هەردوو پارتە فەرمانڕەواكەى هەرێمى كوردستان، تۆڵە لە چالاكوانى خۆپیشاندانەكان دەكەنەوە

Thursday, 30/06/2011, 12:00

1684 بینراوە


سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى وردەكارى لەسەر ڕووداوى تەقەكردن و هەوڵى فڕاندنى چالاكوانەكانى خۆپیشاندان بڵاو دەكانەوە.
بەپێى ئەو زانیاریانەى لاى سەنتەرى كوردین بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى هەردوو پارتى فەرمانڕەوایى هەرێمى كوردستان " پارتى و یەكێتى" لەهەوڵى ئەوەدان تۆڵە لە ئەو كەسانە بكەنەوە كە كەچالاكیان بەئاڕاستەى ئەنجامدانى خۆپیشاندان ئەنجامداوە.
لەداوى لێدانى بیژەرەكەى سەراى ئازادى و تەقەكردن لەكاروان كەمالى پارێزەر و هەڕەشەكردن لە سۆران عومەر، دوێنى هەوڵى ڕفاندنى موسڵح یونس دراوە كە بەرپرسى نوسنگەى دەزگاى تەفسیرە لەشارى هەولیرە.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوە ئاشكرا دەكات" موسلح یونس " یەكێك بووە لە ئەندامانى ئەنجومەنى ئازادى هەولێر كە داواى خۆپیشاندانى كردووە بۆیە پارتى دیموكراتى كوردستان هەوڵى ئەوەى داوى بى فرێنیت و تۆڵەى ئەوەى لێبكاتەوە هەوڵى ئەنجامدانى خۆپیشاندانى داوە بەلام كاتێك كە ڕاگەیاندن بەو هەوڵەى زانیوو پلانەكە تێكچووە بۆیە بەناچارى ئاسایشى هەولێر شوێنیان ئاشكراكردووە و تۆمەتى هاوكارى كردنى " مەلا كریكارى" ئەمیرى پێشووى گروپى ئەنسارول ئیسلامیان داوەتە پاڵى.
هەر بەپێى زانیاریەكانى كوردیش سەنتەر پارتى هەوڵى داوە مەسعود عەبدولخالق خاوەنى دەزگاى ستاندەر بفرێنێت، كە ئەویش بەهەمان شیوەى موسلیح یونس یەكێبووە لەو كەسە چالاكانەى هەوڵى خۆپیشاندانى داوە لە شارى هەولێر بەڵام ئەو كارەى بۆ نەچووەتە سەر.
زانیارى پێویست ئەوە پشت ڕاستدەكەنەوە لەمەودوا پارتى و یەكێتى هەوڵى تریش دەدەن بۆ فراندن و لێدان و سوكایەتى پیكردنى چالاكوانى خۆپیشاندان، ئەمەش بەپێى بەرنامەیەكى تۆكمەى هەردوو لایەنە فەرمانڕەواكە" یەكێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان" دەبێت بۆ چاو ترسێنى هاوڵاتیان كە نەوێرن خۆپیشاندان ساز بكەنەوە كە ئیستە بووەتە كارتى بەهێزى ئۆپۆزسپیۆن دژى دەسەلات.
ئەنجامدانى كردەى تەقەكردن و ڕفاندنى ئەو كەسانەى خۆپیشاندانیان سازكردووە یان هەوڵى ئەنجامدانى خۆپیشاندانیان داوە لەكاتێكدایە چوار كۆبونەوەى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بەڕێوەچووە و 5 كۆبونەوەى بەرێوەیە بە ئامانجى ئەنجامدانى چاكسازى و لێك تێگەشتنى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لەیەكترى بۆ چارەسەرى دۆخى سیاسى هەرێمى كوردستان.

سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە