KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
ئەو گەلەی نەیویست کۆیلەی بنەماڵەیەک بێت.. کچیکی کورد هاواری کرد و وتی: بۆ پاراستنی شه‌ره‌فی خه‌ڵکی کوردستان منیش خۆم ده‌سووتێنم!..
Sunday, 16/01/2011, 12:00
1614
بینراوە
ئه‌م ناونیشانه هی خوێنه‌ر و هاوکارێکی به‌رێزی کوردستانپۆسته .. خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست له‌م ڤیدۆیانه‌ی خواره‌وه ببینن چۆن گه‌لێکی گیان له‌سه‌رده‌ست توانی گه‌وره‌ترین قه‌لای ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی مافیایی هاوشێوه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و جه‌لال له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا تارومار بکات.. ببینن چۆن خوێنکاران و مامۆستایان و ئه‌کادیمیسته‌کان له ریزی پێشه‌وه‌ی قوربانیدانن.. زۆر نه‌ماوه خه‌ڵکی ئێمه‌ش گۆڕان له شه‌قامه‌کانه‌وه ده‌ست پێ‌بکات و تهختو تاراجی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا تێک‌بشکێنێ ، کی ئازایه له نێو ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه با به‌رائه‌تی خۆی لێیان جاڕ بدا و بێته رێزی خه‌ڵکی ، ئه‌گه‌ر نا دواتر با که‌سانی نێو ئه‌و دوو بنه‌ماڵه مافیایه و داروده‌سته‌که‌ی له خه‌ڵکی کوردستان نه‌پاڕێنه‌وه تا به‌سزای گه‌لیان نه‌گه‌یه‌نن ، چونکه خه‌ڵکی کوردستان چیدیکه باوه‌ڕیان پێناکات و په‌تک له ملی ئه‌ستوریان شه‌ته‌ک ده‌کا و سزای شۆڕشگێرانه‌یان ده‌دا .. چاوه‌ڕێ بن زۆری نه‌ماوه ، چه‌وسانه‌وه و سته‌مکاری و ده‌ستتێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ دوژمنانی کوردستان چیدیکه ته‌حه‌مول ناکرێت..
هه‌ر دوێنی کچێکی کورد له یه‌کێ له رادیۆکانی کوردستان'رادیۆی گۆڕان' به‌ده‌نگێکی به‌رز ووتی: ئه‌گه‌ر به سوتانی من مه‌سعود و جه‌لال له وڵاتی ئێمه هه‌ڵدێن ، من ئاماده‌م و سوێند به‌شه‌ره‌فی مرۆییم خۆم ده‌خۆم ، له ئێستاوه خۆم ده‌سووتێنم..
بۆ بینینی هه‌موو ڤیدیۆکانی چوار هه‌فته‌ی شۆڕشی تونس ، فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن:
http://observers.france24.com/ar/content-tunisia-demonstrations-benali-sidibouzid-videos-revolution
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost