KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
بۆ یه‌که‌مین جار عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان جار ڕێگای پێدرا له ته‌نهایی بێته ده‌ره‌وه
Wednesday, 04/11/2009, 12:00
1535
بینراوە
ڕۆژنامه‌کانی تورکیا ڕایانگه‌یاند که‌وا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ یه‌که‌مین جار له کاتی زیندانییکردنییهوه ڕێگای پێدراوه که له زیندانی ته‌نهایی (ئینفرادی) بێته ده‌ره‌وه به پێی هه‌واڵه‌کان له‌م هه‌فته‌یه‌وه، له زیندانێکی نوێ‌دا ده‌توانیت هه‌موو ئه‌ندامانی په که که له کاتی وه‌رزشدا ببینێت. عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له زیندانی ئه‌میرال له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که ده‌ستگیرکراوه له زیندانی ئینفرادییدا بوو، سی ئێن ئێنی تورکیا ڕایگه‌یاند که هه‌شت ئه‌ندامی زیندانیکراوی دیکه‌ی (په که که) له کاتی وه‌رزشدا ئه‌توانن له یه‌کتر نزیک ببنه‌وه و قسه له‌گه‌ڵدا یه‌کتردا بکه‌ن، جگه له کاته‌کانی وه‌رزش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنه ته‌ناهییه‌که‌ی خۆی، که ئیتر ناهێڵن که‌سی تر بیبینێت.
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost