هێزی بزوێنەری مێژوو...  شۆڕش و راپەڕینە، نەک قسەکردن و رەخنەگرتن


کامگاران له‌ لوتکه‌وه‌ به‌ره‌و خوار گلۆر ده‌بنه‌وه‌

Thursday, 07.26.2012, 12:00

2799 بینراوە


ره‌نگه‌ پیویست به‌ پێشه‌کی نه‌کات چونکه‌ ئه‌م گروهه‌ هه‌موو کوردانی باشورو رۆژهه‌لات ده‌یان ناسن.

به‌سه‌ره‌تایه‌کی به‌هیزه‌وه‌ ده‌ستیان پی کرد به‌لام به‌ کۆتاییه‌کی لاوازه‌وه‌ ده‌یانه‌ویت مال ئاوای بکه‌ن

هه‌ر که‌سیک که‌می جیژی گوی گرتنی هه‌بیت ده‌توانیت به‌ ئاسانی ئه‌م جیاوازیه‌ ببینیت موزیک ی ئه‌لبوم بریتیه‌ ،له‌ یه‌که‌م ده‌نگی گۆرانی دووه‌م موسیقا سی هه‌م شیعر ،ئه‌م سیانه‌ به‌ هه‌رسیک گۆرانیه‌کی باش یا خه‌راپ ده‌ خولقینن ، به‌ قودره‌ترین موزییک ناتوانیت چاره‌سه‌رو معاله‌جه‌ی لاوازترین ئاهه‌نگو ئاوازی لاواز بکات ،بی تامو جیژ کردنی شیعر له‌فز کردنی ئه‌وه‌یش خۆی هه‌ر گویگر ماندوو ده‌کات ،ئه‌وه‌ی گوی له‌ دوا سیدیه‌کانی کامکاران بگریت به‌ ئاشکرا ده‌بیسیت که‌ ئه‌و گروهه‌ گه‌ر چه‌ند سالیک له‌مه‌وبه‌ر وازیان بهینابایه‌ له‌کاری تۆمار کردنو هه‌رجیان ده‌ست بکه‌وتبایه‌ تۆماریان نه‌کردبایه‌ توشی ره‌نگه‌ ئه‌و زۆرو بۆریه‌ میژوویانه‌ نه‌بونایه‌ ،راسته‌ ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ ده‌ژین به‌لام داهینان حه‌قی به‌ وه‌ نه‌داوه‌ ئه‌وان به‌وه‌ ده‌ژین یا خود نا به‌لکوو به‌رهه‌می نه‌مر نه‌مره‌ هی مردوش هه‌ر مردووه‌ گه‌ر گوی بیسی دوا سیدی کامگاران ببن ئه‌و حه‌قیه‌ته‌ وه‌ک رۆژی رووناک دیاره‌ ،ئیواره‌یه‌ سا هه‌لگره‌ گۆزه‌ی تازه‌ ئه‌وه‌نده‌ گوتراوه‌ که‌ ئیدی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ده‌بی بیلی لانی که‌م ده‌بی له‌ عه‌زیزی شارۆخ یا ئه‌وانه‌ی تر زۆر بالا تر ئاهه‌نگی بۆ ساز بکه‌ن یا هیج نه‌بی به‌سۆزتر یا خۆستر بیلین به‌لام به‌داخه‌وه‌ کاک بیژه‌نی هونه‌رمه‌ند هه‌مان هۆنراوه‌ی هیناوه‌ به‌ ئاوازیکی تر وتویه‌تی و زۆر ناخۆش تر له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پیش خۆی،هه‌رچه‌نده‌ پیشم ناخۆشه‌ که‌ ئه‌م ره‌خنانه‌ی ئاراسته‌ ده‌که‌م چونکه‌ باری ته‌ندروستی زۆر خرااپه‌ به‌لام ناجارین ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ش بلیین ،ئیمه‌ خه‌لکی وولاتیکین به‌ وشه‌دا گۆرانی ده‌ناسینه‌وه‌ چونکه‌ موزیک تا ئیستا نه‌بۆته‌ زمانیک بۆ گویگرتن به‌لکوو موسیقای بی ووشه‌ نه‌بۆته‌ حاده‌تیک لای ئیمه‌ی کورد به‌رای من ئه‌م سیدیه‌ دوایی کامکاره‌کانو ئه‌و چه‌ند کاره‌ی پێشوو تریش یان که‌ بۆ هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریمیان کرد یه‌ک دانه‌ گۆرانی ئه‌و سێ سی دیه‌ی دوای عه‌دنان نه‌بونه‌ته‌ ویردی سه‌ر زمانی که‌سو دووباره‌و سیباره‌ کردنه‌وه‌یه‌ک که‌ ته‌نها بۆ مجامه‌له‌ی زه‌مه‌ن تۆمار کراوون جگه‌ له‌وه‌ی که‌ پاره‌یه‌کی ئیجگار زۆریش یان تیدا سه‌رف کراوه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆر جار ناو به‌ ناو بانگیش فریای کاری لاواز ناکه‌ویت،تۆمار کردنی هه‌ر به‌رهه‌میکی خراپ له‌باربردنی به‌رهه‌می پێسریشه‌ بۆیه‌ گه‌ر کاریکی باشتر له‌وه‌ی پێشوو نه‌بیت تۆمار نه‌کردنی باشتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کن پیشوو تر ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌ره‌و خوارتر نه‌بات.