رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


بۆچی پەرلەمان نۆژەنکرایەوە؟! لەبەر ئەوەی ئەرسەلان بایز بچێتەوە ژێر وێنەکەی بارزانی

Monday, 11/03/2013, 12:00

1916 بینراوە







 مەسعود بارزانی خەنجەر و سەبیلەکەی باوکی بە دەوڵەتی کوردی ناگۆڕێتەوە، چونکه   هەرچی سەروەت و سامان و دەسەڵاته‌ لە سایەی باوکیەوە دەستی بەسەردا گرتووە.
 ئەرسەلان بایز دوای جێگۆڕکێکەی کەمال کەرکوکی و نێچیرو بەرهەم و خۆی لەحکومەت و پەرلەمان دا خۆی گیڤ کردەوە و ویستی نەك لەژێر دەسەڵاتی پارتی بەڵکو لەژێر وێنەکەی مەلا مستەفادا بێتە دەرەوە کەچی بەداخەوە نەیتوانی.
 ئەرسەلان بایز لە سەرەتادا وێنەکەی مەلا مستەفای لە هۆڵی پەرلەمان لابرد و لەجیاتی ئەو وێنەی تاڵەبانی و بارزانی دانا واتە تەنها شوێنی وێنەکانی گۆڕی
 ئەمەش لەکاتی خۆیدا خاڵێکی جورئەتی بایزی بەرز کردەوە و کۆمەڵێك خەڵک و نوسەر بە شان و باهوی بایزیاندا هەڵدا بە هەڵوێستێکی بوێرانەیان وەسف کرد،
 پارتی بەم هەڵوێستەی ئەرسەلان نیگەران بوو، بەڵام لەڕووی یاساییەوە نەیتوانی وەڵامی بداتەوە .
 پارتی ئەم کردەوەی ئەرسەلانی گرتە دڵ و بۆ فێڵێك دەگەڕا کە ئەرسەلان ناچار بکاتەوە بێتەوە ژێر وێنەکەی بارزانی. پارتی لەدوای بیرکردنەوەیەکی دوور و درێژ هیچ ڕێگەیەکی نەدۆزیەوە تەنها ئەوە نەبێت بیر لە نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنە بکاتەوە کە ئەرسەلان بایزی تێدا بوو بۆ ئەوەی بایز ناچار بێت جارێکی تر بێتەوە شوێنە کۆنەکەی خۆی واتە ژێر وێنە زەبەلاحەکەی بارزانی واتە ئەو شوێنەی کە ئێستا ئەرسەلان بایزو ئەندامانی بەرلەمانی تێدایە.
(مرۆڤی ترسنۆك بە تەنەکە جورئەت بکە بە گەروویدا هەڵی دێنێتەوە و ناتوانێت قوتی بدات) ئەگینا ئەرسەلان بایز و ئەندام پەرلەمانەکانی تر، ئەگەر ترسنۆك و خەسیونەبن خۆدانانی ئەو وێنەیە نە یاساییەو نە ڕێگە پێدراوە ئیتر بۆچی دەهێڵن ئەو وێنەیە لەو شوێنەدا هەڵبواسرێ ئەو وێنەیە چ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەو شوێنەدا هەیە ئەو شوێنە پەرلەمانی کوردستانە نەوەك بارەگای پارتی.
خۆ ئەگەر وەکو سەرکردە و سیمبولیش هەڵبواسرێ دەبوایە وێنەی شێخ مەحمود و قازی محمدیش هەڵبواسرایە.
مرۆڤ ئەگەر بیەوێت بەجەرگ و جەربەزە بێت هیچ کەس و لایەنێك ناتوانێت بیترسێنێت یاخود ئیرادەی داگیربکات. من دڵنیام ئەگەر عبدللەی مەلانوری سەرۆکی پەرلەمان بوایە وێنەکەی بارزانی دادەگرت و نەیدەهێشت لەو شوێنەدا هەڵبواسرێت بەڵام بەداخەوە پارتی ڕێوی دوێنی ئەمڕۆ بۆتە شێر بەسەر ئەرسەلان و یەکێتی نیشتمانیدا و ئاوا گاڵتەیان پێ دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە