فاروقی مەلامستەفا: شیوعی و ئیسلام لە یەک دەچن!

Monday, 03.03.2014, 12:00

4817 بینراوە


شاعیرێک دەڵێت: زۆرجاران مرۆڤ بەچەکی خۆی دەکوژرێت
فاروقی مەلا مستەفای سەفوەت، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕووداودا کردوە و بەدوو بەش بڵاو کراوەتەوە، لەوێدا فاروق خۆی کردۆتە ڕابەر و خۆی ووتەنی لەمنداڵیشەوە لەگەڕەکەکەی خۆیاندا هەر ڕەئیس بووە. کاتێک ئەم چاو پێکەوتنەم خوێندەوە، گەیشتمە ئەو بڕوایەی دەبێت لەسەر ئەم قسە بێسەر و بەرانەی فاروق قسەبکەین.
دوایی جارێکی تر چاو پێکەوتنە کەم خوێندەوە، هەستم کرد دەبێت ئیتر ئێمە بیر بکەینەوە و لە هەمان کاتیشدا ببینە خاوەنی هەڵوێستێکی تایبەت بەرامبەر مەسەلەیەکی گشتی. کاتێک فاروق دەڵێ: من لە ٣٢٥٠ دیناری خانۆکەی باوکمەوە دەستم پێکردوە و بووم بەو کەسەی ببمە "مۆڵتی ملوێنەر" پیاو پێکەنیشی بەدرۆ کردن دێت. ئێمە دەڵێین بووەستە "هاوڕێ" بەر لەوەی خانووەکەی ماڵی باوکت بفرۆشی ئێوە لە سەید سادق تفەنگەکانی شۆڕشتان فرۆشتەوە بە بەعس لەکاتی ئاشبەتاڵەکەدا کڵاسیکۆف بە ١٠٠ دینار و ڕەشاش ١٥٠ دینار و دەمانچە ٤٠ دینار و ئاڕبیجی و هاوەن ٢٠٠دینار بڕنەویش بە ٧٠ دینار، ئەوەتانێ "حسێن عارف" لە بیرەوەی ساڵێک لە تەمەندا بۆمان دەگێڕێتەوە لاپەڕەی ٢٤٣، کە بەڕێزتان دەستان کردبوو بە کۆکردنەوەی تفەنگ بۆ درێژەدان بەشۆڕس بەناوی "قیادەی مەرکەزی". "حسێن عارف" بۆمان دەگێڕێتەوە لە زمانی تۆوە، کە بە مەلا مستەفات ووتوە ئێمە درێژە بەشۆڕش دەدەین، داوای چەک و ٥٠٠٠ پێنج هەزار دینارت لێکردبوو. ئێمە نازانین جەنابتان ئەو پارەیەتان لە مەلامستەفا وەرگرت یان نا؟ کێ دەڵێ: لێت تێک نەچووە لەو٥٠٠٠ هەزار دینارەوە دەستت پێ نەکردووە؟

پاشان با بزانین مەلا مستەفا چۆن باسی ئێوەی شیوعی دەکات؟ بزانین داخۆ قسەکانی مەلا مەعاز زۆر جوانتر و واتاتر نییە لە قسەکانی مەلا مستەفا کە لەئاشبەتاڵەکەدا میللەتێکی بەبێ ماڵئاوایی جێهێشت؟

بەرتۆڵد برێخت دەیووت: "لەو ووڵاتە نەگبەتر نییە کە پاڵەوانی تێدا هەڵناکەوێ" یان دەیووت: "نەگبەتی ئەوەیە ووڵات، پێویستی بەپاڵەوان بێت؟"
فاروق دەڵێ : باوکم زۆری حەز دەکرد یەکێک لە کوڕەکانی ببنە مەلا، بەڵام ئەمان بوون بەشیوعی و وازیان لەخەوی باوکیان هێنا. فاروق دەڵێ: د.عێزەدین ٧ساڵ لەو گەورەترە و ئەو لە ڕێگەی کاکییەوە بووە بە شیوعی.
دەگەڕێنەوە بۆ لای کتێبەکەی "حسێن عارف" و سەیر دەکەین بزانین کاتێک ڕژێمی بەعس بڕیاری هێرش بردن دەباتە سەر شۆڕش، عێزەدین مستەفە ڕەسوڵ چۆن و چ هەڵوێستێکی دەبێت؟ لاپەرەی ٩ حسێن عارف وا بۆمان دەگێڕێتەوە.
د. عێزەدینم بینی و باسی رژێمی بە دم بۆ کرد، عێزەدین دەڵێت با داوەتی "عالیم و ئیگۆر: بکەین کاتێ دەعوەتی دەکەن بە ناوی نووسەرانی کوردەوە، لەو کاتەدا لە ڕادیۆ و تەلەفیزۆنەکانەوە وەزارەتی بەرگریی داوای "ئەفسەرانی/ ئیحتیات/ خولی ٢٠؛٢ دەکات، کە حسێن عارفیش دەگرێتەوە، بەڵام ئەو هەڵوێستی دەبێت و دەڵێ من ناچمە ناو سوپایەکەوە، کە هێرش بکاتە سەر گەلەکەم و شۆڕشی کورد، داوای ڕژێم ڕەددەکاتەوە و دەڵێ من بەشداری ئەو ستەمە ناکەم.
حسێن لەلاپەڕەی ١٠دا درێژە بە بیرەوەرێکەی دەدات و دەڵێ : لەگەڵ د. عێزەدین چوین بۆ ڕیستۆرانی "ستراند" بۆ کۆڕەکە، حسێن دەچێتە لای تەیبەوە و عێزەدینیش لای جەواهیری دادەنیشێت، پاشان عێزەدین خۆی پێناگیرێ و دێت دەچرپێنێت بەگوێ حسێندا دەچپێنێ و پێێ دەڵێ ئاگات لەخۆت بێت، پاش کەمێک دوو وەزیری عێراقی دێن بۆ کۆڕەکە و "محەمەد مەحجووب و عامر عەبدوڵا" حسێن هەڵوێستی دەبێت و پێان دەڵێ من ناچمە ناو سوپایەکەوە لەگەڵ گەلەکەم بەشەڕبێت، من نووسەری کوردم. دەڵێ وەڵامم بدەنەوە من دژی گەلەکەم بجەنگم یان نا؟. لەوێدا لە لاپەڕەی ١٣دا د. عێزەدین دەڵێ : "ئەو برادەرە هەرچەندە وەک نوسەرێکی کورد قسەی کرد، بەڵام من بەناوی یەکێتی نوسەرانەوە دەدوێم. حەزم دەکرد سەرۆکی نوسەران لێرەبوایە خۆی قسەی بکردایە، عێزەدین دەڵی : من بەناوی یەکێتی وە دەڵێم ئەوەی ئەم برادە دەری بڕی سەبارەت بەوەزعی تایبەتی خۆیەتی، هیوادارم نەیەڵن سێڵاوی خوێن هەستێت، حسێنیش دەڵێ تۆ چی دەڵێ،سێڵاو هەستاوە دەنگو باسەکان دەڵێن، سوپا گەیشتۆتە چەمچەماڵ. لەناو کۆڕەکەدا زۆری هەڵات و ئەوەشی مایەوە مایەوە لاپەڕەی ١٤ دەڵێ: دوای د.عێزەدین بەئۆتۆمۆبیلەکەی گەیاندمی و بەدەم ڕێگەوە.سەرزەنشتێکی زۆری کردم کە کارێکی خراپم کردوە. دوای ئەوەش هەر وازی لێنەهێناوە و چۆتە ماڵەوە بۆ لای حسێن و سەردەنشتی کردوەو ئاگاداریشی کردوە کە وریای خۆی بێت.
لە دوایی ڕاپەڕینیشەوە زوو عێزەدین مستەفا ڕەسوڵمان دەدی بەخۆی و دەمانچەیەکی چواردە خۆرەوە لە مقەری حیزبی شیوعی، بەڵام پێکەنیناوی ئەوەبوو کاتێک مەسعود بارزانی هات بۆ سلێمانی، عێزەدین لەپشتێوە وەستابوو. کاتێکیش دەورەی یەکەمی کادێرانی یەکێتی بوو لە هەولێر عێزەدین ڕێگەیەن پێدا بەخۆی پارچە وەرەقەیەکەوە چەند قسەیەکی بێسەر و بەری کرد و خۆی کردە هاوڕێ تاڵەبانی و ئەزموونی شۆڕشی بەرەی باس کرد و وەسفی یەکێتی کرد. هاوڕێیەکم گێڕایەوە بۆم لە ووڵاتی سوئید عێزەدین کۆڕێک دەبەستێت، گەنجێک هەڵدەسێ و ئەو نامانەی پیشان دەدات کە کاتی خۆی لەساڵی ١٩٧٩ دا بۆ سەرۆکی فەرماندەیان ناردوە لە نوسەری کوردا دەقی نامەکە چاپکراوە. عێزەدین گیانی دەنیشێتە سەر ئارەق و دەڵێ "من بۆ دادگایی کردن نەهاتووم".

فاروق دەڵێ: من شانازی زۆر دەکەم بەو ٧ساڵی پێشمەرگایەتیەمەوە. ئێمە دەپرسین کامە ٧ساڵ؟ چوارساڵێ گفتوگۆی شۆڕش بوو لەگەڵ بەعس دووساڵی پێشتریشی ٦٨ بۆ ٧٠ هەر هودنە بوو نەشەڕ نەئاشتی. یەک ساڵی شەڕ بوو ئێوەش وەک مەلامستەفا شەوانە لەتاریکیدا دەردەکەوتن. بۆ یە ئەودەم سەرکردایەتی شۆشیان ناو نابوو شەمشەمەکوێرە. پاشان یەک شەڕی پێشمەرگایەتی خۆتمان بۆ بگێڕەوە.

کاتێک پرسیار دەکرێت لەبارەی تاڵەبانیەوە. بە پێچو پەناکاندا دەیبات و دەڵێت یەکەمین شەو لەگەڵ "ملازم عومەر" چوینە لای بۆ بەغداد، بەڵام دوای ئەوە نەچوم و حەزیش دەکەم بچم بۆ لای، دوایی دەڵێ من هەموو هەفتەیەک چەند جارێک پەیوەندی بە هێرۆوە دەکەم و لەڕێگەی ئەوەوە هەواڵی جەنابی تاڵەبانی دەپرسم و کۆمەڵێک شت دەڵێت کە ڕێک قسە پڕ بەرز و نزمەکانی د.نەجمەدین کەریمە لەزمانی فاروقەوە. پاشان دەڵێ: من یەکێتی نیم و قەتیش نەبووم، کاتی خۆشی پێشنیارم بۆ تاڵەبانی کرد کە ٨٠% ی سەر کردایەتێکەی بگۆڕێت. فاروق دەڵی: من بەناوە ئەو پێشنیارەم بۆ نوسیوە. ئێمە دەڵێین هەموومان دەتوانین درۆ بەدەم مردۆوە بکەین. پاشان ئەی لەنامەکەتدا پێشنیارت بۆ تاڵەبانی نەکردبوو کەخۆشی بەرۆکی ئەو میللەتە بەر بات؟ ئێستا وا بە ناشرینی لەبەر چاوان وون نەبوایە.

کورد جوان دەڵێت : سەرکەوتن خاوەنی زۆرە، فاروق دەزانێت یەکێتی ڕۆژ بەڕۆژ گرۆڵەی بەرەو لێژتر دەڕوات، دەڵی من یەکێتی نیم بەڵام بزنزو پارە پەیداکردنەکەی و دۆشینی خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری لەژێر سایەی دەسەڵاتی یەکێتی دا نەبوە؟
پاشان دێتە سەر پاڵاوگەی بازیان و دەڵێ پێنج ملیۆن دۆلارم داوە، پاڵاوگاکەش بۆ فاروق نەبوە. کاتێک لێی دەپرسن ئەی داوای قەرەبووت نەکردۆتەوە؟ دەڵی نا ئەوانە هاوڕیمن و تاقەتی دادگاو شتم نی یە. فاروق ناڵی من ناوێرم لەناو ئەو هەموو جەنگەڵی چەکانەدا خۆم قوتارکەم کە یاساو ڕێسایەک نی یە دەڵی تاقەتی دادگاو سکاڵام نی یە. ئەو دووکۆمپانیایە دیارن کە سەر بەتاڵەبانین و کۆمەڵێ مافیا بەڕێوەی دەبەن " کۆمپانیایی نۆکان و یەکێتی قەیوان ". نایەوێت دۆستایەتی بەکێتی و نۆکان لەخۆی بشێوێنێت، فاروق بیری چۆتەوە کە لەچاوپێکەوتنێکدا باسی گردی بەهەشتی شاری لێ دەپرسن دەڵی گردەکە هی یەکێتی یە. ئەی خێرە داویانە بەتۆ؟ پاشان ئەوە ئێمە بووین لەساڵی ١٩٨٥دا هاتین لە گردی ڕەعایە شەبابمان داو لە ڕوباعێکەمان دا کەدۆشکەیەکی دوولولەی بوو، دەبوو ئەو گردە بەپرسی ئێمە بکرایەتە پارک نەک بیدەنەتۆ بەدوربین لەباڵای بڕوانی. فاروقی مەلا مستەفا، سەرۆكی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی كۆمپانیاكانی فارووق، لەسەر بینایەكی بەرز كە كۆمپانیای ئاسیاسێڵی تێدایە، لە ژوورێك كە دوو لای شووشەیە، بەو دووربینەی لەژێر مێزەكەیدا دایناوە، جار جار سەیری ئەو هۆتێلە بەرز و جوانە دەكات كە لەسەر یەكێك لە گردەكانی سلێمانی دروستیكردووە، لەهەردوولا شووشەییەكەی ژوورەكەیەوە، سەیری سەر گردە جیاوازەكانی شارەكەو كوردستانیش دەكات، چونكە زۆر ئەستەمە لە كوردستاندا كەسێك بیەوێت سەرمایەدارێكی گەورە بێت یان سەرمایەكەی بپارێزێت و سەری هەموو گردەكان نەبینێت و لەسەر هەموو گردەكانیشەوە نەیبینن.

پاشان فاروق وەک سەرۆکێک قسە دەکات و دەڵێ : کاری دەوڵەتداری ریسک و ئازایەتی دەوێت. باسی خۆی دەکات و دەڵی : من ترس لەدڵما نەبوە و ژیانێکی دوورو درێژی سیاسیم هەبوە. ئەگەر سیاسەت کردن وەک ئەمەی فاروق بێت پیاو خەویشی پێوە نابینێت، گەر خەویشی پێوە ببینیت خەوێکی ناخۆش و پڕ لەئازارو ئەشکەنجە دەبێت.، ئەم بەڕێزە چەند لەقسەکردندا خۆی بەمەزن پیشان بدات، لەناو قسەکانیدا هەست بەلاوازی و تێک شکانی دەکەیت، ئاخر مێژوو بەقسەکردن دروست نابێت، لەم ڕۆژانەدا لە کەناڵێکەوە بانگێشی "یاسین بەرزنجی" خوشکەزای کرابوو لەخۆیەوە بری بۆ باسکردنی خاڵەکانی "فاروق و عێزەدین" من ووتم: دیارە ئەمە لەکۆبونەوەی خێزانیدا بڕیاریان داوە وەک تۆپی تێنسی سەرمێز بۆ یەکتری لێدەنەوە.
فاروق دەڵی : شیوعی و ئیسلامی لەیەک دەچن، مارکس گۆڕ هەڵتەکێنە، مەگەر تۆ نەبوویت ووتت؟"ئاین تلیاکی کۆمەڵگایە " من لام سەیرە ئەو هەموو مەلا معاشخۆرە بۆ نایەنە دەنگ و بڵێن ئەرێ لەکوێدا ئیسلام و شیوعی لەیەک دەچن؟ کاتێکیش دێتە بزنزەکەی لەمەر یەک خستنی دوو هێڵی تەلەفۆنی "ئاسیا سێڵ و تێلیا کۆم" کە دوو هێڵن نیشتمانیان دۆشیوە بۆ یەکگرتنەوەیان مەسعود دێتە سەر خەت و دەیەوێت ڕێکیان بخات، فاروق دەڵی من ئازایەتی لەگەڵما گەورەبوەو ترس هەمیشە لام غایب بوە، بەڵام ناتوانێ بڵێت مەسعود کەسێکە کە لەپەرلەمان لەبارەی تێلیا کۆمەوە پرسیاریان لێ کرد نەیووت ئەوە هی بنەماڵەی مەلامستەفایە ووتی من نازانم هەر چی شە > لەکاتێکدا سەرۆکێکی هەڵنەبژێراو چۆن دەتوانێ لەناو قاوەخانەدا درۆ بکات و خۆی لەگێلی بدات. فاروق ئازایەتێکەی لەو پرسیارەدا لەماڵەوە بەجێ هێشتبوو، چونکە دەزانێت مەسعود هێڵی سورە و بزنزەکەی دەلەقێنێت.
فاروقی مەلا مستەفاو نەوشیروان مستەفا. فاروق دەڵی نەوشیروان هاوڕێمە ڕاستە من و ئەو دوو ڕێبازی سیاسی جودامان هەبوە بەڵام هەر هاوڕێمە، سەیرە نەوشیروان دژی داگیرکردن گەندەڵی قسەی دەکردو دژی قۆرخ کردن بوو، کەچی ئێستا ئەوەتانێ لەگەڵ فاروقدا بێئەوەی دەست بەئاودا بکات ١٦% ی داهاتی کارگەیەکی بۆ دەچێتە ماڵەوە. ئای لەم گۆڕانە چەندە لەناخەوەیە. فاروق دەزانێت دوای یەکێتی گۆڕان بزنزی هەرێمی سەوز دەگرێتە دەست تەنها بۆیاخی دەکات بەشین، ئەوجا دەبێتە هەرێمی شین و کاک فاروقی مۆڵتی ملیاردێریش ئاشی دەگەڕێت.
لێرەدا دەوەستم و کۆتایی بەم ووتارەم دەهێنم، بەڵام دەبێ ئاماژە بەووتەیەکی فەیلەسوفی مەزن "ئۆشۆ" بکەم کە لەکتێبی بوێریدا دەڵێ : قەت هەوڵ بۆ شتێک مەدەن کەمردن لێتان بسێنێتەوە " فاروق با لەباڵەخانە بەرزەکانەوە سەیری خەستەخانەو باڵەخانەکان بکات کە بە هی خۆی دەزانن، بەڵام مردن لەچاو تروکانێکدا هەمووی لێوەر دەگرێتەوە، گرنگ نییە چەند قات دروستی کردوە؟


سەرچاوە کان :
کوردستانپۆست "فاروقی مەلامستەفا وەک خۆی" دلێر سەلیم
ساڵێک لەتەمەن "حسێن عارف" ٢٨.٣ ١٩٧٤ تا ٢٧.٣. ١٩٧٥

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ee2bbf98
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f0fd885a
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=75b8d9fe