرد كە زێڕنگەری و كاری دراوی كۆن و ئاڵوگۆڕی دراو و كڕین و فرۆشتنی گەنجینەی ناوازە و بەهاداربوو هەندێ جاریش كاری كڕین و فرۆشتنی لۆكەو قوماشیان دەكرد ,بۆ ئەم مەبەستەش دوای دەستكەوتنی كەپیتاڵی یەكەمی ژیانیان هەڵسان بە كردنەوەی ئۆفیسێكی كار و سونبوولی (قەڵغانە سوور)ەكەیان بۆی هەڵبژارد ,لەقەبی (ڕۆتچێڵد)یش واتاكەی بە ئەڵمانی (قەڵغانی سوور)ەكەیە (Rot) واتە ڕەنگی سوور ( Schild ) یش واتە قەڵغان ,ئەم قەڵغانی سوورەش سونبولی كاری ئەم بنەماڵە یەهودیەیە تا ئەمڕۆ ,نهێنیەكیشە لەفۆڕمی یەكێك لەو گەنجینە بەنرخانەی لەكاتی كڕین و فرۆشتن بەردەستیان كەوت و كردیانە ڕەمزێك و ئایدیای ئەم دەوڵەمەندیەشی بە دواوەهات وەك تەلیسمێكیش بۆ ئایندەیان سەیریاندەكرد! جارانیش لەبەردەم دەرگای ئۆفیسەكەیان و كۆشكەكەیان هەڵواسرابوو لە (فڕانكفۆڕت)لە ئەڵمانیا ,كاتێك باوكی(ئیسحاق ئیلخان)دەمرێت تەنها نازناوی (ئیلخان)لەسەر گۆڕەكەی دەنوسرێت نەك (ڕۆتچێڵد)دواتریش(ئیسحاق ئیلخان) دوای مردنی باوكی لە ساڵی 1546 ئەم نازناوەی هەڵبژارد بۆ دەربازبوون لەو واقیعەتاڵەی تیای بوون,ئەم مقاوەمەت و ژیری و فێڵبازیەی ئەم بنەماڵەیە لە بازاڕی ئابووری و یاریەكانی بازاڕی دراو وایكرد یەك لە نەوەكانی (ئیسحاق ئیلخان)ناوی (كەلمان) ( kalman rothschild )(Кальман) بوو پێش مردنی لەساڵی 1690 ببێتە خاوەنی (6)هەزار دراوی زێڕی فلۆرینا ,قیمەتی یەك دراوی زێڕی فلۆرینا نزیكەی 200$ ئەمڕۆیە ولەساڵی 1707مردو دواتریش كوڕەكەی (موسا كەلمَان ) ( Moses Kalmann ROTHSCHILD) ئەم سامانەی بەكارهێناو توانی بە ژیری وفێڵبازیەكـی جوولەكانەلەسـاڵی(1733)ببێتەخاوەنی(Promissorynot)(Вексель)(كۆمپیالە)یەك لە (ڤۆرتیمبێرگ) بەو پەیوەندیەی كە لەگەڵ دەسەڵاتدارەكانی ئەو كاتەی دروستیكردبوو لێرەوەش قەفزەیەكی تری بەسامان بوونی ئەو بنەماڵەیە هاتە ناو مێژووی ئابووری بۆ ئەمڕۆیان ,سامانەكەیان بوە (38)هەزار دراوی زێڕی فلۆرینا بۆ نەوەكانی ئایندەیان بۆیە كاتێك لەساڵی 1735 (موسا كەلمَان)دەمرێت ئۆتۆماتیكیەن كوڕەكەی (موسا ئامشێل باوێر)(1715 ـ 1755) (moses amshel bauer rothschild) لەتەمەنی بیست ساڵی بێ دایك و باوك دەمینێتەوەو دەسەڵاتی ئابووری ئەم بنەماڵەیە دەگرێتە دەست و لێرەوەش ئەم سەروەت وسامانە كۆكراوە جارێكی تر گەیشتە لووتكەی تروكاندنی ئامانجەكانی ئەم بنەماڵەیە و ئەویش وەك ویراسەتێك لەكاری زێڕەنگەری و كڕین و فرۆشتنی میدالیای گرانبەهاو ئەنتیكی شازو ناوازە بەردەوام دەبێت لەكاری باوباپیرانی ودوای سوڕان و گەڕانی زۆریش بۆ كاری بازڕگانی لە ئەوڕوپای شەرقی جارێكی تر لە (فڕانكفۆڕت) ئۆفیسی (قەلغانە سوور)ەكە دەكاتە پێگەیەكی سیاسی و دیپلۆماسی و بازرگانی بۆ ئایندە و بەیەكجاری لەوێ دادەنیشێ تامردنی ساڵی 1755 , ئەو دەیویست كوڕەكەی بنێرێتە مەعبەدێكی جوولەكەكان و ببێتە حاخامێكی گەورەی جوولەكەكانی ئەوڕوپا و لە ژێر پەردەی ئایینەوە ئامانجە شەیتانیەكانیان بهێننە دی... بەڵام نەیبینی چۆن كوڕەكەی گەورە دەبێت و زوو مرد ئەوكاتەی ئەو مرد (ماییرئامشــــــــێل ڕۆتچێڵد)كوڕی 12 ساڵان بوو ,بەڵام زۆر زیاتر ئامانجەكانی باوكی هێنادی و بووبە ڕێخۆشكەر و پارێزەری تاجی پاشاكەیان بۆ ئایندە كە (دەجال)ە و پلانی دەوڵەتێكیشی بۆ جوولەكەكان ڕێكخست .



(ماییرئامشــــێل ڕۆتچێڵد) mayre amschel rothscil (1743 ـ 1812) چەند ساڵێك هاتوچۆی مەعبەدی جوولەكەكانی كرد بەمەرامی خوێندنی تەلموود وتەوڕات و شەریعەتی یەهودی و پاشانیش وازی هێنا چونكە زانی ئەو خوێندنەیە لەگەڵ ئارەزووەكانی ئەو ناگونجێت ئەو حەزی بە كڕین و فرۆشتنە وەك و باوك و باپیرانی و دیراسەتی ئابووریەكی ئەكادیمیانەی كردو خۆی بە زانستی دراو و بازاڕی دراو خەریك كرد,ئەو گوێبیستی ئەو تاڵیەو هەژاریەی باپیرە گەورەكانی ببوو لە ڕابردوو ,دەترسا لەوەی ئەو سەروەتە زۆرەی كە ئێستا لەبەردەستیاندایە بیدۆڕێنن بە بەردەوام نەبوون لەسەر پاراستنی ئەگەرچی بۆ چینە ئاسایی و هەژارەكە ئەو سەروەتە زۆرزۆر بوو بەڵام بۆ پاشاو بنەماڵە و خانەوادە ئۆڕستوكڕاتەكان مەبلەغێكی كەم بوو بۆیە وازی لە خوێندنی ئاینی هێناو خۆی خزاندە نێو دونیای ئابووری و بازاڕی دراو و سەرەتای كارەكەشی وەك فەرمانبەرێك لە بانكی (ئۆپنهایمر)دەستی پێكرد و زۆر ئەكتیێڤ و ژیر بوو هەمیشە خاوەنی ئایدیای ئابووری نوێ بوو جگە لە ڕووی نەزەریەوە بە پراكتیك لە دونیای دراو و ئابووری زۆر لێزان بوو ئەو خاڵەش وایكرد ببێتە بەڕێوەبەرێكی چالاك لەم بانكەو پاشانیش خاوەنەكانی ئەو بانكەی ناچاركرد بەشێكی بدەنێ و بیكەنە شەریك ئەگینا دەست لەكاردەكشێتەوە بەدەست لە كاركێشانەوەشی ئیعلانی جەنگ بوو بۆ ئیفلاسكردنی ئەم بانكە چونكە عەبقەریەتی ئەو بوە هۆی دەوڵەمەندبوونی ئەم بانكە بە (ڕیباو)و ئایدیا تازەكانی بۆ ڕیباكردن و زوڵمە بەناوشەرعیەكانی بازاڕی ڕیباو(سوو) و دەست بەسەرداگرتنی سەروەتی خەڵك! ئەم ناوبانگەی وایكرد Elector of Hesse (William I)(ویلیامی یەكەم) (1743 ـ1821) بانگهێشتی بكات و بیكاتە ڕاوێژكار و ژمێریاری كارە ئابووریەكانی و سەڵاحیەتێكی تەواوی پێیدا بۆ مۆنۆپۆلكردنی بازڕگانی ووڵات و پارە كۆكردنەوە,ئەویش توانی كاپیتاڵی ئەم خانەوادە ئەرۆستۆكراتە بۆ(20 ـ 60 ) ملیۆن دراوی زیوی تالێرۆ ( Talero ) بەرز بكاتەوە كە دەكاتە نزیكەی (180)ملیۆن ماڕكی ئەمڕۆ.لێرەوەش بەشێكی قازانجەكە ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ هاتە سەر خەزێنەی بنەماڵەی ڕۆتچێڵد !دواتریش بەهۆی پەیوەندیەكی پتەوی لەگەڵ وەزیری دارایی ووڵات (كاڕل فرێدرێك بودیرۆس) (Carl Friedrich Buderus) ئەویش هێنایە ناو كارەكانی و خزاندیە نێو كارگەی براكەی كە كارگەی (ئاسن)بوو لەوێشەوە قازانجێكی تری بینی تا ئەوكاتەی خۆی بانكێكی سەرەكی لە (فڕانكفۆرت) كردەوەو ئیستقلالیەتی لە كاری بانكی و ئابووری نێودەوڵەتی وەرگرت و ئیتر خۆی بەكەسی تر نەبەستەوە بۆ بازڕگانی كردن جگە لە خانەوادەكەی خۆی .
(ماییرئامشــــــــێل ڕۆتچێڵد) لەساڵی 1790 خاوەنی چەندین بانكی عیملاقی نێودەوڵەتی بوو لەنێوبانكە سەرەكیەكەی لە (فڕانكفۆرت)هەمیشە ئەو ووتەیەی دووبارە دەكردەوە:(لێم بگەڕێن تائەوكاتەی من دەست بەسەر بەرهەم و دارایی گەلانی دونیا دەگرم ئەوكاتە لام گرنگ نابێت كێ یاسا دەنوسێتەوە!) وەك عاداتێكی بنەماڵە جوولەكەكانیش لە نێوان خۆیان لە مەنزووری تەحالوف كردن هۆكاری بەهێزو عزەت و قازانجی زیاترە (ڕۆتچێڵدەكان)لەم ڕوانگەیەوە هاتن یەكیانگرت لەگەڵ بنەماڵە یەهودیەكانی (ڕۆكفێلەر و مۆڕگان)بە نیازی زیاتر قازانج كردن لە ڕێگای مۆنۆپۆلكردنی نەوت و دراو و زێڕ و فراوانكردن و ناچاركردنی گەلان بە خزانە نێو (سوو) (ريباء)Usury ئەم سێ بنەماڵەیە چەند بیرۆكەیەك كۆیانی كردەوە و پەیڕەویانكرد:(ئازادی سیاسی تەنها بیرۆكەیەو نابێتە حەقیقەتێكی بەرجەستەكراو ـ دەسەڵاتی زێڕ دەتوانێت جڵەوی دەسەڵات لە فەرمانڕەوا لیبڕالیەكان زەوت بكات ـ گرنگ نیە كێ دێتە سەرحوكم هەر كێ سەربكەوێت لەناوەوەو دەرەوە پێش سەركەوتنی پێویستی بە سەرمایە هەیە و لەكاتی دەسەڵاتیش سەرمایە بەهێزی دەكات كە هەمووی لە دەستی ئێمەدایە ـ هەموو ڕێگایەك دەگرینە بەر بە هەموو شێوازەكانیەوە بۆ گەیشتن بە ئامانج ـ هاتنە سەر حوكم پێویستی بە پلانگێڕی و فێڵبازیە لەوكاتەشدا پاكی و خۆڕاگری دەبێتە عەیبێكی گەورە).
(ماییرئامشــــــــێل ڕۆتچێڵد) چەند بنەمایەكی پتەوی بۆ خانەوادەكەی دانا بۆ لێكنەترازانی پەیوەندیەكانیان و سەقامگیری و بەهێزبوونیان:(بڵاوە پێكردنی تاكەكانی ئەم خانەوادە یەكگرتوە لە چەند ووڵاتێكی خاوەن پێگەی ستراتیژی لەدەڤەرەكە ـ دامەزراندنی هەر لقێكی ئەو خانەوادەیە بۆ دەزگایەكی دارایی و بانكی ـ پەیوەندی بەردەوام و كۆشش كردنی زیاتری هەموو لقەكان بۆ مەرامی زۆرترین قازانج و زاڵبوون بەسەر دارایی هەمووان بە زووترین كات ـ پیاوەكان نابێت ژن بهێنن لە نەتەوەیەكی تر دەبێت هاوسەرەكانیان جوولەكە بێت و لە خانەوادەی سەرمایەدارو ناودارو دیاربن ـ ئافرەتەكانیان ئاساییە شوو بە كەسانی غەیرە جوولەكە بكەن بە شەرتێك ناودارو دەوڵەمەند بن ,چونكە لە دیانەتی یەهودیەت مناڵ لە ڕێگای دایكیەوە دەبێتە جوولەكە نەك باوكی ـ ماییر ڕۆتچێلد چەند بنەمایەكی پتەوی دانا بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان لقەكانی ئەم بنەماڵەیە لە و ووڵاتانەی بەسەری دابەش بوونە ـ باس نەكردنی سامان وسەروەتی بنەماڵەكە بە هیچ شێوازێك و نەخەمڵاندنیشی لای بێگانەوە بە ژمارەیەكی دیاریكراو بەڵكو كاركردن بۆ زیاتر كردنی و ڕانەوەستانی لە مەبلەغێكی دیاریكراودا ) .
(ماییرئامشــــــــێل ڕۆتچێڵد) هەڵسا بە ڕێكخستنی خانەوادەكەی بۆ 5 لق:

1 ـ ئامشێل ماییر ئامشێل ڕۆتچێڵد(1773ـ1855)كوڕی نۆبەرەو گەورەترینیان بەڕێوەبەری بانكی (فڕانكفۆرت) لە ئەڵمانیا.
2 ـ سەلەمون ماییر ئامشێل ڕۆتچێڵد (1774 ـ1855) بەڕێوەبەری لقەكانی بانكی ڕۆتچێلد لە (ڤیەننا)لە نەمسا.
3 ـ ناسان ماییر ئامشێل ڕۆتچێڵد(1777 ـ 1836) بەڕێوەبەری لقی بانكی ڕۆتچێڵد لە (لەندەن)بڕیتانیا.
4 ـ كاڕل ماییر ئامشێل ڕۆتچێڵد (1788 ـ 1855 ) بەڕێوەبەری لقی بانكی ڕۆتچێڵد لە (ناپۆلی)ئیتاڵیا.
5 ـ جیمس ماییر ئامشێل ڕۆتچێڵد (1792 ـ 1868 ) بە ڕێوەبەری لقی بانكی ڕۆتچێڵد لە (پاریس)فڕەنسا.


پلانە نێودەوڵەتیەكانی بنەماڵەی (ڕۆتچێڵد):
ـ لقی فڕەنسا هاوكاری (ناپلیۆن پۆناپارت)یان كرد دژی شەڕی نەمساو ئینگلتەڕا و لقی نەمساو ئینگڵتەڕاش دژی (ناپلیۆن)چەكیان فرۆشتە سوپا و لەم شەڕانەش تەنها بنەماڵەی (ڕۆتچێڵد)سوودمەندبوون و سامانێكی زۆریان قازانج كرد...
ـ زانیاری و میدیایان كردە چەكی هەڵخەڵەتاندن ,(ناسان)هەواڵی شكستی ئینگڵتەڕای بڵاوكردەوە لەبەرامبەر فڕەنسا لە شەڕی (ۆتەر لۆو),بۆیە بازڕگانەكان بەشە پشكی بیزنس و عەقارات و هەموو ئەو كاڵائابووریانەیان بەپەلەو نرخێكی زۆر هەرزان فرۆشتە بانكەكەی (ڕۆتچێڵد)و بەیاسایی كڕیان و بڕە پارەیەكی كەمیان بە فرۆشیاران دا و بازڕگانەكانیش لەسەرە وەختی خۆ كۆكردنەوەبوون بۆ ڕاكردن لەئینگڵتەڕاوە هەواڵی ئەوە هات كە ئینگڵتەڕا سەركەوت بەسەر فڕەنسا ,لێرەوەش جارێكی تر بەیاسایی و بە نرخێكی زۆر و قازانجێكی خەیاڵی (ناسان)ئەو مولكانەی فرۆشتەوە خاوەنەكانی ....
ـ دەزگاكانی (ڕۆتچێڵد) هاتنە نێو بواری وەبەرهێنانی جێگر وەك:(كارگەی چەك ـ كارگەی كەشتیوانی و ڕێگاوبان ـ كارگەی دەرمان ـ كۆمپانیای هیندی ڕۆژهەڵاتی ـ كۆمپانیای هیندی ڕۆژئاوایی ) ئەو كارگانەش بوونە نەخشە ڕێگابۆ دیاریكردنی مەودای سنووری ئیستیعماری بڕیتانی و فڕەنسی و هۆڵەندی و ووڵاتانی تر ,كارگەی چەك هاوكاری سوپای دەكرد بە ناردنی چەك و تەقویەكردنیان و كارگەی دەرمانیش بۆ بریندارەكانی بەرەی جەنگ دەرمانیان دەنارد بۆ ساڕێژكردنیان ,كارگەی كەشتیوانی و ڕێگاوبانیش بە دروستكردنی كەشتی و پەڕینەوەی سوپاو چاككردنی هێلی ئاسنینی شەمەندەفەرەكان دوای شەڕو ماڵكاولی,سەرەنجام ئەم شەڕانە بوونە هۆی زیاتر وەبەرهێنان و قازانجی دارایی و پێدانی قەرزبە ووڵاتان بۆ شەڕی زیاتر و تەماحگیری لە سامانی گەلان,بۆشەڕەكەی (ناپلیۆن)ئەم بنەماڵەیە 100 ملیۆن پاوەنیان بەقەرزدا فڕەنسا بە ڕیبا وەرگرتن و وەبەرهێنانی ئابووری دووجار قازانجیان كرد ! لقی ئینگڵتەڕاش 16 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی بەقەرزی سوو وەرگر دایە حكوومەتی ئینگلیز بۆ (شەڕی قڕم) ,جەوهەریەتی ئەم شەڕە سەرەتای قووڵبوونەوەی شەڕی مەزهەبی مەسیحیەكان بوو لە نێوان (كاسۆلیك و ئەڕسەدۆكس)یەكان لە بازنەی دەوڵەتێكی ئیسلامی عوسمانیەوە و هاوپەیمانی بوونیان دژی ڕووسەكان بە پلانی ئەم بنەماڵەیە سیناریۆیەكان دانران , چونكە شەڕی مەزهەبەكان 100% سوودێكی ئابووریە بۆ گیرفانی ئەم بنەماڵەیە لە دوێنێ و ئەمڕۆ , شەڕی مەزهەبیەتی دونیای ئیسلامیش ئەوان لە پشتەوەین بۆ قازانجی داراییان.
ـ ئەم بنەماڵەیە خزمەتی دارایی زۆریان بە دەوڵەتی پاپای كاسۆلیكی كرد لە (فاتیكان) تا پاپایان ناچاركرد ئیعلانێك دەربكات بە (بێ بەری بوونی جوولەكە و بە رائەتیان لە خوێنی مەسیح) ئەنجامەكەشی بوە هۆی ڕاوەستانی (لەعنەت) كردن لە نوێژی كەنیسەكانی كاسۆلیكەكان لە جیهان .
ـ (ڕۆتچێڵد)ەكان هۆكاری سەرەكی بوون بۆ دروستكردنی كیانێكی زایۆنی و بوونی بە دەوڵەتی ئیسڕائیل و بۆ ئایندەش (ئیسڕائیلی گەورە) , (لیۆنیل واڵتەڕ ڕۆتچێڵد)(1868 ـ 1947) ( walter rothschild) بەرپرسی لقی ئینگڵتەڕا ی ئەم بنەماڵە ماسۆنیە و پارەدارە دەوڵەمەندەی دونیا و سەرۆك تائیفەی یەهودیەكانی ئینگڵتەڕا بەهۆی نزیكی لە(حاییم وایزمان) (חיים עזריאל ויצמן ) Chaim Weizmann (1874 ـ 1952) لە دایك بووی ڕووسیاو دووەم كەسایەتی بەناوبانگی ئیسڕائیلی نوێ دوای (تیۆدۆر هیرتزل)و یەكەم سەرۆكی ئیسڕائیلی هەڵبژێردراو لەساڵی 1949,(حاییم وایزمان)لە ساڵی 1904 لە ڕووسیاوە كۆچ دەكات بۆ بڕیتانیا و لە زانكۆی (مانچیستەر) كۆلێژی (كیمیاسازی)بە سەركەوتوویی تەواودەكات و بڕوانامە بە دەست دەهێنێت , ماددەی (نیتڕۆجلیسین )دەدۆزێتەوە ئەم ماددەیە كاریگەری تەقینەوەكەی زۆر بەهێزە بۆیە وەك چەكێكی كوشندە لە جەنگی جیهانی یەكەم لای بەڕیتانیەكان بەكارهات و لێرەوەش (حاییم وایزمان)لای بەڕیتانیەكان گرنگی زیاتری پێدراو بوە كەسێكی خۆشەویست و بەرز ئەویش ڕۆلێكی بەرچاوی هەبوو لە دەرچوونی (بڕوانامەی بەڵفۆر) لە ساڵی 1917 ,لەساڵی 1918 ش لە سووریا لەگەڵ (فەیسەڵی یەكەم)كۆدەبێتەوە بۆ نەخشەدانانی پلانەسەرەتاییەكانی ئیسڕائیلی گەورە.لەلایەكی ترەوەش (ناحوم سكۆلۆڤ) (1859 ـ1936) ( נחום סוקולוב ) Nahum sokolow ڕۆژنامەنووس و نووسەرێكی جوولەكەی پۆڵەندیە و ڕۆلی گرنگی هەبوو لە نوێكردنەوەو بەهێزكردنی زمانی عیبری و مێژووی زایۆنیزمی نووسیەوە و بە مێژوو نووسی ڕەسمی زایۆنیەت ناسراوە لەسەرەتا دژی بیرۆكەی زایۆنیزم بوو تا كۆنگرەی یەكەمی زایۆنیەت ,دوای كۆنگرە قەناعەتی گۆڕاو بوە كەسێكی ناوداری بزووتنەوەی زایۆنیزمی و (تیۆدۆر هرتزل)یش زۆر سەرنجی بۆ لای خۆی ڕاكێشا,پاشان ماوەیەكی زۆر (ناحوم سكۆلۆڤ )و(حاییم وایزمان)قەناعەتیان بە (لیۆنیل واڵتەڕ ڕۆتچێڵد) هێنا بەوەی كە پاڵەپەستۆ بخاتە سەر حكوومەتی بەڕیتانی بە دامەزراندنی نیشتمانێكی نەتەوەیی بۆ جوولەكە لە فەڵەستین.


ـ كورە ئاگرینەكەی (هتلەر) بۆ جوولەكەكان لە ئەوڕوپا داگیرسانی گڵۆپی سەوز بوو لای ئەم بنەماڵەیەی (ڕۆتچێڵد) لەبەرامبەر هاوكاری ماددی و مەعنەوی بۆ (هتلەر) دواتریش بۆ ئامانجی سەرەكیان كە بنیاتنانی ئیسڕائیل و ئیسڕائیلی گەورە بوو بۆ دوا ڕۆژ (هۆلۆكۆست)یان كردە فرمێسكی تیمساحی و وەك چەكی مەزڵومیەت بەكاریان هێنا تا جوولەكەكانی دونیا بهێننەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست !!!لەبازاڕی سیاسی واردە گۆڕینەوەی بەرژەوەندی بەتەئكیدیش (هتلەر)عەمیلێكی دەستی ئەوان نەبووە,بەڵام ئەوان نا ڕاستەوخۆ بەكاریان هێناوە بۆ ئەمڕۆیان ....(هتلەر) یارمەتی لە (ڕۆكفێلەر و پێرسكۆت بۆش و مۆگان)بەدەست دەگەیشت لەدەرەوەی (ئەڵمانیا)لەناوەوەی ئەڵمانیاش (ڕۆتچێڵد)ەكان هاوكاریان دەكرد چونكە شەڕ چەند گەرم و فراوان بێت ئەوان سوود مەند دەبن !سوودمەندبوونی فرۆشتنی چەك و قەرزدان بە سوو (ڕیباو) ی زیاتر بۆ تەمویلی شەڕ پڕكردنی خەزێنەی بانكەكانی ئەوانە بۆ ئایندە ..مێژوویەكی زۆر شاراوە هەیە كە لە كتێبەكەی (واڵتر لانگر)زانای سایكۆلۆژی بەناونیشانی(ئەقڵی ئەدۆڵف هیتلەر) باس لەوەدەكات (هتلەر) نەوەیەكی ناشەرعی (ڕۆتچێڵد)ەكانە (ئالویس)ی باوكی (هتلەر)مناڵێكی نا شەرعی (ماریا ئاننا چیكلگڕوبێر) ( Maria Anna schicklgruber) چەند بەڵگەیەك ڕوونی دەكاتەوە لەكاتی سكپڕی داپیرەی (هتلەر)(ماریا) كارەكەری ماڵی (باڕون ڕۆتچێڵد)بوو لە (نەمسا)كاتی سك پڕی دەینێرنەوە لای هاوسەرەكەی تا شكی لێنەكەن بێ مێردەكەی مناڵی بووە !چونكە مێردەكەی لای ئەونەبوو ئەو ڕیكڵامانەش واقیع بزركردنی میدیای مۆنۆپۆلكراوی ئەم سەردەمەن ,دوو شیكردنەوەش بۆ ئەم مەسەلە دەكرێت (هتلەر)وەك مناڵێكی هەژار سەختی ژیانی وایلێكرد ببێتە دوژمنێكی گەورەی جوولەكە چونكە دەیزانی هەژاری ئەو و هەموو جیهان جوولەكەكان هۆكارن بە قۆرخكردنی ئابووری نێودەوڵەتی بو ڕەفاهیەتی خۆیان و چەوسانەوەی میللەتانی تر , داپیرەیشی وەك كارەكەرێك لە ماڵی (ڕۆتچێڵد)ەكان زۆر بەكەمی سەیردەكراو ئازاری دەخوارد بۆیە ئەوەشیان خاڵێكی تر بوو بۆ تۆڵە سەندنەوە...شیكردنەوەی دووهەمیش بزرە وەك بزر بوونەكەی (هتلەر) لە دواساتەكانی ژیانی ئەویش ئەگەری هەیە باوكی (هتلەر)كوڕی (باڕون ڕۆتچێڵد) بێت ..زیناكردن و تەحەداكردن ئاساییە بۆ بنەماڵەیەك پاشای (ڕیباو)سوو بن و (كارەكەرێك)ی داماو كە بۆ لوقمەی ژیان هەزاران كیلۆمەتری بڕیوە ناشتوانێت لەبەرامبەر خاوەن ماڵەكە هیچ ڵەفزێك دەربكات تا نانبڕنەبێت!!!(ڕۆتچێڵد)ەكانیش بۆ گەڕان بەو خوێنەی پشتی باپیرەیان ئاسانە (هتلەر)بدۆزنەوە لە مناڵێكی هەژار بیكەنە سەرۆكی دونیا چونكەسوودی زۆرە وەك:(پاراستنی ڕەچەلەكی نەوەكانیان ومتمانە پێكردنیان بەهۆی كڕۆمۆسۆماتی برا ناشەڕعیەكەیان لەیەك باپیرەوە ـ ئاژاوەو شەڕێكی تر بۆ ئابووریەكی بەهێزتر ـ ڕیكلام بۆ ئیبادەكردنی یەهودیەت و مەزڵومیەتیان و بێ ماڵیان تا بە حەق بزانرێت بگەڕێنەوە فەڵەستین ).
ـ زۆر بە ووردی زانیاریەكانیان ئاڵوگۆڕدەكرد بۆ بەرژەوەندی ئابووری خۆیان ,چەند بەكرێ گیراوێكیان هەبوو لە هەموو ئەوڕوپا و ئەوخاكانەی داگیركرابوون لای ئیستیعمارەكان لە شوێنێ زۆر هەستیار بەكۆدی نهێنی لە ڕێگای (كۆتر)ی تایبەت و بەلەمە خێراكانەوە هەواڵەكان دەگەیشتە لقە جیاوازەكانیان پێش گەیشتنی زانیاری بۆ كۆشكی پاشاو دەسەڵاتداران ,ئەوكاتەش ئەوان هەواڵەكانیان بە شێوازێكی ئەكادیمیایانە بڵاودەكردەوە تا قازانجێكی زۆربكەن بەهۆی دڵە ڕاوكێ و شكانی بازاڕ لای خەڵكی سادە...

(ناسان ڕۆتێچڵد) دەیگووت:(لای من ئەم بووكەڵانە گرنگ نین كە دەهێنە سەردەسەڵاتی تەختی پاشایەتی لە (ئینگڵتەڕا) بۆ حوكم كردن لەو ئیمپڕاتۆریەتەیەی خۆری لێ ئاوا نابێت .تەنها ئەوكەسە دەتوانێت حوكمی ئەو ئیمپڕاتۆریەتە بكات كە دەسەڵاتی سەروەت وسامانی ئەم ئیمپڕاتۆریەتەی لەدەستە ئەویش (من)م ...
(ساكیریی) Thackerey ڕۆمان نووس سەبارەت بە (ناسان ڕۆتێچڵد) دەنووسێت :(ئەو نەك تەنها پاشای یەهودیەكان بوو ئەو یەهودیەیە كەخاوەنی پاشاكانی دونیایە)...

ـ كۆنگرەی دراوی نێودەوڵەتی (بریتۆن ۆودز)1944( Bretton woods system ):
لەم كۆنگرەیە ئاڵوگۆڕی كرا بە مامەڵەكردنی ڕاستەوخۆ بە زێڕ و سەندنی لە دەستی خەڵكەوە تا وا لە خەڵك بكەن بە دراوی كاغەز مامەڵە بكەن ,ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆنگرەی (بریتۆن ۆودز) بەڵێنی بەهەموو ووڵاتانی دونیادا لەبەرامبەر تەسلیمكردنی 35 $ یەك ئۆقیە زێڕ بدات ,بەمانای دەستنیشانكردنی نرخی دۆلار $ تاوەك 35 $ ببێتە 1 ئۆقیە زێڕ (ounce) (ئاونس ـ ئۆنسە) ,ئۆقیە بەپێی شوێنەكان تا ڕادەیەك مقیاسی دەگۆڕێت ,مقیاسی ستاندارتی 1 ئۆقیەی زێڕ = 29.75 گڕام ,هەروەها زیوو ماددە كانزایەكانی تریش پێوەرەكەیان دەگۆڕێت بۆ قیاسی 1 ئۆقیە بۆ نموونە 1 ئۆقیە زیو = 127 گڕامە ...
دۆلار$ دوای ئەم بڕیارەی كۆنگرەی (بریتۆن ۆودز)بوە(پارەی گرانبەها)Hard currency ,ئەم هۆكارەش وای لە تاكی كۆمەڵگاكان و دەسەڵاتی دەوڵەتەكانی دونیا كرد متمانە بە دۆلار بكەن بە ئیعتیباری دراوێكی گرانبەها بۆ ئاڵوگۆڕكردن ,چونكە هەموو تاكێكی كۆمەڵگا ئابووریەكان و حكومەتێكی ئەو سەردەمە دڵنیابوون لەوەی كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبڕی ئەو دۆلارانەی لای خەڵك و حكوومەتەكانە زێڕدەبەخشێت! ئەمریكاش هەرچ كاتێك دۆلاری وەرگرت زێڕدەدات لەبڕی دۆلاری وەرگیراو,زێڕیش كانزایەكی گرانبەهای نەگۆڕە بەدرێژایی مێژوو بە حوكمی ماددەكەی و دۆزینەوەی و ڕەواجی لە بازاڕی ئابووری ,لێرەوەش سەرەداوی ئەم پلانە ئابووریە هاتەكایەوە, لە ڕاستیدا شەڕی دراو و جەنگێكی ماڵكاولكاری ئابووری بوو, شەڕێكی سەربازی بوو بۆ داگیركردنی موڵك وسامانی گەلان نەك بە شێوازی ڵۆجستیكی سەربازی بەڵكو بە فێَڵ و هەڵخەڵەتاندنی گەلان بەفۆڕمێكی ئابووری وەك لەم شەڕەی ئەمڕۆ لە نێوان ئیسڕائیل و ئێران دا بەدی دەكرێت كە (شەڕی دراو)ە!!! ئەوكاتە كەس هەستی بەم پلانەی شەڕی دراوە نەدەكرد چونكە زێڕو دۆلارێكی زۆر لای جوولەكەكان بوو لەم بەشە زۆرەش بنەماڵەكانی هەریەك لە(ڕۆتچێڵد و رۆكفێلەر و مۆڕگان)بەشی زۆریان لای خۆیان قۆرخ كردبوو,لەوكاتەش نسبەیەكی كەمی كەسان و ووڵاتانی تر بەم ئاڵوگۆڕیە سوودمەند دەبن ,بگرە گەلانی دونیا بە پێچەوانەوە خەزێنەی حكوومەتەكانیان پڕدەكەن لە دۆلارە $ چاپكراوە كاغەزیەكەی ئەوان كەبێ ماندووبون بەرهەم هاتووە وەك ئەوماندووبونەیەی لەبەرهەم هێنانی زێڕ دەكرێت ,خەڵكیش دۆلاری بە مەنزووڕێكی ناواقیعی دەبینی لەوەی كە هەبوو, ڕیكلامەكەی ئەم كۆنگرەیەش زیاتر ڕەواجی بە بازاڕی دۆلاردا بە نمایشكردنی ئەوەی هێزێكی پاراستنی لە پشتەوەیە كەزێڕە,گەلان و حكوومەتەكانی دونیا زێڕەكانیان دەفرۆشت بۆ كڕینی دۆلار و خەزێنەی دەوڵەتەكانیان پڕكرد لە دۆلار! پێچەوانەی ئەوانیش بە شێوازێكی بزر جوولەكەكان زێڕەكانیان دەكڕیەوە تا ماوەیەكی درێژ خایەن وتا شۆكەكەی نیكسۆن ( Nixon shock) .ئەم كۆنگرەش بوە دروست بوونی (سندوقی دراوی نێودەوڵەتی) ( IMF) ( بانكی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان) (IBRD) ...
ـ ڕووداوە گەورە نێودەوڵەتیەكەی گورزە كوشندە ئابووریەكەی (نیكسۆن) ( Nixon shock)...
جوولەكەكان لە هەموو شتێك مەودای كارەكانیان وپلانەكانیان لە شەو و ڕۆژێك نایەتە ئاراوە بەڵكو بەرنامە ڕێژی بۆدەكەن لە پێشدا ئنجا چاوەڕوانی و جێبەجێكردن زۆر بە ووردی و نهێنی وەك لە كۆنگرەی (بریتۆن ۆودز) تا (شۆكەكەی نیكسۆن) بینرا سەرۆكی ئەمریكای ئەوكات (نیكسۆن) ڕووداوێكی چاوەڕوان نەكراوی بە دونیا نیشاندا ئەویش بە ئیعلانكردنی پاش مۆنۆپۆلكردنی تەواوێكی زێڕ لای جوولەكەو خستنە بازاڕی دۆلارێكی زۆرەوە ,بەوەی كە چیتر ئەمریكا زێڕ نابەخشێت لەبەرامبەر كڕینی دۆلار و دۆلار بەو شێوازە نرخەكەی دەشكێت !!!مامەڵەی پارەگۆڕینەوە لەمەولا بە خستنە بازاڕی دۆلارێكی زۆرەوە ,كۆنتڕۆلەكەی بە دەستی جامبازەكانەوە دەبێت بە پێی ویستی خستنەڕوو (بەبازاڕكردن)(Supply ) و (داوخواست) ( Demand) ەوە .
ئەم بڕیارەی سەرۆك (نیكسۆن)لە پڕێكدا بێ هیچ بەراییەك و ئاگاداركردنەوەیەكی پێش وەختی بۆ گەلانی تر لە بازاڕی دراو و ئابووری نێودەوڵەتی شۆكێك بوو !سەرەنجامیش لەم یاریە ئابووریە تەنها (جوولەكە)كان و (ڕۆتچێڵد)ەكان سوودمەندبوون چونكە تۆپی یاریەكە لای ئەوان بوو بەهۆی كۆكردنەوەی زێڕی دونیا وچاپكردنی دراوێكی كاغەزی بەم مۆدێلی فێڵەش (ڕۆتچێڵد)ەكانی پاشای ماسۆنیەت دەریایەكی تر لە سامانی ناشەرعیان كەوتە بەر دەست و ئاوێنەی مێژوویەكی تریان خستە بەر تیشكی خۆری مرۆڤایەتی بە دووبارەكردنەوەی ئەم فێڵە سیحراویانەیان!!!بەم جۆرە دراوێكی كاغەزی وەك دۆلار$ هیچ قیمەتێكی لەبەرانبەر زێڕ نەما چونكە زێڕ قیمەتەكەی هەمیشە تایبەتە بەهۆی كەمیەتەكەی بەڵام دۆلارێكی كاغەزی چەند زیاتری لێ چاپ بكرێت ئەوەندەی ترنرخەكەی دەشكێت بەهۆی وجودی زۆری كاغەز ,(جوولەكە)كان بەم زێڕانە بوونە دەوڵەمەندترین كەسانی دونیاو حاكمی ئابووری نێودەوڵەتی تا بتوانن كۆنتڕۆلی (سیاسەت و میدیا و بازاڕی ئابووری وعەسكەرتاریەت و یاسا نێودەوڵەتیەكان) بكەن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بە سوڵتەی زێڕو سامانەكەیان ئەو زێڕەی مناڵە چاوگەشە پێست ڕەشەكانی ئەفریقاو ئاسیاو ئەمریكای لاتینی وخانەوادەكانیان بۆ لوقمەیەك نان چەندین كاتژمێریان لەساڵانی تەمەنیان بەفێڕودا بوو دوور لە خوێندن ویاری و خۆشی ژیان وەك عەبدێكی دەستی ئیستعمارو كۆیلایەتی سەردەمی تەكنەلۆژیاو مافی مرۆڤ وئازادیە بریقەدارەكانی كەپیتالیزم لە لێوارەكانی ڕووبارو ئەشكەوتە خەڵوزیەكان و گەڕان بەدوای لەژێر زەمینی ووڵاتە داگیركراوەكان ,لەبیریشمان نەچێت فیڕعەونەكانیش كە سێبەری ئەمڕۆی (ڕۆتچێڵد)ەكانن خاوەنی زێڕێكی زۆربوون بەم حاڵە,(قاڕون)ی وەزیری عیبرانیەكانیش لەسەردەمی دەسەڵاتی فیڕعەون وتاكێكی قەمی (موسا)پێغەمبەر ئامۆزای (ڕۆتچێڵد)ەكان بەهەمان شێواز موڵكەكەی هەژمارنەدەهات! سامریش بۆ لادانی یەهودیەت زێڕی كردە گوێرەكە و بتی خواوەندێكی بۆ جوولەكە لە زێڕ دروست كرد پاش ئەوەی خالقی ئەرزو ئاسمانەكان و خاوەنی موعجیزاتەكان ڕزگاریانی كرد بە موعجیزاتەكانی ..
لەوەش ترسناكتر ئەمڕۆ جوولەكەكانی ئەمریكا پاڵەپەستۆیەكی زۆر دەخەنە سەر دەسەڵاتی ئەمریكی بۆ جێبەجێكردنی مەرامەكانیان وەك عەبدێكی مەئمور و بێ پرسیاركردن تا ئەوكاتەی ترسیان نامێنێت و ئامادە دەبن بۆ هاتنی پاشەكەیان (دەجال),بۆیە ئەگەر جوولەكەكان هەرچی بەڵانس و سامانیان هەیە ڕایبگرن و لە بازاڕی ئەمریكی دەریبهێنن ئەوە یەكسەر ئابووری ئەمریكا دادەتەپیت و دەبێتە هەژارترین دەوڵەتی دونیا! بە لاتەوە سەیر نەبێت ئەم حاڵەتەیە دەبینیت ماوەیەكی تر ,ئەمانە پلانن لەبیردۆزی پلانگیڕی ئیسڕائیلی ,پێش ئەوەش (دراو)ێكی عەرەبی یەكگرتوو دێتە ئاراوە سەرەتا وەك (دراوێكی خەلیجی یەكگرتوو) دوای بەردەستكردنی شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی لە ئایندە بۆ لێدانی ئابووری ئێران و ووڵاتانی هاوپەیمانی ئێران و هاوبازاڕی ئێران! و پاشانیش ئەم دراوە بە قازانجی ماسۆنیە جوولەكەكان تەواو دەبێت وەك ئەو مێژووانەی كە پێش ئێستا خوێندمانەوە ,دونیا ترسناكەكەی نەوت و قوربانیەكانی ئەم شەڕی نەوتە بە ئیسترادی ئیڕهاب بۆ دەڤەری زۆنی نەوتی و زیاتر قۆرخكردنی نەوت دەكاتە ئامانج بە دروستكردنی شەڕی دراو و شەڕی لۆجستیكی سەربازی بە شێوازی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و ئەلیكترۆنی بەدەستی یەهودیەت و (ڕۆكفێڵەر)ە ماسۆنیەكان ئەوان ساڵی (1879) 90% نەوتی ئەمریكایان لەژێر دەست بوو كۆمپانیایەكەیان (Standard Oil ) ئێستا خەریكی هەنگاوێكی تری ئەو شەڕی دراوەیە بۆ دابەزینی نرخی ڕیالی ئێرانی و پاڵەپەستۆی ئابڵۆقەی ئابووری لەسەر ئێران بەم چەكی نەوتەی لە دەڤەرەكەدا بەكاردێت ,ووریایی كۆماری ئیسلامی ئێران ساڵی 2005 بە هۆی خزانە نێو (ڕێكخراوی شەنگەهای بۆ هاوكاری)(SCO) ئەم ڕێكخراوەیە 26 نیسانی 1996 دامەزراو 2001 یش بە ڕەسمی ناسرا دوای كارە تیرۆریستیەكەی 11 سێپتەمبەر زیاتر ئەكتیڤ بوو دوای هەستكردن بەوەی جوولەكەكان دەیانەوێت قۆرخكردنی ئابووری دەڤەرەكە بەتەواوی بكەن و مەترسیان بۆ ئایندەی مرۆڤایەتی جێگای ترسە و هەمیشە ئامانجیان ماڵكاولكاریە ,دروست بوونی ئەم ڕێكخراوەیە لەسەرەتا چەند پەیماننامەیەك بوو لە نێوان (چین و ڕووسیا)بۆ پاراستنی سنوورەكانیان و چارەسەركردنی كێشە سنووریەكانیان ,دواتریش هەریەك لە (قڕگزیستان و تاجیكستان و كازاخستان)خزانە نێو ئەم بازنەی هاو پەیماننیە و پاشانیش (ئۆزبەكستان)و دواتریش هەریەك لە (ئێران و هند و پاكستان و مەنگۆلیا)...پێگەی ئیقلیمی و دەولی ئێران بۆ ئەم ڕێكخراوەیە زۆر گرنگە ئەوەشە وایكردوە ئێران پارێزراو بێت و موعادەلەی شەڕی دژە ئێران قەڕارێكی ئاسان نەبێت!جیۆپۆلۆتیكی ئێران بۆ ئەم ڕێكخراوەیە وەك قەڵغان وایە بە پاراستنی ئەمنی قەومی ناوچەكەو بوونە پردی پەڕینەوە بۆ زۆنی نەوتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شوورایەكی پتەویشە بۆ ئاسیای ناوەڕاست و ئابووری چین و ڕووسیا,ئەم ڕێكخراوەیەش بۆ ناتۆو ئیسڕائیل و ئەمریكا وەزنێكی بەهێزی هەیە بەهۆی بوونی ئەو ووڵاتانەی چەكی ئەتۆمیان هەیە و لە بازنەی ڕێكخراوەكەدان و بازاڕی بە هێزی چین و ئەو 1000 ملیار دۆلارەی لە بازاڕەكەیدا دەخولێتەوە و نەبۆتە پشكی ڕاوی (ڕۆتچێڵد)ە جوولەكەكان و ئەوان ئێستا كاربۆ ئەوەدەكەن بەدیلێكی كاتی بۆ دۆلار بدۆزنەوە بە دابەزاندنێكی كاتی ڕەنگە (یۆڕۆ )بێت بەڵام ئێستا نا چونكە زۆنی یۆڕۆ لە خنكانێكی ئابووریە بەو قەیرانانەی تووشی بوە ئەگەر هەڵنەستێتەوە ئەوە كارەساتە بۆ ئەوڕوپا ئەگەریش هەیە ئەم یاریەش بۆ بەهێزكردنەوەی یۆڕۆ بێت تا ئیفلاس بە بازاڕی دۆلار بكرێت بەو مەبلەغە زۆرە دۆلارەی لە چین گڵ دراوە بە شێوازێكی كاتی چونكە چین خاوەنی زۆرترین یەدەگی دراوی بیانیە لە ئابووری نێودەوڵەتی زیاتر لە 1000 ملیار دەخەملێنرێت , یان ئەو بەدیلە ئەو (دراوە عەرەبیە خەلیجیە)دەبێت كە لە ئایندە دەبینرێت بە ستراتیژیەكی زۆر قوڵ و هەستیار و بەرنامە ڕێژ,ئەوكاتە بازاڕی دۆلار و شكاندنی نرخەكەی لەچین بە بەدیلێكی گونجاوبە ئاسانی دەڕوخێنرێت و ئابووریە پێشكەوتوەكەی چین تووشی شۆك و داتەپین دەبێت , بە شێوازێكی زۆر خێرا ئێستا نرخی عەقارات و پشكە ئابووریەكان لە بۆڕسەی چینی لە بەرزبوونەوەدایە مەترسی پێكانێكی گەورەی هەیە بۆ چین و دەوڵەتە هاوپەیمانەكانی لەوانیش شەڕە سەرەتایەكەی(شەڕی دراو)ە لەگەڵ ئێران بۆیە زۆر زەڕورە ئێران بازاڕەكانی پڕ بكات لە زێر وەك یەدەگێك لە كاتی تەواو كەوتنی ڕیال وحەكیمانە شوێنە ستراتیژیەكەی بۆ ئابووری نێودەوڵەتی بەكار بهێنێنت ,مەدخەلێكی تەنەفوسی گرنگ بۆ ئاڵوگۆڕی بازڕگانی و بازاڕ بۆ ئەمڕۆی ئێران (عێڕاق و هەرێمی كوردستانە ) ,عێراق بە هۆی بەشێكی زۆری دەسەڵاتەكەی هاو مەزهەبی شـــیعین لەگەڵ ئێران قازانجێكی زۆری بەخشیوە بە ئێران لە هەمان كاتیش تووشی زەرەرێكی سیاسی گەورەی دەكات بەهۆی ترسی پردە شیعیەكەی تا سنووری دەوڵەتی زایۆنیستی ئیسڕائیلی لە ڕێگای عێڕاق و سووریاوە تا لوبنانیش ,بۆیە ئەگەر ئێران پەیوەندیەكانی پتەوتر بكات لەگەڵ هەرێمی كوردستان وكورد بەم شێوازە ئەم گومانەی لێناكرێت و بۆ هەردوولا قازانجێكی گەورەیە ,یاری درۆ شاخدارەكانی ئیسڕائیل بۆ كورد لەوە تێپەڕیوە بتوانێت كورد جارێكی تر هەڵبخەڵەتێنێت چونكە ئەوان مایەی دابەشكردنی كوردستان بوون بۆ بەرژەوەندی خۆیان ,بۆیە هەڵبژاردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانی ڕاستەقینە دوور لە یاسای دیپلۆماسی لە نێوان ئێران و ئیسڕائیل بۆ كورد حەتمەن ئێرانە,بۆ بەهێزبوونی پێگەی كوردیش لە دەڤەرەكە لە هەموو ڕویەكەوە بەتایبەت ئابووری زەڕورە سەرەتا پێگەی ئیقلیمی كورد و ناو ماڵی كورد بەهێز بێت ئنجا دۆستایەتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی ,نابێت ئەوەش لەبیربكەین ئێرانیش ڕۆژگارێك بە پڕاكتیك پاڵپشتی ئەم دەسەڵاتەی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بوە بە هەموو ڕەنگەكانیەوە و ئەم ئەزموونی دیپلۆماتی و سیاسیەی نێوانیان گومانیان بۆ دروست ناكات هەردوولا شارەزای یەكترین ,ئەكتیڤكردنی بازاڕی ئێرانیش لە هەرێمی كوردستان وەفایەكی تری كوردە بۆ ئەم مێژووەی دوێنێی نێوانیان و بە پێچەوانەشەوە ,كوردستانیش پێگەیەكی بەهێزی ئابووریە و جیۆپۆلەتیكی ئەم هەرێمە ئازادەش هۆكاری بازاڕێكی بیانی باشە بە حوكمی دەوڵەمەندی كوردستان و ستراتیژی هەڵكەوتنی خاكەكەشی دەروازەیەكی ئابووری زۆر بەسوودە بۆ ناوچەكە بەتایبەت ئێران ,زۆر زەڕوڕیشە ئێران بە سیاسەتی خۆی دا بچێتەوە بۆ ئەو كوردانەی هاووڵاتی ئەون و ئەمڕۆ لەژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانن نكۆڵیش ناكرێت جگە لەم بەشە ئازادەی هەرێمی كوردستان كوردی هیچ بەشێكی تر ئەوها مافی كەلتوری و زمانەزانی و فەرهەنگی فەراهەم نەكردوە وەك ئەوەی لە ئێران دەبینرێت بە بەراوردێك لەگەڵ بەشەكانی تر ,(پەیماننامەی جەزائر)و دەسەڵاتەكەی شاهیش زۆر زۆڵمیان لە كورد كرد و سەدەیەك خەباتی كوردیان دواخست ئەوە واقیعێكە و ڕۆلی كوردیش لەم ئینقلابەی دژی شاە ڕۆلێكی مەردانە بوو بۆیە نابێت ئێرانیش مافە ڕەواكانی ئەم میللەتە مەزڵومە لە بیر بكات ,بەدڵنیایەوە كۆنتڕۆلی قەناعەتهێنانی دیپلۆماسی كورد لەگەڵ ئێران ئەمڕۆ دووكارتی سیاسی گرنگە چ بۆ كوردەكانی ڕۆژئاوا چ بۆ كوردەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و كاریگەریشی دەبێت بۆ سەر دەسەڵاتەكەی ئەمڕۆی عێڕاقێكی شیعی , لە مەنزووری ئابووریش بە درێژایی مێژویی پڕنەهامەتی كورد لە ناوچەكە ئێران تاڕادەیەك پاڵپشت بووە لەنێوعەرەبەكانیش جگە لە (قەزافی) هیچ سەركردەیەكی تر كوردی نەدەناسی و حیسابی بۆ مافە ڕەواكانی نەدەكرد !!!
ڕەنگە هەموومان (قەزافی)بە شێتێك لە قەڵەم بدەین لە بازاڕی سیاسی ,زۆر جار شێتیش ئاكاری جوانی لێبەدیدەكرێت ..تۆ دەزانیت (قەزافی)پێش كەوتنی لە دەسەڵات پلانی دراوێكی زێڕی لەبەردەست دابوو كە شوێنی ئەو دراوە نێودەوڵەتیانە بگرێتەوە لە كاغەز چاپدەكرێن و قیمەتی واقیعی خۆی هەبێت لەگەڵ (چین و ڕووسیا) ئەم ئایدیایەی وروژاند بەو ڕوئیایەی لە هەڵاوسانی ئابووری نێودەوڵەتی بەدیدەكرێت و مانگێك پێش شۆڕشی لیبی لەبەهاری عەرەبی داوەتی سەرۆكی ووڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەكانی كرد و ئەم مەسەلەی باسكرد و پێشنیاریكرد لە بڕی فرۆشتنی نەوت داوای زێڕ بكەین و دراوەكەشمان با بكەینە زێڕو ووڵاتە ئیسلامی و عەرەبیەكانیش خاوەنی زێڕێكی زۆرن و تەنها خودی لیبیا(144)تەن زێڕی هەیە وەك سەرەتایەك زۆر گرنگە ومونافەسەی دۆلار و یۆڕۆشی پێدەكەین,ووڵاتە عەرەبیەكان نەیانتوانی هیچ هەنگاوێك بهاوێژن بۆ ئەم مەسەلەیە بۆیە ئەو ویستی ڕێڕەوی ئەم ئایدیایە بگۆڕێت بۆ ووڵاتانی ئەفریقی بۆ دروستكردنی دراوێكی زێڕی ئەفریقی بەڵام شۆڕشەكانی ئەم بەهارە سەوزەی ووڵاتە عەرەبیەكان (قەزافی)و خەونەكەی لە گۆڕنا.دراوسێی دراوسێیەكەی (قەزافی) ووڵاتی (مالی ) ئەم ووڵاتە هەژارە دەوڵەمەندە بە زێر لە ڕابردوو ,بۆ ئایندە دەبێتە پێگەی شەڕێكی ترسناك چونكە ڕۆژگارێك پاشایەكی موسڵمانی لێ بووە بەناوی (مەنسی موسای یەكەم )( 1280 ـ 1337) و سەروەت و سامانەكەی ئەمڕۆ بە (400) ملیار دۆلار دەخەملێنرێت بەو زێڕەی كە هەی بووە و بەیەكەم دەوڵەمەندی سەرزەوی ناسراوە لە مێژووی ئەم دوایەی مرۆڤایەتی ,زێڕە بزرەكەی ئەوو قەزافی دەبێتە لوغزێك بۆ بەدوا گەڕانی لە لایەن (ڕۆتچێڵد)ەكان,ئەوان پێش ساڵی 2000 بەرنامە ڕێژیان كردبوو بۆ شكانی بەربەستی خزانە نێو ئابووری و سەروەت و سامان و دراوی چەند دەوڵەتێك وەك:(ئەفغانسان ـ عێڕاق ـ سوودان ـ لیبیا ـ كوبا ـ كۆریای باكوور ـ ئێران)دوای شەڕی دروستكردنی تیرۆر بە پاڵپشتی ئەلقاعیدە و ڕووداوەكەی 11 سێپتەمبەر توانیان بخزێنە نێو ئابووری (عێڕاقێكی پڕ نەوت و دەست بەسەر داگرتنی نهێنی شارستانیەتەكەی و پێگەیەكی جیۆسیاسی بۆ شەڕی مەزهەبی و فتنەكانی ئایندە و ئابووریەكەی ـ ئەفغانستانێكی دەوڵەمەند لە ماددە بێ هۆشكەرەكان و ستراتیژی) تا بەهاری عەرەبی 5 دەوڵەتی ستراتیژی نێوبەرنامەكانیان ماوە دواتریش لە 17ی مارتی ساڵی 2011 هەڵسان بە دامەزراندنی بانكی مەركەزی لیبی لە بنغازی بە بریارێكی (مەجلیسی ئینتیقالی)كۆمپانیای نەوتی لیبیان دامەزراند و تا ئەو كاتە لە لیبیا هیچ بانكێكی (ڕۆتچێڵد)ەكان نەبوو ,بۆیە دوای گۆڕینی دراوی لیبی ئەوان تەواو كۆنتڕۆلی دراوو دەسەڵاتەكانی بانكی لیبیان كرد و نموونەش كاتی (قەزافی) لەسەر دراوی 10 دیناری لیبی نوسرابوو (ولا تأكلوا أموالكم بينكم بالباطل) ئەوان ئەم ئایەتەیان لاداو لەسەر دراوە نوێیەكە سڕیانەوە !!! سەیر لەوەدایە ئەمڕۆ (ئەلقاعیدە) و بەشێكی زۆری (بزووتنەوە ئیسلامیەكان) لە نێو دەسەڵاتەكەی ئەمڕۆی حوكمڕانی سیاسی دوای (قەزافی) دەبینرێن و (ڕۆتچێڵد)ەكانیش حوكم بە ئابووری ووڵات دەكەن !


(ڕۆتچێڵد)ەكان بە بەرنامەیەكی داڕێژراو توانیان بخزێنە نێو ئابووری سودان دوای تەنازولكردنی (عومەر ئەلبەشیر) و ڕازی بوونی بە دابەشكردنی سودان بۆ دوو بەش بەو مەرجەی ئەو درێژە بە دەسەڵات بدات لە باكووری سودان و ئەو تۆمەتانەشی بۆ بسڕێتەوە لە (دادگای لاهای نێودەوڵەتی) ... لەم بەرنامە ڕێژیەی ئەوان تەنها 3 ووڵات ماوەتەوە لە جیهان كە بانكی (ڕۆتچێڵد)ەكان حوكمی ئابووری ناكەن تیایدا ئەویش (كوبا ـ كۆریای باكوور ـ ئێران )ە بۆیە ئەمریكا بە (میحوەری شەڕ) ناویاندەبات .
هەڵسانە سەرپێی وورچە خەوتووەكەی ڕووسیا دوای ڕووخانی یەكێتی سۆڤیەت بۆ ئێران عەسایەكی سیحریە بۆ دەربازبوونی لەم نقووم بوونە ئابووریەی ئەگەری تووش بوونی هەیە و بۆ ئەم شەڕی سەربازی و شەڕی دراوەی ئێستای ,ئەگەر حەكیمانە ئێران مقاوەمەت نەكات بە دابەزینی ڕیالی ئێرانی ئەوە تووشی ڕاپەرینێكی ناوخۆیی دەبێت وەك سەرەتا و كاری خراپی دەبێت لەسەر ناوچەكەش , بۆیە یاری زێڕودۆلار بۆ ئێران ئەمڕۆ وەك زارو مار وایە.
بەهۆی ئەو یاری بەرزی ونزمی دۆلار و دراوە ناوخۆییانەی حكومەتەكانی دونیا بەچاپكردنی كاغەزێكی زۆر ,قیمەتی كاڵا دەگۆڕدرێت بێ پێوانەیی بە تێپەڕبوونی كات بەهۆی جێگیر نەبوونی نرخی دراو,بۆ نموونە دوێنێ تۆ خانووێكت دەكڕی بە 20 هەزار دۆلار ئەمڕۆ بە 200 هەزار دۆلار دەیكڕیت لەكاتێكدا جیاوازی كاڵای دوێنێ بە ئەسڵی بوونیەوەشی لەگەڵ نا ئەسڵی بوونی بۆ ئەمڕۆ بەرزبوونەوەكەی بە شێوازێكی نا ئاسایی ناگونجاو دێتە بەرچاو بەم ناجێگیریەی نرخی دراو تۆ قیمەتی پارەكەت ڕۆژ بەڕۆژ كەمتر دەبێت لەبەرامبەر توانای كارەكەت بێ ئەوەی تۆ ویستت لەسەر بێت كەواتە زوڵمێكەو بەم شێوازە ڕیبایەكی نا ڕاستەوخۆیە لەسەر كاڵاكانی ئابووری نێودەوڵەتی ..خوای گەورە دەفەرموێت (ولا تبخسوا الناس أشياءهم)...
ئەو كێشەو ئاژاوە ئابووریانەی لەم شەڕی دراوە دەیبینین سەرەتاو كۆتایەكەی بەبەرژەوەندی (ڕۆتچێڵد)ەكان تەواو دەبێت و فەخری ئایدیای پلانە شەیتانیەكانیش بۆ باپیرە گەورەكەیان (ماییرئامشـــــــێل ڕۆتچێڵد) دەگەڕێتەوە هەر ئەویش بوو دوێنێ بوە
داینەمۆی بەهێزكردنی ئەم بنەماڵەیە لە ڕووی سیستێمی تازەی یاری بە دراوە نێودەوڵەتیەكان و قۆرخكردنی بانكەكانی ئەوڕوپا و پاشانیش ئەمریكاو پەڕینەوەش بۆ خەونی خاوەنداریەتی بانكە نێودەوڵەتیەكان بەو كاپیتاڵەی لە ڕابردوو هەیانبوو پاشانیش لە ڕێگای بنەماڵەی پاشا ئەڕۆستۆكراتیەكان زیاتریانكرد بە شێوازێكی بەرزبوونەوەی ستوونی خەیاڵی تا توانیان ئەقڵی زاناكانی ئەوڕوپا بەكاربهێنن و قۆرخیان بكەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان و شۆڕش هەڵبگیرسێنن و چەك بكڕن و بفرۆشن و هەرداهێنانێك هاتە ئاراوە لە ئەوڕوپا ئەوان لە پشتی دابوونەیان ئەوان بونەتە نوێ كردنەوەی و پێشكەوتنی زیاتری ئەم داهێنانانە بۆنموونە:(هێلی شەمەندەفەروپاپۆڕو ماشێن و تەلەگڕاف و تەلەفۆن وچاپەمەنی و میدیا و ڕادیۆو كارەباو تەلەفزیۆن و ئینتەرنێت و ئەم تەكنەلۆژیا پێشكەوتوەی ئەمڕۆشمان) لای ئەوان بۆ مەرامی پارە كۆكردنەوەبوە نەك خزمەتی مرۆڤایەتی ! ئەو داهێنانە ئەگەر نیوەی لە خزمەتی مرۆڤایەتی بەكار بهێنرێت ئەوا نیوەكەی تری لە خزمەتی تایبەتی ئەوان بەكارهاتووە بۆ نموونە :گرنگیدان بە گەیاندن و وەسیلەتەكانی لە هەموو ئەوڕوپا دەستێكی باڵای ئەوانی تیادابووە بۆ زیاتر قازانج كردن و زوو بەدەست هێنانی سامان نەك تەنها لە سنورێكی دیاریكراوی زەوی بەڵكو لە هەموو دونیاوە و هەوڵدان بۆ یەك بازاڕی و یەك دراوی و دواتریش بۆ خەزێنەی یەك بانكی نێودەوڵەتی پاشانیش قۆرخكردنیان لای خۆیان! وەك ئەمڕۆش دەبینین قیمەتی دراو لە بازاڕی دراو بۆتە كاغەزێك بۆ 1 دۆلاری و 100 دۆلاری هەمان نرخی تێچوونی مەسڕوف دەكرێت و لەكۆتایشدا تەنها كاغەزێكی هەرزانە و هێزی ئەو مەبلەغە نیە كەلەسەری نووسراوە بە پێچەوانەی ئایدیای ڕاستەقینەی سیستەمی دراوی ئابووری ئیسلامیە كە دراوی ڕاستەقینە یان زێڕە یانیش زیوە یان كانزایەكی ترە جیاوازی نرخی كانزاكە قیمەت دەدات بە دراوەكە بە هۆی سەختی دۆزینەوەی یان ڕەواجی لەبازاڕی ئەمڕۆمان بەداخەو هیچ دەوڵەتێكی دونیا نیە ئەمڕۆ ئەو سیستێمە جێبەجێ بكات ,ئێمە باسی دەستحەقی كار ناكەین كە چ دونیایەكی پڕزوڵمە لەم سەردەمەمان كامە كرێكار لەهەر گۆشەیەكی ئەم دونیایە 100% مافی ماندبوونی ئارەقە ڕشتنەكەی وەردەگرێت بە بەراوردێكی ناعادیلانە لەگەڵ كەسێكی سیاسی یان بەرپرسێكی ڕیشدار یان بێ ڕیش !ڕەنگە بڕوانەكەیت ئەو ناعەدالەتی كۆمەڵایەتیەش بە بردن و هێنانی ئایدیای ئابووری نوێ و دژ لە بازاڕی سیاسی نێودەوڵەتی و ئەو كریزسانەی كە دونیای داگیركردوە بەهۆكاری شەڕە مۆدێرنەكان لەژێر ناوی جیاجیاوە بەماسكی ڕزگاركردنی مرۆڤایەتی لە (بەهاری عەرەبیەوە تا خۆپێشاندانەكانی بێ كاری لە ئەوڕوپا و شەڕی ئەلیكترۆنی و مونافەسە ئەتۆمیەكانی ئایندە )ئەوان بەرپرسیاریەتی دەگرنە بەردەست ئەوان نەك بەوەش نەوەستاون ئەوان دەیانەوێت بازاڕەكان دابماڵن لەم دراوە كاغەزیانەو بیكەنە دراوێكی ئەلیكترۆنی یەكگرتوو وەك (حكوومەتە یەكگرتوەنهێنیەكەی ماسۆنیەت) لە ڕێگای كارتێكی ئەلیكترۆنی وەك (ڤیزاكارت یان ماستەر كارت ....هتد)یان ئامێرێكی گەیاندن وەك (تەلەفۆنی گۆگڵ ـ ئای پاد ـ ئای فۆن ....هتد)دەبێتە سەرەتایەك بۆ ئایدیای ئایندەی هەڵگرتنی دراو جا بەم شێوەیە پاش ساڵانێكی تر من و تۆ و هەموومان ئاڵوگۆڕی بەوشێوازی دراوەدەكەین و كڕین و فرۆشتنمان و مووچە وەرگرتنمان ودانیشتنمان لە ڕێستۆڕانتێك و شوێنی كڕین وفرۆشتن و هاتوچۆشمان كۆنتڕۆل دەكرێت ئەگەر بشیانەوێت لە ماوەی چەند خوولەكێك هاككمان دەكەن و دەست بەسەر ئەو هەموو سامانەمان دەگرن كە لە زێڕو ئەرزەوخانوو و كاڵاو كانزاو ماددەی بەرجەستە كراوەوە دەبێتە دونیایەك سەرمایەی ئەلیكترۆنی لەڕووی سایكۆلۆژیەتی كۆمەڵایەتیش كڕین و فرۆشتنی ئێنتەرنێتی پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان دەكوژێت وەك ئێستای ئەوڕوپا هەموو شتێك لەماڵەوە لە ڕێگای ئێنتەرنێتەوە دەكڕێت بە زیادكردنی بەڵانسی حسابی فرۆشیار و كەم كردنەوەی لە بەڵانسی كڕیار لە ڕێگای (كارتە ئێلیكترۆنیەكانی وەك ماستەروڤیزاو....هتد)كاڵا كڕاوەكەت زۆر زوو دەگاتە پۆستی بەردەمی ماڵەكەت یان ئەدرەسی ئەو شوێنەی تیای دەژیت لە كاتێكی دیاریكراودا بێ دواكەوتن و ئاگاداركردنەوەت بەزەنگی تەلەفۆنەكەت كە وەسیلەیەكی گەیاندنە یانیش جەڕەسی دەرگاكەت :(سڵاو ...بەڕێزت فڵان كەسی ...پاسپۆرتەكەت ...ئیمزابكە ..سوپاس بۆكڕینت ..ئەوەش كاڵاكەت...بای) ئەوەشیان پلانێكی ترە بۆ گۆشەگیركردنی مرۆڤەكان لە زاویەكی تری تەنهایی و نەمانی عاتیفەو تێكەڵاوبوون !جگە لەوەش مووچەكەت لەسەر شوێنی كارەكەت بەم سیستێمە دەبێت هەروەها ئەو كۆمپانیایەی كەكاری تیادەكەیت یان ئەو دەزگایەت حكوومی یان كەرتی تایبەت ڕیكلام بۆ قەرز وەرگرتن دەكات لەو لاپەڕەی كەتۆ دەیكەیتە ئەكاونتی خۆت لە سایتی ئەو بانكەی كارتە ئێلێكترۆنیەكەی لێوەردەگریت قەرزێكی زۆرت پێدەبەخشێت !بەڵێ یارمەتیت دەدات بانكە ماسك بە ڕووخسارە فریشتەیە كان مەستت دەكەن بە دونیا و لەزەتەكانی لە سەفەركردنی بەقەرز و خواردنی بەقەرز و جل وبەرگی بە قەرز وكاڵا ئێلێكترۆنیەكان بەقەرز وخانوو بە قەرز وئاوی خواردنەوەش بە قەرز لە ڕێگای سایت و بازاڕە ئەلیكترۆنیەكان !!!! بەڵام چ قەرزێك !؟بەكامە سیستەمی ئابووری ؟!قەرزێكی سوو هەڵگری پڕ (ڕیباو) بە جوانترین ڕیكلامی سەرنج ڕاكێش كە نسبەیەكی زۆری دواتر دەخاتەسەر و تۆش ناتوانیت لەیاسا ڕابكەیت و نەیدەیتەوە ئەوكاتەش ناچار دەبیت ڕاكە ڕاكە بكەیت لەم بێ كاری و زۆری ئادەمیزادەی سەرگۆی زەویەو ئەم شپرزەیەش خێزانی تێكداوە لەئەوڕوپا و تووشی هەموو لادانێكی كردەوە لەتەوەری میعیاری كۆمەڵایەتی و تووشی شۆكی كردوە! ,لە ئەوڕوپا و ئەمریكاو ئوستڕالیا ش ئەمڕۆ زیاتر لە60% ی خەڵك ئەم قەرزە بەكار دەهێنێت ولەئاسیاو ئەفریقاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەم زووانە دەبێتە مۆدێلێكی زۆر بە خێراتر چونكە خەڵكی ئەم دەڤەرەیە هەرشتێكی نوێی بینی حەز بە تاقیكردنەوەی دەكات ئەگەر لێی بێ ئاگاو شارەزاش بێت ,واقێعێكە و باشیش دەزانین ئێمە لەوان خراپتر دەكەین لە هەموو ڕوویەك ئەگەر وەك ئەوانمان بۆ بڕەخسێت!!!ئەوڕوپای ئەمڕۆش لەهەر 5 كەسێك 1 كەسی بێكارە و ئەم بێكاریەشی وای لێكردوە بە هەژاریەكی موتڵەق گوزەران بكەن و ژیان قوڕس بێت , لەهەركەسێكی ئەم دونیایە دەپرسی :لە (كوردێك و ڕووسێك و عەرەبێك و فارسێك و توركێك ...هتد)دەڵێت :(جاران وەك ئەمڕۆ نەبوو خەڵك فێڵی نەدەزانی و خەڵك سادەوە دڵ ساف بوو ئێستا وەك جاران نیە ڕەحم نەماوە!) چونكە جاران دونیای مرۆڤەكان بوو نەك دونیای ووشكی ئەلیكترۆنی و فەوزاو غەڵبەغەڵبی دونیای تەكنەلۆژیا بەهەڵە بەكار هاتووەكەی ئەمڕۆمان ,كەس دژی ئەو پێشكەوتنە نیە ئەگەر لەقاڵبی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی دەرنەچێت و بەها جوانەكانی كۆمەڵگای شەڕقی نەكوژێت و ئەم خۆشەویستییەوپەیوەندیە ڕاست وپاكانەی دوێنێ نە ڕفێنێت بۆ ئاقارێكی بزر من بەڕاستی قەرزاری ووتەیەكی كاك (مەلابەختیار) م كەتا ئێستاش لەپەڕاوێزی دەفتەرێكم هەڵم گرتوە ساڵی 1994 بوو كۆنگرەی (كۆمەڵەی خوێندكاران ولاوانی كوردستان)بوو لەوێ ووتەیەكی ووت من لای خۆم نووسیمەوە جا نازانم چەندكەسی تریش یادداشتیان كرد لای خۆیان ڕەنگە لای كەس گرنگ نەبووبێت بەهۆی كورسی و شەڕە كورسیانێی دەسەڵات, لەئاكاری سیاسی هەموو ڕێكخراوێك ئەوە واردە لە چەپێكەوە تا ئیسلامیەكەوە بەتایبەت لای خۆمانەوە كاتی كۆنگرە كاتی فێربوونی شتی جوان نیە كاتی سواربوونی فارگۆنەكانی دەسەڵاتە زۆر بەپەلە بۆیە كاك(مەلابەختیار) ووتی:(سەیرە مرۆڤ چۆن فریای ڕق لێ بوونەوە ئەكەوێ كەچی هەمووتەمەن بەشی ڕێزلێنان و خۆشەویستی ناكات!) بەڕاستی ووشەكانی دوێنێی 18 ساڵ پێش ئێستان بەڵام قابیلی واقیعی ئەمڕۆمانن نەك هەرتەنها فریای خۆشەویستی ناكەوین بگرە كاتمان بۆ ڕقیش نەماوە بەم دوورە پەرێزیەی مرۆڤەكان و كۆكردنەوەی پارەو ڕاكە ڕاكێی ژیان ,ئەم دونیای سوڕعەتە مرۆڤەكانی مەستتر كردوە و هەستیشی پێناكەن!بۆیە گەیاندن و تەكنەلۆژیا لە زووەوە چەكی ئەساسی (رۆتچێڵدە ماسۆنیەكان) بووە, ئەوان وەك شمشێرێكی دووسەری بەكاریدەهێنن ! بڕوابكەن ئەوانە بوختان نین ئەوانە مێژوویەكی شاراوەن وبەس بە دیراسەكردنێكی ئەكادیمیانەی زۆر قووڵ!ئەو هەموو زانست و پێشكەوتنانە دەسەڵاتی خاوەن بانكەكانی دونیای لە پشتە كە ئەوانن,پێشكەوتن زۆر خزمەتی بە مرۆڤایەتی كردوە بەڵام كەللە ڕەقی ئینسانەكان و مەستیان بۆ بەكارهێنانی سەرخۆشانەو پێچەوانەوە بە فیكەی پلانەكانی ئەوان كە سەرەنجام بەكارهێنانەكە دەبێتە ژەهرو كوشتاری لە هەموو ڕوویەكەوە(سیاسی ـ كۆمەڵایەتی ـ ئابووری ـ زانستی ـ فەرهەنگی ـ ئاینی)!جا لە دەرزیەكەوە بیگرە تا ئەو هەرایەی شەڕی ئەتۆمەی ئەمڕۆ بۆ ماڵكاولی مرۆڤایەتی ,ئەوان بەرنامە ڕێژی بۆ دەكەن ئامانجیان كوشتنی جەوهەری مرۆڤایەتییە لەو سەردەمەمان بە بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسی لادان لەیاسا جوانەكانی مرۆڤایەتی و بە هەمەجیەتكردنی كۆمەڵگاكان بۆ مانەوەی (ملیارە ئاڵتونیەكە)لەو نوخبەیەی ئەوان هەڵیدەبژێرن...
سەرەتای دانانی پلانەكانیان بەهۆی نەفسی شەیتانی و تموحاتی زیاتری دەوڵەمەندبوون و خزانە نێو سیاسەت و یاریەئاگرینەكانی هاتنی دەجال و تەقویەكردنی ماسۆنیەت و لقەكانی و دروست كردنی كۆڕی تر و كۆمەڵەی تری هاوئاوێنەی ماسۆنیەت لەژێر باڵی ماسۆنیەت بۆ نوێ كردنەوەی (پڕۆتۆكۆڵەكانی زایۆنیزم) بە دانانی ستراتیژیەتی كۆكردنەوەی جوولەكەكان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چاو تێبڕین لە سامانی ئەم ناوچەیە وسامانی هەموو دونیاش لە دواتر ! هەڵگیرسانی شۆڕشی فەڕەنسی كە هیچ ڕۆشەنبیرێكی ئاقڵی ئەم دونیایە نیە نكۆڵی بكات و نەزانێت سەرەداوی سەرەتای ئەم سەردەمانەی (تیرۆر)یزم لەوكاتەدا لەدایك بوو, شوومی و ترسناكی ئەم كەشە تۆقێنەرەی دوای شۆڕش بەسەربڕینی هەزاران كەس بە مەقەسی سەربڕین لەمەیدانەكان كە هیچ مێژوویەك وەك ئەو ڕۆژانە خوێنی تیانەڕژاوە بەو تۆقاندنی تیرۆرەی لەو سەردەمەدا بینرا بۆ پاراستنی دەسەڵات!سەردەمی دوای ئەم شۆڕشە پیشەسازیە كە تەنها ڕوالەتێكی شۆڕشی خەباتگێری و ڕاپەرینی پێوەدیاربوولای خەڵكە ساویلكەو زەحمەتكێشەكە و لە ناوەڕۆكیش ئامانجی شاراوەی ئەم بنەماڵە ماسۆنیەی بەخۆوە هەڵگرتبوو هەموو پێشكەوتنەكانیش دواتر بۆ ئامانجی قازانجی ئەوان تەواوبوون ,ئەگەر بە ووردی و بەكپی بخزێینە ناو ئەم دونیا شاراوە تاریكیە ی ئەم بنەماڵەیە كە داینەمۆی هەموو شەڕەكان بوون لە جەنگی جیهانی یەكەم و دووەم و سێهەمیش ئەوان بەرنامە ڕێژی بۆ دادەڕێژن لە ئێستاوە بۆ ئایندە,(رۆتچێڵدەكان) خەریكی ئەو شەڕی دراوەن لە دژی (ئێران)وەك بەرەی یەكەم و (چین و ڕووسیا)وەك بەرەی دووەم ئەوكاتە دەزانین ئێمە لە نێو دەریایەكی قووڵی شەپۆڵاوی داین و مەلەی سیاسەت و پلانگێریش نازانین تەنها مقاوەمەت كردن چەكی سەركەوتنمان دەبێت ئەگەر بتوانین!


بۆ نووسینەكەم سوودم لەم سەرچاوانە وەرگرتوە:





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە