داواى دادگاى كردنى تاوانبارانى جینۆساید ده‌كات

Tuesday, 26/10/2010, 12:00

1752 بینراوە


رِۆژى 25 ى ئۆكتۆبه‌رى 2010 ریَكخراوى چاودیَرى كوردۆ ساید\چاك به‌ به‌شدارى كردنى كه‌سو كارى ئه‌نفالكراوه‌كانى ناوچه‌ى گه‌رمیان و كۆیه‌و سه‌نگه‌سه‌ر و پشده‌رو هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ربه‌ندیخان و رواندزوهه‌ولیر و هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بونى چه‌ند ئه‌ندامیكى چالاك له‌ رِیكخراوى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكیكار له‌كه‌س و كارى ئه‌نفالكراوه‌كانى گه‌رمیان ,و نوینه‌رى پیَشمه‌رگه‌دیَرینه‌كانى حیزبى شیوعى و چه‌ند ریَكخراویَكى ترى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى , له‌كات ژمیر 10:30 خوله‌كه‌ى به‌یانى به‌كاتى كوردستان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان له‌شارى هه‌ولیر , خۆپیشاندانیكى نارِه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌ كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌تى هه‌ریَم و ده‌سه‌لاَتدارانى هه‌ریَمى كوردستان رِیَكخست له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌مى نواندن و داڵده‌دانى تاوانبارانى ئه‌نفال و یاداشتیَكى نارِه‌زایه‌یتان دابه‌نوینه‌رانى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ له‌خواره‌وه‌ ده‌قى یاداشتنامه‌كه‌مان بلاَوكردوه‌ته‌وه‌ .

كه‌س و كارى قوربانیانى ئه‌نفال له‌و خۆپیشاندانه‌دا زۆربه‌شیوه‌یه‌كى شلگیران به‌رگریان له‌داواكاریه‌كانى ۆخیان كردو به‌ هۆتافى (تا تاوانباریكى ئه‌نفال مابیت خه‌باتكردنمان به‌رده‌وامه‌) دریژه‌یان به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌یان داو نوینه‌رانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌لینى ئه‌وه‌یان دا كه‌ یاداشتنامه‌كه‌و داواكاارى كه‌سو و كارى قوربانیه‌كان بگه‌یه‌ننه‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌شیوه‌یكى شلگیرانه‌ كارى له‌سه‌ر بكه‌ن .

(گۆران هه‌ڵه‌بجه‌ى به‌رپرسى گشتى ریَكخراوى چاودیَرى كوردۆساید \چاك) له‌وته‌یه‌كدا بۆنوینه‌رانى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌زگاكانى راِگه‌یاند وتى " ئیَمه‌وه‌ك ریَكخراوى چاودیرى كوردۆساید و كه‌سو كارى قوربانیه‌كان نارِ‌زایه‌تى و كۆبونه‌وه‌مان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستاندا , بۆراده‌ستكردنى ئه‌وتاوانبارانه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى بالاى تاوانه‌كانى عیراقه‌وه‌ ناوه‌كانیان له‌ لیستكدا یه‌كخراوه‌ به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیركردن و ئاماده‌كردنیان له‌به‌رده‌م دادگادا " هه‌روه‌ها وتى " چیتر جیگه‌ى قوبلكردن نیه‌ تاوانبارانى جینۆساید له‌كوردستاندا داڵده‌بدریَنن و به‌پیَشچاوى كه‌سو كارى قوربانیه‌كانه‌وه‌ بیباكانه‌ له‌ژیَرسیَبه‌رى ده‌سه‌لاَتى كوردیدا سه‌ربه‌ستانه‌ ژیان بگوزه‌ریَنن و خاوه‌ن حه‌قیش بیَئومیَدانه‌ تیَرَابمیَنن و ئیَمه‌له‌گه‌ل ئه‌وه‌داین هه‌ركه‌سیَك له‌و تاوانبارانه‌ى كه‌ناوه‌كانیان هاتوه‌و خۆیان به‌بَیتاوان ده‌زانن بابرِۆن له‌به‌رده‌م دادگادا ئه‌وه‌ یه‌كلاى بكه‌نه‌وه‌ , له‌كاتیَكدا بۆتاوانباركردنى هه‌ریه‌كه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌یان به‌ڵگه‌ى تیَوه‌گلانیان له‌به‌رده‌ستتدایه‌) لاى خۆیشیوه‌ په‌رله‌مانتار (خه‌لیل عوسمان) ته‌واوى داواكاریه‌كانى به‌رِه‌وه‌زانى وتى " ئیَمه‌ پشتگرى له‌داواكاریه‌كانتان ده‌كه‌ین و یاداشتنامه‌كه‌تان و ته‌واوى داواكاریه‌كانتان ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌شیَوه‌یه‌كى شلگیَرانه‌ كارى بۆده‌كه‌ین "
ریَكخراوى چاویدرى كوردۆساید \چاك ئه‌مرۆ سه‌رله‌نوى ئومیَدیَكى ترى له‌ناخى كه‌سو كارى قوربانیانى جینۆساید دا رواندو به‌وه‌ى كه‌ ریكخراویَكى ناحكومى سه‌ربه‌خۆى سود نه‌ویست هه‌میشه‌ وه‌ك ئه‌ركیَكى ریَكخراوى و ویژدانى و مۆراڵى ریَكخراوه‌ى خۆى پشتگیرى له‌داداكاریه‌ رِه‌واكانیان ده‌كات و وه‌ك پیَشمه‌رگه‌یه‌كى ون له‌كارو خه‌باتى خۆى به‌رده‌وامه‌ بۆوه‌رگرتنه‌وه‌ى مافه‌ زه‌وتكراوه‌كانیان و له‌دواى كه‌سو كارى قوربانیه‌كان داوایان له‌ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگیرى ریَكخراوى چاودیرى كوردۆساید\چاك كرد كه‌ وه‌ك ئه‌ندام له‌رِیَزى ریَكخراوه‌كه‌یاندا كاربكه‌ن و به‌شیَكیشیان به‌لیَندا كه‌وه‌ك هاوكار كاریان له‌گه‌ڵدابكه‌ن بۆ سه‌رخستنى ئه‌وئامانجانه‌ى كه‌ ریچكخراوى كورۆدساید بۆیان تیَده‌كۆشیَت , ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسبیَت كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكیكار له‌كه‌س و كارى قوربانیانى ئه‌نفال له‌گه‌ریمان و كه‌مپینى كه‌سو كارى قوربانیانى ئه‌نفال له‌ شارى كۆیه‌و سه‌نگه‌سه‌ر رۆڵى به‌رچاویان هه‌بو له‌له‌سه‌رخستنى خۆپیشاندانه‌كه‌دا .
رِاگه‌یاندنى نوسینگه‌ى باشورى كوردستان
ریَكخراوى چاودیَرى كوردۆساید\چاك
25ى 10 ى 2010


دقه‌ى یاداشتنامه‌كه‌

بەڕیز سەرۆکی پەرلەمان

جێگری سەرۆکی پەرلەمان

سەرجەم فراکسیۆن و ئەندامانی پەرلەمان

ڕژیمی لەناوجوو ی بەعس لوتکەی تاوانی بەرامبەر گەلەکەمان ، لەتاوانەکانی گەلکوژی کورد لە ٨ پرۆسە سەربازیەکەی کەبەناوی ئەنفال ناو نابوو لەگەڵ ژه هرباراندنی وهەلەبجەو شیخ وەسانان وبالیسان و گۆپتەپە . ئەم تاوانانە بەداخەوە دەبوایە هەر دوای راپەرینی گەلەکەمان ١٩٩١ دەسەلاتی کوردی ، قورسایی کارکردنی سیاسی و ئیداری و خزمەتگوزاری بخستایەتە سەر ، کەچی دوای ١٩ سال لەبەڕێوەبردنی دەسەلاتی خۆمالی کوردی ، ژیان و گوزەرانی بنەمالەی قوربانیان لەوبوارانەدا یەکجار کەمتەرخمە . هاوکات مەسەلەی جینۆساید ناسینی گەلەکەمان کەمترین کاری مەیدانی لەناوەندە جیهانیەکان بۆ ئه نجام دراوە ، بەپێچەوانەوە زۆر جار ڕێگریش لەکارەکانی ئێمە کراوە .

ماوەیەکە یەکێک لەتاوانبارە گەورەکانی گەلەکەمان (قاسم فارس ئاغا) هاتۆتەوە کوردستان و دوای نارەزایەتی هەمەجۆری بنەمالەی قوربانیان و ڕیکخراوە مەدەنیەکانی وەک ئێمە و هەندێ پەرلەمانتار .ئەمڕۆبۆتە گەورەترین بابەتی ڕۆژەڤی شەقام و میدیای کوردی ، کەچی بەئاشکرا قاسم ئاغا دەلێت لەکوردستانم لەکاتێکدا بەپێی ئاخافتنی سەرۆکی لێكۆلینەوەی دادگای کۆیە ٤٢ داوای یاسایی لە کوردستان لەسەر تۆمار کراوە . هاوکات سەرباری نارەزایەتی دەربرینی بنەمالەی قوربانیانی قاسم فارس ئاغا بنەمالەکانی پشدەر و گەرمیانیش دەستیان بەنارەزایەتی دەربرین کردوە کەهەمویان جەخت لەسەر یەک خال دەکەنەوە کە بادادگاکان یەکلای تاوان و بێ تاوانی سەرۆک جاش و مەفرەزە تایبەتیەکان بێت نەوەک حزب .


جاودیری کوردۆساید چاک ٨ سال زیاترە دروست بوە و خاوەنی ١٣ کۆمیتەیە لەئەورپاو لەبەشەکانی کوردستان (باشور و ڕۆژهەلات و باکور) کۆمیتەی هەیە و سالانە سەدان چالاکی جۆراو جۆر لە هەرچوارپارجەی کوردستان و ئەورپا دەکات کەبەشیکی گرنگی ئەندامانی لەبنەمالەی قوربانیانی گەلکوژی یان ناوچەکانیانن . پێمان وایە ١٩ سالە دەبوایە خالی سەرەکی کاری پەرلەمان و حکومەت کەم کردنەوەی ئازارەکانیان بوایە نەوەک کەمتەرخەمی و لەئاست نەبون لەئازارەکانیان بەتایبەتی دالدەدانی تاوانباری بکوژی خۆشەویستانیان لەبەرچاویان بەرپرس و ژیانێکی خۆش دابین کردن بۆیان .

بۆیە داوا دەکەین

١. بادادگا و دەسەلاتی کوردی ڕێز لەیاسا بگرن و سەرجەم ئەو تاوانبارانەی لەدادگای باڵای تاوانەکانی عیراق لەسەر کەیسی ئەنفال و هەلەبجە ناویان هاتۆتەوە یان بنەمالەی قوربانیان سکالایان لەسەر تۆمار کردون و لەژێر دەسەلاتی ئیوەدان بدرێنە دادگا .

٢.سەرجەم ئیمتیازاتی سیاسی و ئیداری و مادیان لێوەربگیرێتەوە تائەوکاتەی دادگا بێ تاوانیان دەسەلمێنی.

٣.قەرەبوی مادی ومەعنەوی بنەمالەی قوربانیان بکرێتەوە

٤.وەزارەتی شەهیدان ناوی سەرجەم شەهیدانی وەزارەتەکەی ئاشکرا بکات ، چونکە بەپێی زانیاریەکانی ئێمە چەندین ناوی ناپاکی گەلەکەمان خزاوەتە ناو ئەولیستەوە

٥.دەسەلاتی کوردی داوای لێ بوردن لەبنەمالەی قوربانیان بکات ، چونکە١٩ سالە دالدەو بەرپرسیارەتی سیاسی وئیداری بکوژی بنەمالەکانیان دەکات .

٦.قورسایی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان زیاتر بخرێتە ئەو ناوچانەی روبەروی سیاسەتی جینۆسایدی گەلەکەمان بونەتەوە

٧.هەرچی زوە ئیسک وپروسکی خۆسەویستانمان لە ناوچەکانی خواروی عیراق وسەرسنورەکانی سعودیەو کوێت و ئوردن و بگەرێنرێنەوە ناو ئازایزانیان .

٨.لیژنەیەک پێک بهێنین بەدواچون بۆ فرۆشتنی ژن و منالانی کورد لەپرۆسەی ئەنفال کەئەنجام دراوە
ئێمە بۆ سەرجەم ئەمانە ئامادەین زانیاریەکانی لای خۆمانتان ئاراستە بکەین و ببینە هاریکارێکی جدی بۆ چارەسەرکردن و کەکردنەوەی خەم و ئازارەکانی قوربانیدەرترین ئەم بەشەی گەلەکەمان بەپێجەوانەوە خەمساردی لەم داخوازیە رەوایانە ئەگەر ئەمڕۆش ئەو نارەزایەتیانە بێ دەنگ ببێتەوە ئەوا سبەی دەست پێ دەکاتەوە و ئۆبالی مێژوییش کەمتر دەکەوێتە سەرشانتان

چاودیری کوردۆساید /چاک

کوردستان .هەولێر

[email protected]

www.kurdocide.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە