زمانی بیانی

Thursday, 16/05/2013, 12:00

1933 بینراوە





دەتوانین بڵێن: مرٶو بە گشتی 'سێ' شێوە زاری ئاخاوتن بەکار دێنێ،شێوەزاری یەکەم ،کە رۆژانە پێی دەئاخفین .دووهەم ،شێوەی ڕێنوس و رێزمانە کە ئەدەبیات وپەڕتوکو پەروەردەی لە سەر شانە و بایخی زۆری پێ دەدرێ .بەڵام زمانی سێهەم بۆ ئێمەی کردر بەتایبەتی هەموو جیهان بە گشتیزمانی " دیپڵۆماسیە" ئەو زمانە نەکاری هەمووکەسە نە هەر کەسێک دەتوانێ خۆی لە قەرەی بدا چون بە دەیان جار لەسەر مێزی دیپڵۆماسی زمانی دیپڵۆماسی کورتمان هێناوە ولە بەرانبەر مێژووشدا توشی خەسارێکی مەزن هاتوین و نەبوینە بەرسیف بۆ ئاواتی شەهیدان .
١٦ی ئەم مانگە لەسەر سایتێکی کوردی (پێشمەرگەکان)وتو وێژێکی دیکەی خاتو نەسرین قاسملوم چاو پێ کەوت ،بۆیە سرنجی راکێشام ئەو چەند رستەیە بنوسم .من لەو باوەڕەدام تا ئێستا چەند جار ئاخاوتووە قەت قسەی تازەی دا چەنتەدا نییە ونەیتوانیوە وەکی ژنە سیاسەت مەدارێک قسەی دڵی بکا دوای چەند ساڵ ژیان دەگەڵ کەسایەتیەکی وەک دوکتور قاسملو خۆی پەروەردە بکا .هەر وەها کەسێکی دیکەش کە لەم بوارەدا جێگای رەخنەیە کوڕی نەمر"قازمی مەحەممەدە " یانی کاک عەلی قازی ،ئەویش لەم بوارەدا نەبو بە جێگر بۆ ئاواتەکانی باوکی .
کۆنە هاوسەری شەهید قاسملو لە جوابی پرسیارێکدا دەڵێ : " پژاک "سەربەخۆ نییە ونۆکەری پی،کا ،کا یە ؟ومن رێزی لێ ناگرم؟ من لەگەڵ لادەران نیم ،ح.د.ک. ئێرانم خۆشدەوێ .دیارە لادەر مەبەستی لەتە حیزبەکی دیکەیە .لە جوابی ئەو هەڵویستە کورد نەخوازانەدا دەڵم :بەرێز، لە کوێی رێبازی سیاسی پ،ک، ک، دا هاتوە کە دەبێ ئەو ئەرباب بێ ئیدیش نۆکەر؟ من پێم وایە بە باشی ناوی ئەو حیزبەت بۆ مانا ناکرێتەوە .لە چل ساڵی رابوردودا هەزاران خوێن رژان تا فاشیزمی تورک بە چۆک دابێنن ،کوا ئەوە ئینسافە کە سەدان گەنج لە کۆماری سێدارەدا لە ژێر پەتی سێدارەدا شەوو رۆژ دەکەنەوە تۆ پێیان دەڵێی نۆکەر . ئەو حیزبەی کە جەنابت تێیدا ئەندامی رێک نیوەی تەمەنی کە کۆیە تێپەڕیوە ومن پێم وایە بۆ تاقە جارێک سەرت نەداون .
رنگە ئاگادار بی بۆ یەکەم جار دوکتور قاسملو بوو کە مام جەلالی بردە لای سەددامی کورد کوژ ، هەر وەها یەکەم جار ویەکەم دانیشتن لە گەڵ تێرۆریستەکانی کۆماری کەمتیارەکان بە هاو بەشی مام جەلال بووە کە پاشان ئەوەی بەسەرمان هات بۆتە برینێکی مێژوویی وقەت ساڕێژ نابێ .بە قسەی جەنابت ئەگەر پژاک نۆکەری پ، ک ،ک ،بێ ،د.قاسملو نۆکەری سەددام بووە (کە وانییە)ومامجەلالیش نۆکەری کۆماری ئیسلامی بووە(کە وانییە) .ئاوارێز لە کەسایەتی هاوسەرت دەگری ؟ منداڵەکانی ئێمە ئەو شێوە ئاخاوتنت بە قازانجی کورد نازانن لە بەرژەوەندی کێ دایە بۆ خۆت فکری لێ بکەوە .
بەسەدان کچ وکوڕی لایەنگری پژاک وپ.ک.ک ،لە ناو زیندانەکانی دوژمندا لە ژێر تیغی سێدارە دان خودای نەخواستە تۆش دیفاع لە کورد دەکەی .کاتێک ئاخاوتنی کوڕ گریلایەک یان کچە گریلایەک لەسەر ،شاشەی تی ڤی دا بەبینم شەرم لاخۆم دەکەم کە بڵیم مێژووم زانیوە ، بێ ئینساف چۆن دڵت هات بەو شێوەیە بە قارەمانی کورد بڵێی " نۆکەر "لەوەشبترازێ خۆ جەنابت ،نە بابت کوردە ،نە دایکت کوردە .حەق نەبوو بێ حورمەتی بە شەهیدان بکەی .کوا رۆڵی کورد نۆکەرە ؟ من لەجیاتی تۆ بایەم داوای لێبوردنم دەکرد وبۆ یەکەم کەسیش دەبێ لە هاوسەرەکی خۆت ئەو کارە پێوستە .

جەعفەر/ کەریمی/ تورکو / فەنلەند
١٦/٥ ٢٠١٣




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە