ئەرێ خەڵكینە بەم درۆیە ئەڵێن ئامین

Thursday, 14/05/2009, 12:00

1501 بینراوە


نازانم هەندێ درۆ پیاو شەرمەزار ئەكات بەڵام ئەو درۆیانەى سایتە خەجاڵەت بارەكەى مەلا بەختیار ئەوەندەى درۆى بێ تام كردوە نازانێ خەجاڵەتى چیە , ئەمڕۆ پێنج شەممە بەناو ئەو سایتە پڕ لەدرۆینەدا پیاسەیەكم كرد , قەسەم بە خوا درۆى وا ى تیا بوو پیاو شەرمى دەكردبیخوێنێتەوە , ئەمانە نازانن درۆش بكەن , ئاخر خەڵكینە كێ بیستویەتى كەسێك یان حیزبێك خۆى خاوەنى لیست بێت كەچى بچێت ئیش بۆ لیستێكى تر بكات , ئەوەیان ئەبێت ئەندامێك یان لایەنگر ێك بێت و بڕواى بە لیستەكەى خۆت نەبێت و كار بۆ لیستێكى تر بكات ئاساییەبەڵام حیزبێك خۆى خاوەنى لیست بێت , لە هاوپەیمانیەكدا بێت , هیچ ناكات ئەچێت ئیش بۆ لیستێكى تر ئەكات , ئەمە بێجگە لە ئەقڵى دواكەوتوى خۆگێل كەرى ستاف و بەڕێوەبەرى ئەو سایتە خەجاڵەت بارە كەسى تر بەم دوعایە ناڵێ ئامین , چاودێرى مەلا بەخ بەخ نوسیویەتى (على باپیریش پشتگیرى نەوشیروان ئەكات و ئەڵێ ئەگەر دەنگ بە كۆمەڵ نادەن دەنگ بدەن بە لیستەكەى نەوشیروان) خۆ ئەگەر على باپیر ئەوەى كردبێت هەر چەندە من قەناعەتم نیە ئەوەى كردبێت ئەگەر وابێت ماناى ئەوەیە باشترین كارى كردوە , بەڵام وەكو درۆكەى بۆ مەلا كرێكاریان هەڵبەست ئەمەش بەشێكە لەوە , باشە با ئەمە هەڵبگێڕینەوە گریمان على باپیر ووتبێتى ئەگەر دەنگ نادەن بە كۆمەڵ دەنگ بدەن بە لیستى هاوپەیمانى ئەو كاتە چەند نامە و سەیارە و سەفتە دۆلار بۆ على باپیرئەچوو چەند جار مام و كاك دەست خۆشیان لێ ئەكرد ,ئەمە بۆ پارتى و یەكێتى ئاساییە بەڵام نابێت بۆ لیستى نەوشیروان مستەفا بیكات , لاى ئەمانە هەرچى شتە قەدەغەیە ئەگەر بۆ خۆیان نەبێت , بەڵام سۆزانێك لەو پەڕى دنیا بە شان و باهوى خۆیاندا هەڵبدات سەدان وتارى لە سەر ئەنوسرێ , ئاخر كێ ئەقڵى ئەیبرێ بێجگە لەم سایتە سوكە كە على باپیر پێچەوانەى لیستەكەى ئیش بكات و دەنگ بۆ لیستێكى تر پەیدا بكات , بۆ تا على باپیر ئیشتان پێى بوو باشترین كەس بوو,بۆ تا بزوتنەوەتان پێ هەڵوەشاند دەستان ئەدا بە پشتیدا و پارەتان ئەدایە و بۆ ئێستا بۆتە دوژمن , ئەگەر على باپیریش وەكو چڵكاو خۆرەكانى تر بە شان و باهوى مامە و كاكە هەڵى بدایە ئێستا چەندین دەمانچە و تاهویەك و چەند دەفتەرە دۆلار خۆى دەكرد بە ماڵەكەیدا بەڵام ئەگەر قسەیەكى ڕاستى كردبێت ئیتر بۆتە كفر , ئەگەر على باپیر ڕەخنەى لە حكومەتى هەرێم گرتبێت باشترین ئیشى كردوە چونكە ئەم حكومەتە گەندەڵ و دزە هەر بۆ ئەوە باشە ڕەخنەى لێ بگیرێت , لەو سەرى دنیا سۆزانیەك , خائینێك , پارە خۆرێك بە شان و باهوى ئەم دەسەڵاتە نەخۆش و گەندەڵەدا هەڵًبدات ئەوا دەیان كۆڕو سیمینارى بۆ ساز دەكەن بەڵام كەسێك ڕەخنە بگرێت ئیتر ئەوە دوژمنە و دەكەوێتە بەر هێرشى سایتە ڕوو زەردەكەى مەلا بەختیار و دەهۆڵ كوتەكانى پارتى و یەكێتى ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە