که‌رکوک و مادده‌کانی!....

Thursday, 11/06/2009, 12:00

2248 بینراوە


که رکوک ته نها نه وت و به دبه ختی زۆری نی یه، به ڵکو به داخه وه که رکوک زۆرترین مادده ی تا ئێستا بۆ دانراوه، که هه موو مادده کان له دژی گه لی کورد جێ به جێ کراوه هیچ مادده یه کیشی که به قازانجی کورد بێ تا ئێستا جێ به جێ نه کراون و وه هیچ ئومێدێکیش بۆ جێ به جێ کردنیان نییه و گه ر هه شبێ، ئه وا تورکیا و ئامریکا و به ڕیتانیا و ئێران ئه ره به کان و له پشتیشیانه وه هه موو ده وڵه ته ئه ره به کان هه موو هه وڵێکیان داوه و ده یده ن بۆ ئه وه ی هه رچی زۆرتر بتوانن ئه و ئومێدانه دوور بخه نه وه.

دیاره زۆربه هه ره زۆری مادده کان پێش ساڵی 2003 له ناو ئه ره به کان دا و له نێوان به ڕیتانیا و ئه ره به کان، ئه ره به کان و تورکیا، ئه ره به کان و ئێران مۆر کراون و هه موویان دژی کوردن به تایبه ت له سه رده می حوکمدارێتی ئینگلیزه کان له ئێراق، و که بۆ یه که م جار به یارمه تی ئینگلیزه کان ئه ره به کان توانییان کورد له که رکوک به تایبه ت له ناوچه نه وتاوییه کانی که رکووک ده رکه ن و له شوێنیاندا ئه ره ب بهێنن . وه دواتریش له سه رده می سه ددامدا دانانی مادده کان و دژایه تی کورد و ده رکردنیان زۆرتر و زۆرتر کران.

دوای ساڵی 2003 له سه رده می مه جلیسی حوکمدا کێشه کانی که رکوک چاره سه ر نه کران و ئه مریکا و به ڕیتانیاش بۆ خاتری ده وڵه تی تورکیای نه ژاد په رست و دیکتاتۆر، که لێوان لێو تورکه کان پڕن له کینه داری بۆ کورد، به هه موو جۆرێک دژی هه موو کارێک بوون که خاکی کوردان بگه ڕێته وه ژێر ده ستی کورد خۆی، به ڵام چوونکه ئه ره به کان له و کاته دا زۆر بێهێز بوون، به ته واوی وه ک ئێستا هه موو شتێکیان ڕه ت نه ده کرده وه، چوونکه له و کاته دا ئه ره به کان نه یانده توانی دژایه تی کورد بکه ن. بۆیه له ژێر ناوی یا سا و ده ستوور مادده ی یه که میان دانا بۆ که رکووک که مادده ی 53 بوو. مادده ی 53 جێ به جێ نه کرا چوونکه ئه ره به کان ده یانویست کات به سه ر به رن تا وه ک ئێستا به هێز ده بن و ده ستی ده ستیان به سه رکرده کورده کان کرد و فریویان دان، سه رکرده کانی کوردیش به هۆی دڵساده یی خۆیان باوه ڕیان پێ کرد ن. دواتر 53 بۆ به 58، و 58 بۆ 140، و 140 بۆ کوده تاکه ی 22 ته ممو ز و 22 بۆ 23 و تا دوا سه ره نجام مادده ی 23ش له 31.05.2009 ماوه ی یاسایی کۆتایی هات و ئێستا وا دیاره چه ند مادده یه کی تر ده رده کرێن بۆ که رکوک که نازانین ئه و ماددانه له 23 سه رده که ونه وه بۆ 140 یان دێنه خوار بۆ 21 و خوارتریش.

له ڕاستیدا کێشه ی که رکوک له وه دانییه که مادده کان به چ ژماره یه ک بۆ که رکوک داده نرێن ته نانه ت ئه گه ر مادده ی یه ک ملیۆن یان ملیاردیش دابنرێ، به ڵکو کێشه کانی که رکوک له وه دان که لایه نی به رامبه ر که ئه ره ب و تورکومانه کانن به پشتیوانی ‌ده وڵه ته ئه ره به کان و تورکیا و ئێران و ئامریکا و به ڕیتانیا، ده یانه وێ کاتی زیاتر به کورده سه رکرده کان به سه ر به رن و تا له کۆتاییدا بتوانن کورد به ده ستی خاڵی هه ڵده نه وه ده ره ی که رکوک و موسڵ و دیاله.
ئه وه ی که له هه مووی ناخۆشتره ئه وه یه، که سه رکرده کورده کان ئێستا ئه و فریدانه ی خۆیان گواستۆته وه بۆ میلله تی کوردی داماو، و وه ده یانهه وێ میلله تی کورد وا تێ بگه یه نن که ئه و ماددانه ده ستوورین و ده بێ جێ به جێ بکرێن! که چی تا ئێستا وه ک باسمان کرد ماوه ی یاسایی هه موو مادده کان تێپه ڕیوه و، هیچیشیان جێ به جێ نه کراون، ته نها ئه وه نه بێ که زۆربه ی هه ره زۆری ئه و پاره یه ی له چاره سه رکردنی کێشه ی که رکوک و ناوچه کانی تری کوردستانی داگیرکراودا خه رج کرا خرایه ته نگه ی ئه ره به به عسییه ده هه زاریه کان ، و به وه ی گوایه که پاره که وه رگرن که 20 میلیۆن دیناری ئێراقی بوو بۆ هه ر خێزانێک ئه وا یه کسه ر وه ک کولفه یه کوونه که یان ده گه ڕێنه وه ناوچه کانی ئه ره بایه تی خۆیان! له کاتێکدا نه ک هه ر ئه وان به ڵکه چه نده ها ئه ره بی تریش به ساخته خۆی کردووه به ده هه زاری و به حسی تا پاره که وه رگرێ و که چی له که رکوک پاڵیان داوه ته وه ، و له کاتێکدا مالیکی و هاو شۆڤێنیسته کانی سه دان بیانوو ده هێننه وه بۆ ئه وه ی که پاره نه درێ به قوربانیه کورده کانی که رکوک، سه یر له وه دایه کورده کانی که رکوک پاره ی قه ره بوو کردنه وه که یان زۆر که متره له و پاره یه ی که ده درێ به ئه ره به کان، له کاتێکدا ئه ره به کان داگیرکه رن و ماڵو موڵکی کوردیان داگیر کردووه و ده هه زاری موکه ڕه مه ی سه دامیشیان وه رگرتووه، که چی کورده کان قوربانی بوون.

ئێستاش که زۆربه هه ره زۆری ئه ره به داگیرکه ره کان پاره 20 ملیۆنه که یان وه رگرتووه و له که رکوک پاڵیان داوه ته وه، و چاوه نواڕی پلانه نه گریسه کانی ئاینده یان ده که ن، ئه ویش ئه وه تا که به وه ده ست پێ ده کا مالیکی بڕیاری بڕینی 100 ملیارد دیناری له بوودجه ی مادده 140 دا. بێگومان هه موو به ڵێنی ئه ره به کان بۆ ئه وه یه به شی خۆیان بۆ خۆیان و به شی کوردیش ئه خۆن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە