با هەڵبژاردن بۆ هەمووان بێت (عبدالرحمن رسول)

Saturday, 20/06/2009, 12:00

2451 بینراوە


با هەڵبژاردن بۆ هەمووان بێت (عبدالرحمن رسول) 
.....پرۆ سەى هەڵبژاردن بۆ ئاڵو گۆر كردنى دەسەڵات ئەگەر لە چوارچێوەى یاساكانى دیموكرسى بێت,هەنگاوبێت بۆ دروست كردنى فراوان بوونى پێگەى دیالۆك و گفتوگۆى ئاشتیانە لە سەر جۆرى بەرنامە و فەلسەفەى ئیدارە دانى كۆمەڵ لە نێوان هەموو خاوەن فكر و ئایدیا و  فەلسەفە و ئایین و كلتوورو فەرهنگى جیاوازەكاندا بە شێوازى شارەستانى و سیكۆلار و ئازادى لە خۆ بگرێت,ئەم ستائیلە كاركردنە هەنگاوەكانى بۆ دامەزراندنى كۆمەڵگەیەكى ئازاد و یەكسان بۆ هەمووان بەبێ جیاواز بە هێزتر دەكات.بەڵام لە كوردستاندا (18) ساڵ تێپەڕ دەبێت,لە عیراقدا چەندین ساڵ تێدە پەڕێت,بە سەر ڕوخانى ڕژێمى دیكتاتۆى فاشى بەعس.لە ماوەى ئەو ساڵانەدا لە عیراق بە گشتى و كوردستان بە تایبەتى حیزبەكانى خاوەن دەسەڵات,ڕۆژانە لە ڕاگیاندنەكانیاندا پروپاگندەى گەشەى ئازادى ڕادەر بڕین و چەسپاندنى  یاساكانى دیموكراسى دەكەن بەڕووى دەرەوە و ناوەوەى كوردستان.كە چى تازە دەیانەوێت بە شێوازى مۆدێرن بە ناوى پابەند بوون بە  یاساوە,كە ئەو یاسایە كە هیچ بنەمایەكى بەرژەوەندى ئینسانى و دیموكراسى نى یە.بەرامبەر بە خەڵكى كوردستان ,ئەویش دەرچوونى بڕیارێك لەلایەن كۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى عیراق و پاشان بێ دەنگ بوون و دەركردنى هەمان بڕیار لەلایەن كۆمیسۆنى باڵاى  هەرێمى كوردستان,سەبارەت بە بایكۆت كردنى لیستى هیوا كە بە بیانوى ئەوەى لەم لیستەدا,پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان هەیە ,ئەم پارتەش هاو سۆزە بە فەلسەفە و بەرنامەى (p.k.k).ئەمە ئەگەر ڕاستیش بێت بۆچى پێچەوانەى دیموكراسى یە؟باشە ئەگەر ئەمانە ئەم بڕیارەیان دەركردووە لە ناو دادگاكان و دەسەڵاتدارێتى توركیادا بوونایە,دڵنیام بەم شێوەیە دەیان ویست بە هەزاران دەنگى كورد كە بە ئاشتى دەیان ویست ململانێى دەسەڵات بكات سەركوت دەكرد,چونكە (د.ت.پ)ە بەشدار بوو لە هەڵبژاردنى توركیادا ,كە راستەوخۆ  وێنەى سەرۆكى زیندانى كراوى كورد بەرێز (عبدوللە ئۆج ئالان) بەرز دەكرایەوە و بە ئاشكرا پشتیوانیان لە فەلسەفە و بەرنامەى 
(p.k.k) دەكرد بە شێوازى ئاشتیانە. چۆن ئەكرێت ڕۆشنبیر و ئازدیخوازان بەبێ دەنگى و بەبێ هەڵوێست ئەم ڕەوشە تێ پەڕێنن,چۆن ئەكرێت  ئەوانەى داواى گۆران دەكەن لە كوردستان بە هەموو حیزب و لیستە جیاوازەكانى ئەمرۆ كە رەخنە لە دەسەڵاتى كوردى دەگرن لە سەر نەبوونى ئازادى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى,هەموو لیستەكان زۆر بەڵێنى گەورە و بریقەدار بەخەڵكى كوردستان دەدەن.دەڵێن ئەگەر 
دەرچێن ئەم كار و پرۆژانە ئەنجام دەدەین ,من لە گەڵ هەموو لیستە جیاوازەكانمە,ئەگەر دەیانەوێت گۆرانى باشتر بكەن لە  كۆمەڵگاى كوردستان ,ئەگەر بەڵێن بەخەڵك دەدەن با لەم هەنگاوە وە دەست پێ بكەن,كە بەر بە ڕێگرى و بایكۆت كردنى  (لیستى هیوا) بگرن و چالاكى جۆراوجۆر ئەنجام بدەن بە هەر شێوەیەك كە بۆیان دەكرێت ,لە كۆكردنەوە ئیمزا هەتا دەگاتە مانگرتن و ڕێپێوانى جەماوەرى فراوان بۆ ئەوەى فشارێكى هەما هەنگى و یەكێتى نەتەوەیى نیشان بدەین,بەرامبەر بەم بڕیارەى كۆمیسۆن , تەنانەت هەڕەشەى بەشدارى نەكردن بكەن ئەگەر پێویستى كرد لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان,چونكە ئەگەر ئێمەى كورد یەكێتى وهاو خەباتى نەتەوە ییمان درێژە پێ بدەین قۆناغەكە پێویستى بە گەشەى هۆشیارى نەتەوەیى و ئازادیخوازى هەیە بۆ گۆرنكارى باشتر بۆ كۆمەڵگاى كوردستان.هەما هەنگى گەشە پێ بدەین بۆ پرۆسەى گەشەى یاساكانى دیموكراسى و مافەكانى مرۆڤ و چەسپاندنى عەدالەتى كۆمەڵایەتى و ئازادى یەكان بە هێزتر دەبێت.چارەسەرى ئەو گەندەڵى و دزى یە كە هەیە لە بە فیرۆدانى سامانى خەڵك لە كوردستان هەما هەنگى دەوێت بۆ كۆتایى هێنانى.ئەم هەنگاوەى كۆمیسۆن هەنگاوێكى كۆنەپەرستانە و دژە دیموكراسى یە و دژە بە یاساكانى سیكۆلاریزمە ,كە لە ساڵى (2005) هەلبژاردن كرا پارتى چارەسەرى دیموكراتى كوردستان بەشدارى كرد ئەگەرچىدەنگى زۆرى بە دەست نەهینا بچنە پەرلەمان,بەڵام ناكرێت ئەمرۆ بە شدار نەبن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان ئەمە مافێكى سەرەتایى خۆیانە چ وەك تاك و چ وەك حیزب و چ وەك لیستى هیوا كە بە شداربن ,ئەم بڕیارەى كۆمیسۆن نیشان دەدات كە كۆمیسۆن سەربەخۆنى یە,
لە كەناڵى ترەوە ئەمرى پێ كراوە كە ئەم بڕیارە جێ بەجێ بكات ئەویش توركیایە كە بە خوێنى كورد تینووە ,بۆ یە پێویست دەكات هەموو لایەك هەڵوێستى هەبێت بەرامبەر بایكۆت كردنى لیستى هیوا بە هەر جۆرێك راڤەى بكەین ئەگەر باس لە بوونى حكومەتى دیموكراسى و ئازادى هەڵبژاردن بكەین لە هەر جێگایك بێت دەبێت بەم جۆرە هەنگاوانە كە پێچەوانەى هەموو یاساكانى جیهانى مافى مرۆڤە بەرى
پێ بگرین .دەنا رۆژێك دێت یاسایەكیش بۆ ئێمە و ئێوە و هەموو ئەوانەى كە باس لە پێكەوە ژیانى ئاشتیانە و دروست بوونى ئاڵوگۆرى گۆرانكارى باشتر دەكەن بۆ كۆمەڵگاى كوردستان.هەموو ئەوانەى باس لە بە دەستهێنانى مافە چینایەتى و مافە نەتەویى یەكان دەكەن.ئەگەر بۆ یان بكرێت پێمان دەڵێن قەڵەمەكان ڕاگرن بۆ نوسین لە رەخنەگرتن لە نابەرابەرى و نا دیموكراسى لە كۆمەڵدا هەیە,هێڵى سوور بۆ بڵاوكراوە و رۆژنامە و گۆڤارەكان ,هێڵى سوور بۆ چالاكى سیاسى حیزبەكان دەكێشرێت .بۆیە پێویستە نا یەكى گەورە پێكەوە بەرز بكەینەوە لە دژى بایكۆت كردن و بەشدار نە كردنى لیستى هیوا,كە پێویستە وەكو لیستە جیاوازەكانى تربە شداربێت لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان بۆ ئەوەى گەشاوەتر بێت دیموكراسى هەڵبژاردنى كوردستان دەنا بە پێچەوانەوە هەموو جوانى یەكان دەشارێتەوە و لە دەست دەدات,نا تەواو بوونى پرۆسەى دیموكراسى نیشان دەدات لە كوردستان. 
كۆتایى هات

19/6/2009 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە