تۆ یەك ئینسانى یەك دەنگى

Friday, 19/06/2009, 12:00

1968 بینراوە


هاوڵاتیانى بەشەرەفى كوردستان بەتایبەت شارى سلێمانى غەدر لێكراو لە ئێستاوە خۆت یەكلا بكەرەوە كە تۆ سێوێك نیت بكرێیت بە دوكەرتەوە وهەركەرتێكت كەسێك بیخوات
لیستى كوردستانى پارتى و یەكێتى كە لیستى دزو گەندەڵ وخائینان ودرۆزنانە لیستى ژن كوژان ولیستى بێ ئابروان ئەوەندە بێ شەرمن لەپێناوى زیاتر سوكایەتى كردن بە چارەنوسى میللى نەتەوەیى كوردو هەر تاك وهاوڵاتیەكى كوردەوە دەیانەوێت تۆى ئینسان تۆى هاوڵاتى بۆ هەلبژاردنى پەرلەمانى نۆى دەنگت بكەن بەدوو كەرتەوە كەرتێكى بۆ جەلال تاڵەبانى داهێنەرى نەریتى جاشایەتى ونۆكەرى لە 66 وە كەرتەكەى تریشى بۆ مەسعود بارزانى خائین داهێنەرى خیانەت وپشتیوانى جاشاو ئەنفال چیەكان بەكوردى دەنگى تۆ وەك شەریكە دز بەش ئەكەن بۆ تاڵانكردنى زیاترى سەروەتى گەل ونیشتمان بەكوردى ئەگەر تۆ دەنگ بدەیت بەلیستى كوردستانى تۆ خاوەنى یەك دەنگ نیت تۆ دوولەت كراویت بۆیە رێز لە ئینسانى بوونى خۆت بگرە مەبە بەدوو كەرتەوە گەورەیى كەرامەتت بپارێزەو وەك یەك ئینسان ویەك دەنگ خۆت بپاریزە ئیتر تۆ ئەگەر توانیت پارێزەرى ئەو كەرامەتەت بیت دەبێت دەنگت بۆ یەك لایەن بێت یەك بروا بێت یەك داهاتوو بێَت یەك بەرنامەى سیاسیش بێت .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە