.بەرپرسی لقی دووی پارتی دەیان ملێون دولاری لە دروست كردنی 11 كۆشك لەسەر گردەكەی هەریر خەرجکردووە

Friday, 11/11/2011, 12:00

3283 بینراوە


بەدبەختی ئەو بەناوهەندێك لەو حیزبانەی ئەووڵاتەنەگبەتەی ئێمە ئەوەیە كەهەمیشە بەردەپۆشی بۆ خیانەت كارو ئەنفال چییەكان دەكەن, یەكیك لەو كۆنە موستەشارو ئەنفال چییەی كەئێستا لەسەری دەدۆێین ,كەخاوەنی چەندین(نۆت الشجاعە) ی (سید الرئیس)ە (علی حسین سورچی) كۆنە موستەشار كەئیستا ئەندامی سەركردایەتی پارتییە, زۆر بەداخەوە كە ئەم كۆنە جاشە بازی پێدراوە بەسەر چەندین كادێرو پێشمەرگەی دێرینی پێشكەوتووی پارتی ,لەوانەیە بەسەدان پێشمەرگەی كۆن هەبێ ئەمڕۆ نانی شەوی نەبێت وەئیحتیاج وموحتاجیش بێت بەڵام بەنیسبەت ئەم كۆنە موستە شارانە ,هەموو خەڵكانی باتاس و حەریر شاهێدی بۆ ئەوەدەدەن كە علی سورچی وبراو كەسەكانی ماوەیەكی زۆر خەڵكیان لەسەر جادەی حەریر ڕووت دەكردەوە ,پارتیش ئەمانەی هێنا بەرزی كردنەوە لە دژی بنەماڵەی شێخەكانی سورچی وەهەندێك لەبنەماڵەكای دیكەی سورچییەكان ئەوەبوو كرا بە لێپرسراوی ناوچەی هەریر پاشان بەرزتر كرایەوە تاكو كرا بە لێپرسراوی لقی(10)ی پارتی لەسۆران نەگبەتی پارتی لەوەدایە كەئەم كۆنە جاشە دەنێرێتە هەرناوچەیەك خۆشبەختانە خەڵكێكی زۆر لەپارتی دەكاتەوە وتاكو ڕەێیدی پارتی نەكاتە سفر نقڵی ناكەن بۆ جێگایەكی تر, پاش ئەوەی كە خۆیو هاوكارە دزەكانی كە (عبدالرحمن ملارسوڵ)و شجیع بارزانی و كرمانج عزەت دەرگەڵەیی هتد.... تەوای ناوچەكەیان دزیو وێران كرد ماڵ وحاڵی خەڵكانێكی زۆریان خۆارد بێجگە لەدزینی پارەی حیزب وبودجەی حكومەت وەتەداخل كردنی فەرمانگەكانی حكومی وناحكومی بەتایبەتی شارەوانییەكان وزۆربەی فەرمانگەكانی دیكە تاوای لێهات بەتەواوی پارتیان لەو ناوچانەدا هێنایە سەر سفرێكی ڕووت وقوت وەهەرلەبەر ئەوەش بوو كە بزوتنەوەی گۆڕان دەنگێكی زۆر باشی لەو ناوچانەدا هێنا بەهەرحاڵ ئینجا پارتی بەوەشەوە نەوەستا ئەو پاڵەوانە سورچییەی هێنا كردییە لێپرسراوی لقی (2) پارتی كەدیارە پارتی لە هەولێر یش نەگبەتی هاتووە وەهەر لەئێستاوە وا خەڵكێكی زۆر پەیمانیان داوە لە هەڵبژاردنی داهاتودا بەهیچ شێوەیك دەنگ بۆ پارتی نەدەن.
هەموو كەسێك لە ئێمە دەزانین(نعامە)چییە كە باڵندەیەكی قاچ بەرزو مل درێژە ئەگەر ئەم باڵندەیە بیەۆیت خۆی بشارێتەوە سەری دەباتە بن خۆڵ بێت یان لم بێت ئیتر هەرچی شتێك كە لەوناوەدابێت بەڵام ئەوەندە بێ فامە نازانێت كە هەموو كەلەشی دیارەو ئاشكرایە جا پارتیش وایە وا ئەزانێت كە هەرچی كارێك بكات كەس نازانێت نازانن كەئەم زەمانە وای لێ هاتووە خەڵك كاغەزی سپی دەخۆێنێتەوە, ئەم تاقمە سورچییە دزانە لەسەر حیسابی دەیان هەزار شەهیدو ئەنفال لەم كوردوستانەدا گردێكیان ڕازانۆتەوە كە ((.11 قەسری لەسەرە هی خۆیو بنەماڵە تاڵان چییەكەی كەبای دەیان ملێون دۆلارە ئایا سەرۆكی هەرێم كەبەهەر جادەیەكدا لە هەریر بێت یان لە پاداس تێپەڕبێت وبڕوات ئەم قەسرو قسورانە نابینێت , وەبۆ جارێك لە جاران لێپرسراوێكی نمونەی ئەم تاڵان چییە بانگ نەكراو لێپرسینەوەی لە گەلأ نەكرا .ئەگەر دادگایی كردنێكی عادیلانە هەبێت بۆ دادگایی كردنی كۆنە جاش و موستە شارەكان (عەلی سورچی)دەبێت لەپێش هەموو ئەو موستەشارانەوە دادگایی بكرێت لەبەر ئەوەی ئیستاش هەر دەستی تاوانەكانی سوورن بە خۆێنی ئەم میللە تە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە