پەشیمانى

Sunday, 22/11/2009, 12:00

1906 بینراوە
















كەدەمزانى كوردستانم
دەبێ بەمۆڵگەى خوێن مژان

كەدەمزانى چارەنووسی
كورد دەكەوێتە دەست دزان

كەدەمزانى گەلی كوردم
تەواو گیانى نائومێدى

وازوو بەبەر خۆیدا دەكا
لەبیرى دەچێ هەرچی دی
ئەو ناپاكی یەم نەدەكرد
ناو لەخۆم بنێم پێشمەرگە

وەكو داگیركەر سەرداربن
بەسەر كوردا دزو جەردە


كاتێكى خۆم لا پیرۆز بوو
كە خۆشەویستى گەلم بووم

كورد خاوەن باوەڕى پتەو بوو
پشتیوانى هەرمنیش بووم

ئێستا من ناڵێم پێشمەرگەم
چونكە ناوەكەم پیس كراوە

ڕێبەرانى تاڵانكەرى
ئەو ناوەیەن لەخۆ ناوە

ئەو كاتەى دەڵێم پێشمەرگەم
كەوەك و كورد دەركەومەوە

تۆڵەى خوێن و گیانى كوردان
لەدوژمنانى بكەمەوە
17/3/1993 سەنگەسەر


ڕاستى دەڵێم

دەڵێن باشوور ئازاد بووە
كورد لەو پارچەدا شاد بووە

دەوڵەتى كوردیمان هەیە
كوردایەتى لەوێ هەیە

پەناگەیە بۆ پارچەكان
كۆتایی دێ سنورەكان

فارس و تورك و عەرەب نیە
دەسەڵاتم هی كوردی یە

باكورو ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات
دەبنەوە قەڵاو یەك ووڵات

منیش دەڵێم هەر درۆیە
كوانێ باشور سەربەخۆیە


گورگى خۆماڵى سەردارن
وەك گورگى بێگانە هارن

چ لەناو گوند چ لەناو شار
لەوەتى هاتوونە سەركار

كاریان تەنیا كورد قڕان بوو
كوشتن و دزى و تاڵان بوو

خاوەن زلەو شەق و كوتەكن
لەگەڵ داگیركەران یەكن

ئەى كوردینە باوەڕ نەكەن
گوێ ڕایەڵى دوژمن نەكەن

لێرەش كورد هەر نەحەساوە
وەكو ئێوە هەر چەوساوە

وەكو بێگانە بەد فەڕن
گورگن لەناو پێستى مەڕن
16/1/2007 ڕانیە

من كوردم

من كوردم قارەمانم
هەڵگرى بیرى جوانم

ئازاو ژیرو دلێرم
وەك هەڵۆو پڵنگ و شێرم

بۆمافى خۆم شەڕ دەكەم
چەوسێنەران قڕ دەكەم

داگیركەر دەبێ هەڵێ
بەفرمانم بڵێ بەڵێ

بڵێ ملم دەشكێنم
لەكوردستان نامێنم

بێ سوودە بۆڵە بۆڵم
تۆ پاكى و منیش زۆڵم

ئەو زۆڵ و بێ ویژدانەم
تۆ خاوەن من بێگانەم

بەناچارى مل كەچم
لەوڵاتت دەردەچم

تۆ زانایی و دلێرى
تۆ هەڵۆو پڵنگو شێرى

تۆ شاییستەى ڕێبەرى
تۆ بكوژى ستەمگەرى

تۆ گەلی هەڵبژاردەى خواى
بۆ چەوساوەكان هیواى


پێك هێنەرى یەكسانى
پاكى زەوى و ئاسمانى

تۆ كاروانى سەروەرى
تۆ بیری بەختەوەرى

تۆ دژى چەوسانەوەى
باوەشی حەسانەوەى

1/3/2008 ڕانیە

چەپۆك

لەكوردستانى ئازاد دا
لەناو گەلی پەرێشاندا
لەناو ژانى ژێر دەستاندا
پێشڕەومان بەرچەپۆكان درا
ئاى چەندە سەیرە كوردینە
ئیمرۆ لەو خاكە شیرینە
كەداگیركەر ملی شكاوە
زۆڵە كورد بۆتە پاشماوە
تێكۆشەران وەدەرنران
لەگەلی كوردم دوور خران
چونكە بۆسوودى چەوساوان
ڕاوەستان لەدژی تاوان
هەردێ شۆڕشی چەوساوان
تابشكێنێ دەستى تاوان
ئەى كرێكاران و ڕەنجدەران
ڕۆشنبیران كورد پەروەران
هەتا كەنگێ خۆش باوەڕبین
گێل و نەزان لەناو شەربین
شەڕێك زۆر دوور لەقازانجمان
لەئاوات و لەئامانجمان
كاتى هاتووە تێ بگەیین
بۆ سەربەخۆیی پێ بگەیین
بزانین بۆچەك لەشانمانە
كێ بەڕاستى پێشڕەومانە
ئینجا پێشڕەوان سەربەستن
لەچەوسێنەران هەڵدەستن
دەزانن كام ڕێ بۆ ژیانە
كام كاروانە بۆیەكسانە
ڕێ یەك دوور لەچەوسانەوە
بەیەكجارى حەسانەوە
سەدان جار لەوانمان پرسی
ئێوە تێرن ئێمە برسی
گەرچی هەرپێمان پێكەنین
بەو پێكەنینە ڕاچەنین
بەڵام زوو لەبیرمان چۆوە
كەسمان یەك دەنگ كۆنەبۆوە
هەتا لێیان رابپەڕین
یەك یەك لەیەكیان هەڵدێرین
فێرن بەمیللەت قڕكردن
بەكوردستان تاڵان كردن
دزن خوێن مژن خۆ ویستن
بێ ئابڕون و گەل نەویستن
بەرەى گەل نین دژی گەلن
ڕوو ڕەشن ڕەگەزى قەلن
دەبا سنوران بشكێنین
دەوڵەتى خۆمان پێك بێنین
دوژمنى ناوخۆو دەرەوە
لەچوارلا بیكەینە دەرەوە
خەباتى كوردانى ژێر دەست
بەبیرو گیان و خوێنى خەست
دێتە بەرهەم هەنگاو هەنگاو
دەمرن چەوسێنەرى بەدناو
كرێكارى كورد بۆتە پێشڕەو
چەوسێنەر ناچارە بۆ ڕەو
5/10/1991
------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە