" شەهیدی سەردار"

Tuesday, 04/06/2013, 12:00

1748 بینراوە



شەرت بێ چیابەچیا بگەڕێم
بۆ گوڵی چیایی
بە هەزاران رەنگ وبە هەزاران بۆنی خودایی
بۆ رازاندنەوەی کێلی گڵگۆت
ئەو شەهیدی وڵاتی رۆژ
شەرت بێ
گوند بە گوند، شار بە شاری کوردوستان
بکەمە هاوڕێ بۆ خاک و بۆ خۆت
سنوری دەریاکانیش دەپەڕێنم
لەسەر شانی سپی شەپۆلەکان
هاوارت بۆ دەکەم هاوار
دەڵیم ئەوە منم من
شەهیدی شەیدای رزگاریم
بۆ کورد و کوردوستان
لە خاوێنترین تاقی ئاسمان ئەستێرە دادەکوتم
جوانتر لە هەموو ئەستێرەی ئاسمانی وڵاتان
لە سەر باڵی مەلەکەتاوس دەگەمە
لای خاوەنی عەرز و ئاسمان
بە رۆژ لە رۆژ رادەمێنم وسوجدەت بۆدەبەم
ئەی شەهیدی کانگای گوڵ و گوڵستان
بە خولگەی زەویشدا دەسوڕێمەوە و
بە دەنگێکی ئاشقانە بە گەرووی تۆ
هاوار دەکەم
ئەوە منم ، شەهیدم شەهید
جەستەی پیرۆز و سەری بڵندی سەردارم
بۆ خاک و بۆ سنگی دایکی نیشتمان .

جەعفەر/ کەریمی / تورکو /فەنلەند
٤/ ٦/ ٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە