سه‌رنجێک له‌هه‌ندێ بۆچوون که‌تورکیا ده‌ستی هه‌یه‌له‌بومه‌له‌رزی ناوچه‌ی وان دا

Sunday, 10.30.2011, 12:00

1036 بینراوە







ئه‌وپڕپاگه‌ندانه‌ی ده‌کرێ که‌بومه‌له‌رزه‌ی ناچه‌وی ڤان ده‌سیسه‌ی ڕژێمی تورکیایه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی کورده‌--
زیاتر له‌پێنج سه‌د ساڵ ئیمپراتۆری عوسمانی چی پێش که‌شکرد به‌مرۆڤایه‌تی؟ تالانی و درۆزنی و گه‌نده‌لی نه‌بێت، ‌تا ئێستا تورک ته‌کنۆلۆجی وای هه‌بێت که‌بوومه‌له‌رزه‌دروستکا له‌دژ کورد یا ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا یارمه‌تیان بده‌ن ئه‌ی بۆ خۆیان له‌ئه‌فغانستان ئه‌و ته‌کنۆلۆجی یه‌به‌کار ناهێنن بۆ له‌ناوبردنی تێرۆریسته‌کانی قاعیده‌و تاله‌بان که‌ئه‌وه‌نده‌دڕنده‌ن قوتابخانه‌ی مندالانی کچان ده‌ته‌قێننه‌وه‌؟
ئایا ئه‌مریکا جه‌ندرمه‌کانی تورکیان به‌لاوه‌خۆشه‌ویستتره‌له‌سه‌ربازه‌کانی خۆیان وهاوپه‌یمانانیان؟
تورک ترسنۆک و هیچ نه‌زانن، به‌ته‌نیا توانای شه‌ڕی دژ کوردیان نی یه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ولێکی تری بۆش و پووچه‌لیانه‌بۆ ترساندن و خلافاندنی نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان.
ئه‌گه‌رئه‌مریکا توانای بوایه‌هه‌موو شاخه‌کانی ئه‌فغانستان و سنووری پاکستانیان هه‌لده‌وه‌شاند به‌ته‌کنۆلۆجی بوومه‌له‌رزه‌، هه‌ر وه‌ک بینینمان له‌شه‌سته‌کانا چی یانکرد به‌ڤیتنام. زۆر سه‌یره‌له‌دیموکراسی نووسین و قسه‌کردنی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا جێی هه‌موو به‌تاڵ و زانا و نه‌زان هه‌یه‌بنوسێ و باسی وه‌زعی سیاسی نه‌ک هه‌ر کوردوستان به‌لکوو هه‌موو جیهانیش بکه‌ن، نوسینی وا ساویلکانه‌له‌میدیای ڕۆژئاودا جێی نابێته‌وه‌.
وه‌ک له‌به‌رنامه‌یه‌ک له‌سه‌ر چه‌نالی 3 ی (ئای تی ڤی له‌نده‌ن) هه‌فته‌ی پێشوو، باسی شه‌ڕی نێوان تێرۆریسته‌کانی ئه‌فغانستان و ئه‌مریکای ده‌کرد، که‌چۆن ئه‌مریکا و ته‌کنۆلۆجی کارخانه‌کانی چه‌ک دروستکردن له‌کێ به‌رکێدان بۆ دروستکردنی چه‌کی تازه‌بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکی بۆ مه‌به‌ستی پاره‌و قازانج وه‌ده‌ست هێنان، هه‌تا وای لێهات ئوتوموبێلی زرێ پۆش هه‌ر یه‌کی به‌نرخی یه‌ک ملیۆن دۆلار له‌دژ ئیلغام و بۆمبا که‌به‌ڕیمۆت کۆنترۆل له‌دوره‌وه‌ده‌ته‌قێنره‌وه‌ سه‌ربازه‌کانیان ده‌کوژن، بۆ سنوردانان و زال بوون به‌سه‌ر توانای تێرۆریستی دوژمنانیانا. ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا توانای تێکنۆلۆجی وای هه‌بێت، ئه‌ی بۆ له‌ئه‌فغانستان به‌کاری نه‌هێنێ، جێی باوه‌ڕی هیچ خاوه‌ن عه‌قڵێک نی یه‌که‌ژیانی جه‌ندرمه‌تورکه‌کان به‌نرختر بیت له‌گیانی سوپای ئه‌مریکی و هاوپه‌یمانان.. وا له‌پاش چه‌ندین هه‌وڵ و پاره‌سه‌رفکردن بۆ دروستکردنی چه‌کی تازه‌، شه‌ریکه‌کانی ئه‌مریکی درۆن فڕۆکه‌ی گه‌ڕۆکی تازه‌یان Dron
دروستکرد که‌به‌بێ فڕۆکه‌وان به‌سه‌ر ناوچه‌کانی سنووری پاکستان و ئه‌فغانسان ده‌فڕن و له‌دوری زیاتر له‌هه‌زار میله‌وه‌ده‌توانن هه‌ده‌فی دوژمنانیان ده‌ست نیشانکه‌ن و به‌ساروخ لێیانده‌ن وه‌ک له‌ماوه‌ی ساڵێکدا نزیکه‌ی هه‌زار ئه‌ندامی قاعیده‌و تاله‌بانیان کوشتووه‌.
له‌سیاسه‌تیاندا له‌ناوچه‌که‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندیان نی یه‌که‌تورکیا ئه‌وه‌نده‌به‌هێز بێ که‌هه‌موو کورد له‌ناوبه‌رێ، چوونکه‌له‌زۆر به‌هێز بوون و باوه‌ڕبه‌خۆ بووندا مه‌ترسی هه‌یه‌له‌ده‌ستیان ده‌رچێ و خۆی بکا به‌زل هێزێک له‌ناوچه‌که‌دا و له‌داهاتوودا به‌رامبه‌ریان بووه‌ستێته‌وه‌وه‌ک له‌ڕابوردودا ڕووی داوه‌، هه‌ر وه‌ها له‌ناوچوونی ته‌واوی ده‌سته‌لاتی کورد له‌ناوچه‌که‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژ ئاوا نی یه‌و له‌سه‌ره‌تاوه‌دابه‌ش کردنی کوردوستان ته‌نها بۆ به‌کارهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بووه‌ له‌ناوچه‌که‌دا.
سه‌یره‌ هه‌ندێ بۆچوونی ساویلکانه‌که‌ده‌لیت: هه‌تا لافاوو تسونامی یابانیش هۆکه‌ی ده‌سیسه‌ی داموده‌زگای ئه‌مریکی بووه‌که‌زیان بده‌ن له‌یابان. یابان ئه‌گه‌ر توانای زانیاری ته‌کنۆلۆجی پێش که‌وتووتر نه‌بێت له‌ئه‌مریکایی یه‌کان که‌متر نی یه‌، یابان هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایه‌و دۆستی بازرگانی و ته‌کنۆلۆجی یه له‌گه‌ل ڕۆژئاوادا. زۆرسه‌یره‌یابانێکی وا پێش که‌وتوو گه‌ر شتی وا هه‌بێت له‌پێش خه‌لکانی وه‌ک ئێمه‌وه‌‌له‌ ئێمه‌زیره‌کتر وزانیار تر نین؟ و چاوه‌ڕێی ئێمه‌ن پێ یان بلێن؟
توانای ته‌کنۆلۆجی یابان یه‌کێکه‌له‌زل هێزترین توانای جیهانیه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا نی یه‌له‌ناوبردنی، له‌ڕاستی دا چین جێگای مه‌ترسیدارتری هه‌یه‌بۆ ئه‌مریکا هه‌تا یابان، له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌مه‌چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که‌ببێ به‌یه‌کێک له‌زل هێزترینی ئابووری جیهان وجێی ئه‌مریکا بگرێته‌وه. ‌
وا له‌ڕاپۆرتی ئابووری ئه‌م ڕۆژانه‌دا باسکرا که‌یابان زال بوو به‌سه‌ر زه‌ره‌رو کێشه‌ی لافاو و تسونامی دا و بودجه‌ی چوار بلیۆن زیاده‌له‌خۆی له‌کاتێکدا هه‌موو ڕۆژئاواو هه‌تا وولاتی چین له‌'ڕکود' ماوه‌ی سستی بازرگانی و ئابووریدان.
بۆچوونی ئه‌م جۆره‌که‌سانه‌هه‌ر وه‌ک باسی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ک له‌ئاسمان که‌ماوه‌یه‌ک له‌میدیای ناوچه‌ی هه‌رێمدا باس بوو، یا که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی سه‌ته‌لایتێک که‌قه‌باره‌و وه‌زنی له‌فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپته‌ر که‌متره‌مێشکی خه‌لکی ساویله‌که‌و نه‌زانیان پێ وه‌خه‌ریک کردبوو. دوورنی یه‌ئه‌م جۆره‌درۆیانه‌ده‌ستی دوژمنانی و کوردو پاپه‌تی یه‌کان ڕژێمی فاشی تورکو ئێران ونۆکه‌ره‌گه‌نده‌له‌ کانیانن بن. له‌و وولاتانه‌ی وه‌ک ناوچه‌ی هه‌رێم خه‌لک ئه‌وه‌نده‌بێ ئاگان هه‌تا گرمه‌ی هه‌وریش به‌بۆله‌بۆلی خوا ده‌زانن و ئێستاش باسی دێوو درنج و جنۆکه‌ئاسایی یه‌و که‌لتوری ترس و چه‌وسێنه‌ر پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڕه‌شه‌وداپلۆسین ئاسایی یه‌خوێندنه‌وه‌و گوێ لێگرتنیان، وا هیچیان به‌ده‌سته‌وه‌نه‌ما به‌هه‌ڕه‌شه‌ی بوومه‌له‌رزه‌کورد بترسێنن.
ده‌بوو نوسه‌رو زانیاری کورد له‌وه‌زیره‌کترو زاناتر بن، که‌تورکیای سوالکه‌رو گه‌نده‌ل ته‌کنۆلۆجی وای نابێ بۆسه‌دان سالی تر، گه‌ر شتی وا پێش که‌وتووهه‌بێت له‌جیهانا خه‌لک و مه‌به‌ستی زۆر له‌پێش تر هه‌یه‌له‌تورکیا که‌ به‌کاری بێنن و که‌ڵکی لی وه‌ربگرن بۆی. هه‌موو ده‌زانین تورکه‌کان زیاتر له‌پێنج سه‌د ساڵ ئیمپراتۆریان هه‌بوو، کوا هیچ به‌رهه‌مێکی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و فه‌لسفه‌و هونه‌رو زانیاریان؟ تورکه‌کان خۆیان له‌بنه‌ره‌تا خه‌لکی مه‌نگۆلیان و به‌چاوی درزاویه‌وه‌هاتبوون، به‌لام له‌ماوه‌ی چه‌ند ین سه‌ده‌ی ڕابوردودا تێکه‌ڵاوی خه‌لکانی ناوچه‌که‌کانی ئه‌وروپا و میزۆپۆتامیا بوون ئه‌گینا هێج لێک چوونێکیان نه‌بوو له‌گه‌ل خه‌لکی یۆنان و میزۆپۆتامیاو میسردا نه‌ک ته‌نها له‌بواری زانیاری و شارستانی دا به‌لکو له‌ڕواله‌تی ڕه‌نگو شێوازی ئاسایی خه‌لکی ناوچه‌که ش‌دا.
بێ گوومانم کورد له‌به‌ره‌و پێشه‌وه‌چووندایه‌، ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی وان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک تیرۆرکاو له‌ناو به‌رێ زۆربه‌ی ناوچه‌تورکه‌کانی وه‌ک ئه‌سته‌نبول و شاره‌کانی تر زۆری دانیشتوانیان کوردن، ئه‌گه‌ر زمانی کوردیش نه‌زانن هه‌ر کوردن.
چوونکه‌تورک ئه‌وه‌نده‌ڕه‌گه‌ز په‌رست و تاوانبارن، مرۆڤی تورکی پاک شه‌رمه‌زارن به‌وه‌ی که‌تورک بن.