وه زیری دادی تورکیا و په که که!

Monday, 19/11/2012, 12:00

2442 بینراوە



به گوێره ی ئه وه ی میدیاکانی تورکیاو کوردیه کان ئاماژه ی پێده که ن، سه عدوڵا ئیرچین وه‌زیری‌ دادی‌ توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ له‌ داهاتودا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستاندا بكات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌و ململانێ چه‌ندین ساڵه‌‌ی‌ له نێوان حكومه‌تی‌ توركیاو په که که هه یه.
ئه م لێدوانه له گه ل ئه وه ی جارێ زۆر زوه و رون نیه مه رجه کانی ده سه ڵاتدارانی تورکیا چیه بۆ په که که و چاره کردنی کێشه کان .ئێشکرا نیه تا چ راده یه ک
 ئاماده ن به شێوه یه کی بنه ره تی چاره یه کی زانستیانه ی واقیعبینانه بدۆزنه وه بۆ کێشه سه ره کیه کان که له م قۆناغه دا کێشه سه ره کیه کانی میلله تی کورد له تورکیا کێشه ی نیشتمانی و نه ته وه ین، وه تا چ ئاستێ ده سه ڵاتدارانی تورکیا
 ئاماده یه یان تیایه و بۆ ئه وه ی هه نگاو ی جدی بنێن بۆ چاره کردنی ئه و دو کێشه سه ره کیه که سه دان ساڵه میله تی کورد له تورکیا عه وداڵی به ده ستهێناتنیه تی وه ئایا ئه و لێدوانه له نیه ت سافی تورکیاو ئۆردوگان و حزبه که یو وه زیری دادی ئه و وڵاته سه رچاوه ی گرتوه یان ته نیا بانگه شه وپروپاگه نده ی کاتین بۆهه ڵخه ڵه تاندنی په که که بۆ ئه وه ی چه کدابنێن و واز له خه باتی چه کداری بهێنن.
سه ره ڕای هه مو ئه وانه، ئه م جۆره لێدوانه له لایه ن وه زیری دادی تورکیا،
ده ستکه وتێکی زۆر مه زنه بۆ په که که له زۆر روه وه، پێش هه مو شتێ ئه وه ی پێویسته بوترێ ئه وه یه که هه تا دوێنی ئٶردوگان له هه مو کٶرو کۆبونه وه کانی تورکیا و نێوده وڵه تی و له میدیا جیهانیه کان و لۆکه لیه کان قه ت دانی به وه دا
 نه ده نا که په که که ‌هێزێکی سیاسی وه ئیمرۆ له سه ر ئه رزی واقیع بزوتنه وه یه کی سیاسیه و خاوه ن قاعیده یه کی جه ماوه ریه له باکوری کوردستان، داوای سیاسی خۆی هه یه وه خاوه ن هێزی پ.م و خه باتی چه کداریه و شه ری پارتیزانی ده کا له گه ڵ تورکیا، له هه مان کاتدا خاوه ن رێکخستنێکی یه کگرتوه چ له ناوه وه ی کوردستان چ له ده ره وه ی کوردستان، به تایبه تی له نێو کوردانی هه نده رانی ئه وانه ی کۆچکردوی باکوری وڵاتن. بۆیه ئه م جۆره ڵیدوانه ئیعترافێکی زمنیه له لایه ن ده سه ڵاتدارانی تورکیا له بونی په که ک وه کو هێزکی سیاسی خاوه ن بنکه یه کی مرۆیی و دروشم و ئامانجی سیاسی.
سه رۆک وه زیران و لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی تری که یه ک له دوای یه ک هاتونه ته ده سه ڵات له تورکیا، هه مو کاتێ له هه مو بۆنه یه ک و کۆرو کۆبونه وه کان و کۆنفراسه کانو میدیا جیهانیه کان، په که که یان به وه پێناسه ده کرد که گروپێکی تیرۆرستن و ته نیا ده وری تێکده ریان هه یه له تورکیا، بۆ ئه و مه به سته ش هه وڵی ئه وه یان ده دا له نێو رای نێوده وڵه تی و رای گشتی جیهانی ئه و رایه له سه ر پارتی کرێکارانی کوردستان بچه سپێنی وه داوایان له ناتۆو زلهێزه کانی دونیاش ده کرد که په که که وه کو گروپێکی تیرۆریست له قه ڵه م به ده نو وه پشتیوانی لی بکه ن له کۆرو کۆبونه وه نێونه ته وه یه کان، په که که به وه تاوانبار بکه ن که تیرۆتیستنو گروپێکی چه کدارن کاریان ته نیا کاری تیرۆرستیه.
تا راده یه ک تورکیا سه رکه وتو بو له زڕاندنی ناوبانگی په که که له سه ر ئاستی نێو ده وڵه تی و رای گشتی جیهانی نه ک هه رئه وه ش جار جار داوایان له زلهێزه کان و ده وڵه تانی ناوچه که و هێزی ناتۆ ده کرد هاوکاریان بن له هێرشکردنه سه ربازیه کان بۆ سه ر بنکه کانی پارتی کرێکارانی کوردستان به تایبه تی له سه ر سنوری باشور و رۆژ هه ڵاتی وڵات. بۆیه ش ئیمرۆ بۆ په که که ئه وه خاڵێکی زۆر گرنگه که هه مو ده سه ڵاتدارانی دونیا ئه وانه ی پشتیوانیان له تورکیا ده کرد بۆ ئه و مه به سته ئه وه به چاوی خۆیان ببینن که وه زیری دادی تورکیا خۆی دانی به وه دا هێنا که په که که گروپێکی تیرۆرست نیه به ڵکو هێزێکی سیاسیه و ئامانجی سیاسی هه یه نه وه ک ئامانجی تیرۆرستی.
دانیشتنی په که که له گه ڵ تورکیا سه نگی هێز به لای په که کیه ده شکێنێ ،چونکه تورکیا به و هه مو هێزه سه ربازی و ئابوریه ی هه یه تی ملکه چی ئه وه بو داوا له هێزێکی وه کو په که که بکا که له روی سه ر بازی و ئابوری به به راورد کردن له گه ڵ تورکیا زۆر لاوازه، بۆیه ش دانیشتنی په که که له گه ڵ تورکیا مانای ئه وه ده گه یه نێ که دو هێزی موقابیل به یه کن و له سه ر مێزی گفتوگۆ داده نیشن و هه ردو لا قسه و مه رجی خۆیان ده بێ له به رده وام بونی گفتوگۆ. بۆیه ش ئه وه پێگه ی په که که به هێزتر ده کا وه کو هێزێکی سیاسی له تورکیا و ناوچه که و له سه ر ئاستی جیهانیش، له هه موشی گرنگتر پێگه ی په که که به هێزتر ده بێ له ناو کوردانی باکورو به تایبه تیش له نێو دۆستو لایه نگرانی ئه و بزوتنه وه یه که له ئه نجامدا ئه وه ده بێ به هۆی ئه وه ی که جه ماوه ری په که که له باکوری وڵاتو شوێنه کانی تر گڕوته وژمێکی که یان لا دروستببێ له جاران زیاتر سوربن له سه ر داوا ره واکانیان.
په که که جگه له وه ی خرا ژێر فشارێکی زۆره وه له لایه ن تورکیاو ده وڵه تانی
 ناوچه که و زلهێزه کانی دونیا، له هه مانکاتدا به کا تو ساتی زۆر سه خت ره ت بوه له ئه نجامی جوتبونی هه ڵوێستی لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی باشوری وڵاتیش
له گه ڵ تورکیا دژی، هه ندێ جار ئه و دژایه تی کردنه گه یشتۆته ئاستی هێرشکردنه
سه ربازی بۆ سه ر بنکه کانییان و شه هید کردنی زۆرێک له ئه ندامان و لایه نگرانی پارتی کرێکارنی کوردستان که ئه ویش بێگومان جۆرێک بوه له شه ری براکوژی. بۆیه ش ئه م جۆره لێدوانه وا ده کا که لێپرسراوه ده سه ڵاتداره کانی باشوری وڵاتیش له خه وی شیرین به ئاگابێن، پشتیان نه که نه وه له وه ی که تورکیا دۆستی هه میشه یان
 ده مێنێ، وه ره هن له سه ر ئه وه بکه ن که نزیکبونه وه ی په که که له تورکیا
 خه ونێکه و نایه تی دی، زلهێزه کانی دونیاش بۆ هه میشه و هه تا هه تایێ
هه ڵوێستێکی چه سپاوی نه گٶڕیان ده بێ به رامبه به پارتی کرێکارانی کوردستان، وه په که که هه ر ئه وها وه کو هێزێکی لاوه کی یاخی بو ده مێنێ له ناوچه که که که س حیسابی بۆ ناکاو نه ک هه ر ئه وه ش هه مو لایه ک دژایه تی ده کاو توانای پاراستنی هیچ به رژه وه ندیه کی نابێ چ له سه ر ئاستی ناوچه که و چ له سه ر ئاستی جیهانی، ئه و جۆره بۆچونه هه ڵه یه کی گه وره یه چونکه که س توانای راگرتنی وه رچه رخانی مێژوی نیه که به چ ئاستێک و ئاراسته یه ک هه نگاو ده نێ.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە