كوردەكان و مافی گەلان بۆ بڕیاردانی ئایندەی خۆیان (بەشی سێیەم)

Wednesday, 11.10.2010, 12:00

2480 بینراوە


نووسینی : ئیسماعیل بێشكچی
گۆڕینی لە ئینگلیزییەوە : سابیر كەریم (ئوستڕالیا)

بەراوردەكان :
ئەوڕۆ 207 دەوڵەتی سەربەخۆ ھەیە . لە یارییە ئۆڵپییەكانی ساڵی 2004 دا لە ئەسینا 204 وڵات بەشداریان تێدا كرد . ئۆڵمپییەكانی ساڵی 2008 لە پەكین 206 بەشدار بوون تێیدا . لە 207 دەوڵەتی سەربەخۆدا 192 ئەندامن لە نەتەوە یەكگرتووەكاندا .
دەیان دەوڵەت ھەیە كە دانیشتوانیان لە ملیۆنێك كەمترە . بۆ نموونە ، لۆكسیمبۆرگ ، قوبرس و ماڵتا كە دەوڵەتانی ئەندامن لە یەكێتی ئەوڕوپا .
سلۆڤینیا ، ئیستۆنیا و لیتوانیا دەوڵەتی سەربەخۆن و دانیشتوانیان بە ژمارە لە دەوروبەری 2 - 3 ملیۆنە .
سەرەڕای ئەو ژمارە زۆرەیان كە ڕاستییەكە كوردەكان تەنانەت ستاتۆیەكی لاوەكیشیان نییە كە دەریدەخات سیستەمی جیھانی چەندە نادادپەروەرە لە ھەڵسوكەوتیاندا لەگەڵ كوردان و پەراێزكردنیان لە ڕێگای كۆمەڵەی نەتەوەكاندا ساڵانی 1920 ە كاندا كە ئەنجامدرا .
ئەندۆڕە ، سان مارینۆ ، مۆناكۆ و لێچتێنستن ئەندامن لەو 53 ئەندامە ن كە ئەنجومەنی ئەوڕوپا پێكدێنن . دانیشتوانی ھەریەك لەو چوار دەوڵەتە بە ژمارە 40 50 ھەزارە . ئەمەو ئەو دەوڵەتانە لەگەڵ ئەم دانیشتوانە كەمەیاندا دەوڵەتی سەربەخۆن ، لەو كاتەی لە خۆرھەڵاتی ناویندا 40 ملیۆن لە كوردان تەنانەت ستاتۆیەكی سیاسی كەم بایەخیشیان نییە كە دەبی ببیتە ڕوخسارێكی گرنگی سیستەمی نێودەوڵەتی لە جیھاندا .
لە وڵاتانی یەكێتی ئەوڕوپا تەنیا ئەڵمانیا ، فەڕەنسا ، ئیتاڵیا . ئینگلتەڕە و ئیسپانیا دانیشتوانیان لە كوردەكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا زیاترە . ڕەنگە پۆڵەندە دانیشتوانی بەقەد دانیشتوانی كوردانی خۆرھەڵاتی ناوینبی . دانیشتوانی ئەوانی دی لە زنجیرەی دەوڵەتانی ئەندام لە 5 10 بۆ 15 20 ملیۆنە . بارودۆخەكە پێكچوونێكە لەگەڵ ئەندامێتی لە ئەنجومەنی ئەوڕوپا دا .
لە دەوروبەری 160 ھەزار تورك لە قوبرسدا ھەبوون پێش ئەوەی 1974 ناوی لێبنرێ " سەرەتای ئاشتی " (داگیركردنی دوورگەكە لەلایەن ھێزە توركییەكانەوە) . لە " ئاشتییە سەرەتاییەكەوە " توركیا بە بەردەوامی بۆ نیشتەجێبوون توركەكانی ڕەوانەی وێندەرێی كردییە . ئێستا نزیكەی 200 ھەزار تورك لە دوورگەكەن .لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان ،
ئەنجومەنی ئەوڕوپا ، ئەكێتی ئەوڕوپا ، كۆنگرەی دەوڵەتانی ئیسلامی ھەروەھا لە پەیوەندییە دوولایەنەكانی یەك لایەنەكانی لەگەڵ حكومەتە جۆربەجۆرەكاندا ، توركیا دەیەوێت و مەبەستی داننانە بە كۆماری توركی وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆی خاوەن سەروەری لە باكووری قوبرس دا .
ڕاستییەكە ئەوەیە كە توركیا پاڵپشتی لە سەربەخۆیی توركە قوبرسییەكان دەكات و پەیڕەوی سیاسەتەكانی نكۆڵیكردن و تاوانەوەی بەزۆرە ملی پەیوەست بە كوردەكان دەكات ھۆكارێكی گەلێك گرنگە كە بە پێچەوانەوە كاردەكاتە سیاسەتی دەرەوەی تورك .
مەودا ئەخلاقییەكە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان :
گوتراوە كە لە نێو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا بەرژەوەندییەكانی دەوڵەت بە پلەی یەكەم دێت . وا دەریدەخات كە بەرژەوەندی تایبەتە پاڵبە دەوڵەتانەوە دەنێت بۆ ناو كاروبارە دەرەكییەكانەوە كە ئەوەش ئاشكرایە . لەگەڵ ئەوەشدا پێویست دەكات ھەندێ مەسەلەی ئەخلاقی پارێزراوبێت .
سەرەڕای ئەوەش خەباتی كوردەكان و قوربانیدانیان بۆ زیاتر لە 200 ساڵی ڕابردوو لە پێناوی ئازادیاندا و ھەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیاندا . دەوڵەتانی ئامێژە پێكراوی پێشتر ئەو جۆرە قوربانیانەیان نەداوە . ئەوە گرنگە دیاری بكرێت كە دەوڵەتانی ئاماژە پێكراوی پێشوو بەرھەڵستی و ڕێگری نەبووە لە مافی دامزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خاوەن سەروەریدا.
یاسای جیھانی تەنیا بەرھەڵستی كوردەكان دەكات لە داخوازیان بۆ پێكھینانی دەوڵەتێكی سەربەخۆدا . ئەوە گرنگە تەئكید بكرێت كە ڕێسا ئەخلاقییەكان ڕێزیان لێنەگیراوە كاتێ بەرەو كێشەی كوردەكان و كوردستان دێن . ئایا بێدەنگی جیھان لە ڕووی ئەو جینۆسایدەی تاقیكرایەوە لە باشووری كوردستان ئەخلاقییە ؟
ئایا ئەخلاقییە بۆ جۆرەھا حكومەتەكان پێدانی سەددام حوسەین كەرستە خاوەكان و تەكنۆلۆژیا بۆ بەرھەم ھینانی گازی ژەھراوی ؟ ئایا نیشانەی پرەنسیپی ئەخلاقییە كە زۆر لە حكومەتەكان وەك ئامۆژكار و ڕاێژكاران لە بەرھەمھێنان و بەكارھینانی چەكە كیمیاوییەكاندا كە كاریان دەكرد ؟
سەرەڕای ئەوە ، لەو كاتەدا كۆنگرەی دەوڵەتانی ئیسلامی كۆبوونەوەی لە كوێت ھەبوو . ئایا بێدەنگی كۆنگرەی دەوڵەتانی ئیسلامی لە بەرامبەر جینۆسایدی دژ بە كوردەكان ئەخلاقییە لەو كاتەی پێوانە سەركوتكردنەكانی دژ بە كەمایەتی تورك لە یۆنانستان و گۆڕینی ناوی توركەكان لە بولگارستان تاوانبار دەكات ؟
ھەروەھا لێرەدا لە فەرمانڕەواییكردنی كوردەكان ڕێزگرتن لە پرەنسیپ بوونی نییە . لە جێگایەك كاتێ پرەنسیپ وازیلێدەھێنرێ ، ئەوە بێشك لە توانا دا نییە قسە لە فەرمانڕەوایی یاسایی و دادپەروەری بكرێ .
لە ژێر بارودۆخی وەھادا ، بەرھەڵستكردنی زوڵم و زۆرداری و نادادپەروەری خودی خۆی ئیسپاتی دەكات كە مافێكی جەوھەرییە .
یەكێتی ئەوڕوپا و ئەنجومەنی ئەوڕوپا بڕیارێكی دیاریكراوی چارەسەرەكانیان داوە كە پەیوەستە بە كوردەكانەوە . ئەو چارەسەریانە نیشانیدەدات كە " كوردەكان دەبی دڵخۆش بن بە ھەندێ مافەكانی تاكەكەسی لە نێو سنوورەكانی ئەو دەوڵەتانەی كە تێیدا دەژین . دەوڵەتە تایبەتمەندەكان دەبی پارێزگاری لەو مافانە بكەن . بۆچوونەكانیان لە ڕستە دووەمەكاندا دەربڕیوە . ڕستە یەكەمەكان لە جەوھەردا . دەڵێ : " ئێمە دژی دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردین لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا . ئێمە دژی گۆڕینی سنوورەكانین لە خۆرھەڵاتی ناوەڕستدا ." لێرەدا چەندین لەو جۆرە چارەسەریانە لەلایەن ھەردوو لاوە یەكێتی ئەوڕوپا و ئەنجومەنی ئەوڕوپا ھەیە . ئەوە گرنگە كە سەرنج بدرێ كاتێ ئەوان پشتگیری لە ھەندێ مافە بنچینەییەكان و ئازادییە جەوھەرییەكان بۆ كوردەكان دەكەن ، یەكێتی ئەوڕوپا و ئەنجومەنی ئەوڕوپا ھەمیشە ئیمتیاز دەدەنە مافەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەو دەوڵەتانەی كە پێكەوە كوردستان لە ژێر دەستەڵاتە زۆردارەكانیاندا دەھێڵنەوە . لەلایەكی دی ئەوان كە ئەو دەستە واژەیە " ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست " بەكاردێنن ، ئەوە خۆی بەڵگەیە كە ئەوان تەنیا مەبەستیان كوردەكانە . لەھەمان كاتدا یەكێتی ئەوڕوپا و ئەنجومەنی ئەوڕوپا پێكەوە پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆی فەلەستینی دەكەن و تەنانەت ھاندەریشی دەبن . لێرەدا ڕەخنەكردنی ئەو پەیوەندییانە سوودبەخشە .
ھەروەھا وڵاتانی وەك لۆكسیمبۆرگ ، قوبرس ، ماڵتا ، ئەندۆڕە ، سان مارینۆ ، مۆناكۆ و لیچتینستین * واژۆیان لەسەر ئەو چارەسەریانە كردیە كە پێشتر باسیان لێكرا . پاشان گریمان ئەو پرسیارە ئاشكرایە ھەیە : ئەو دەوڵەتانەی كە دانیشتوانیان لە دەوروبەری 40 50 ھەزارە دەستەڵات و ھێز لە كوێ بۆ بڕیاردان لەسەر مافی دوا ڕۆژی كوردان كە زیاتر لە 40 ملیۆن پێكدێنن ؟
قەبارەی ئەو دەوڵەتانە لەوانەیە لە قەبارەی خەڵكی ناو كوردستان بچووكتر بی .
ئایا لێرەدا ھیچ پرەنسیپێك لە ناو ئەو پەیوەندییانەدا ھەیە ؟ دەبی كەسێك چاوەڕوانی كەمترین پێوەر لە پرەنسیپی سیاسی لە كاروبارە نێودەوڵەتییەكاندا بكات ؟ ئەوانە ھەمووی بە تەواوی نیشانیدەدات كە سیستەمی نوێی جیھانی كە لە سەردەمی كۆمەڵەی نەتەوەكان و لە 1920 ە كاندا داڕێژراوە چەندە دژی كوردانە .
سەرنەكەوت لە بنیاتنانی ئاشتی و سەقامگیری لە جیھاندا . كۆمەڵەی نەتەوەكان نەیتوانی ڕێگا لە شەڕی دووەمی جیھان بگری . لە 1945 دا كارەساتی جەنگی دووەمی جیھان ، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دامەزرا . بەڵام بۆ كوردەكان ھیچ شتێك نەگۆڕا . ئەو بارودۆخە لە 1920 ە كاندا دژ بە دەربڕینی خواست و داخوازییەكانی كوردان دروست بوو و پارێزراو دەستی لێنەدرا .
لە ساڵانی 1920 ە كاندا ، شەڕی شێخ مەحمودی بەرزنجی لە پێناو ڕزگاریدا پڕۆسەكەی بەدیارخست . كاتێ ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پێكھات ، جاڕدانەكە ی كۆماری كورد لە مەھاباد لە ڕۆژ ئاوای ئێران وە لە ناوچوونی ڕووخساری پڕۆسەكەی نیشاندا .
(ماوێتی)

*وڵاتێكی گچكەیە لە سنووری سویسرا و نەمسایە ، دەكەوێتە ڕۆژئاوای ئەوڕوپا و ژمارەی دانیشتوانی 35 ھەزار كەسە .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌م تکایه‌ کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2ebb24e5