بەكۆتایهێنان بەژن كوشتن و بەدەستهێنانی مافی دیموكراتی و نەتەوەیمان برینەكانی ئەنفال سارێژ دەبێت

Sunday, 15/04/2012, 12:00

1685 بینراوە


ئەنفال تراژیدیایەكى نیشتیمانى و نەتەوەیى و زامێكى قوڵى جەستەى كۆمەڵگاى كوردی یە، كەم نەتەوە هەیە كە كارەسات و تراژیدیاى لەم جۆرەیان بەسەر هاتبێت، بۆ پرس و تاوانێكى وەك ئەنفال كە لە مێژووى مرۆڤایەتیدا دەگمەنە و لەلایەن رژێمێكى تۆتالیتارى وەك بەعس بە بەرنامە و پلانێكى تۆكمەوە ئەنجامدرا، ئێمە وەك سەرەتایەك لە دواى تێپەڕ بوونى چارەكە سەدەیەك لەسەر تاوانەكەدا هێشتا لە خوێندنەوەى ئەلفو بێى سەرەتاى تاوانەكە داین، ئەویش بە لایەنى كەم گوتارێكى یەكگرتوى نەتەوەیى و نیشتیمانى بۆ بینینى تاوانەكە و ئاراستە و رەهەندەكان لە پێناو ریشەكێشكردنى رەگەزەكانى و مەترسى دووبارە بوونەوەى ئەنفال وە تائێستاش تێكۆشان لەدژی ئەنفال نەكراوە بە كۆدەنگیەكى نیشتیمانى و نەتەوەیى هەربۆیە چەندین كاریگەرى جۆراوجۆرى هەبووە و هەیە، ریشەكانى ئەو كاریگەریانە تا دێت شۆر دەبنەوە بۆ ناو بوارەكانى ژیانمان، لەوانە كاریگەریەكانى (سیاسى، ئابورى، كۆمەڵایەتى، دەروونى، ژیانى مرۆیى....هتد) بەتایبەت كاریگەرى نێگەتیڤى لەسەر ژن بە شێوەیەكى زۆر داناوە، وەك ئەوەى كە توندوتیژى جەستەیى و توندوتیژى دەروونى لەسەر ژن كراوە، بەتایبەتی دایكان لەقوربانیەكاندا زۆرترین بەشی ئێش و نەهامەتیان بەركەوتووە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ چاككردنى بارى دەروونى و پاش ماوەكانى ئەنفال پرۆژە پێش نەكەوتوون، ئەمەش یەكێكە لە كەموكوریە زەقەكانی دەسەڵات ، بۆ ئەوەى برینى ئەنفال و هەڵەبجە سارێژ ببێت، دەرمانى ئەو برینە دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگاو گۆرانكاری ریشەییە لەدەسەڵاتی سیاسی و بەڕێوەبردندا بەئاراسیتەیك كەمافی هەمووتاكەكانی كۆمەڵگا تێیدا پارێزراوبێت و ئازادی رادەربرَین وئازادی سیاسی بۆ هەموو چین وتوێژەكانی كۆمەڵگا گەرەنتی بكرێـت و كۆتایی بە توندوتیژیەكانی سەرژنان بهێنرێنرێت و ژن كوژان بەئاشكرا دادگای بكرێن .لەهەمانكاتدا یەكێتى نەتەوەیى كوردە بونیاتبنرێت .هەرچی زووە لەسەرئاستی هەرێمی كوردستان قەرەبووی مەعنەوی ومادی قوربانیانی ئەنفال بكرێتەوەو ئەنالچیەكان دادگای بكرێن و ئەم كارەساتە وەك جینۆسایت لەسەرئاستی نێودەوڵەتی بناسێندرێت.
ئێمە وەكو ئەنجومەنى ژنانی ئازاد لە پێناوسارێژكردنی برینەكانی كارەساتی ئەنفال كە دەستەبەركردنی هەموومافەكانی ژنان و بەدەست هێنانی مافە دیموكراتی نەتەوەیەكانمانەبەبەردەوامی تێكۆشان دەكەین.لەوباوەرەداین بەبەشداریكردنی بەهێزی ژنان لەهەموو تێكۆشانەكاندا دەتوانین سەركەوتنی شۆرشی دیموكراتی وناسنامەی نەتەوەیەكی دیموكرات وكۆمەڵگایەكی ئازاد گەرەنتی بكەین .

14/4/2012
ئەنجومەنى ژنانی ئازاد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە