KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
ئه‌و که‌رکوکییه‌ی بۆ میت و ژیته‌می تورک کاری ده‌کرد، نهێنی ده‌درکێنێت (13)
Sunday, 28/02/2010, 12:00
2581
بینراوە
له‌م به‌شه‌دا که بریتییه له سێ فلیمی ڤیدیۆ، بروسک ێڵدرمی که‌رکوکی که 14 ساڵ کاری سیخوڕی بۆ تورکیای فاشی کرد، نهێنی تیرۆر کردنی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسی تورک ئۆغر مه‌نجو به‌ده‌ستی وهلێد ناوێک که ئه‌ویش تورکمانێکی که‌رکوکیه ده‌درکێنێت، پاشان خودی ئهرگهنهکۆنهییکان وه‌لید ده‌کوژن، تا جێ پێی بکوژه‌که‌ی ونبکه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵی تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، بۆ نموونه هه‌وڵێ تیرۆر کردنی کاک ئیمداد له دانیمارک.
هه‌روه‌ها خودی ئه‌رگه‌نه‌کۆن په‌لاماری، پادگاکانی خۆیانداوه، تا به‌و باهانهوه بچنه کوردستانی باشوور‌و تا پاره له ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرن، به ملێنۆنهها دۆلار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی جه‌نه‌ڕاڵه‌کان گلبده‌نه‌وه.
بینه‌ری هێژا شایه‌نی باسکردنه، که له سه‌ر دانپیانانی ئه‌م بروسکه به سه‌دان ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز جه‌نه‌ڕاڵی تورکیا گیراون، هه‌ر بۆ نموونه25 فێبریوه‌ری2010 نزیکه‌ی 40 کاسایه‌تی سه‌رباز ده‌ستبه‌سه‌رکراون، ئێستا هه‌موویان له چاوه‌ڕوانی لێکۆلێنهوهدان.
هه‌روه‌ها تائێستا نزیکه‌ی 10 جه‌نه‌ڕاڵی تورک خۆیان کوشتوه، پاش ئه‌وه‌ی که ئاشکرا بوون، یاخود هه‌رخودی ئه‌رگه‌نه‌کۆن جه‌نه‌ڕاڵه‌کان ده‌کوژن، وای پیشان ده‌ده‌ن که خۆیان کوشتووه.
ڤیدیۆی یه‌که‌م
ڤیدیۆی دووه‌م
ڤیدیۆی سێیه‌م
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost