هەرکەسێک نەتوانێت بە (زمانی دایکیی) خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئەو کەسە نەخوێندەوارە


زۆربه‌كورتى: بۆ هیزه‌ چه‌كداره‌كان بۆحیزبیه‌ مشه‌خۆره‌كان بۆ سیاسییه‌كان

Wednesday, 23/02/2011, 12:00

2088 بینراوە


تفه‌نگه‌كانتان وه‌ك ساوایه‌ك له‌ئامیز مه‌گرن , ئیوه‌ پیشتر ساوایه‌كى پاك بون
گولله‌كانتان له‌سنگى گه‌نجاندا نغرمه‌كه‌ن , خۆتان گه‌نجیكى خیرله‌خۆنه‌دیوبون
به‌په‌ژیژه‌ى به‌دروه‌شتیدا كه‌س ناگاته‌ باڵه‌خانه‌ى رِه‌وشت
به‌ناوى خه‌باتى شاخه‌وه‌ شار له وه‌ زیاتر ویران مه‌كه‌ن
له‌گه‌ل تفه‌نگدا گه‌وره‌مه‌بن , خۆ مردن به‌چه‌كه‌وه‌ پیرۆزنیه‌
به‌ناوى پارستنى ئه‌منى قه‌و میه‌وه‌ له‌نیو خوینى خۆماندا سورمان مه‌كه‌ن
به‌ناوى ئه‌زمونى ساوا و شتى قۆرره‌وه‌ , له‌وه‌زیاتر فریومان مه‌ده‌ن
بیرتانه‌ له‌شه‌رى ناوخۆدا له‌سه‌ر كلاو قاسم چیتان كرد به‌گه‌نجانى ولات ؟
بیرتانه‌ له‌سه‌ر كورسیه‌كانتان چه‌ند بیوه‌ژنتان خسه‌ جه‌سته‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵگاوه‌؟
بیرتانه‌ هه‌ولیرو سلیمانیتان چۆن به‌گولله‌ به‌جیماوه‌كانى به‌عس داخان كرد
بیرتان یان بیرتان بهینه‌مه‌وه‌ ئيوه‌چى مه‌عده‌نیكى بى كه‌لكن ؟
ئیمه‌ ده‌ستیكمان هه‌یه‌ بۆبه‌خشین له‌پیناوى نیشتماندا
ئیوه‌ چیتان هه‌یه‌ بى به‌خشن به‌ئیمه‌ جگه‌له‌ كوشتنمان نه‌بیت ؟
ئیمه‌ رۆحیكمان هه‌یه‌ ئاماده‌یه‌ بۆكوردستان بفریت
ئیوه‌ كه‌رۆحتان پرله‌ له‌ غه‌ریزه‌ى شه‌یتانى چۆن ته‌ریق نابنه‌وه‌ باسى نیشتمان په‌روه‌رى ده‌كه‌ن؟
ئیوه‌ پرن له‌رق , پرن له‌ كائینى چه‌قۆبه‌ده‌ست , پرن له‌ خه‌لكانى ملهور
ئیمه‌ش پرین له‌ هیوا و پیكه‌نین و جوانى ژیان
تفه‌نگه‌كانتان نه‌وى بكه‌ن با چیتر كۆتره‌كانى نیشمان ته‌رنه‌بنه‌وه‌
تفه‌نگه‌كانتان خالى بكه‌نه‌وه‌ له‌ گولله‌ , با پاساریه‌كان له‌سه‌رى بنیشنه‌وه‌
تفه‌نگه‌كانتان بكه‌نه‌وه‌ شان و ده‌ستان بگرنه‌وه‌ بۆگوڵه‌كانى ئیمه‌
نه‌فره‌ت له‌جه‌نگ و گولله‌و گه‌نده‌لیه‌كانى ئیوه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست