سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان لەکام خانەی سیستەمە سیاسیەکاندایە (بەشی دووەم)

Sunday, 03.08.2015, 12:00

978 بینراوە


هه‌رچه‌نده‌ نوسراوه‌، به‌لام من پێتان ده‌ڵێم..
د. سالار باسيره‌
ئه‌م شێوازي ده‌سه‌لاته‌ سياسيه‌ي هه‌رێمي كوردستان كه‌ خاوه‌ني ئيداره‌و ده‌زگاي سه‌ربازي و ئامرازي فه‌رمانرِه‌وايي خۆيه‌تي به‌لام له‌ژێر كاريگه‌ريي ده‌سه‌لاتي خێزان و بنه‌ماله‌ وه‌ستاوه‌ ، پياده‌ي به‌ مه‌ركه‌زيه‌ت كردني ده‌سه‌لات ده‌كات. مه‌ركه‌زيه‌تيش له‌گه‌ل ديموكراسيه‌تدا يه‌كناگرێته‌وه‌. ئه‌م جيهازي ده‌سه‌لاته‌ به‌ شێوه‌يه‌كي سه‌ره‌كي له‌ كه‌ساني پابه‌ندو داروده‌سته‌ به‌ وه‌لاو وه‌فا بۆ سه‌رۆك دروستبووه‌. لێره‌دا بايه‌خ به‌ دروستكردني كاريزما ئه‌دريت كه‌ بريتيه‌ له‌ سه‌رۆكي بنه‌مالَه‌ خۆي. سياسه‌تێك كه‌ نيشانه‌ي سروشتي سيسته‌مێكي ته‌قليديه‌. سێ ده‌سه‌لاته‌كه‌ (دادوه‌ري ، حكومه‌ت ، په‌رله‌مان ...تاد) و مافه‌ سياسيه‌كاني تر له‌ لايه‌ن ده‌سه‌لاتداره‌وه‌ وه‌ك شتێكي ، مولكێكي شه‌خسيي مامه‌له‌ي له‌گه‌لدا ده‌كرێ و تواناي به‌سه‌ر ئامرازه‌كاني ده‌سه‌لاتدا هه‌يه‌ هه‌روه‌ك به‌سه‌ر شمه‌كێكي خۆيدا هه‌بێت. به‌م شێوه‌يه‌ ده‌كرێ بكرِدرێ و موزايه‌ده‌ي پێوه‌ بكرێ ، له‌ وه‌ره‌سه‌دا به‌ش بكرێ. له‌م بارودۆخه‌دا ئيراده‌ي سياسي له‌ كۆمه‌لَگا سه‌ندراوه‌ته‌وه‌و دوور خراوه‌ته‌وه‌ له‌ هوشياري سياسي. گه‌ل بێ مافي سياسيه‌و وه‌ك خزمه‌تكار ، وه‌ك ئۆبجه‌كتي رِوتاندنه‌وه‌ سه‌ير ده‌كرێ نه‌ك وه‌ك هاولاتي له‌ تێروانيني كۆمه‌َلگاي مه‌ده‌نيه‌وه‌. جوداكردنه‌وه‌ له‌ نێوان شته‌ شه‌خسيه‌كان و گشتيه‌كان نيه‌. سه‌رجه‌م په‌يوه‌نديه‌كاني ده‌سه‌لات په‌يوه‌ندي كه‌سييه‌ نه‌ك موئه‌سه‌ساتي. جوداكردنه‌وه‌ي ده‌زگاكان به‌ رِوكه‌ش ددان پێدا نراوه‌ ، هه‌ربۆيه‌ ده‌كرێ له‌ رِاي گشتيدا ئاماژه‌ي پێبدرێ ، به‌لام له‌ پراكتيكدا بواره‌ شه‌خسيه‌كان و گشتيه‌كان له‌يه‌كتر جودا ناكرێنه‌وه‌. داگيركردني مولَكي گشتي به‌ رِێگاي ده‌سه‌لاتداري كه‌سه‌وه‌ رِه‌فتاري پێوه‌ ده‌كرێ هه‌روه‌ك ئه‌م ولاته‌ هه‌ميشه‌ مولَكي خێزان و بنه‌مالَه‌ (بنه‌مالَه‌كان) بوبێت. بارودۆخێك خولَقێندراوه‌ كه‌ ته‌نيا به‌ رِێگاي وه‌لا و وه‌فا بۆ سه‌رۆك و به‌ رِێگاي حيزبه‌وه‌ ده‌گه‌يت به‌ به‌رژه‌وه‌نديه‌كاني خۆت و حيزبيش له‌م هاوكێشه‌يه‌دا حيزبي قائيده‌ ، حيزب لێره‌دا بۆته‌ ئامانج نه‌ك ئامراز. ديارده‌يه‌ك كه‌ ده‌بێته‌ هۆي سه‌قه‌ت كردني كۆمه‌َلگا. هه‌ربۆيه‌ ئه‌م سيسته‌مه‌ سياسيه‌ خێزاني و بنه‌مالَه‌ييانه‌ له‌ هاوكێشه‌ي كۆتايدا به‌هۆي بلۆك كردني خۆيه‌وه‌ رێگريش ده‌بێت له‌ گه‌شه‌كردن به‌ ئارِاسته‌ي هه‌رێمێكي ، ده‌وله‌تێكي مۆدێرن. پشت ده‌به‌ستێت به‌ داروده‌سته‌كاني ، به‌ئيداره‌كاني سه‌ر به‌ كه‌سي ده‌سه‌لات و به‌ هێزي چه‌كدارو ئاسايش و ده‌زگا هه‌والگريه‌كانى ... ئه‌م شێوه‌ سيسته‌مه‌ ته‌واو نوقمي جۆرێك له‌ گه‌نده‌لَي ده‌بێت كه‌ له‌ كۆتايدا سه‌ري سيسته‌م و ده‌سه‌لاته‌كه‌ خۆي ده‌خوات.
(سه‌رۆك پێويسته‌ بايه‌خ به‌ باش گوزه‌راني داروده‌سته‌كه‌ي بدات)
ئه‌م شێوازي ده‌سه‌لاته‌ كار بۆ به‌كاريزمابوون ده‌كات كه‌ به‌رێگاي سه‌رۆكي بنه‌ماله‌وه‌ پراكتيزه‌ ده‌كرێ به‌لام به‌ر له‌ هه‌موو شتێك پێويسته‌ بايه‌خ به‌ باش گوزه‌راني داروده‌سته‌كه‌ي بدات. به‌رێوه‌به‌راني ئيداري به‌ته‌نيا له‌لايه‌ن سه‌رۆكه‌وه‌ هه‌لده‌بژێردرێن. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م نمونه‌ ته‌قليديه‌كان له‌راستيدا به‌و شێوه‌يه‌ چاره‌ ده‌كرێن كه‌ده‌لێت: "هه‌رچه‌نده‌ نوسراوه‌، به‌لام من پێتان ده‌ليم..". ئه‌م شێوازي كاريزمايه‌ ره‌وتێكي نائه‌قلانيه‌. به‌بۆچووني من كاريزمايه‌كي نه‌گه‌تيڤ كه‌ ده‌يه‌وێ به‌رگي حيزب و ئايديۆلۆژياش بكريته‌ به‌ري ئه‌م و كۆمه‌ل ته‌نيا ئه‌م ببينێت. هه‌ر فه‌رمانێك له‌لايه‌ن ئه‌و سه‌رۆكه‌وه‌ ده‌ربچێ به‌ ياسايه‌ك داده‌نێ و ده‌بێت كۆمه‌ل جێبه‌جێي بكات و له‌و فه‌رمان و ياسايانه‌ لانه‌ده‌ن. خالي جه‌وهه‌ريي له‌م به‌رپرسيارێتيه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ هه‌ر به‌رپرسێك نه‌ك هه‌ر له‌لايه‌ن سه‌رۆكه‌وه‌ ده‌ستنيشان ده‌كرێ به‌لكو ئه‌وه‌نده‌ش له‌ پۆسته‌كه‌يدا بێت له‌ به‌رگي سه‌رۆكدا رۆل و كاريگه‌ريي و چالاكي ده‌بينێت. ده‌سه‌لات خواستي له‌ بووني پلوراليزمي سياسي نيه‌. ئه‌حزابي زۆري ده‌ستكردو، هه‌ندێكي تري به‌شدارپێكراو يان به‌شدار بوو له‌ ده‌سه‌لاتدا به‌لام بێكاريگه‌ر ، ميدياي زۆري سێبه‌ر...تاد. هيچي گوزارشت له‌ كۆمه‌لگايه‌كي سياسي پلوراليستي ناكات.