چاوپێکه وتنه که ی مام جه لال

Saturday, 17/03/2012, 12:00

2262 بینراوە




 



سایتی هاوڵاتی چاوپێکه وتنێکی سازکرد له گه ڵ سه رۆک کۆماری عیراق و سکرتێری گشتی یه کێتی نیشتمانی کوردستان که له دوبه ش بڵاوکرایه وه به به شی یه که می له ٤ی ئازار و به شی دوه می له ١١ی ئازار ٢٠١٢.
له و چاو پێکه وتنه سه رۆک کۆمارده ڵێ: له گه ڵ ئه وه م خه باتی خه ڵکی کوردستان پیی ناوه ته قۆناخێکی تازه وه، ئه و قۆناخه خاسیه تو تیبه تمه ندی خۆی هه یه، ئه م قۆناغه دانبرم له قۆناگی رابردوو، ئه م قۆناغه ی ئیستا به ری ره نجی قۆناغی پێشوه، به ڵام تایبه تمه ندی خۆی هه یه.
ئه زمونی خه باتی میله تی کورد ئه وه ی سه لماندوه که سه رکرده کانی کورد له هه رێم له هه ر قۆناغێکدا ئه وه نده میهره بان نه بونه که توانیبێتیان به گوێره ی تایبه ت مه ندی ئه و قۆناغانه مامه ڵه له گه ڵ زروفه کان بکه ن وه به گوێره ی پێویست هه ڵسو که وت له گه ڵ مه سه له چاره نوسازه کان بکه ن، وه خاوه ن پلانو تاکتیک و ستراتیژێکی کاراما نه بونه بۆ پێشخستنی خواستی سیاسی و ئابوری و کۆ مه ڵایه تی میله ت. جگه له مه ش به شێوه یه کی گشتی سه رکرده کانی ئه و ده ڤه ره له هه مو روداو و گٶرانکاریه سیاسیه کان له ناوچه که پێش دیتنی به رژه وه ندی میله ت به رژه وه ندی تایبه تی خۆیان و پاراستنی کورسی خۆیان لا گرنگ بوه بۆیه ش ئه وه وای کردوه ک که توانای ئه وه یان نه بێ ئه و هه له مێژویانه بقۆزنه وه بۆ به رژه وه ندی قه زیه ی کورد، یه ک له وانه دوای شه ری که نداو لاوازبونی عیراق له روی سه ربازی و ئابوری و سیاسی بگره له هه مو بواره کانی تر به ڵام سه رکردایه تی کورد نه ی توانی ته کان به بزوتنه وه ی رزگاری نیشتمانی بداو خاوه ن به رنامه یه کی تۆکمه ی نیشتمانی و نه ته وه ی نه بو به و جۆره ئه و هه له ی که ره خساو تایبه ت مه ندی خۆی هه بو وه ده بوایه به گوێره ی پێویستی ئه و تایبه ت مه ندیانه مامه ڵه ی له گه ڵ کرا با ، بۆیه ش ئه وه هۆکاری ئه وه بو ئه و هه له مێژویه ی که بۆ میله تی کورد ره خسا بو له بار بردرا. سه ره رای ئه وه ش له و کاتو ساتانه دا بو که حکومه تی سه دام له ئه و په ری بێ هێزی دابو به ڵام سه رکرده کانی کورد خه ریکی خۆشکردنی ئاگری برا کوژی بون و دوباره مێژو خۆی دوباره کرده وه و سه ڵی ١٩٦٦له گه ڵ ١٩٩٦ بون به دوانه یه کی کتومت له یه کچو له مێژوی ژیانی سیاسی سه رکرده کانی ئه و میله ته له هه رێم. ئه مه ئه وه ده سه لمێنێ که سه رکردایه تی کورد له هه رێم مامه ڵه ی له گه ڵ مه سه له کان نه کردوه له سه ر ئه ساسی هه ڵسه نگاندنی تایبه تمه ندیه کان و شێکردنه وه یان خویندنه وه ی زانستی بۆیان و ئینجا شکاندنه وه یان بۆ به رژه وه ندی مه سه له ره واکه ن بۆ گه یشتن به ئامانجه کان .
سه رۆک کۆمار له به رده وامی قسه کانیدا په نجه بۆ ئه وه درێژ ده کا : ئێمه بڕیارماند بو گٶڕانکاری بکه ین،هه تا ئه و پرۆژه یه ی که له م دواییانه پێشکه شم کرد بۆ جیابونه وه ی حیزب له حکومه ت، پێشتر بۆ کاک نه وشێروانم ناردبو.
ئه وپرۆژه یه ی که سه رۆک کۆمار ئاماژه ی پێده کا جیابونه وه ی حیزب له حکومه ت هه تا ئێستا هیچ هه نگاوێ نه هێنراوه بۆ ئه و مه به سته، دوای ئه وه ئه گه ر سکرتێری گشتی یه کێتی نیشتمانی پێ ی وایه یه کێتی نیشتمانی پێویستی به چاکسازی هه یه ئه مه هیچ په یوه ندیه کی به رێکخه ری گشتی بزوتنه وه ی گٶڕانه وه نیه، ئه ی باشه ئه وه چه ند ساڵی ره تبوه به سه ر ئه و پرۆژه یه و ئه و مه سه له یه تاوه کو ئێستا بۆ نه کراوه؟. هه روها چاکسازی کرد ن ئه گه ر له حکومه تا کارێکی ئاسان نه بێت و کۆسپو ته گه ره ی زۆری له رێگا وه بێت به ڵام خۆ دیارده ی ته وزیع کردنی پۆستی حزبی و حکومی به سه رخێزان و خزمو که س و کار و هاورێو دۆستان کارێکی ئه وه نده قورس نیه و پێویستی به دامه زراندنی لیژنه ش نیه! ئه ی بۆ نه کراوه؟
له به شێکی تری چاوپێکه وتنه که خاڵێکی زۆر گرنگ ده خاته رو : گٶرانکاری پێویسته یه کێتی به ره سمی بۆته پارتێکی سۆشیال دیموکرات وه سه رۆکه که شی بوه ته یه کێک له جێگران سه ڕۆکی سۆسیال ئه ته رناسیۆناڵ.
حیزبه سۆ'شیال دیموکراتیه کان له دونیا هه مو کاتێ له هه وڵی ئه وه دان پارێزگاری له بنه ما دیموکراتیه یه کان بکه ن وه بیکه ن به رێره وه ی کار کردن و مامه ڵه کردن له گه ڵ ئه ندامه کانیان له هیچ حزبێکی سۆشیال دیموکراتی دونیا دا سیاسه تی ته رزیه نیه وه به هیچ شێوه یێ ئه و دیاردیه به دی ناکرێ که هه ندێ له سه رۆکه کانی ئه و حیزبه به بێ ده نگدان یان ته نیا به ده ستهه ڵبرین بکرین به ئه ندامی مه کته بی سیاسی و سه رکردایه تی. که چی ئه و دیارده یه زۆر به زه قی دیار بو له هه ڵبژاردنه کانی کۆنگره ی سێی یه کێتی نیشتمانی. هه روها دیارده ی نان بڕین له سه ر بیناغه ی جیاوازی بیرو بۆچون ئه م دو دیارده یه یه کێکه له بنه ما هه ره سه ره تیه کانی دیموکراتیه ت که حزبه سۆشیال دیموکراتیه کان له به ر چاوی ده گرن له په یره و کردنی دیموکراتیه تو پێشخستنی حزبه کانیان!
له درێژه پێدانی چاوپێکه وتنه که ی به شی یه که م سه رۆک کۆماری عیراق ده ڵێ به‌ڵام من هێشتا قۆناغی‌ رزگاری‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ته‌واوبوون نازانم.
باشه ئه گه ر قۆناغی رزگاری دیموکراتی کوردستان به ته واو بون نازانێ له وڵاتێکدا که خۆی سه رۆک کۆماره ئه ی میله تی کورد رو له کوێ بکا بۆ ئه و مه به سته!یان شه ڕی کێ بکا؟
له سه ر هه مان مه سه له له به شی دوه می چاوپێکه وتنه که درێژه به قسه کانی ده دا و ده ڵێ :دیاره‌ ده‌وڵه‌ت دانان به‌گاڵته‌ ناكرێت، ئه‌ساسی‌ ئابووری‌‌و سیاسی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌وێت، ده‌بێت ئێمه‌ ئه‌و ئه‌ساسه‌ دروستبكه‌ین، پاشان له‌كاتی‌ پێویستدا بیكه‌ین‌و حسابی‌ ئه‌وه‌ بكه‌ین چه‌ندمان ئه‌وكاره‌ پێ ده‌چێته‌ سه‌ر، دیاره‌ مه‌به‌ستی‌ من له‌باسكردنی‌ قۆناغی‌ رزگاری‌ هه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌وڵه‌تیش نییه.
ئه گه ر ئاوری له خه باتی میله تان بده ینه وه له مێژودا به تایبه تی ئه و میله تانه ی که قۆناغی رزگاری نیشتمانیان بریوه هه مویان به خه بات و ماندو بون گه یشتون به و ئامانجه، به ڵام له سه ره تای هه ر شۆرشێک ستراتیژی دوری ئه و میله تانه و سه رکرده کانیان ئه وه بوه که هه وڵده ن بۆ رزگاری و ده ستکه وتنی ناسنامه و دامه زراندی کیانێک بۆ خۆیان که ئه ویش دامه زراندنی ده وڵه ت بوه هه مو تاکتیکێکی کاتیان دارشتوه بۆ ئه و مه به سته به بێ ترس له هێزی سه ربازی ده ره کی و ناوه کی، دوای ئه وه هه وڵدراوه بیناغه یه کی ئابوری پته و هێزێکی سه ربازی خۆراگرو ئه ساسێکی پێشکه وتوی کۆمه ڵایه تی روشه نبیری بچه سپێندرێ، ئه زمونی خه باتی گه لان پێچه وانه ی ئه وه ی ئیسپات نه کردوه . بۆ یه ش ناتوانرێ داوا کاریه سیاسیه کان و خواستی میله ت به گوێره ی زروف بیگونجێنی به ڵکو میله تو سه ر کرده ده بێ پێداگرن له سه ر داوا ره واکان وه به ره نگاری سه ختیه کان ببنه وه تاوه کو داخوازیه سیاسیه کانی خۆیان ده که ن به ئه مری واقیع ده ی سه پێنن به سه ر داگیرکه رانی وڵات و زلهێزه کان. به ڵام ئه و پاساو هێنانه وه و خۆدزینه وه یه له هه ڵوێستی راست ومه بده ئی. هه روها پێشوه خت میله ت ئاشنایه به رای سه ڕۆک کۆماری عیراق له سه ر مه سه له ی سه ر به خۆی و دامه زراندنی ده وڵه ت شتێکی شاراوه نه بوه له میدیاکان زۆر به ئاشکرا باسی لێوه کردوه که پێیوابوه سه ر به خۆی کوردستان خه ونی شاعیرانه.
سکرتێری گشتی یه کێتی نیشتمانی له گه ڵ ئه وه دا نیه که سه رۆکه کانی رۆژهه ڵاتی ناوه راست تا هه تایه له سه ر کورسی سه رۆکایه تی بمێنه وه بۆیه ده ڵێ" ده توانین دو خول دابنێین بۆ سه رکرده کان" که چی خۆشی به ته مایه خولی داهاتوش بمێنێته وه ئه مه له کاتێکدا یه که به هه مو حیسابێک هه قی خولی داهاتوی ده مێکه نه ماوه!








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە