مەڵبەندى 25 یەكێتى لە دەربەندیخان ئەم ترسە بۆ؟

Thursday, 28/05/2009, 12:00

3234 بینراوە


لەم ماوەیەى ڕابردوداخاوەن دوكانى لەفەخانەیەك لە دەربەندیخان وێَنەیەكى كاك نەوشیروان بە جامخانەى دوكانەكەیدا هەڵدەواسێت، وەك خۆشەویستیەك بۆ ئەو سەركردەو ئەوپێشمەرگە لێهاتووە هەروەها وەك لایەنگیرییەك بۆ باڵى ڕیفۆرم و لیستى گۆڕان.بەڵام پاش چەند ڕۆژێك لە لایەن بەر پرسى مەڵبەندى(25) یەكێتیەوە ئاگادار دەكرێتەوە كەوا ئەو وێنەیە لابەرێت ،ئەم ئاگاداركردنەوەش لە ڕێگەى دوو كارگێڕ مەڵبەندەوە پێی ڕاگەیەنراوە هەروەها زانراوە ئەو كاڕگێر مەڵبەندانە كەسى نزیكى خاوەن دوكانەكەن كە یەكێكیان خوشكییەتى و ئەوى دیكەش خێزانى خوشكەكەیەتى. دواى لابردنى وێنەكەى كاك نەوشیروان لە لەیەن دوكاندارەكەوە لێپرسراوى مەڵبەند بەڵێنى ئەوە بەخاوەن دوكانەكە دەدات كەوا كۆبونەوەیەكى تایبەتى لەگەڵدا ئەنجام بدات و هەرچى داواكارییەك ئەو خاوەن دوكانە دەیەوێت بۆى جێ بەجێ بكات، ئەوەش زانراوە لێپرسراوى مەڵبەند بەڵێنى ئەوەى بە خاوەن دوكانەكە داوە كەوا بیگەڕینێتەوە سەركارەكەى كە پێشتر لە ئاسایشى دەربەندیخان بە پلەى مفەوەز كارى كردوە وا زانراوە تا ئەم ساتەش ئەو كۆبونەوەیە ئەنجام نەدراوە .ئازیزان ئەمە یەكێكى ترە لەو كارانەى كەوا مەڵبەندەكانى یەكێتى لە سەرجەم شارو شاروچكەكاندا ئەنجامى دەدەن لەترسى سەركەوتنى لیستەكەى كاك نەوشیروان.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە