بەیانى راگەیاندنى گروپى نەهێنى لەناو یەكێتى نیشتیمانى كوردستان

Sunday, 06/03/2011, 12:00

1484 بینراوە


بۆ مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
بۆ هێزى پێشمەرگەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
بۆ هەموو دۆست و لایەنگیران و هەوادارانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
بۆ جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان
ئێمە لە یادى راپەرینى بەهارى سالى 1991 دا ...بوونى نەهێنى خۆمان لەناو یەكێتى نیشتیمانى كوردستان رادەگەینین ، ئەو یەكێتیەى خاوەن هەزارەها شەهید و خاوەن سەدان داستانى نەبردە و خاوەن خەباتێكى كۆلنەدەرە. بەلام لەكاتێكدا كە وا خەریكە یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دەخرێتە ژێر هەیمەنەتى پارتى دیموكرات لە ژێر رۆشنایى رێكەوتنە شوومەكەى نا ستراتیژى كە بۆمان رۆن بۆتەوە كە لەكات و ساتى ئێستا دا یەكێتى نیشتیمانى لە دوا هەناسەى مەرگە و كە ئەمە بەلاى ئێمەوە هەرگیز قبول ناكرێت كە هەوێنى ئەم لەناو بردنەى یەكێتی خودى مام جەلالە .

ئەى برایانمان لە مەكتەبى سیاسى...
ئێمە پێكهاتووین لە كۆمەلێكى زۆر لە بەرپرس و كادیران و پێشمەرگەى مەلبەند و كۆمیتەكانى یەكێتى بریارمان داوە كە خەباتى نەهێنى بكەین لەناو یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لە دژى ئەم هەوڵە نەزۆكەى هەندێ لە ئەندامانى سەركردایەتى و بەتایبەتى هێلى گشتى كە بەسەرپەرشتى خودى مام جەلالە بەرێوە دەچێت بۆ رادەست كردنەوەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بۆژێر دەستى پارتى دیموكراتى كوردستان.

ئەى هەڤالان ...
ئەبێت سنورێك دابنرێت بۆ سەركردایەتى كە بوویتە هۆى زەلیلكردنى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لە ژێر هەر ناو ناونیشانێكدا بێت نابێت قبول بكرێت كە شكۆمەندى یەكێتى بشكێندرێت بۆ بەرژەوەندى تەنها چەند كەسانێكى سەروەت و سامان پەرست.بۆیە ئێمە گروپێكى نەهێنى داواتان لێ دەكەین كە ئەم تاخمەى كە دەیەوێت یەكێتى نیشتیمانى كوردستان رادەستى پارتى دەكاتەوە بە زوترین كات لەناویان ببەن چونكە یەكێتى نیشتیمانى پاروێكى وا بچوك نیە لە ژێر هەر ناونیشانێكدا لەناو ببرێت و قوت بدرێت .
هەروەها ئێمەى گروپى نەهێنى بەناو (گروپى شەهیدانى یەكێتى) بەردەوام دەبین لە خەباتكردنى نەهێنى خۆمان و هەر گۆرانكاریەكى بەرچاو بۆ بەهێز كردنەوەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان درا بەكردار ئێمەى گروپى شەهیدانى یەكێتى خۆمان ئاشكرا دەكەین بۆ مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان هەروەها لایەنگیرى و پشتیوانى هەموو ئەم خەباتگێرانە دەكەین كە بۆمانەوەى یەكێتى دڵسۆزن لە هەر بارودۆخێك ولەلایەن هەركەسێك بێت.
لەكۆتایدا داوا لە هەموو هەڤالانمان دەكەین كە خەبات بكەن لە پێناو مانەوەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و بەو پەرى هەستكردن بە پرسیارەتى و هەروەها زۆر بە هۆشیاریەوە ملكەچى بریارەكانى سەركردایەتى ئێستاى یەكێتى نیشتیمانى بن چونكە وا دوا ساتەكانى یەكێتى نیشتیمانى دەستى پێكردوە لە سایەى رێكەوتن نامەى بەناو ستراتیژى پارتى لەگەل هەندێ لە ئەندامانى سەركردایەتى یەكێتى ئێستا.
نا بۆ لەناو بردن و تاواندنەوەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
نەمرى بۆ شەهیدانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان

سەربەرزى بۆ هەموو ئەوانەى خەبات دەكەن لە پێناو زیندو كردنەوەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
بمرن ئەوانەى یەكێتى زەلیل دەكەن هەچەندە كە یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بە ئەوانە لەناو ناچێت

گروپى شەهیدانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان

5 / ئادار / 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە