ئەلبێرت عیسا بناسن، ئه‌و که‌سه‌ی، تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌فیر کاندیدی کردووه‌ (بەشی یەكەم)

Sunday, 18/04/2010, 12:00

3083 بینراوە


بەر لەماوەیەك جەلال تالەبانی دختۆر ئەلبێرت عیسا نزاری كردە سەفیر و ئێستە لەبەغدایەو چاوەرێی رۆیشتنیەتی بۆ ئەو ولاتەی بۆی دانراوە كەبریتیە لەدانیمارك.یەكێك لە مەبەستەكانی ئەم نوسینە خستنە رووی ئەو هەَلە گەورانەیە كەدەسەلاتی كوردی وسەركردەكانی دەیكەن. لەوەشدایە تەنیا ئەوانە هەلدەبژێرن كەوەلائی كوێرانەیان هەیە بۆ خودی سەرۆك بێگوێدانە ئەوەی ئایا ئەم كەسانە گونجاون و ئایا بێ فەزیحەن وكەسانی پاكن؟ لێرەدا لەم بارەیەوە ئەم چەند سەرنجانە دەخەیەنە روو.ئەلبێرت عیسا لەقۆناغی سێی ناوەندیەوە چوە دار المعلمین بووە مامۆستای سەرەتایی لەكوردستان. لەئیتالیا بوو بەخوێندكاری زانكۆ بێئەوەی بروانامەی دواناوەندی هەبێت هەربۆیە گومان لەبروانامەكەی دەكرێت.بەناوی كاری زانستی چەندین سەفەری پۆلۆنیای كردوەو زانكۆی سلێمانی ئیفادی كردوەو پارەی سەفەرەكەی بۆ داوە. وای تەرتیب دەكرد كەسەفەرەكان بۆ مەبەستی زانستیە بەلام دەركەوت كچێكی پۆلۆنی بەناوی كاترین ئەم شتانەی بۆ تەرتیب دەكرد كەخۆی خوێندكاری دوكتۆرا بوەو پەیوەندی باشی لەگەل بەرپرسی زانكۆكە هەبووەو پەیوەندی سێكسی لەگەل ئەلبێرت عیسا هەبووە. ئەلبێرت وەسلی ئۆتێل وشتی تری پۆلۆنیای تەزویر كردوە بۆ ئەوەی پارەیەكی زۆرتر لەبەشی ژمێریاری زانكۆی سلێمانی وەربگرێتەوە.ئەگەر لێی بكۆلرێتەوە راستیەكان بەئاسانی دەردەكەون.راستی هەموو درۆكانی دەركەوتن دوای ئەوەی چەند نامەیەكی ئەو كچەی پۆلۆنیا دەست كەوتن كە بەزمانی ئینگلیزی بۆ ئەلبێرتی ناردوە بۆ سلیمانی كەزانیاریەكی زۆری تێدایەو وێنەی بۆ كوردستان پۆست نێردراوە وەك بەلگەنامە.دیاریی بۆ ژنەكەی لەپۆلۆنیا كریوە بەلام بەو كچەی وتوە كەبۆ خوشكەكەمم كریوەو ئەمە لەنامەكانی كچەكەدا بەروونی دەبینرێت.سەعاتی ئالتونی بەدیاری لەكاتەرین وەرگرتوە وناوی كچەكە لەپشتی سەعاتەكە نوسراوەو بەژنەكەی وتوە ئەمە ناوی ئەو زانكۆیەی پۆلۆنیایە داویانە پێم. سەفەری ئەلمانیای كرد و دوو هەفتە ماوەتەوە.لەوێ داوای لەهاورێیەكی خۆی كردبوو شوقەیەكی بۆ پەیدا بكات بەلام ئەلبێرت عیسا بەهاورێكەی نەوتبوو كە بەنیازە ئەو كچە پۆلۆنیە بهێنێتە ئەوێ كەپیشتر مەوعیدیان دانابوو وە كچەكە لەپۆلۆنیاوە هاتبوە ئەوێ بۆ مەبەستی كاری جنسی لەگەلیدا هەروەك هەموو ئەو چەند سالەی تری لەپۆلۆنیا لەگەَلی ئەنجامی دابوو. مەسەلەی گرتنی شوقەكە دواتر بوە هۆی دروست بوونی كیشە بۆ هاوریكەی لای خیزانەكەی. بەواتا خیانەتی نەك تەنیا لەخیزانەكەی خۆی كردوە بەلكو لە هاورێكەشی كردوە.ئەمانە هەمووی بەلگەن كەدەكرێت لەدادگا سكالا دژ بە ئەلبیرت عیسا تۆمار بكریت وكاریشی تێدا كراوە.

دەستكاری كردنی نمرەی شیخ جەمال تالەبانی
لەفەزیحەكانی تری ئەلبێرت عیسا كەرۆژنامەكانی ئاوینەو هاولاتی بەبەلگەوە بلاویان كردۆتەوە لەناویاندا ئەو بەلگەیەی تێدایە كە دەستكاری نمرەی خوێندكارێكی بەرپرسێكی حیزبی كردوە كە بریتیە لەجێگری یەكەمی بەرزانی ئەحمەد كوردەی بەرپرسی پێشووی مەلبەندی یەكێتی لەسلێمانی بەناوی شیخ جەمال تالەبانی (تكایە بروانە بەلگەنامەكە لەكۆتایی نوسینەكە).ئەوەی لەسەر دەفتەری نمرەی ئەم بەرپرسە لەئاوێنە دەیبینیت دەست وخەتی ئەلبێرت عیسا خۆیەتی و گوایە مامۆستای وانەكە ئاگادارە لێی بەلام پێچەوانەكەی تەواوە چونكە هیچ مامۆستایەكی زانكۆ هەلەی وا قورس ناكات ودەستكاری نمرەی وانەكەی بۆ كردوەو دەری چاندوە بۆ تاقیكردنەوەیەكی كۆتایی سال بێئەوەی سەرۆكایەتی زانكۆ لێپرسینەوە لەگەل ئەلبێرت عیسا بكات كەئەو كاتە راگری كۆلێجی زانستە سیاسیەكانی زانكۆی سلێمانی بوو. بەلگەنامەكە بلاوكرایەوە لە هەفتەنامەی ئاوێنەو زۆرێكی كەش لەهاولاتی.كەچی ئەلبێرت عیسا سكالای دادگای لەسەر ئاوێنەو هاولاتی تۆمار كردوە.داتاشۆی كۆلێجەكەی بردوە كاتێك كە راگر بوە لەوێ وبەرپرسی گەنجینە كاك لاوەند بەرائەزمەی (ئەستۆپاكی) نەدا بەئەلبێرت وكەسیش لێی نەپرسیەوە كەمولكی دەولەتی بردوە.شتەكانی تری كۆلێجەكەی بەهەرەشە لێوەرگیرایەوە وەك لاپتۆپ وئەمەش دوای ئەوەی هاولاتی لەسەری نووسی ئەویش تەنیا لەپتۆپی كۆلێجەكەی گەرانبۆوە. ئێستە كەبەلگەی تەواو هەیە لەسەری لەلایەن تاكەوە سكالای دادگای لەسەر تۆمار كراوە.بەلگە هەیە كەبەرتیلی لەخوێندكاری پەرپرس وەرگرتوەو هاوكاری دەرچوون وشاردنەوەی بروانامەی تەزویری بۆ كردوە.یەكیك لەمانە عەزیز سەرسپیە بەرپرسی دەزگای زانیاری پێشمەرگەو ئاوینە سێ جار بەبەلگەوە لەسەر ئەم بابەتەی نوسیوە.ناوبراو بەرامبەر بەبێدەنگی ئەلبێرت عیسا بۆ نەبوونی بروانامەو دەرچواندنی وزۆری كەش نامەیەكی ئاراستەی جەلال تاڵه‌بانی كردبوو كە ئەلبێرت عیسا بكاتە سەفیر (لەبەشی دوەمدا ئەم بەلگەنامەیەو هەندێكی تری گرنگ بلاودەكرێنەوە).

بازرگانیكردن بە ئاین
بەواستەی قەشەی كەنیسەوەو بازرگانی كردن بەدینەكەیەوە كاتی خۆی بردبووی بۆ لای جەلال تاله‌بانی بۆ واستەو دواتر لەسەردەمی بەرهەم ساڵح پۆستی راگری كۆلێجەكەی درایە. ئەمیش وەك زۆری تر دوای گەرانەوەی بۆ عیراق كەوتە نوسین وپیدا هەلدان بەسەر جەلال تالەبانیدا لەكوردستانی نوێ.ئیستەش بەهەمان شت خۆی گەیاندە لای مام جەلال لەبەغداو سوپاس بۆ دینەكەی و واستەی قەشە جەلال تاڵه‌بانی بریاری كردنی بەسەفیری عێراقی داوە كەموستەحەقی ئەم پۆستە نیەو فەزیحەكانی پێچەوانەی پرەنسیپە نەك هەر ئیداری وزانستیەكانی زانكۆ و بواری دبلۆماسیە بەلكو پێچەوانەی دینە مەسیحیەكەیشیەتی لەرووی بازرگانی پیوەكردن و هەروەها شیوازی مامەلەكرنی لەگەل مال و مندالەكانی خۆی و وچەند ژنی وزۆری كەش وئاستە ناكۆمەلایەتی وئەخلاقیەكانیەتی.

وەك مەسیحی بۆی هەیە تەنیا یەك ژنی هەبێت
وەك مەسیحی بۆی هەیە تەنیا یەك ژنی هەبێت كەچی ژنێكی ئیتالیشی هەبوە لە ئیتالیا و بێ تەلاقدانی ژنێكی تری مەسیحی هێنا لەسلیمانی 30 سال لەخۆی گەنجتر وئێستە ئەم ژنەشی وازی لێهیناوەو ئەلبێرت رای كردۆتە بەغدا بێ ئەوەی یەك دینار هاوكاری مندالەكانی بكات و دادگا بەزۆر پارەی پێبریوەتەوە. سەیرە كەداوای سەفیری دەكرد لە ڤادیكان لەرۆما..

پێویستە پەرلەمانی بەغدا ئاگادار بكرێتەوە
ئایە پەرلەمانی عێراق ئاگاداری ئەم راستیانەن؟پێویستە پەرلەمانی بەغدا ئاگادار بكرێتەوە لەوەی كەچۆن مەسیحیەك دەكەنە سەفیر كەخاوەنی ئەم هەموو فەزیحەیەیە. پێویستە پەرلەمانی بەغداش لەم شتانە ئاگادار بكرێتەوەو سەفیریەكەی بەزوویی رابگیرێت نەك هەر لەبەر ئەوەی گونجاو نیە بەلكو هەتا ئەنجامی سكالاكانیش لەدادگا یەكلا دەبنەوە كەیەكێكیان چۆتە دادگای تەمیزەوەو هی رفیق سابیرە، گەرنا ئەوا ئەو كاتە ئاگاداری ئەو دەولەتە دەكرێت كەبۆی دەچێت ولەوێ هەنگاوی یاسایی لەسەری دەگیرێتە بەر. هەندێ فەزیحەی تری قورس هەن لەسەری كە لەبەر هۆی تایبەت نەویسترا لێرەدا بخرێنە سەر كاغەز بەلام ئەم نوسراوەیە دوای وەرگێرانی بۆ سەر زمانی عەرەبی دەنێردرێت بە كاربەدەستانی بەغدا.

  زنجیری لەدەرگای مالەكەی دابوو بۆ ئەوەی مال ومندالەكانی نەچنە ژورەوە
ئەمەو هەموو ئەو فەزیحانەی تری كەچی ئەلبیرت عیسا چۆتە دادگای سلێمانی وسكالای لەسەر ژنەكەی خۆی لای حاكم زیاد تۆمار كردوە كەگوایە خیانەتی زەوجی لە ئەلبێرت كردوەو بلاویشی كردۆتەوە لەسایتی مەسیحیەكان،رەفتاریك كەپێی دەوتری ناوزراندنی كەسێكی تر بەتایبەت بەرامبەر ئافرەتێكی مەسیحی لەكۆمەلگایەكی ئیسلامیداو هەروەها مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی مرۆڤەكە. دوای سكالاكە ئاسایش بەكەلەپچەوە ژنەكەی ئەلبیرتیان بردوەو دواتر ئەلبێرت زنجیری لەدەرگای مالەكەی داوەو كەمیك جلوبەرگی مندالەكانی كە هیشتا بچووكن لای دراوسیكەی بۆ فرێداوون.هەرەشەی لەژنەكەی كردوە ئەگەر تەنازولی بۆ بكات ودوو مندالەكەی تەسلیم بە ئەلبیرت بكات ئەوا سكالاكەی لەدادگا دەكێشیتەوە لەسەری.هەروەها خێزان و دوو مندالە بچكۆلەكەی لەمالەكەش دوور خستونەتەوە. ئێستە خانوەكەی وناومالەكەی فرۆشتوە بێگویدانە ماف وبژێوی خیزان و مندالەكانی كە بەپێچەوانەی ئەلبیرت باری بژیویان باش نیە.دواتر سكالاكە وەستا چونكە ئەلبیرت بەلگەی نەبوو. ئایا كەسیكی وەك ئەم گونجاوە بۆ سەفیریی عێراق؟

وەزارەتی خوێندنی بالا بەنوسراوێكی رەسمی داوای لیكۆلینەوەی لە ئەلبیرت عیسا كرد
وەزارەتی خوێندنی بالای پیشوو نوسراوێكی رەسمی ئاراستەی سەرۆكی زانكۆی سلیمانی كرد بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆلینەوە لەسەر ئەلبیرت عیسا لەسەر چەند فەزیحەیەك بەتایبەت بەوانەی كە لەهەفتەنامەی ئاوینە لەسەری نوسرابوو،كەچی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی هیچ ئیجرائاتێكی بەرامبەر نەكرد.

سكالای رفیق سابیر لەدادگا لەسەر ئەلبێرت عیسا
هەروەك لەهەفتەنامەی ئاوینەی مانگی حەوت بلاوكراوەتەوە ئەندامی پەرلەمان وكەسایەتی ناسراو د.رفیق سابیر لەدادگای سلیمانی بەتۆمەتیكی قورس سكالای لەسەر ئەلبیرت عیسا تۆمار كردوە. ئەمەو زۆری كەش. ئەلبێرت لەناو خەلكیدا ناسراوە كەكەسێكی لوت بەرزو ئیستیفزازكەرو هەست بەكەمی كەسایەتی خۆی دەكات ونەخۆشی دەروونی ونەقسی كەسایەتی زۆرە. وەك مەسیحیەك بەچاوی كەم دەروانێتە موسلمان و قسەی ناشیرینی بەرامبەری بەكارهیناوە.دوبارە تكا لەقەشەی كەنیسە كراوە لەچەند لایەكەوە كە تەدەخول بكەن و داوا لە جەلال تاله‌بانی و بەرهەم ساڵح دەكریت كەئەلبیرت عیسا موستەحەقی ئەم پۆستە نیە.وە هەروەها داوا لەسەرۆكی هەرێم دەكرێت چاوێك بەبریارەكەیدا بخشینیتەوە كەئەو پۆستەی داویانە پێی بۆ سەفیری بیكێشنەوەو موستەحەقی ئەوە نیە هەر لەبەر ئەوەی مەسیحیەو خاوەن بروانامەی دوكتۆرایە مانای ئەوە نیە ئیتر دەبێت بكرێتە سەفیرو بۆ ئابرۆی سیاسی ولاتەكەش خراپە كە ئەم بریارەیان بۆ گەرنا دەبیت دواتر تەحەمولی ئەنجامەكانی بكەن.كەسێك دەبێت بكرێتە نوێنەری عێراق لیرەدا كەلەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانە كەناوبانگی كۆمەلایەتی باش بێت و بێ فەزیحەی گەورە بێت ونمونەیەكی باش بێت. ئەوەی لەگەل مال ومندالی خۆی كردویەتی ناكری باشتر بێت بۆ گەل و حیزبەكەی. لەگەرانەوەی بۆ عیراق لە فەرەنساوە وەك هەندیكی تر كەوتە نوسینی پێدا هەلدان بەسەر جەلال تالەبانی بۆ خۆ خۆشەویست كردن ودەیشیزانی كەئامانجەكەی خۆی پێ دەپێكیت.كەچی لەژیرەوە جنێوی پێ ئەدا. ئافەرم دەسەلات بۆ تینەگەیشتنت لە مامەلە سیاسی و دبلۆماسیەكانت و لەهەلبژاردنی كەسەكان، یان دیارە ئەمانەی پێباشترە چونكە فەرمان وەرگرن و پێدا هەلدەرن و دەروێش ولاوازن كەواتە ئەم سیستەمە سیاسیە تەندروست نیەو ناتەواوە.

بۆ بینینی به‌ڵگه‌که‌ تکایه‌ کلیکی وێنه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ بکه‌، یان ئه‌و لینکه‌ی له‌ خواریه‌وه‌ دانراوه‌:


http://www.awene.com/Rojname/94/9415.pdf



دەفتەری تاقیكردنەوەی شیخ جەمال تالەبانی جێگری یەكەمی بەرزانی ئەحمەد كوردە (لەئاوێنەدا بلاو كراوەتەوە). ئەوە دەستوخەتی ئەلبێرت عیسایە لەسەر دەفتەرەكە بێئەوەی مامۆستای وانەكە ئاگاداری ئەم دەستكاری كردنە بوبێت.

سەرنج: دەقی ئەم نامەیە تەرجومەی زمانی عەرەبی دەكرێت وبۆ كاربەدەستانی عێراق دەنێردرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە