جەلال تالەبانی،حاکم قادری لە ئاسایش دەرکرد و دلێری ئەحمەد مەجیدی خستە شوینی

Monday, 16/04/2012, 12:00

1421 بینراوە


سەرچاوەیەکی نزیک لە تالەبانی، ئەم هەواڵەی بە پەلە بە کوردستانپۆست راگەیاند، کەوا ‌ ماوه‌یه‌که‌ بە فەرمانی جەلال تالەبانی، حاکم قادری لە پۆستەکەی دەرکراوە، لە جێگاکەی دلێری  ئەحمەد مەجیدیی داناوە، دلاوەر برای دانا ئەحمەد مەجیدە، ئەو دانایەی کە وەک زانا حمە ساڵح هەمان کێشەی لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانییدا هەبوو. سەرچاوەکە ئەوەی پێ وتین ئەو هەواڵەی لە کوردستانپۆستدا بڵاوکرایەوە راست دەرچوو، کە مەفرەزەیەکی دژە تیرۆر چوونەتە نێو ئاسایش و زانا حەمە ساڵحیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە، سەرچاوەکە ئەوەشی باس کرد، کاتێک هێناویانەتەوە، حاکم قادریش زانیوێتی، کە لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچارکراوە کۆمەڵیک نهێنی بدرکێنێت، ئەمانیش لە شوێنی خۆیانەوە جارێکی دیکە کەوتوونەتە لیدان و ئازاردانی، تا ددان بەوەدا بنێت، کە لەوێ چی وتوووە، دوای ئەوە سەرچاوەکە وتی بە ماوەی چەند کاتژمێرێک دیسان مەفرەزەکە هاتوونەتەوە بۆ ناو ئاسایش، بە دوایدا زانا خنکێنرا. شایانی باسە ئیستا ئەو نامەیەی، کە لای حاکم قادر بوو، ئەویش ئیستا لە لای جەلال تالەبانییە، بە واتایەکی دیکە کەیسەکە جەلال تالەبانی دەیجوڵێنێت، هۆکاری ئەمەشی بۆ ئەوەی گەڕانەوە، چونکە زۆربەی بنەماڵەی تالەبانی لەو دۆسیەدا ناویان هاتووە، سەرچاوەکەی کوردستانپۆست وتی بە فەرمانی جەلال تالەبانی، زانا حەمە ساڵح کوژرا، بۆ ئەوەی تۆمەتەکە لەسەر خۆیان لابەرن، هەر دوێنێ هێرۆ بۆ سەرقەبران و پرسەکەیشی چووە، جگە لەوەش هیچ کوشتنێک بە بێ ئاگاداری جەلال تالەبانی ئەنجام نادرێت.
ناوی چەند کەسێک لە بنەماڵەکەی جەلال تالەبانی کە ناویان هاتووە
هێرۆ برایم ئەحمەد
پاڤێل جەلال تالەبانی
لاهور شێخ جەنگی
ئاراس شێخ جەنگی
 
هەروەها ئەم کەسانەی تریش ناویان هاتووە:
لیوا رزگار
مامۆستا جەلال
د. بەرهەم ساڵح
رەمەزان دیکۆنی
بەهرۆزی پاریزگار
عومەری بەرێوەبەری زەوی و زار
جگە لەو ناوانەی دیکە، کە لە هەواڵەکانی رابردوودا ناویان هاتووە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە