نامەیەکی کراوە بۆ مەسعودو جەلال و جاشەکانیان

Friday, 07.17.2009, 12:00

1596 بینراوە


ئەی مافیاو دیکتاتۆران ئەی ڕەنج خۆری چەوساوەکان

ئەی سنو کیسەڵەو کوللە...... سەرۆکی فس فس پاڵەوان

ئەی هەڵکەوتو لەسەر خوێن و لەسەر لاشەی ڕۆڵەی کوردان

ئێوە خوێنمژی هەژارانن............... بۆمان بونە ئازارو ژان

ئەی سەرچاوەی..... ماشینەوەی پاروی دەمی ئەم میللەتە

بڕوا بکەن مانەوەتان.......... بۆ کورد هەر دەردو عیللە تە

ئەی جاشەکەی66 و 31 ئاب............. گەندەڵانی دۆلار پەرست

بەسە لە کۆڵمان ببنەوە......... ئێوەی خێڵەکی و هەڵپەرست

ئێوە مۆتەکەی وڵاتن....................... هەر سەرچاوەی فڕو فێڵن

بڕۆن ئەستۆی خۆتان ورد کەن ............ ئەم نیشتمانە جێبێڵن

ئێمە دەنگ نادەین............ بە دزو بە خائین و بە داوێن پیس

ئێمە دەنگ نادەین..... بە جاش وئەهریمەن و سوختەو ئەبلیس

ئێمە دەنگ نادەین بە 12.... دەنگ نادەین بە پەنجاو چواریش

نە بە درۆ تەفرە دەخۆین.......... نە بە ئەسپی خێچ و خواریش

ئێمە هەر ئەو ڕەشو ڕوتەین......... کە سوپای بەعسمان ڕاماڵی

ئەوەی بیەوێ خوێنمان بمژێ و........... برسیمان کا. وای بەحاڵی

ئێمە مەشخەڵی ڕوناکین.................. تەمی مەینەت ئەڕەوێنین

دەستی دیکتاتۆرو دزو.. جەردەو زاڵم..... لە شانیەوە ئەقرتێنین

تا ئازادیو مافی یەکسان............... بۆهەر تاکێکی کورد نەهێنین

سوێندمان خواردوە ده‌ستبه‌رداری مافمان نابین..... چیتر سەر دانانەوێنین