یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل


سه‌رنجێک له‌ به‌سه‌رهاتێکی گۆڕان له‌ به‌ریتانیا

Tuesday, 01.10.2012, 12:00

817 بینراوە





ستیڤن لۆرانس گه‌نجێکی هه‌ژده‌ساڵی ڕه‌ش خه‌ڵکی خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن ئێواره‌یه‌ک له‌ گه‌ڵ براده‌رێکی تری ڕه‌شی به‌ناوی دوه‌ین برووکس ده‌ڕۆن بۆ ناوچه‌ی ئێڵتام له‌ خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن بۆ بینینی هه‌ندێ له‌ براده‌رانیان، دره‌نگتر له‌ ئێواره‌دا هه‌ردوکیان که‌ ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و چاوه‌ڕێی پاس ده‌که‌ن بۆ ماوه‌یه‌ک و پاس هێشتا نایه‌ت، هه‌ردوکیان ده‌ڕۆن بۆ سه‌رسوچی لۆفه‌ی جاده‌که‌ بۆ سه‌یری سه‌رجاده‌ که‌ سه‌یرکه‌ن بازنن پاسه‌که‌ نه‌هات؟ له‌م کاته‌دا کۆمه‌لێک گه‌نجی سپی پێست له‌وبه‌ر جاده‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ ده‌په‌ڕێنه‌وه‌ بۆیان و هاوار ده‌که‌ن نیگه‌ر، نیگه‌ر / ڕه‌ش ڕه‌ش ده‌ڕۆن بۆیان بۆ لێدانیان ده‌که‌ونه‌ سه‌ریان به‌ لێدانیان دووه‌ینی براده‌ری خۆی له‌ ده‌ستیان ده‌رباز ده‌کا و ڕاده‌کا و هاوارده‌کا بۆ براده‌ره‌که‌ی که‌ هه‌ستێ و ڕاکا، ستیڤن ڕاده‌کا به‌لام پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له‌وبه‌ر جاده‌که‌وه‌ ده‌که‌وێت، ژنێک له‌ نیزکیه‌وه‌ ده‌ڕوا بۆلای بۆ یارمه‌تی سه‌یرده‌کا وه‌زعی ته‌واو نی یه‌ و ئیسعاف / ئه‌مبولانس به‌ته‌له‌فۆن بانگده‌ کا، هاتنی ئیسعافه‌ نزیکه‌ی 20 ده‌قیقه‌ی پێ ده‌چێ هه‌تا ده‌گه‌ن ستیڤن ده‌مرێ، تاقمی ئه‌مبولانس دوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌ سه‌یرده‌که‌ن ستیڤن دوو چه‌قۆی لێدراوه‌ یه‌کێک له‌پشته‌وه‌ یه‌کێک له‌ سنگی هه‌ریه‌کی پێنج ئینج به‌سنگیا چوون وبۆرێ شریانی خوێنی سه‌ره‌کی دڵی بڕیوه‌و به‌ نه‌زیف مردووه‌.
هۆی ئه‌م ده‌ستدرێژی کوشتنه‌ هیچ نه‌بوو جگه‌ له‌ ڕق و کینه‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستی نه‌بێت.
ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ به‌رواری 22/4 ی ساڵی 1993 دا ڕوویدا له‌و ماوه‌دا دوهه‌فته‌ی پێده‌چێ هه‌تا پۆلیس ماڵی هه‌ندێ له‌ تاوانباره‌کان ده‌ دزۆنه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێن بۆ هه‌ر ئاسارێکی ئه‌م ده‌ستدرێژیه، له‌ هه و‌ڵدانی داموده‌زگای پۆلیس له‌سه‌ره‌تاوه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م ته‌رخه‌م بوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو نه‌کرا، بۆ نزیکه‌ی 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م ده‌سدرێژی ڕه‌گه‌ز په‌رستی یه‌ ڕوویداوه‌ هێشتا که‌س له‌و تاوانبارا نه‌گیران و ئه‌وانه‌ی که‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ گیران و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر کرا که‌س حوکم نه‌درا . دۆرین و نێڤڵ لۆرانس دایکو باوکی ستیڤن لۆرانس کۆڵیان نه‌دا و به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدانا بوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباری کوشتنی کوڕی لاویان، ستیڤنی کوڕیان که‌ به‌هیچ جۆرێ کێشه‌ی له‌گه‌ل که‌سدا نه‌بووه‌ و گه‌نجێک به‌ هیوای چونه‌ دانیشگا بۆ خوێندنی هه‌نده‌سه‌ی خانوبه‌ره‌، به‌لام ئاوا به‌م کاره‌سانه‌ ته‌مه‌نی لاوی دوایی هات به‌ده‌ستدرێژی ڕه‌گه‌ز په‌رستی، ته‌نها هۆی کوشتنی ڕه‌نگی پێستی ڕه‌شی بوو.
بۆ به‌د به‌ختی و چاره‌ ڕه‌شی ستیڤن ده‌بوو له‌م کاته‌دا جاده‌ی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ڕه‌گه‌ز په‌رستی تاوانبار و موجریم به‌کاربێنێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بۆ دایکو باوکی ستیڤن پۆلیسی به‌ریتانیا بۆ چه‌ندین ساڵ که‌م ته‌رخه‌م بوون، بێ گومان هۆی سه‌ره‌کی بوونی که‌م هه‌ستی و که‌م ته‌رخه‌می و ویستی ڕه‌گه‌ز په‌رستی له‌ ناو پۆلیس خۆیاندا بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئاشکرا بوو تاوانباره‌کان کێن هیچ کام له‌ تاوانباره‌کان حوکم نه‌دران، هه‌ر چه‌ند ساڵی 1994 فیدیۆی قسه‌و باسی ڕه‌یسیستی / ڕه‌گه‌زپه‌رستی قسه‌کردنی تاوانباره‌کان ده‌ست پۆلیس که‌وت ئه‌م ده‌لیله‌ ئاشکرایه‌ هیچ به‌ هاواری باوکودایکی ستیڤنه‌وه‌ نه‌هات، هه‌رچه‌ند هه‌وڵیاندا به‌ هۆی لێکۆڵینه‌وه‌ی شه‌ریکه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر مه‌سره‌فی خۆیان و یارمه‌تی دۆستانیان - بۆ دۆزینه‌وه‌ و حوکمدانی تاوانباره‌کان هێشتا له‌ ساڵی 1996 دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون که‌ که‌سیان بده‌ن به‌ دادگا، له‌وه‌ی ده‌کرد له‌ دوادوایی سه‌ده‌ی بیستا له‌ به‌ریتانیا خه‌لک ده‌یتوانی زه‌لامێکی ڕه‌ش بکوژێ بۆخۆشی وکه‌س لێی نه‌پرسێنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌م ناڕه‌وایی یه‌، خه‌لکێکی زۆر له‌ که‌مایه‌تی ڕه‌گه‌زه‌کانی دانێشتوانی به‌ریتانیا وا بێزار بوون و ڕقیان له‌ داموده‌زگای پۆلیس و دادگا بوو، به‌لام ڕۆژی 3/1/2012 دوای نزیکه‌ی 19 ساڵ له‌ تیرۆرکردنی ستیڤن دوو له‌و کۆمه‌ڵه‌ گه‌نجه‌ حوکمدران به‌ کوشتنی ستیڤن به‌ناوی گاری دۆبسن و ده‌ڤید نۆریس که‌ له‌دوای دادگایی کردن دۆزینه‌وه‌ی دووقه‌تره‌ی زۆر بچووک له‌ خوێن و تاڵه‌ موویه‌کی ستیڤن که‌ له‌سه‌ر کراسی تاوانباره‌کان دۆزرایه‌وه‌ له‌ کاتی پشکنیندا ئه‌و دوو گه‌نجه‌ تاوانبارکران به‌ کوشتنی ستیڤن و حوکمی یه‌کی پانزه‌ ساڵ دران، چونه‌ک حوکم دانی منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا که‌ ئه‌م تاوانه‌یان کرد له‌به‌رئه‌وه‌ حوکمی ته‌مه‌نی به‌رواری جه‌ریمه‌کردنه‌که‌یان دان، به‌لام هه‌رچۆن بیت له‌ ئه‌نجامدا دادگایی و حوکم دانی تاوانبار وه‌ده‌ستهات، وه‌ک براده‌ره‌که‌ی ستیڤن دووه‌ین برۆکس ده‌ڵێت: وا له‌ ئه‌نجامی نزیکه‌ی بیست سال کامپه‌ین کردن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی یاسایی بۆ ‌کردنی ئه‌م تاوانه‌ هه‌قی کوشتنی ستیڤن مان وه‌ده‌ست هێنا. به‌هۆی ئه‌م جه‌ریمه‌وه‌ وولاتێک چه‌ندین ده‌رس وه‌رده‌گرێ بۆ که‌ڵک لێوه‌رگرتن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان.
ئه‌م براده‌ره‌ی ستیڤن یه‌کێک بوو له‌ گرنگترین شایه‌تی ڕوودانی ئه‌م ده‌ستدرێژیه‌، ئه‌م کوڕه‌ هه‌تا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه‌و چه‌ند جارێک هه‌وڵدراوه‌ ناوی خراپکه‌ن به‌ تاوانبارکردنی به‌ چه‌ندین تاوان، هێشتا هیچ له‌وتاوانانه‌ به‌ یاسا ئیسپات نه‌بوون به‌سه‌ریا و خۆیشی نه‌ترسا و هه‌رگیز کۆڵی نه‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ و گرتن و حوکمدانی ئه‌وانه‌ی که‌ ستیڤینی براده‌ریان کوشت له‌و ئیواره‌دا.
زۆر له‌م ده‌رسانه بۆ ئامۆژگاری کاربه‌ده‌ستان و خه‌لکی ئه‌م وولاته‌ وه‌ده‌ست هات به‌ سه‌رۆکایه‌تی حاکمێکی خانه‌ نشین کراو به‌ناوی ولیام ماکفارسن که‌ ئه‌م حاکمه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی له‌یبه‌ر /کرێکاران جاک سترۆ دانرا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی حکومی به‌ربلاو له‌ ساڵی 1997 دا‌‌ که‌ حیزبی کرێکاران هاتنه‌ سه‌ر حوکم، جاک سترۆ بوو به‌ وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانی دا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ و نوسینی ته‌قریرێک که‌ بۆچی ئه‌م که‌مته‌رخه‌می یه‌ له‌ داموده‌زگای پۆلیس دا ڕوویدا؟ دوانزه‌ساڵ پێش ئه‌و به‌رواره‌ : ‌ هۆکاری که‌م ته‌رخه‌می و به‌دادگا نه‌دانی تاوانباره‌کان به‌ هۆی کۆمه‌ڵێک هۆ وه‌ک هه‌ستی ڕقی ڕه‌گه‌ز په‌رستی و نه‌زانی و که‌م ته‌رخه‌می بێ ئاگایی سه‌رکرده‌کانی پۆلیس، هه‌بوونی که‌لتوری ناوه‌ڕۆکی کێشه‌که‌ ڕقی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌دژی خه‌لکی ڕه‌ش پێست له‌ناو داموده‌زگایپۆلیس دا، هه‌رچه‌ند چه‌ندین ناڕه‌زایی و دژایه‌تی هه‌بوو له‌ کردنی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا، ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ به‌ سه‌رکه‌وتویی ئه‌نجامدرا به‌هۆی ئه‌م ڕاپۆرته‌وه‌ چه‌ندین یاسا دژی ڕه‌گه‌ز په‌رستی دانرا، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی چه‌ندین یاسا ده‌بوو سه‌یرکرێ و بگۆڕێن، ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ بووه‌ هۆی گۆڕانێکی مه‌زن له‌ یاسای په‌یوه‌ندی ڕه‌گه‌ز په‌رستیدا و گۆڕان له‌ وریا بوونه‌وه‌ و پێشکه‌وتن له‌ چاککردنی یاسای په‌یوه‌ندیه‌کانا، ئه‌م که‌یسی دادگایی کردنه‌ی کوشتنی ستیڤن لۆرانس که‌ بۆ جاری دووه‌م کرایه‌وه‌ چونکه‌ یه‌که‌م جاری دادگایی کردن که‌س حوکم نه‌درا، گۆڕانی یاسای دادگایی کردنه‌وه بۆ یه‌که‌م جار له‌ مێژووی ئه‌م وولاته‌دا ڕوویدا، به‌م جۆره‌ ده‌بوو چه‌ندین یاسای کۆن بگۆڕن، ئه‌م گۆڕان و دادگایی کردنه‌ له‌ ئه‌نجامی حوکمدانی دوو تاوانبار بۆ وه‌ده‌ست هێنانی گه‌شه‌دان به‌ یاسای مافی مرۆڤایه‌تی، ئه‌م دادگایی کردنه‌ هێشتا دوایی نه‌هاتووه‌ چونکه‌ سێ یا چوار زه‌لامی تر هێشتا ماون دادگایی بکرێن و وه‌ک پۆلیس ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ ئه‌وانه‌ ئێستا له‌ جیگای خه‌وتنیانا ناتوانن به‌ ئارامی بخه‌ون.
وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌م دادگایی کردنه‌ و حوکمدانی ئه‌م دوو گه‌نجه‌ دوایی هێنا به‌ کێشه‌یه‌کی به‌رده‌وام بۆ چه‌ندین ساڵ له‌ نێوان ڕه‌گه‌زه‌ جیاوزه‌کانی به‌ریتانیادا، باوکو دایکی ستیڤن هه‌ر دووکیان ده‌گریان که‌ قه‌راری تاوانباری ئه‌م دوو زه‌لامه‌ خوێندرایه‌وه‌.
له‌پاش ئه‌م دادگایی کردنه‌ قسه‌که‌رێکی پۆلیس ووتی هێشتا نۆ زه‌لامی تر ماون لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ بکرێت له‌ناو ئه‌وانه‌دا سێ که‌سی تر که‌ گومانی به‌شداری ئه‌م جه‌ریمه‌یان لێده‌کرێ که‌ ناویان نیڵ و جه‌یمی کۆرت و لوک نایته‌.
دایکی ستیڤن که‌ ته‌مه‌نی 59 ساڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه ی دادگا که‌ له‌به‌ر باران وه‌ستاو ده‌وره‌ درابوو به‌ چه‌ند ده‌رزه‌نێک کامێره‌ی ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌کان ووتی: من ئه‌مرۆ ئاهه‌نگی ئه‌وه‌ ناگێرم که‌ تاوانبارانی کوشتنی کوڕم حوکمدران، ئه‌م قه‌راره‌ کوڕی من ناگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆم، به‌لام ئێستا ده‌توانم پاش نزیکه‌ی بیست ساڵ لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌ ژیانی خۆم هه‌ڵده‌مه‌وه‌ و دڵم ئارام بێ بۆ یه‌که‌م جار له‌ دوای له‌ده‌ستدانی کوڕم، ئه‌وانه‌ی تر که‌ به‌شداری ئه‌م جه‌ریمه‌یان کردووه‌ نابێت به‌ بێ غه‌م بژین و هه‌ر ده‌بێ بهێنرێنه‌ دادگا بۆلێکۆلینه‌وه‌ و دادگایی کردن و به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی یاسا.
له‌ده‌ستدانی ژیانی گه‌نجێکی وه‌ک ستیڤن به‌ریتانیای گۆڕی بۆ وولاتێکی باشتر، چونکه‌ چه‌ندین جاری تر لێکۆڵینه‌وه‌ و هه‌وڵدان و دادگایی کردن هاتن و چوون و تێپه‌ڕین به‌بێ ئه‌نجام و گرتنی تاوانبار، دوای نزیکه‌ی بیست سال دوای هه‌ولدان و لێکۆڵینه‌وه‌ی پڕ ئازار و مه‌راقی گیانمان، وا ئێستا ده‌توانین بڵێین چه‌ند به‌ریتانیا گۆڕا و چه‌ندی تری ماوه‌ بگۆڕێت، له‌ سالی 1993 دا ڕه‌گه‌زپه‌رستی ووته‌یه‌ نه‌بوو که‌ قه‌ده‌غه‌بێ ناوهێنانی کاتێک ستیڤن کوژرا، کوشتنی ستیڤن زۆری له‌ به‌ریتانیا کرد که‌ به‌ره‌و ڕووی ڕاستی یه‌کی ناشیرین بێته‌وه‌، وا ئێستا هێزی پۆلیس وه‌ک له‌ ڕاپۆرتی ماکفێرسن 1999 ده‌ڵێت سیسته‌مێکی ڕه‌گه‌ز په‌رستی بوو که‌ یاسا ده‌زگای پۆلیس تووشی ده‌ردی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بوبوو که‌ ناچارکرا به‌ گۆڕان، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ به‌ریتانیا ئێستا به‌ریتانیای جاران نی یه‌.
ڕۆژنامه‌نوسی تامیز ڕۆجه‌ر گره‌یف له‌ سه‌ر ئه‌م که‌یسه‌ ده‌نوسێ و ده‌ڵێت: ئا یا ئه‌مرۆ جیاوازی ڕه‌گه‌ز په‌رستی باشتره‌ له‌وکاته‌ی ستیڤن کوژرا، له‌وانه‌یه‌ بلێین باشتره‌، به‌لام جاری وا هه‌یه‌ چه‌ند ڕه‌شیک غه‌دری لیبکرێ له‌ ناوچه‌یه‌کی سپی دا هه‌رواش له‌ ناوچه‌ی ڕه‌ش و که‌مایه‌تیه‌کانا سپیش هه‌روا غه‌دری لێده‌کرێ، سه‌رئه‌نجامی کاری لێکۆڵینه‌وه‌ی ماکفێرسن بوو به‌ هۆی گۆڕانی چه‌ندین یاسا و له‌ڕیزی پۆلیسی به‌ریتانیادا ڕه‌ش و که‌مایه‌تی یه‌کانی تر کار له‌ داموده‌زگای پۆلیسدا ده‌که‌ن به‌لام له‌ فه‌رمانره‌وای پۆلیسدا هێشتا ڕه‌ش وئاسیاوی که‌مایه‌تین، هه‌رچه‌ند وه‌ده‌ست هێنان و سه‌رکه‌وتنی ئه‌م دادگایی یه‌ سه‌رکه‌وتنێکه‌ بۆ نرخی شارستانی مرۆڤ، به‌ریتانیان ئێستا وولاتێکی چاکتره‌، زۆر سوپاس بۆ کۆڵنه‌دان وتێکۆشانی خێزانی لۆرانس بۆ وه‌ده‌ست هێانی مافی ڕه‌وایان.
هه‌روه‌ک جاک سترۆ وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی پێشوی به‌ریتانیا له‌ ڕۆژنامه‌ی تایمزدا ڕۆژێک دوای حکومدانی دوو تاوانبار به‌کوشتنی ستیڤن لۆرانس له‌به‌رواری 4/1 دا ده‌ڵێت:
سوپاس بۆ خێزانی لۆرانس به‌ریتانیا ئێستا وولاتێکی باشتره
وا ئێمه‌ وامان لێهات که‌ به‌ ته‌حه‌مولتر بین، ‌ وه‌ک بیره‌وه‌ریه‌ک دروست بوو له‌ دوای کوشتنی ستیڤن که‌ بوو به‌ده‌رس بۆمان
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌وسه‌رده‌مه‌دا که‌ ستیڤن لۆرانس تیرۆرکرا زه‌حمه‌ت بوو گه‌نجێکی ڕه‌شی بیست ساڵ بیت له‌ خواروی له‌نده‌ن بژیت، بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پۆلیس گرنگی نه‌ده‌دا و بێ هه‌ڵوێست بوو چونکه‌ ڕه‌گه‌ز په‌رستی ئاسایی بوو، ستیڤن لۆرانس گه‌نجێک بوو که‌ ده‌یویست خوێندن ته‌واوکا، کوژرا له‌ جیگای وه‌ستانی پاسدا له‌ خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌نگی پێستی ڕه‌ش بوو. له‌وکاته‌وه‌ ئه‌مه‌ ڕوویداوه‌ که‌ 19 ساڵه‌ هه‌ندێ گۆڕان که‌ ڕویداوه‌ ئه‌گه‌ر به‌ره‌و چاکه‌ نه‌بێت به‌ره‌و خراپه‌ نه‌بوو، من باوه‌ڕم وایه‌، هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م گۆڕانه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ڕووداوه‌کانه‌وه‌ دوو مرۆڤی مه‌زنن که‌ دۆرینی دایکی و نێڤڵی باوکی ستیڤن بوون. من یه‌که‌م جار گه‌شتم به‌ بینینیان دووساڵ پاش ئه‌وه‌ی ستیڤن کوژرا له‌ سالی 1995 دا ، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی خراپی پۆلیس ئه‌نجامی نه‌بوو. هه‌وڵیکی خۆیان که‌ له‌سه‌ر حسابی خۆیان به‌ شه‌ریکه‌ی تایبه‌ت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ساڵی 1994 دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو چه‌نکه‌ ده‌لیلی سه‌ره‌کی ڕێ نه‌درا به‌کار بهێنرێ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌دا-- لێره‌دا ئه‌م بۆچوونه‌ گومانی زۆری پێک هێنا ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌نجه‌ بێ تاوانه‌ سپی بوایه‌ به‌ده‌ستی ڕه‌شێک بکوژرایه‌ داموده‌زگای دادگاییمان له‌وانه‌بوو زیاتر هه‌وڵبدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی موجریم. دایکو باوکی ستیڤن پێویستیان به‌ کۆمه‌کی من بوو وه‌ک وه‌زیری ناوخۆ چونکه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ که‌ به‌ هه‌ڵه‌دا چووبوو، من به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ گوێم لێگرتن و ئه‌وانیش هه‌ندێ کۆمه‌کی خه‌لکی چاک له‌ پشتیان بوو، منیش بریارم پێدان که‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ربلاوی حکومی پێویسته‌ کاتێک که‌ ئێمه‌ حیزبی کرێکاران هاتینه‌ سه‌ر حوکم په‌یمانم پێدان به‌ زووترین کات هه‌وڵ ده‌ده‌م بتان بینم.
باوکو دایکی ستیڤن هه‌ر چه‌ند ڕۆژێک دوای سه‌رکه‌وتنمان له‌ ئینتیخابات ئاماده‌ بوون له‌ ده‌رگای ماڵماندا له‌ مانگی پێنجی ساڵی 1997 دا له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌وڵی ئامۆژگاری یاسایم دا و قه‌رارمان دا به‌ ده‌ست پێکردنی لێکۆڵینه‌وه‌ وبه‌سه‌را چوونه‌وه‌ی یاساکانی دادگا و چۆنیه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م که‌یسه‌دا. سه‌رکرده‌ی دادگایی گشتی به‌ناوی دێری ئێرڤین (لۆرد چانسله‌ر) وه‌ک کارێکی ئیلهامی مه‌زن به‌ دانانی حاکمی دادگای به‌رزی به‌ریتانیا که‌ خانه‌نشین بوو به‌ناوی سێر ولیام مه‌کفێرسن که‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م پشکنین و لێکۆڵینه‌وه‌ بکا خۆی و سێ یارمه‌تی ده‌ری حاکم و یاسایی و یه‌کێک له‌وانه‌ قه‌شه‌ی شاری یۆرک، له‌ ماوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا به‌رده‌وام وه‌ک کارێکی مه‌زنی کاره‌بایی به‌ڕوونی چه‌ندین که‌موکوڕی ده‌رده‌خست، ده‌رکه‌وت جیاوازی خوازی ڕه‌گه‌ز په‌رستی له‌ داموده‌زگای پۆلیسدا و لێکۆڵینه‌وه‌ی بیرو ڕایان به‌رامبه‌ر ڕه‌ش و خه‌لکانی ئاسیاوی که‌مایه‌تیه‌کانی تر.
له‌ ئێواره‌یه‌کی ته‌ڕی مانگی دووی ساڵی 1999 دا له‌ناو قیتاری قه‌له‌بالغدا که‌ له‌ شاری بلا کبێرن ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ له‌نده‌ن هه‌ندێ له‌ ڕاپۆرتی لێکۆڵینه‌وه‌که‌م بینی له‌ یه‌کێک له‌ ڕۆژنامه‌کانا و زۆرم پێ ناخۆش بوو پێش ئه‌وه‌ی به‌ فه‌رمانی حکومه‌ت بیه‌ڵن بکه‌وێته‌ ده‌ست ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی یه‌ک شه‌ممه‌، زۆرم پێ ناخۆش بوو که‌ هێشتا نه‌ خۆیان خێزانه‌که‌ نه‌ سه‌رکرده‌ی پۆلیسی میرۆپۆلیتان سێر پۆل کۆندۆن ڕیپۆرته‌که‌یان نه‌دیبوو، یه‌کسه‌ر به‌ گه‌شتنم به‌ پارله‌مان له‌ به‌یانی دوای ئه‌و ڕۆژه‌دا قه‌رارمان دا به‌ فه‌رمانی دادگا که‌ به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌کاندا بچه‌سپێنین که‌ بلاوکردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌که‌ن، هه‌ر چه‌ند هه‌ندێ تووڕه‌یی و ناڕه‌زایی له‌ دژمان بوو که‌ من هه‌وڵمداوه‌ ده‌می میدیا ببه‌ستم، چونه‌ ڕیپۆرته‌که‌ هێشتا مابووی ته‌واوبێ و ده‌بوو له‌پێش هه‌موولایه‌کدا له‌ پارله‌مان ببینرێ و له‌ ئه‌نجامی ڕاپۆرته‌که‌دا ده‌رکه‌وت: ‌
داموده‌زگای پۆلیسی له‌م کارانه‌یدا ڕه‌گه‌ز په‌رستی تیا بووه‌ و کاری یاسایی ته‌واویان به‌جێ نه‌هێناوه‌ وه‌ک نه‌خۆشیه‌کی ژه‌نگاوی و زۆربه‌ی ده‌زگاکانی نه‌خۆش خستووه‌، ده‌رکه‌وت هه‌موو ده‌زگاکان پێکه‌وه‌ که‌موکوڕیان تیا ده‌رکه‌وتووه‌ به‌هۆی جیاوازی ڕه‌نگی پێست و که‌لتورو له‌ دژ خه‌لکانی که‌مایه‌تی یه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو هه‌ولانه‌ 69 جۆر ئامۆژگاری نوسرابوو که‌ ده‌بێ گۆڕان بکری بۆ هه‌موو داموده‌زگای پۆلیس که‌ کار له‌سه‌ر ئه‌م گۆرانانه‌ بکرێ بۆ دروستکردنی باوه‌ڕ و چه‌سپاندنی یاسا وهێنانی خه‌لکانی که‌مایه‌تی بۆ ناو داموده‌زگای پۆلیس بۆ کارکردن، هه‌ر چه‌ند له‌ ڕووداوێکی تردا له‌ ناوچه‌ی بریکستن له‌ له‌نده‌ن له‌ ڕووداوێکی ڕاپه‌ڕین دژی ڕه‌گه‌ز په‌رستی له‌ساڵی 1981 دا چه‌نین پێشنیاری گۆڕانی تر کرابوو به‌لام وادیاربوو به‌رده‌وام قه‌راره‌کان نه‌چه‌سپێنرابوون و فایله‌کان تۆزیان لێ نیشتبوو. به‌لام من ده‌بوو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌م که‌ ئه‌م جاره‌ شتی وا روونه‌دات،له‌به‌رئه‌وه‌ لیژنه‌ی کاری هاوبه‌شم له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م که‌یسه‌ دامه‌زراند که‌ هه‌ردوو باوکو دایکی ئه‌م کوڕه‌ گه‌نجه‌ کوژراوه‌ی تیا بوو و به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ کۆبوونه‌وه‌ یانده‌کرد بۆ په‌یره‌ویکردنی پێشنیاره‌کان و گۆڕینی یاساکان، له‌به‌رئه‌وه‌ قه‌راردرا که‌ جارێکی تر دادگایی بکرێ ئه‌گه‌ر ده‌لیل و شایه‌تی تر په‌یدابن و به‌تایبه‌تی به‌هۆی ته‌کنۆلۆجی لێکۆڵینه‌وه‌ی تازه‌وه‌، که‌ له‌م که‌یسه‌دا په‌یدا بوون به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجی یه‌وه‌ که‌ له‌کاتی ڕوودانی ئه‌م ده‌ستدرێژیه‌دا نه‌بوون.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ به‌ربڵاوه‌ حکومیه‌دا هه‌موو سیسته‌می لێکۆڵینه‌وه‌ی سکاڵاکردن گۆڕا، لیژنه‌یه‌کی چاودێری چۆنیه‌تی سکاڵاکردن دانرا، یاسای په‌یوه‌دنی ڕه‌گه‌زه‌ جیاوازه‌کان چه‌ندین گۆڕانی تیاکرا له‌ ساڵی 2000 دا، هه‌روه‌ها چه‌سپێنرا به‌سه‌ر هه‌موو حکومه‌ته‌ ناوچه‌یه‌کانی به‌ریتانیا بۆ چه‌سپاندنی سیاسه‌تی یه‌کسانی ڕه‌گه‌زه‌کان. ئه‌و قه‌راره‌ی که‌ لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی لۆرانس که‌ کرا له‌ ماوه‌ی کارکردنما وه‌ک وه‌زیری ناخۆ یه‌کێک بوو له‌ گرنگترین کاره‌کانما که‌ کردم، ئه‌وه‌ سه‌یر بوو له‌ چه‌ندین کامپه‌ینی ئینتیخاباتی 1997 دا له‌ حیزبه‌کانا په‌یمانی کرندی کاری وا نه‌کرا. له‌ئه‌نجامی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا چه‌ندین جۆر گۆڕان له‌ یاسا و به‌شداری داموده‌زگای پۆلیس و یاسایی بۆ به‌شداری خه‌لکانی به‌ریتانی پێست ڕه‌ش و ئاسیاوی خه‌لکانی تر که‌ سپی نین، دانانی لیژنه‌ی چاودێری په‌یوه‌ندی ڕه‌گه‌زه‌ جیاوازه‌کان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م گۆڕانانه‌ هه‌رکارێک که‌ ئێمه‌ کردمان تازه‌ جێی له‌ده‌ستدانی ژیانی ئه‌و گه‌نجه‌ ناگرێته‌وه‌ هیج هه‌وڵێکی یاسا و گۆران تازه‌ ستیڤن ناهێنێته‌وه‌ بۆ دایکو باوکی، هه‌رچۆنێ بێ دادگایی کردن و حوکمدانی دوو له‌ تاوانباره‌کان هه‌ندێ دڵخۆشکه‌رده‌بێ بۆ باوکودایکی ستیڤن و که‌س و کارو خه‌لکانێ که‌ سپی نین له‌ به‌ریتانیا ده‌ژین، هه‌ر وه‌ها ده‌بێ به‌وه‌ دڵخۆش بین که‌ ئه‌م ڕوداوه‌ دڵ ته‌زێنه‌ به‌ریتانیای گۆڕێ و ئێستا به‌ریتانیا وولاتێکی باشتره‌ له‌ جاران.
له‌سه‌رئه‌نجامی حوکمدانی ئه‌م دوو تاوانباره‌ به‌ کوشتنی ستیڤن لۆرانس، هه‌ندێ له‌ سه‌رکرده‌کانی به‌ریتانیا له‌ باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه‌ چی ده‌ڵێن:-‌
جۆن سینتامۆ سه‌رۆکی قه‌شه‌کانی شاری یۆرک ده‌ڵێت: به‌کارهێنانی ته‌کنۆلۆجی تازه‌ له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌ورێکی سه‌ره‌کی هه‌بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌کان به‌ کوشتنی ستیڤن لۆرانس، ده‌زگای داواکردنه‌وه‌ی دادگاییکردنی دوباره‌ ده‌بێ پیرۆزبایی لێ بکرێ، من به‌رده‌وام ده‌بێ نوێژ بکه‌م که‌ خوا یارمه‌تی خێزانی ستیڤن و که‌س و کارو براده‌رانی بدا.
کرێسیدا دیک وه‌کیلی سه‌رکرده‌ی پۆلیسی به‌ریتانیا ده‌ڵێت:
نرخاندنی ده‌وری خێزانی لۆرانس به‌ شه‌ره‌ف و به‌رزی یه‌وه‌ ده‌بینین له‌ گرنگی ده‌وریان و کۆڵ نه‌دانیان بۆئه‌م گۆرانه‌ گرنگانه‌ که‌ له‌ داموده‌زگی پۆلیس دا ڕوده‌دا.
ده‌یڤید کامیرۆن سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت:
له‌ ماوه‌ی نۆزده‌ ساڵدا له‌ به‌رواری کوشتنی ستیڤن لۆرانسه‌وه‌، خێزانی ستیڤن به‌رده‌وام له‌ جه‌نگی هه‌وڵدانا به‌ بێ ماندوبوون بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی یاسایی یان، قه‌راری ئه‌مڕۆ ئێش و ئازار له‌ ده‌ستدانی کۆریان که‌م ناکاته‌وه، به‌لام بۆ دایکو باوکی ستیڤن هیوادارم هه‌ندێ ئارامی وه‌ده‌ست بێنن دوای چه‌ندین ساڵ له‌ تێکۆشان.
ئێد میلی باند سه‌رۆکی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێت:
تیرۆرکردنی ستیڤن ته‌نها تراجیدی نه‌بوو بۆ گه‌نجێکی زیره‌ک و هیوادار و خێزانی، ئه‌مه‌ بووه‌ هاوارێکی بانگکردن بۆ له‌ خه‌وهه‌ستان بۆ هه‌موو ئێمه‌ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ریتانیا هه‌میشه‌ ده‌بێ وولاتێک بێ ڕێزی هه‌ موو که‌س ده‌بێ بگیرێ هه‌رچه‌ند ڕه‌گه‌ز و که‌لتورو ئاینیان جیاوازبێ.
ئه‌مه‌ کورته‌ باسێک بوو که‌ 4 لاپه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر نه‌وسرابوو له‌ ڕۆژنامه‌ی تایمزی 4/1 دا هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژنامه‌کانی تری به‌ریتانیا له‌ م ماوه‌دا، له‌ به‌رنامه‌ی ده‌نگوباسی سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ووته‌و کۆمێنتی چه‌ندین له‌وانه‌ی که‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م که‌یسه‌دا به‌شداربوون.


ئه‌مه‌ وه‌ک نموونه‌یه‌ک له‌ گۆڕان، گۆڕان به‌خه‌ڵکانێ ناکرێ که‌ زۆربه‌ی ژیانیان له‌ گه‌نده‌ڵی و ژیانی میلیشیایی دا به‌سه‌ر چووبێ و باسی گۆڕان له‌سه‌ مێزی خواردنه‌وه‌و ئاماده‌بن بازرگانی و سیاسه‌ت به‌ ویسته‌کانی میلله‌ته‌وه‌ بکه‌ن بۆ گۆڕان و پاکژکردنه‌وه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵی، خێزانی ئه‌م کوڕه‌ گه‌نجه‌ کوژراوه‌ هه‌موو جیهانی شارستانیان ئاگادارکرد وه‌ک نێڵسن مه‌ندێلاو جێسی جاکسن قه‌شه‌ی ڕه‌شی ئه‌مریکی وچه‌ندینی تر له‌نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان ده‌زگا مرۆڤایه‌تی یه‌کانی جیهان.

هه‌روه‌ها ده‌کرێ ئێمه‌ش له‌ هه‌وڵدانا کۆڵنه‌دین بۆ دادگایی کردنی چه‌ندین که‌س که‌ له‌ کامپه‌ینی ئه‌نفال و بۆمبا بارانی کیمیاوی، زه‌لامی وه‌ک تاریق ڕه‌مه‌زان، که‌ ئێستا له‌ له‌نده‌ن ده‌ژی وده‌کرێ دانی به‌ دادگا. ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن حکومه‌تی عێراق ئازادی کردووه‌ که‌مزان و بێ ئاگان، هه‌تا ده‌ڤید کامیرن و ئۆباماش ناتوانن تاریق ڕه‌مه‌زان ئازادکه‌ن ئه‌گه‌ر تاوانباربێ.
له‌ یاساکانی نیوده‌وڵه‌تی دا که‌س تاوانبار نی یه‌ هه‌تا دادگایی نه‌کرێ، به‌لام دادگایی کردنیش کۆمه‌کی پاره‌یه‌کی زۆر تێده‌چێ شایه‌ت و ده‌لیل و وێنه‌و شریی قسه‌کردن و شریتی ڤیدیۆ وهه‌رچی شتێک که‌ تاوانبارکردنی ئیسپاتکا.
براده‌رێکمان تاریق ره‌مه‌زانی بینیوه‌، خۆی ده‌ڵێت بێ تاوانم، له‌ به‌نیخانه‌دا به‌زۆر ئه‌و ئیعترافه‌یان پێکردووه. من خۆم وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌ک هه‌ندێ ئاگاداری سیسته‌می دادگایی کردنی ئه‌م وولاته‌م هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر دادگایی کردنێکدا سه‌رکه‌وتوونه‌بی له‌وانه‌یه‌ هه‌موو مه‌سره‌فی دادگایی کردن بکه‌وێته‌ سه‌رت و ئه‌وه‌ش که‌ دادگایی ده‌کرێ ده‌بێ پاره‌یه‌کی باشی پێ بدرێ . تاریق ڕه‌مه‌زان تورکێکی که‌رکوکه‌و فڕۆکه‌وانی سۆخۆ بووه‌ و ئه‌ڵێت به‌شداری کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌م نه‌کردووه‌، به‌لام کێ ده‌ڵێت قسه‌کانی ڕاسته‌؟ بۆده‌رکه‌وتنی ڕاستیه‌کان ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین و به‌هیوا بین ڕۆژێک بێت ئه‌و تاوانبارانه‌ دادگایی بکرێن سزابدرێن.‌‌ ‌