بزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداری ڕامی کات بن

Friday, 01/04/2011, 12:00

1701 بینراوە





کات وەکو تیغ وایە ئەگەر نەیبریت ئەتبڕیت،ئەوە ماوەی ٤٥چل وپێنج ڕۆژ تێپەر ئەبێت بەسەر بەیاننامە حەوت خاڵیەکەی بزوتنەوەکەتاندا ،لە کاتێکدا ئێوە ماوەی سێ مانگ بوارتان دا بەدەسەڵات بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەت وخۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنیکی نوێ ،هەردوای بەیان نامەکەتان ئەوەبوو شەقام زیاتر کەوتە جووڵە ودەنگی ناڕەزای زیاتر بەرزبووەو تاکار گەیشتە ئەو هەموو خۆپیشاندانە گەورانەی کە هەموومان ئەیبینین لە زۆربەی شارو شارۆچکەکاندا،کە زۆر بەداخەوە زیانی گیانی وبریندار کەوتنەوەیەکی زۆری لێ کەوتەوە بەهۆی چەکدارەکانی هەردوو بنەماڵەوە کەزۆر بێ شەرمانە هەتا ئەمرۆش هەر خەریکی تەقەکردن و درۆکردن وبەگێل کردنی خەڵکین.

چل وپێنج ڕۆژتان لەبەردەمدا ماوە ،زۆر پێویستە کە زۆر بەووشیاری وبەبێ هیچ ترسێکەوە بێنە سەر شەقام وچیتر لەگەڵ ئەو دز وگەندەڵانە دانیشتن نەکەن.

کاتەکە زۆر گوونجاوەو لەبەرژەوەندی میللەتدایە، تکایە گوێ لەوئەقڵە پیروترسنۆکانە مەگرن کەبۆ ناو وخۆدەرخستن لە مەڵبەندەوە خۆیان کرد بەگردەکەداو لەلای سەرەوە دانیشتن لەوێش خۆیان کرد بەدەم ڕاستی خەلك،واباشترە بۆ هەموان کەئەو جۆرەکەسانەی کەلەگردەکە بوونەتە هۆی بەفیڕۆدانی کات بچنەوە بۆ ماڵەکانیان ودانیشن بەبێ دەنگی یان بڕۆنەوە بەسەر شۆڕی بۆ مەڵبەندەکەیان.

ئەوەتا خەلکی ڕاپەڕیوو قوربانی ئەدات ،لێیان بریندار ئەکرێت ،هەڕەشەیان بەنهێنی وبەئاشکرا لێ ئەکرێت ،لێیان ئەڕفێنرێت، زیندانی ئەکرین بەڵام خۆڕاگریان دەسەڵاتە گەندەڵکەی هیناوەتە لەرزین وسەرلێشیواندن.باش بزانن کە هەردانیشتن وگوێ گرتنێکی ئێوەو ئۆپۆزیسیۆن لەگەڵ ئەواندا دریژەدانە بە ژیانی ئەوان ،درێژەدانە بەدەسەڵاتیان یارمەتیدانیانە بۆئەوەی کە بگەڕێن بەشوێن پیلانی گڵاوویارمەتی دەرەکی بۆ خۆدەربازکردنیان لەم رۆژە،یارمەتی دانیانە بۆ زیاتر چاوسورکردنەوە لەخەڵکی، یارمەتی دانیانە بۆ زیاتر بەشەرعیەت کردنی دزینی سەروەت وسامانی خەڵکی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ،ئەگەر نەیەنە سەرشەقام وبەئاشکرا قسەنەکەن ودواهەڵوێستان نیشان نەدەن

دڵنیابن بەتێپەڕبوون وفەوتاندنی کات ئەوان براوە ئەبن ومیللەت وئێوەش زەرەرمەندی گەورەئەبن،ئەوکاتەش میللەت چیتر باوەڕی بەقسەوگفەتکانی ئێوەش نامێنێ وکارلەکارئەترازێت،لەدوای ئەوەش ئەبێت چاوەڕوانی دوو نەوەی تر بکەین کەبووێرێ بەرامبەر کوڕەکەی مەسروربارزانی خۆپیشاندان بکات.!!!!!

خۆ ئەگەر وابیر بکەنەوە بڵێن ئەمانە هەتا لەسەر کورسی حوکم بن زیاتر ناشیرین ئەبن ومیللەت زیاتر ناپاکی ئەمانەی بۆ دەر ئەکەوێت ،منیش پێتان ئەڵێم میللەت زۆر دەمێکە شارەزایان بووە بۆیە وا نزیکەی ٤٥ رۆژە قوربانی ئەدات بۆ ڕوخاندنی ئەم دەسەڵاتە وبەدادگایی کردنی سەرۆکە دزوخۆفرۆش وگەندەڵ وفایلدارەکان.

دڵنیابن کەئێوە بەبێ جەماوەر ئەبن بە ئۆپۆزیسیۆنێکی کارتۆنی،بیرتان نەچێت کە ئەو جێگەیەتان بەدەنگی ئەو خەڵکە ی خۆپیشاندان ئەکات وناڕازییە لەدەسەڵات بەدەستان هێناوە،هەروەها میللەتیش چەند خۆپیشاندان بکات وقوربانی بدات ئەگەر سەرکردایەتی یەکی بوێر وزیرەك سەرپەرشتی نەکات وڕێنمای نەکات ئەوا هیچ بە هیچ ناکات.

کەواتە هەردوولا تەواوکەری یەکترن بۆ گەیشتن بە هەمان ئامانج،تکایە چیتر باسی گۆڕینی سیستەم مەکەن وبەترسەوە مەڵێن مووشکیلەی ئێمە شەخس نی یە وئێمە ئەمانەوێ سیستەمەکە بگۆرین،چۆن ئەتوانن سیستەم بگۆڕن ئەگەر شەخسەکان نەگۆڕدرێن کەبوونەتە هۆی ئەم سیستەمە گەندەڵە،ئەم سیستەمە بەچی ئەگۆڕدرێت هەتا مەسعود وجەلال مابن،کاتی ئەوە هاتوە کە ناوەکان ئاشکرا بکەن کەبوونەتە هۆی هەموو سەرپێچییەکان وداوایان لەسەر تۆمار کەن لەدادگا نیودەوڵەتیەکان وچی ئەزانن بڵاوی بکەنەوە لەسەریان ئەگەر نا مێژوو ڕەحم بەکەس ناکات.ئەوەتا بەبەرچاوی هەموانەوە مەسعود بارزانی کەرامەتی هەموو کورد وحکومەتەکەی شکاند بەوەی کەشەرفی کردنەوەی فرۆکەخانەکەی بەئۆردۆگان سپارد ئایا ئێوەو د.بەرهەم ویەکێتی وئۆپۆزیسیۆن لە کوێی ئەم هاوكێشەیەدا بوون


چل وپێنج ڕۆژتان ماوە ئاگاداری ڕامی کاتەکەتان بن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە