KURDISTANPOST
سایتی هاوڵاتی
به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی داوا ده‌كرێت هۆشیار زێباری بانگ بكرێته په‌رله‌مان
Friday, 29/05/2009, 12:00
7282
بینراوە
عومه‌ر ستار
سه‌ركرده‌یه‌كی كوتله‌ی ئیئتیلافی عێراقی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق داواده‌كه‌ن، هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی دهسهڵاتو گه‌نده‌ڵی بانگ بكرێته په‌رله‌مان.
ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لشه‌رقیه، له‌زاری عه‌لی ئه‌دیب په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئیئتیلافی عێراقی یه‌كگرتووه‌وه گواستییه‌وه "ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراقی داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه له‌چوارچێوه‌ی بانگكردنی وه‌زیره عێراقییه‌كاندا بۆ په‌رله‌مان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی دهسهڵاتو گه‌نده‌ڵی بانگی په‌رله‌مان بكرێت".
عه‌لی ئه‌دیب وتیشی"ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له‌كوتله‌ی جیاوازن".
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك وه‌زیری عێراقی به‌تۆمه‌تی جیاجیا بانگی په‌رله‌مان كران‌و لێپرسینه‌وه‌یان لهگهڵداكراو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بانگكردنی وه‌زیره‌كان به‌رده‌وام بێت.
هاوڵاتی - ماڵپه‌ر
© 2019- Kurdistanpost